زانستی شەرعی
  پرسیاری ئەوە دەکرێت .. ئەوەی لە ووڵاتی موشریکەکان بمنێتەوە پێغەمبەری خوا بەریئە لێی..
ماکوان کەریم

پرسیاری ئەوە دەکرێت .. ئەوەی لە ووڵاتی موشریکەکان بمنێتەوە پێغەمبەری خوا بەریئە لێی..

ماکوان کەریم 

لە ماوەی ڕابووردودا خەڵکێکی زۆر روو لەئەوروپا دەکەن .. وە ئەو پرسیارە ئاراستەی من کراوە کە گوایە هەر کەس لە ووڵاتی موشریکەکاندا بمێنێتەوە لە موسڵمانان نیە ، وە ئاماژە بۆ بەڵگەی فەرمودەیەکی پێغەمبەری خوا دەکرێت صلی اللە علیە وسلم دەفەرموێت"انا برئ من کل مسلم یقیم بین أظهر المشرکین" سەروەری مرۆڤایەتی صلی اللە علیە وسلم دەفەرموێت ، من لەو کەسە بەریئم کە دەچیتە ووڵاتی موشریکەکان دەژی...

پرسیار ئەوەی .. ئایا جائیزە هاتنی خەڵکی بۆ ئەوروپاو یان هەرجێگایەکی تری دوونیا کە موشریك فەرمانداری دەکات ..؟

بەڵێ بەدڵنیاییەوە جائیزە ..
زانای پایەبەرز ئیمامی شەنقیطی دەفەرموێت : زەوی خوای گەورە خاوەنیەتی ، لە هەر جێگایەك کۆمەڵێك موسڵمان هەبوون مزگەوتیان هەبوو ، پاشان قەبرسانی موسڵمانانی لێبوو ، هیچ مەرجێكی ناوێت بۆ چوون بۆ ئەو جێگایە مرۆڤی موسڵمان ئازادە جا بۆ کەسابەتە یان بۆ ژیانە یان بۆ ئەمانە.. 

مەرجی فەرمودەکە ئەوەیە لە جێگیەکدا جائیز نیە کە یەك موسڵمان بە ته‌نها بیت و نە مزگەوتی لێبێت نە قەبرسان نە کۆمەڵی موسڵمان...

هیوام وایە روون بیت
به‌روار: 15/08/2015
بینین: 1724