چه‌ندین زانیاری گرنگ ده‌رباره‌ی چه‌مچه‌ماڵ له چاوپێكه‌وتنێكی ( عه‌زیز سه‌فه‌ر كه‌ریم) دا
ئا: محمد وه‌ندی
بزاف پرێس : خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن ؟
عزیز سه‌فه‌ر : خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ له سێ روه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنم
له‌روی عه‌شایه‌ریه‌وه خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ خه‌ڵكێكی میوان دۆست و به‌ئه‌مه‌كن ، تا ئێستا له‌چه‌مچه‌ماڵ نه ئوتێل نه موتێل بونی نییه ، له‌چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا چه‌ندین جار رێگه‌ی سلێمانی كه‌ركوك و سلێمانی چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆی به‌فره‌وه ده‌گیرا و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی رێگه‌ی رۆشتنه‌وه‌یان نه‌بووله‌م شاره‌دا ماونه‌ته‌وه . نمونه‌یه‌كی تر : چه‌ندین فه‌رمانبه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌وه هاتونه‌ته چه‌مچه‌ماڵ و تا ئێستایش هاتو چۆ ده‌كه‌ن یاخود هه‌ر به‌ماڵه‌وه هاتونه‌ته چه‌مچه‌ماڵ .وه‌كو سه‌ید هاشم كه خه‌ڵكی كفری بوو ( له دایره‌ی ئاو ) بوو .
زه‌ینه‌ڵ هه‌بوو كه به‌ئه‌سڵ توركمان بوو( مه‌سئول مالیه‌ی قایم قامیه‌ت ) بوو كه به‌رێزیان له كه‌ركوكه‌وه ئه‌هاتن و له دوایشدا ماڵیان هاته چه‌مچه‌ماڵ .
مام نیسان كه به ئه‌دیان مه‌سیحی بوو ( له دائیره‌ی ئیشغاڵ بوو )تا وه‌فاتی كرد هه‌ر له‌چه‌مچه‌ماڵ مایه‌وه ..
له روی رۆشنبیرییه‌وه شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له ساڵانی شه‌سته‌كانه‌وه شانۆگه‌ری تێدا ئه‌نجام دراوه .
وه له‌ساڵی 1946 رۆژنامه له‌چه‌مچه‌ماڵ ده‌رچووه .
له روی هونه‌رییه‌وه شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌شوێنانی تر دوا نه‌كه‌وتووه و چه‌ندین نمونه‌مان هه‌یه كه ئه‌وكات وه‌رزشی تێدا ئه‌نجام دراوه وه‌كو ( عه‌لی ره‌شید ، سالار ئه‌حمه‌د فه‌قێ ، سه‌عید ره‌حیمه لوته )
بزاف پرێس :سه‌ره‌تایه‌كی كورتمان بۆ باس بكه ده‌رباره‌ی دروست بوونی چه‌مچه‌ماڵ
عه‌زیز سه‌فه‌ر :وه‌كو زانراوه پێشتر گوندی عه‌بو زێ هه‌بووه ، چه‌ند كیلۆمه‌ترێك شانی راستی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كه‌وێ ، خێڵی قه‌مه‌ر له‌وێ نیشته‌جێ بوونه ( ئه‌حه‌ره‌ش كه‌باب چی باوكی قاسم و نازم كه تائه‌م دواییه مابوو له‌نه‌وه‌ی قه‌مه‌رن )
له‌سه‌ره‌تای ( 1800 )ه وه چه‌ند پیاوێكی هه‌مه‌وه‌ند له گوندی قوره‌ته‌وه هاتونه‌ته سه‌ر قه‌ڵای چه‌مچه‌ماڵ سه‌یری ناوچه‌كه‌یان كردووه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه جێگه‌یه‌كی گونجاو و له‌باره بۆ نیشته‌جێ بوون بۆیه بڕیاریانداوه كه چه‌ند ماڵێك بهێننه ئێره .له گونده‌كانه‌وه هێناویانن و لێره نیشته‌جێیان كردوون ،پاشان ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌حوكمی ئه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ سه‌ره‌رێ بووه له‌نێوان كه‌ركوك _ سلێمانی ،بۆیه ( قشڵه = مه‌ركز ) یان لێ دروست كردووه .ئه‌و زه‌مانه‌یش پێیان وتووه ( زه‌فتیه عوسمان لی ) كه خۆمان پێی ده‌ڵێین سه‌رباز ،وه هه‌روه‌ها سه‌رقه‌ڵای چه‌مچه‌ماڵیش قوله‌یه‌كیان لێ دروست كردووه كه پێیان وتووه ( قوله‌ی به‌رق )له‌وێوه به‌رقی لێكراوه بۆ جێگه‌كانی تر وه كو ( شاخی سه‌گرمه ، مه‌مله‌حه ، سه‌نگاو ) كه له‌و برقه‌دا جفره‌ی خۆیان هه‌بووه و مه‌به‌سته‌كانیان به‌و برقه ده‌گه‌یاند .یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه برقی به ئاوێنه لێ ئه‌دا ناوی ( قادر عه‌زیز ناڵبه‌ند قه‌ره‌تامۆری )بوو كه خۆم بینیومه .
وه به‌پێی ئه‌وه‌ی بیستومانه له قه‌دیمه‌كانی خۆمانه‌وه كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌ساڵی 1856 چه‌مچه‌ماڵی كردۆته قه‌زا ( شارۆچكه )وه فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند یه‌كه‌م قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ بووه .
بزاف پرێس : پێكهاته‌ی ئێستای چه‌مچه‌ماڵ چۆنه ؟
چه‌مچه‌ماڵ له دوعه‌شیره‌تی سه‌ره‌كی پێك دێن كه به‌موڵكداریش موڵكداری ناوچه‌كه ده‌كه‌ن ئه‌وانیش
1 _ هه‌مه‌وه‌ند . كه مه‌سقه‌ط ره‌ئسیان چه‌مچه‌ماڵه و زیاتر له چل گوندیان هه‌یه له سنوری چه‌مچه‌ماڵ .
به‌ری ئه‌و به‌ریش كه عه‌شیره‌تی شوانی لێ نیشته‌جێیه ناسراوه به ناوچه‌ی شوان ( ئه‌مانیش له ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆریان لێره نیشته‌جێن )پاش ئه‌وانیش دانیشتوانی چه‌مچه‌ماڵ و ناوچه‌كه ئه‌مانه‌ن ( له‌ك ، سه‌ید ، كاكه‌یی ، جاف ، زه‌نگه‌نه ، شێخ بزێنی و قه‌ڵا سێوكه ).
ماوه‌ته‌وه بڵێم له‌ساڵی 1956 له‌چه‌مچه‌ماڵ یه‌ك گه‌ره‌ك هه‌بووئه‌ویش ناوی ( خان ) بوو ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خانێكی تیا‌بوو به‌ناوی ( خانی زه‌ینه‌ڵ )پاشان له ساڵی 1953 پشتی قه‌ڵا ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه و ئه‌و جاده‌یه كه جاده تازه‌كه‌یان پێ وتووه بۆیه ئه‌وبه‌ریان ناو نا گه‌ره‌كی جاده .
پشتی قه‌ڵا خانێكی تری لێ‌بوو به‌ناوی خانی عه‌ودل و مه‌كینه‌یه‌كی ئاشی لێ بووبه‌ناوی مه‌كینه‌ی سالار نه‌ریمان .
یه‌كه‌م مه‌كته‌ب له چه‌مچه‌ماڵ ناوی مه‌كته‌بی ئه‌خته‌ر بوو وه لای ماڵی خوالێخۆبوو ( حه‌سه‌ن فه‌قیانه ) بوو .یه‌كه‌م مزگه‌وتیش مزگه‌وتی پشت قه‌ڵایه كه ئه‌وكات ناوی مزگه‌وتی مه‌لا محه‌مه‌د بوو.
وه‌یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 1959 كاره‌با هاته چه‌مچه‌ماڵه‌وه و به مۆلیده بوو .
پرۆفایل :
عه‌زیز سه‌فه‌ر كه‌ریم
له دایك بوی چه‌مچه‌ماڵ 1951
له‌ئێستایشدا دانیشتوی چه‌مچه‌ماڵه و
یه‌كێكه له‌كه‌سایه‌تییه‌كانی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و هۆزی گه‌وره‌ی هه‌مه‌وه‌ند
به‌روار: 23/11/2015
بینین: 3474
|