مێژووی کورد
  جەلال تاڵەبانی کێیە؟
ماکوان کەریم

 جەلال تاڵەبانی ناوی (عەلائەدینە) کوڕی شێخ حووسمەدینی تاڵەبانیە و لە شیخانی تەرقەتی قادرین لە باکوری شاری کەرکوك نیشتەجێن لە دێیەك بەناوی کلکان کەسەر بە کۆیسنجاقە نزیكی دەریاچەی دووکانە..
ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٣٣ لە گوندی کلکانی بناری چیای کۆسرەت لەدایک بووە. سەرەتای منداڵی ھەر لەو گوندە دەبێ، پاشان کاتێک باوکی دەبێتە ڕێبەری تەکیەی تاڵەبانی لە کۆیە، بە ماڵەوە دەچنە ئەوێ و خوێندنی سەرەتایی لەو شارە تەواو دەکات.
ناوی عەلائەدینی زوو لە خۆی کردۆتەوە لە تەمەنی چواردە ساڵیەوە چۆتە ناو رێزەکانی پارتی واتا ساڵی ١٩٤٧ ی ز بەسەرکردایەتی مەلا مستەفای بەرزانی


جەلال تاڵەبانی لە تەمەنی ١٤ ساڵیەوە کاری سیاسی دەست پێکردوە لەسەرەتای پەنجاکانەوە یەکێك بووە لە دامەزرێنەری قوتابیان و لاوانی کوردستان، کە ئۆرگانێکی ناوخۆی پارتی بووە.

لەناو پارتیدا زوو بەرزکراوتەوە بووە بە ئەندامی لیژنەی مەرکەزی لە ساڵی ١٩٥١ی ز.

ئەودەمەی کە خرایە ئەو پۆستە تەمەنی ١٨ ساڵ بوو لەبەر لێهاتووی خۆی ئەو پۆستەیان دایە.

جەلال تاڵەبانی لە ساڵی ١٩٥٣دا ویستی بچێتە زانکۆ بەشی پزیشکی بەڵام بەهۆکاری چالاکی سیاسی ڕێگەی پێنەدراو لە بەشی پارێزەری وەرگیرا ئەودەمە سەردەمی فەرمانڕەوای مەلەکی بوو.

لە دوای تەوا بوونی لە زانکۆ لە شاری بەغدا هەر لەوێ بووە سەرباز لە سوپای عێراقدا لە ساڵی ١٩٥٩ی ز دا ئەو سەردەمە لە دوای ١٨ ساڵیەوە دەبوو خەڵکی سەربازی بکات.


مام جەلال وەك بەرپرسی کەتیبەی سەربازی مودرعە لە ساڵی ١٩٦١ خزمەتی بە سوپای عێراق کردوە.

بەشدار بووە لە ڕاپەرین دژی حوکومەتەکەی عەبدولکەریم قاسم و پاشان ئینقلابەکە عەلی قاسم.

پاشان کرایە نوێنەری کورد بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حوکومەتە نوێکە عەبدولسەلام عارف لەساڵی ١٩٦٣ی ز دا.


لە دوای ساڵێك واتا ١٩٦٤ ی ز لەگەڵ مەلا مەسەفای بەرازن دژایەتی کەوتە نێوانیان
پاشان بەسەرکەدایەتی خەزوری .. ( ئیبراهیم ئەحەمەد) بۆ یەکەم جار مەکەتبی سیاسی پارتیان دروستکرد بەسەرکردایەتی خەزوری بۆ ئەوەی سنوری دەسڵاتی مەلا مەستەفا کەم بکەنەوە، بەڵام بە هۆکاری کارایازمای مەلامستەفا نەیان توانی، ئەگەر چی ئەمان زۆریش بوون ، بەڵام مەلاموستەفا بەهێز تر بوو لە رووی پێگەی جەماوەریەوە هەمویانی پەراوێز کردو بە ستافێکی نوێەوە جێگای ئەوانی پرکردوە.
لە پاشان دا ناسران بە جەلالیەکان، بەڵام لە ساڵی ١٩٧٠دا بە تەواوەتی نەمان و کۆتاییان هات واتا (حەل بوون) ئەو سەردەمە بە هۆکاری ١١ئازار و دانپێدانانی حوکمی زاتی بۆ کورد ئەوان کۆتاییان هات..

لەدوای کۆتایی شۆرشی کوردی وەك پارتیەکان دەڵێن نسکۆ و غەیری ئەوانیش دەڵێن ئاشبەتاڵ و پەیماننامەی جەزائیرو پشتی کردنی شاهی ئێران بۆ کێشەی کورد شۆرشی مەلامستەفا کۆتای هات رووخا.
لە دوای ئەوەی بەرەنگاری پێشمەرگە نەما بوو لە رووی چەکداریەوە بەرانبەر حووکومەتی عێراقی..
لە ساڵی ١٩٧٥ی ز بە سەرکردایەتی جەلال تاڵەبانی هێزێکی نوێ دروستکرا بەناوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
به‌روار: 16/12/2015
بینین: 2042