ده‌ستوورو مه‌ترسی یاریكردن به پێگه‌و رێزی ئایینه‌كان
کامیل مەحمود
(ئاگاییه‌ك بۆ لیژنه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری كوردستان)
له‌سه‌روبه‌ندی ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و لیژنه بیست و یه‌ك كه‌سییه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری كوردستاندا جارێكی‌تر مه‌سه‌له‌ی ئایین و به‌تایبه‌تی ئیسلام هاتووه‌ته‌وه گۆڕێ و ده‌نگۆی هه‌ندێ هه‌وڵ هه‌یه بۆ ده‌ستكاریكردنی ماده‌كانی پێشووتری په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی لێره‌دا من ده‌مه‌وێ ئاماژه‌یه‌كی خێرای بۆ بكه‌م و ئاگاییه‌كیش بده‌مه ئه‌و لیژنه به‌ڕێزه ئه‌و بابه‌ته نییه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی به‌ئایینه‌وه هه‌یه‌و بابه‌تێكی مه‌ترسیداریشه كه‌بریتییه له به‌ده‌ستووریكردنی یاریكردنی هه‌ندێ كه‌سی نامه‌سئول و نه‌یاری ئیسلام به‌پێگه‌و حورمه‌تی ئایینه‌كان..
له‌كوردستاندا جگه له‌ئیسلام چه‌ند كه‌مینه‌یه‌كیتری ئایینی هه‌یه كه سه‌دان ساڵه له‌م وڵاته‌دا به‌ئاشتی له‌گه‌ڵ موسڵماناندا ده‌ژین و رێز له‌خۆیان و ئایینه‌كانیان گیراوه، له‌وانه مه‌سیحییه‌كان و یه‌زیدی و كاكه‌یی و پێشتر جوله‌كه، ئه‌مانه ئایینی ره‌سه‌ن و خاوه‌ن ریشه‌ی مێژوویی خۆیانن و ده‌ستكردو دروستكراوی ئه‌م رۆژانه‌نین، بۆیه پێویسته له‌ده‌ستووریشدا ئاماژه بكرێت بۆ ئازادییه‌كانیان و رێزگرتن له‌داب و نه‌ریت و باوه‌ڕی ئایینی ئه‌وانه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه بریتییه له پشتگیری و ناوهێنانی هه‌ندێ به‌ناو ئایینی ده‌ستكردو خوڵقێنراوی مه‌راماوی كه له‌م ماوه‌یه‌دا به‌مه‌به‌ستی ململانێ و ئیستیفزازو دژایه‌تی ئیسلام له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سی بێ مه‌بده‌ئو بێ بنه‌ماوه خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و لێره‌و له‌وێ هه‌ندێ كه‌س و میدیای گوماناوی ده‌یاننناسێنێت، له‌وانه زه‌رده‌شتیه‌ت و بوونی په‌یڕه‌وانی ئه‌م ئایینه كۆنه له‌كوردستانی باشووردا، له‌كاتێكدا پاشماوه‌كانی ئه‌م ئایینه چه‌ندسه‌د هه‌زار كه‌سێكه له هیندستان و ئێران و ئه‌فغانستان و ئازه‌ربایجان ماونه‌ته‌وه‌و ته‌نها یه‌ك كه‌سی زه‌رده‌شتی له‌كوردستانی باشوور‌و ته‌نانه‌ت هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستانیشدا نییه.
ئه‌وانه‌ی ئێستا به‌خۆیان ده‌ڵێن زه‌راده‌شتی كۆمه‌ڵه كه‌سێكن كه مه‌بده‌ئو بیروباوه‌ڕ لایان هیچ به‌هایه‌كی نییه‌و بۆ چه‌ند مه‌رامێكی جیاواز ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان نه‌یارو ناحه‌زی ئیسلامن و كاره‌كه‌یان ته‌نها بۆ دژایه‌تی ئیسلامه، هه‌ندێكیتریان مزایه‌ده‌ی درۆزنانه‌ی كوردایه‌تی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت بڵێن كه گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌م ئایینه كه په‌یوه‌ندی به‌كورده‌وه هه‌یه كوردایه‌تییه، ئه‌وانیتریان ته‌نها بۆ خۆده‌رخستن وخۆناساندنی خۆیان خۆیان به‌هۆی ئه‌م مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌وه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، داننان به‌وه‌ی ئایینی زه‌رده‌شتی له‌كوردستاندا هه‌یه ته‌نها له‌به‌ر ئیدیعای ئه‌مانه بێ رێزییه به‌پێگه‌و شكۆی ئایینه‌كان، چونكه ئایین بابه‌تی گه‌مه‌كردن و ململانێ و ته‌سویه حساب نییه.
ئه‌مانه رۆژێك خۆیان به‌جوله‌كه ده‌ناسێنن و رۆژێك به‌یه‌زیدی و رۆژێك به‌زه‌رده‌شتی له‌كاتێكدا هه‌موو ئه‌و ئایینانه به‌رین له‌ره‌فتاریان و ئایین باوه‌ڕو موماره‌سه‌یه نه‌ك ئیدیعاو ئیستیفزاز، ئه‌گه‌ر پشتگیری له‌ره‌فتاری ئه‌مانه بكرێت له‌ئایینده‌یه‌كی نزیكدا فه‌وزایه‌كی گه‌وره له‌كوردستاندا ده‌خوڵقێت و هه‌ر چه‌ند هه‌رزه‌و موراهیقێك بۆ بازاڕگه‌رمكردنی خۆیان ئیدیعای ئینتیما بۆ ئاینێكی نامۆ به‌مێژووی كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌موو ئایینه‌كانی ناو كوردستان له‌هیچ كاتێكدا له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتردا نه‌وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و هیچ لایه‌كیان بێ رێزی به‌وانیتر نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌م به‌ناو خاوه‌ن ئینتیما ئاینییه نوێیانه هیچ سیفه‌تێكی ئایینی له‌وته‌و ره‌فتاریاندا نییه.
له‌كوردستاندا مه‌سیحییه‌كان بوونیان هه‌یه‌و سیفات و نه‌ریت و ته‌نانه‌ت ناو و شۆره‌تیان جیایه له‌وانیترو له‌م وڵاته‌دا مێژوویان هه‌یه‌و له‌باب و باپیرانیانه‌وه مسیحیه‌تیان بۆ ماوه‌ته‌وه، به‌هه‌مان شێوه یه‌زیدی و كاكه‌ییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئیدیعای زه‌رده‌شتییه‌ت ده‌كه‌ن مێژووی ته‌نها ساڵێكیان نییه‌و هه‌موومان ده‌یانناسین كه كوڕه شێخ و حاجی و مه‌لاو به‌چكه موسڵمانی ئه‌م وڵاته‌ن و به‌م ره‌فتاره‌یان مۆدیلێكی نوێی بازاڕگه‌رمكردنی خۆیان و دژایه‌تی ئیسلام و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیان داهێناوه‌وهه‌ر رۆژه‌و خۆیان به‌ئاینێكدا هه‌ڵده‌واسن.
لێره‌وه به لیژنه 21 كه‌سییه‌كه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌ڵێین: ناوهێنانی كه‌مینه ئایینییه‌كانی كوردستان و دووپاتكردنه‌وه‌ی ماف و ئازادییه‌كانیان جێگای خۆیه‌تی و ئه‌وانیش خاوه‌نی ئه‌م وڵاته‌ن، به‌ڵام ده‌بێت ته‌نها ئه‌و ئایینانه بناسێنرێت كه له‌م وڵاته‌دا مێژوویان هه‌یه‌و نه‌وه له‌دوای نه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئایینانه‌دا هێناویانه‌و هیچ مه‌رامێكی سیاسی و ره‌وشێكی نائاسایی و ململانێی نێوان ركابه‌ره‌كان نه‌یخوڵقاندوون، بێگومان ئه‌و ئایینانه‌ش كه له‌م رووه ره‌سه‌نایه‌تیان له‌كوردستاندا هه‌یه مه‌سیحییه‌كان و یه‌زیدی و كاكه‌ییه‌كانه هه‌رچه‌نده به‌شێكی زۆری كاكه‌ییه‌كانیش پێیان خۆش نییه له‌موسڵمانه‌كان جیایان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ ئه‌وان بوونی له‌مێژینه‌یان له‌م وڵاته‌دا هه‌یه‌و كورد‌و كوردستانین
ئیعتیرافكردن به‌زه‌رده‌شتییه‌ت و هه‌ر ئایینێتری جگه له‌و سێ كه‌مینه ئاینییه رێگاخۆشكردنه بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ئاوی لێڵدا مه‌له ده‌كه‌ن و هه‌ر رۆژه‌و ئیدیعای ئاینێك ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا كه ئه‌وانه خاوه‌نی هیچ ئاینێك نین، ئه‌مانه پێویسته لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت نه‌ك دان به‌ره‌فتاره خراپه‌كانیاندا بنرێت، یاریكردن به‌ئایینه‌كان و كردنیان به بابه‌تی ململانێ و دژایه‌تی ئیسلام و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، ئه‌مه‌ش دواجار ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و نێوانی ئاشتیانه‌ی ئایینه‌كان له‌كوردستاندا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، جگه له‌وه‌ی هه‌ر رۆژه‌و كۆمه‌ڵێك كه‌سی نامه‌سئول خۆیان وه‌ك خاوه‌ن ئینتیما بۆ ئاینێكی نامۆ ده‌ناسێنن و فه‌وزایه‌ك له‌كوردستاندا ده‌خوڵقێنن كه خزمه‌ت به‌ئێستاو ئایینده‌ی گه‌له‌كه‌مان ناكات.
به‌روار: 13/06/2015
بینین: 739
|