مێژووی کورد
   دۆمە کان کێن ؟
ماکوان کەریم

دۆم عەشیرەتێکی کوردی ڕەسەنن ، بنەڕەتیان دەگەرێتەوە بۆ هۆزی جاف و تیرەیەكن لەو هۆزە..
دۆمەکان لەگەڵ دامەزارندنی شاری سلێمانی بوونیان هەبووە ، بەشدار بوون لەگەڵ دارشمانیەکان دژی سوپای رووسیا..
دۆم هاوشێوەی هەورامیەکان دەست رەنگین بوون ، بابانیەکان ڕێزێکی زۆریان لەم عەشیرەتە گرتوە تەنانەت لەگەڵ هەورامیە سنەیەکاندا ژن وژنخوازیەکی زۆر لە نێوانیاندا بووە .. دۆمەکانی سلێمانی کڵاشییان چینیەوە و هیڵەکیان دروستکردوە و عەرەبانەی تریشەقە کە پێك هاتووە لە دوو تایە ئەوان دروستیان کردوە، مەشکە و زۆرێکی تر لە پێداویستیەکانی ئەو سەردەمەی خەڵکی ..
دۆمەکان بە گشتی خەڵکێکی دیندارو ئازاو چاونەترس بوون ، زۆربەیان سۆفی بوون و دەنگیان خۆش بووە و دەفیان دروست کردوە وهەروەها ژەندویانە لە بۆنە ئاینیەکاندا هەمیشە ووجودیان هەبووە ، لەشاری سلێمانیدا ئەو عەشیرەتە یەکێک بوون لە پێکهاتەکانی..
دۆمەکان لە ساڵی سەفەربەلکدا لەشاری سلێمانی خزمەتێمی باشیان کرد ، بەخەڵکی ئەو شارە و لە ڕاپەرینی بەردەرکی سەردا پشتگیری عەولە سیس بوون ، لە خۆپیشاندانی ساڵی پەنجاکاندا چالاکی زۆریان هەبوو ، یەکێك لە کورە ئازاکان ئەو عەشیرتە بەناوی عوسمانی حاجی عومەر کە ناسروبووە بە (عوسە دۆم ) دای لە حەسەن ساقی تورکومان کە میری ئەو سەردەمە وەك قۆمیسەر لە سلێمانی داینابوو، لەگەڵ جولەکاندا دژی خەڵکی سلێمانی بوون لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا ..
هەندێك لە دۆمەکان گەرمیانو کوێستانیان کردوە ، بەهۆکاری داگرتنی دێهاتەکانی کوردستان لە لایەن بەعسەوە ئەوانیش نیشتە جێبوون ، لە ناوچەکانی سەید سادق و خۆدی شاری سەید سادقیش بوونیان هەبووە ، حەزیان بە خاڵ کوتان بووە ..
لە ئێستادا دۆمەکان لە گەڕەکانی جولەکان و سەرکارێز و دەستاڕەکە نیشتەجێن .. خەڵکی دیندارو خاوەن زانستیشیان زۆرە لەناو ڕابوونی ئیسلامیدا.. و پاشان بازرگانو مامۆستای باش و قوتابی لە زانکۆکان و پێشمەرگەو فەرمانبەرو لە هەموو چینو توێژەکان بوونیان هەیە..
هەندێك پیان وایە دۆمەکان قەرەجن ، لەڕاستیدا ئەمە چەواشەکاری رژێمەکانی عێراق بوون کە بەهۆکاری ئازایەتیان تۆماری ناونوس نەکراون هەندێکیان نەبێت لە ساڵی ١٩٥٧ تۆمارکراون فۆرمی بایەعیان هەیە ئێستا ، بەڵام بەداخەوە تا ئێستاش حووکومەتی هەرێم هەمان سیاسەت دووبارە دەکاتەوە پاسپۆرتیان ناداتێ..!
لە هەمووی ناحەز تر ئەوەیە هەندێك لە رۆشنبیرە عەلمانیەکان ئەیان خەنەوە سەر عەشیرەتی کاولی لە نزیك شاری بەغداد کە گوایە لەوانن، ئەمەش هیچ بنەمایەکی نیە ئەم قسەیە و هەرچەندە ئەو عەشیرەتە بەناوی کاولی ئێستا بونیان نەماوە لە دوای رووخانی سەدام لە ساڵی ٢٠٠٣ شارەکەو مەنزڵگایان تێکدرا لە لایەن سوپای خوێنڕێژی مەهدی بە بیانوی ئەوەی بەد رەوشتن و هەموو کۆچیان کرد بۆ دەروەی عیراق ..

به‌روار: 09/10/2015
بینین: 1507