( ملمانێی هۆزی هه‌مه‌وه‌ند له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا)
سه‌عد حه‌سه‌ن هه‌مه‌وه‌ندی
به سه ر هاتی عه شره تی هه مه وه‌ند گه‌لێك دوور و درێژه و زۆرێك له‌مێژوو نوسان باسیان لێوه كردووه به تایبه‌ت له ڕووی ئازایه‌تی و جه‌ربه‌زه‌ی و لێهاتوویانه‌وه و خۆڕاگر‌و بوێر بوونه له‌پێناو به‌دیهێنانی خواست و ویسته‌كانیاندا ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌شاعیرانیش وه‌سف و سه‌نای ژنانی هه‌مه‌وه‌ندیان به‌هۆنراوه‌كانیان كردووه كه‌چۆن هه‌ر كاتێك روو به رووی دوژمن بووبنه‌وه زه‌بری كاریگه‌رو كوشنده‌یان لێداوه و شان به‌شانی پیاوان جه نگاون شێرانه شه‌ڕیان كردوه بۆبه‌رگریكردن له‌شه‌خسێت و كه‌رامه‌تیان لایه‌زال ئێستاش سه‌ربورده‌كانیان ده‌گێڕدرێنه‌وه به هۆكاری ئه‌وه‌ی دار ده‌ستی هیچ ده‌سته‌لاَتێك وحوكمڕانێك نه‌بوونه وسه‌ریان بۆكه‌چ نه‌كردون له‌م پێناوه‌شدا به‌سه‌دان جار ئه‌م عه‌شره‌ته ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر بوونه ئه‌مه‌ش به‌درێژایی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك .نه‌هامه‌تی زۆریان به‌سه‌ردا هاتووه بۆیه هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی ( قاجار ) و عوسمانیش به‌ره‌نگاری هۆزی هه‌مه‌وه‌ند بوونه‌ته‌وه و چه‌نده‌ها شه‌ڕی خوێناوی له‌نێوانیاندا ڕووی داوه كۆڵیان بۆ هیچ له‌و دوو ده‌وڵه‌ته زلهێزه نه‌داوه و ئه‌م هۆزه له‌نێو سه‌رجه‌م هۆزه‌كانی ژێر ده‌سته‌لاَتی هه‌ر دوو ده‌وڵه‌ت بوو بوونه گه‌ره‌ترین كۆسپ و له‌مپه‌ر له به‌رده‌م خواست و مه‌رامه به‌دی نه‌هاتووه كانیان بۆیه ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی بیری له كوشتنی سه‌رۆكی هۆزی هه‌مه‌وند (جوامێر ئاغا) و پیاوه‌كانی كرده‌وه پلانێكی نوێی بۆ دانان سه‌ره‌نجام توانی خه‌ونه خه‌یاڵیه‌كه‌ی به‌دیبهێنێت و جوامێر ئاغا بكوژێت . هه‌مه‌وه‌نده‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌ی چم چماڵ و بازیان و ده‌ورو به‌ری .
هاتن بۆ ژێر ده‌سته‌لاَتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ئه‌ویش له‌ساڵی (1886) ز به‌ڵام كار به‌ده‌ستانی عوسمانی به‌فیڵ بوون (1)له‌گه‌ڵیان چونكه هه‌ردوو كاربه‌ده‌ستانی سه‌فه‌وی و عوسمانی هه‌ر له كۆنه‌وه كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گرفتی سنوریان له‌نێوانیاندا هه‌بووه له‌نێو ئه‌و كێشانه‌شدا كێشه‌ی هۆزی هه‌مه‌وه‌ند بووه (2). هه‌روه‌ها ڕای تریش هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مه‌وه‌ند له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌یان خۆیان ئاماده كردوه بۆ دابینكردنی ناوچه‌یه كی ژێر ده‌سته‌ڵاتی خۆیان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ناوچه‌ی (سلێمانی ) یان مه‌به‌ست بووه .(3) مێژووی ده‌سته‌ڵاتی عوسمانی له كوردستاندا له‌دوای شه‌ڕی (چاڵد ێران ) ه‌وه پڕ بووه له‌ناكۆكی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له هۆزه كوردیه‌كان ،له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌یان ڕوو به ڕووی سزا بوونه‌ته‌وه به‌ڵام سزای هه‌ركامیان وه‌ر بگری به‌ده‌ردی هۆزی هه‌مه‌وه‌ند نه‌براون و سزاكه‌یان به‌وێنه‌ی سزای هه‌مه‌وه‌ند تووند‌و زاڵمانه نه‌بووه
هۆزی هه‌مه‌وه‌ند له‌ڕووی به‌رپرسانی والی به‌غداو ئه‌سته‌نبوڵدا هه‌تا ده‌گاته ده‌روازه‌ی باڵا و ه‌ستاونه‌ته‌وه واته هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و كاته‌ی هه‌مه‌وه‌نده‌كان به‌دڵی ده‌وڵه‌تی عوسمانی نه‌بووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یان توانیوه به‌لای خۆیاندا ڕایان بكێشن و بیانخه‌نه ژێر ڕكێفی خۆیانه‌وه .
لێره‌دا ده‌كرێت باس له چه‌ند خاڵێك بكه‌ین كه‌بووبووه بیانوو به‌ده‌ست كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه .
1- كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی میرنشینه كوردیه‌كانی داوه هۆزی هه‌وه‌ندیش یه‌كێك بووه له‌و هۆزانه‌ی كه هاوپه‌یمان و هاوكاری میرنشینی بابانیان كردووه بۆ دژایه‌تی كردنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی. (4).
2- هۆزه‌كانی كوردستان دابه‌ش بوو بوون له‌نێوان دوو به‌ره‌دا به‌ره‌یه‌كیان دۆستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بووه به‌ره‌كه‌ی تریان دژی بووه هۆزی هه‌مه‌وه‌ند هه‌میشه دژی كاربه‌ده‌ستانی عوسمانی بووه و شه‌ڕی ئه‌و هۆزانه‌شی كردووه كه‌دۆستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بووه (5)
3- بوونی هه‌مه‌وه‌نده‌كان له ناوچه‌ی چم چماڵ و بازیان و ده‌ورو به‌ری بوو بوونه گه‌وره‌ترین كۆسپ و مه‌ترسی له به‌رده‌م كاروانه بازرگانیه‌كانیان له نێوان سلێمانی و كه‌ركوك دا.(6)
3- ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌ڕووی ئابوری یه‌وه ده‌وڵه‌تێكی كشتوكاڵی بووه به‌شێوازی ده‌ره‌به‌گی له‌ڕێگه‌ی باج و سه‌رانه‌وه خه‌رجیه‌كانی سوپا‌و ده‌وڵه‌تداری دابینكردووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی باج و سه‌رانه له كۆمه‌ڵگایه‌كی هۆزایه‌تی دا پێویستی به‌ئارامی ئۆقره‌یه‌كی زۆر هه‌بووه تاوه‌كو زاڵ بێت به‌سه‌ر گرفته‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی باج و سه‌رانه‌دا له‌م كاته‌دا هه‌مه‌وه‌نده‌كان نه‌ك هه‌ر باجیان نه‌داوه به‌ڵكو باج نه‌دان و دورخستنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی ده‌وڵه‌تی كردبووه مه‌رج بۆ كا ر به‌ده‌ستانی عوسمانی (7)
5- سوڵتان عبدالحمید له‌ساڵی ( 1891 ) ز به‌ڕه‌سمی ته‌شكیلاتی سواره‌ی حه‌مدیه‌ی ڕاگه‌یاند به‌ڵام زوَرێك له‌خێڵه كورده‌كان ئاماده‌نه‌بوون بچنه ناو ئه‌و هێزه‌وه له‌وانه هۆزی هه‌مه‌وه‌ند . سوڵتان له‌وه ترساوه هه‌مه‌وه‌نده‌كان ببنه كۆسپ له‌به‌ر ده‌م ئه‌و هه‌نگاوه به‌و هۆیه‌وه كاره‌كانی سه‌ر نه‌گرێت .(8)
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه و چه‌ندین هۆكاری تر شتێكی چاوه‌ڕوان كرا‌و بووه كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌رچی پێبكرێت به‌رامبه‌ر هۆزی هه‌مه‌وه‌ند بیكات بڕیاری دوور خستنه‌وه‌یان درا هه‌ندێكیان بۆ ته‌رابلوس وشام و ئه‌ده‌نه‌وئه‌نقه‌ره‌ی‌و ئه‌فریقاو دورگه‌ی روَدس شوێنی تر نێردراون بۆیه له‌مێژووی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا سیاسه‌تی نه‌فی كردن و سزادان هه‌بووه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌دژی كاربه‌ده‌ستانی عوسمانی ڕاپه‌ڕیوون رێگربوونه له‌به‌رده‌م ویسته‌كانی ده‌وڵه‌ت دا به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرێك له‌مێژوو نووسانی كورد مافی ته‌واویان نه‌داوه به دورخستنه‌وه‌ی هه‌مه‌وه‌نده‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان چونكه مێژووی كوردایه‌تی پڕه له‌كاره‌ساتی له‌بیرنه‌كراو هۆزی هه‌مه‌وه‌ندیش له‌و پێناوه‌دا قوربانی زۆری داوه .
*سوودم له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگرتووه:-
1-ده‌ست نووسه‌كه‌ی (حیدر ئاغا )
2-مێچه‌رسۆن ،چه‌ند سه‌رنچێك ده‌رباره‌ی هۆزه‌كانی كوردستانی خوارو بنكه‌ی ژین .ل.( 111-124 )
3-هه‌مان سه‌رچاوه.
4-ئیدمۆنس،كورد ، توورك ، عه‌ره‌ب .ل . (67) .
5-د.فوئاد حمه خورشید .چه‌ربه‌زه‌یی خێڵی هه‌مه‌وه‌ندبه‌شێكه له‌مێژووی ئه‌م میلله‌ته .گۆڤاری ڕه‌نگین ژماره (84 )
6-نێكتین . كورد‌و كوردستان .ل. (479)
7-مارك سایكس ،القبائل الكردیه فی الامپراتوریه‌ی العپمانیه.
8-د.حامد محمود عیسی.المشكله‌الكردیه فی الشرقالاوسگ
به‌روار: 07/12/2015
بینین: 1889
|