میژووی جیهان
  کەسێکی جوتیاری سکۆتلەندی هەژار رۆژێك لە کێڵگەکەیەوە دەگەرێتەوە بۆ ماڵ گوێی لە هاوارو قیرەی کەسێكە داوای یارمەتی دەکات و دەڵێت
ماکوان کەریم

ڕووداوێکتان بۆ دەگێرمەوە ئەوەی بۆ منی گێڕایەوە ناوی د. ئیبراهیمە خەڵکی فەڵەستینە یەکێکە لەوانەی سەرپەرشتیاری ماستەرەکەم بووە لە بەریتانیا...

لای هەمووان ئاشکرایە من لە زانکۆی لەندەن لە بەشی زانستە ئیسلامیەکان بە موراسەلە خوێندومەو تەواو مکردوە ... لەسەر مامۆستا کرێکار .. کەگوایە هاوڕێ و دۆستی ئەوم .. خوای گەورە ئازادی بکات. بەریتانیام لێ قەدەغە کراوە هەندێك کوڕی باش شکاتیان لێکردم... بەهەحاڵ ئەمەم مەبەست نیە...!!

ئەوەی کە مەبەستمە کەسێکی جوتیاری سکۆتلەندی هەژار رۆژێك لە کێڵگەکەیەوە دەگەرێتەوە بۆ ماڵ گوێی لە هاوارو قیرەی کەسێكە داوای یارمەتی دەکات و دەڵێت : فریام کەون ، کە دەگاتە سەری لە ناو لیتاوێکدا نغرۆ بووە، ناتوانێت بێتە دەرەوە، ئەمیش خێرا بێڵەکەی بۆ رادەکێشێت و دەیهێنـێتە دەرەوە ڕزگاری دەکات، لە هەڵـلوشاندنی ئەو قوڕو لیتاوە... 

پاشان بۆ رۆژی دوایی کەسێك بە ئەسپ و عەرەبانەیەکەوە لەبەردەم ماڵی جوتیارەکەدا ئامادە ده‌بێت و کۆمەڵێك دیاری زۆر نایاب و بەنرخی هێناوە بۆ کابرای جوتیار.. پێـیدەڵێت من باوکی ئەو کوڕەم کە ڕزگارت کرد ، ئەویش لەوه‌ڵامدا دەڵێت من رزگارم کردوە بۆ پاداشتی خێری خۆم نەك بۆپارەو سەروەتو سامان هیچم ناوێت..

لەوکاتەدا کوڕی پیاوە جوتیارە دێتە دەرەوە لەماڵ و کابرای دەوڵەمەند دەیبنێت، دەڵێت: ئەمە کوڕی تۆیە دەڵێ بەڵی ، دەڵێت ئیجازەم بدە با بیخەمە بەر خوێندن و هەموو پارەی خوێندنەکەی من بیدەم..

لەکۆتایدا ڕازی دەبێت و کوڕەکەی دەخاتە بەر خوێندن کوڕەکەی دەبێتە زانایەك کە دەرمانێك ئەدۆزێتەوە بەناوی (پەنسلین ) ئەو دەرمانه‌یە کە بەکار دێت بۆ ئیلتیهابات.. کوڕەکە ناوی ئەلیکساندەرە... لە زانکۆی پزیشکی سەنت ماری دەخوێنێت..

بەهەر حاڵ کوڕی پیاوی دەوڵەمەندەکە جارێکی تر توشی ئەو نەخۆشیە دەبێت و بەدەرمانی ئەلیکساندەر چارە دەکرێت..

ئەمەش ووێنەی ئەلیکساندەرە...

من لەو پەڕی بێزاریو مەئویسدا بووم ، بەڵام ئەوە فێربووم لە زانست ، بەهەر دەستێك بیدەی بەو دەستە وەریدەگریتەوە.
به‌روار: 02/08/2015
بینین: 914