میژووی جیهان
  مێژووی نوێ لە مێژووی عەلمانی و چۆنیەتی سەرهەڵدانی..٢
نوسینی ماکوان کەریم

بەشی دووەم 

لە بەشی یەکەمدا لەو باسەدا ڕامگرت،، کە لەدوای فەتح کردنی قوستەنتینییە لە لایەن محمد فاتیح گۆڕانکاری گەورە روویدا لە ئەوروپادا..
هەیبەتی کڵێسا شکا هیچ ئەرزشی نەماوبوو لەبەرچاوی خەڵکیدا بەتایبەت لەبەردەم ئارتۆدۆکسەکاندا کە زیاتر دیندارتربوون لە مەزهەبەکانی تر ، پاشان کاتۆلیکیش بەهۆکاری درۆکردنی بەوەی کە ساڵی ١٠٠٠ ز دنیا کۆتایی دێت ٤٥٠ ساڵ بەسەر ئەو قسەیە ئەکلریۆسی بەناوبانگ "گریگۆری" تێپەڕی و هیچ رووی نەداو خەڵکی بەتەواوەتی هیچ بەهایەکی بۆ ئاینی نەصرانی دانەدەنا . 
چوار جەنگی گەورەی موسڵمانان هەموو ئەوروپای ئیفلیج کرد، ئیتر بیریان لەوەنەکردەوە جارێکی تر هێرش بکەنەوە سەر موسڵمانان سوپا کۆبکەنەوە 
- جەنگی یەکەمیان بەناوی حيتتین.. بەدەستی سەرکردەی قارەمانی کورد سەڵاحەدینی ئەیوبی- ڕەحمەتی خوای لێبێت- 
- جەنگی دوەم بەناوی ئەراك لەسەردەستی سەرکردەی بەناوبانگی ئەمازیغی ئەبو حامیدی منصوری موحیدی - ڕەحمەتی خوای لێبێت- 
- جەنگی سێیەمیان بەدەستی سەرکردەی بەناوبانگی کورد نەجمەدین ئەیووب - ڕەحمەتی خوای لێبێت- بەناوی جەنگی دیمایط یاخود ئیسماعیلیە، کە هەر لەوجەنگەدا رۆحی سپارد بە نەخۆشی خێزانی شەجەرەتلدەوڕە سەپەرشتی جەنگەکەی کردو پاشای گەورەی فەرەنسای بەدیل گرت بەناوی لویس حەوتەم و بەیەك ملیۆن دیناری ئاڵتونی ئازادی کرد، لەدوایدا خەڵکی فەرەنسا خۆیان کوشتیان ..
- جەنگی چوارەم فەتح کردنی قوستەنتینەیە لەلایەن محمد فاتیح و پاشان ئەسینا و ئەلبانیاو تاکو نزیك چیاکانی نەمسا توانیان دەسەڵاتی خیلافەتی ئیسلامی درێژ بکەنەوە.
بەداخەوە ئەوەی کەروویدا بریتی بوو لەوەی کە هەرچی زانای ئەو سەردەمەی قوستەنتینیە بوو هەموو هیجرەتیان کرد بۆ ووڵاتانی فەرەنسا و نەمسا و بەریتانیا.. هەرچەندە محمد فاتیح درێغی نەکرد لەوەی کە رێزیان بگرێت و هەموو ئیمکانیەتێکی بۆ دابین کردنو رێزی زۆری گرتن، بەڵام ئەوان جەختیان لەسەر هیجرەتیان کردوە محمد فاتیحیش ئازادی کردن.. لەوێ دەمێننەوە یاخود هیجرەت دەکەن، ئەودەمە ئەوروپا لە تاریکییەکی زۆردا دەژیا .. هەندێك لەزانایانی ئەو سەردەمە دەهاتنە ناوچەکانی ئەندەلوس و ئیسپانیای ئێستا و پاشان سیسیلیا و بەغداد و شام بۆ بەدەست هێنانی زانست .. بۆ یەکەم جار کە ئەکادیمیا دروستکرا لەسەر دەستی عەبدەڕەحمانی ناسر بوو لە طوڵیطلە و زانکۆی دروستکرد بۆ ئەوەی زانایان سەرچاوەی زانستەکانیان تەدوین بکەن قوتابی پێبگەیەنن ، هەرچەندە کۆمەڵێك پێیانوایە لەسەردەستی مەئمونی کوڕی هارونە ڕەشید ئەوکارە کراوە لە شاری بەغدادا ، بەڵام -نوسەر- پێی وایە لەسەردەمی عەبدوڕەحمانی ناسرەوە دەستی پێکردوە کوڕەکەی هیشام پەرەیپێداوە ، چونکە بەو بەڵگەنامەییە کە پاشای بەریتانیا دەینوسێت بۆ هیشام و پێدەڵێت تەنها سێ زانای بەریتانی بێن لە زانکۆکانی طولیطلە لە ئەندەلوس بخوێننو ئەکادیمای زانستەکان بەرنەوە بۆ بەریتانیا لێرەدا کە من باسی پادشای بەریتانیا دەکەم واتا پادشای سویدو نەرویج و دانیمارکیش بووە، لە هەمووی سەیرتر کە نامەکە لە مۆزەخانەی مدریدە لە ژێرەوە پادشای بەریتانیا بە بەهیشام دەڵێت " من خادمكم المطيع جورج الثاني" وەك لەوێنەکەدا دیارە و بە زمانی ئینگلیزی بەدەست نوسی جۆرج و بە عەرەبیش تەرجومەکەی کراوە..      
زاناکانی تری ئەوروپا وەك " دانتی " کە بزوتنەوەی گۆڕانکاری دەست پێدەکەن زۆر سەرسام دەبێت بە زانای موسڵمان ماوەردی و مارتن لۆثەر سەرسام دەبێت بە ئیبن وروشد و زۆرێکی تر لە زانایان کە بە هەموو شێوەیەك کاریگەری فەیلەسوف و زانیانی ئیسلامیان لەسەرە بۆ گۆڕانکاری لەناو خاکی ئەوروپادا ، چونکە هەموو ئەو کتێبانەی کە سوقرات و ئەرستۆ و پاشان فەلسەفەی کۆنی کلاسیك نوسرابوونەوە... هەموو بەدەستی زانایانی ئیسلامی نوسراونەتەوە و وەرگێڕاون ( تەرجومە کراون)،پاشان دراونەتەوە بە زانایانی ئەوروپی ،تا- توانایان بزاڤێکی گۆڕانکاری دروست بکەن ..

ئەم بزاڤە هۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ زوڵم و ستەمەی پادشاو ئەکلیریۆسەکانی ئەوروپا ، تەنانەت لە تاو ئەشکەنجەو ئازارو زیندانی ئەکلیریۆسو پادشاکان ئیتر زانای مولحید دروست دەبێت و بانگەشەی بۆ بێدینی دەکەن و هەندێك لە زانایانی ئەوسەردەمە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد ئیتر "خوا مرد" .. تا سەردەمی لویسی ١٤ لە فەرەنسادا ئەم بزوتنەویە کاریگەری خۆی دروستکرد، چونکە ئەورپیەکان بەناوی جەنگی خاچپەرستیەوە لەسەردەمی لویس و ئۆغستین و فلیپ .. خەڵکی هەژارو بێدەرتان کەوتوبوون هەموو خاك وئاویان دەبرابۆ بەگزادەو پیاوانی ئاینی زەریبە لەسەر خەڵکی هەژارەکە دانرابوو ، خەڵکی گوێی بۆ زاناو نوسەرەکان دەگرت .. بەڵام لویسی ١٤ پادشایەکی خاوەن هەیبەتو بڕیاری کاریگەربوو دیسانەوە سەردەمی ئەکلیریۆسی زیندوو کردوە و کەسێکی کردە ئەکلیریۆس بەناوی "کاردینال دریشلۆ" ئەم دوو کەسە کە پێکهاتەی سیستەمی سیاسی و سیستەمی ئاینین لە ئەوروپاو فەرەنسادا ، کە دەێڵێم ئەوروپا ... مەبەستم زیاتر فەرەنسایە، چونکە ئەودەمە فەرەنسا زۆر بەهێزبوو لە چاو ئیمپراتۆرەکانی تری ئەوروپا وەك نەمساو بەریتانیا، بەریتانیا سەرقاڵ بوو بە جەنگی ئەمریکا .. نەمساش لەبەر مانەوەی خۆی ژن و ژنخوازی کەوتبووە نێوان فەرەنساو نەمسا ، کەدەڵێن نەمسا و واتا هەموو ئەڵمانیاو سویسراو نەمسا خۆی و بەشێکی زۆری ئەوروپای شەرقیش..!
ئەکلیریۆس کاردیناڵ دریشلۆ پیاوێکی تاوانبارو کە زیاتر لە ٦٠٠ زانای لە ئەوروپادا کوشتوە دادگا پشکنینی بۆ دروستکردن کە لە مێژوودا ناسراوە بە محکەمەی تەفتیش..، لویسی ١٤ بەتەواوەتی پشتگیری دەکرد ، دەزگاکانی ئەو سەردەمی سیستەمی سیاسی فەرەنسا بریتیبوون:
یەکەم : مەلیك 
دووەم: دادگا کە یاسای لە مەلیکەوە وەردەگرت 
سێەم : مجلسی ئەعیان- خاوەن بڕیارو پیاو معقولانی دەوڵەت : بریتی بوون لە پیاوانی ئاینی و بەگزادەکان
چوارەم: مجلیس چینەکان الطبقات.. کە بریتی بوون لە خەڵکی دەوڵەمەند (بۆرژواز) و جوتیارەکان..

خەڵکی بە گشتی هەژار بوون ، پیاوانی ئاینی پێنج بەشی خاکی فەرەنساو ئیتالیایان لە بن دەستدا بوو بێئەوەی زەرەیبە بدەن ، بەگزادەکان خاوەن دەسەڵاتو مەلاکی هەموو خاکی فەرەنسا بوون، کە دەڵێم فەرەنسا - واتا گوزەرانی هەموو ئەوروپا بە گشتی وابوو..
لویسی ١٤ کۆتایی بە ژیانی دێت؛ لویسی ١٥ دێتە جێگایی ئەویش ماوەیەکی کورت حوکمداری دەکات و لەبەر لاوازی کەسایەتی ئەکلیرۆسەکان دەیکوژن ، یاخود دەڵێن نەخۆش بوو مرد... ئینجا لویسی ١٦ دەبێتە خاوەن دەسەڵاتی فەرەنسا و خێزانەکەی کچی شاژنی ئیمپراتۆری نەمسایە بەناوی "ماریا ترێز" ژنی لویسی ١٦ ناوی "ماری ئەنطوێنە" لویس پیاوێکی لاواز ژنەکەی بەسەریدا زاڵە هیچ توانای سەرکردایەتی نیە قیادەیەکی فاشلە وەك باپیری نیە .. ئیتر لەسەردەمی لوسی١٦ شۆرشی فەرەنسا دەست پێدەکات بە دروشمی مەلیكەکان بخنکێنن بە ریخۆڵەی پیاوانی دینی واتا ئەکلیریۆسەکان.

چاوەڕوان بن ماوەیەتی..


به‌روار: 30/05/2015
بینین: 1083