ئەندام پەرلەمانەکەی تورکیا کچەکەی شوی کردوە بە کوردستان ..!
ماکوان کەریم

سەیدا نیزامەدین .. یەکێکە لە ئەندام پەرلەمانەکانی تورکیای پێشوو.. لەحیزبی هەدەپ ئەم پیاوە لەگەڵ چەند هاوڕێکی تری لە ناسراوترینیان لەیلا زانا بووە زیندان کراوەن لەسەر کێشەی ڕەوای میللەتەکەی ..
کارەگرنگەیە هەموو دەزانین کە خەبات وشۆڕش بووە لە پێناوی کوردو کوردستاندا لەسەریگیراوە ،پاشان ناچار بووە ووڵات بەجێبهێڵێتو بگاتە هۆڵەندا لەوێ پەناهەندەی سیاسی بگرێت..
ئەم پیاوە بەرێزە چەند منداڵێکی هەیە ... هەمیشە سەرزەنشتی کوڕە گەورەکەی کردوە پێی گووتوە : بۆچی ناچیتە ناو بەرخوردانی کوردان پەکەکە.. لەگەڵ ئەوەشدا کە کوڕەکەی رەتیکردۆتەوە چەندەهاجار قسەی پێووتوە بوخزاندویەتی ..
بەڵام ئەوەی کە خۆی بۆیگێڕامەوە سەرسەرسامی کردم بە کەسایەتی خۆی و کچەکەی ..
ئەوەیە
لە هۆڵندادا هەموو دۆستو ناسیاو کەسوکارەکەی بناگهێشت دەکات بۆ ئاهەنگێکی گەورە بۆ بەشوودانی کچەکەی .. ئاهەنگ دەست پیدەکات .. بەڵام زاوا دیار نیە .. خەڵکی دەپرسێت کوا زاواو ؟؟
ئەویش دەچێتە سەر کورسی بوکوزاوای دەڵێت کچکەم شویکردوە بە کوردستان ئیتر کەس نەیەتە داوای دەچێت دەبێت بە پێشمەرگە بۆ ڕزگاری کوردستان..
دەڵێت : تورکان کە دەچن بۆ سەربازی ئاهەنگ دەگێڕن منی شکە کچکەم چوو بووبە پێشمەرگە ئاهەنگم گێڕا..!
پرسیم لە سەیدا نیزامودین خەڵکی کوێت لە کوردستانی باکور گوتی شارێکی بچوك نزیك شرناخ..
هەروەها بەردەوام دەمپرسی لێی ئایا دڵگران نەبووی بەوەی کچەکەت ئەو کارە دەکات ..
-ووتی من زۆر خۆشحاڵ بووم ، پێشتر لەگەڵ کچەکەم قسەمان کردبوو بەیکەوە ، بەڵام کێشەی ئەوەمان هەبوو چۆن دایکی وا لێبکەین کە بڕوا بەکاری کچەکەی بکات ودەچێتە ناو پەکەکە..؟
دەڵێت : دوای ئەوەی کە قەنعەتمان پێکرد کچەکەم رۆیشت بوو بە پەکەکە..
پرسیم ئەی کێشە چییە ؟ لەوەئ کچەکەت شوبکاتو هاوسەری هەبێت و پێشمەرگەش بێت؟ زۆرێك لە شۆرشگێرەکانی کوردستان ژنیان هەبوو منداڵیشیان هەبوو پێشمەرگەش بوون لە باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان ؟
ئەو لە ووڵامدا ووتی : لەناو پەکەکەدا هەندێك پرنسیپ هەیە ، کەنابێت پیاو و ژن بهێنێت کە بووە پێشمەرگەو ئافرەتیش نابێت شووبکات ..!
لێم پرسی ئەمە ، نابێتە هۆکاری لەناوچۆنی لاوان لە ناو شۆرشی کوردیدا لە باکورو بەتایبەتش پەکەکە، لە ووڵامدا ووتی خەڵکیتر زۆرە نەوە بخەنەوە ..!
یەکێك لە فەلسەفەکانی عەبدوڵڵا ئۆچئالان ئەوەیە کە هاوسەرگیری ناکرێت..؟
پرسیم ئەگەر کردیان دەکوژرێن ؟
- سەیدا نیزام ووتی : نا- بەڵکو تەنها واز لە پێشمەرگایەتی دێننو دەچن ژیانی ئاسایی خۆیان دەبەنە سەر..
پرسیم فەلسەفەی عەبدوڵڵا ئوجئالان چییە؟
- لەوەڵامدا ووتی یەکێك لە کتێبەکانی ئوچئالاندا باسکراوە و بەناوی .. چارەسەری شارستانیەتی ودیموکراسی..
پرسیم عەبدوڵڵا ئوچئالان عەلەوەیە ؟
ووتی نەخێر - سوننیە و ئەوە دیعایەی تورکەکانە بۆی دەکەنو هەرگیز بیستوتە لە خانەوادەی عەلەویدا عوسمان ناوی تێدابێت؟؟ یاخود عومەر ناوی تێدابێت، لە خانەوادەی ئوچئالاندا عوسمان و عومەری تێدایە ئیتر عەلەوەی چی؟.
سوپاس سەیدا نیزام بۆ زانیاریەکان
سەرچاو هەڤاڵ ماکوان .

به‌روار: 01/10/2015
بینین: 1358
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت