هەمەجۆر
  تابلۆی كوڕه‌ جوتیاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن كێ وه‌ دروست كراوه‌
بزاڤ پرێس

ئه‌و تابلۆی كوڕە جووتیارە لە لەسەر ئاستی جیهان ناوبانگێكی زۆری هەیە، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە عیراق و بەتایبەتی لە ساڵانی هەشتاكاندا لە زۆربەی هەرە زۆری ماڵەكان هەڵواسرابوو، لەلایەن نیكۆلای بترۆفیچ بۆگدانۆفە كێشراوە.
 
نیكۆلای بترۆفیچ بۆگدانۆف لە سالی 1868 لە دێی شتی وڵاتی رووسیا لەدایك بووە.
 
ئەم هونەرمەندە وێنەكێشان و پەیكەرتاشی لە خوێندنگەی مۆسكۆ، هەروەها ئەكادیمیای ئیمپراتۆری هونەری لە "سەن پترسبۆرگ" تەواو كردووە.
 
بۆگدانۆڤ بەشی هەرە زۆری تابلۆكانی بریتین لە خوێندەواریی منداڵە جووتیارەكان و پۆرترێت و ئەندامێكی 
چالاكی ئەكادیمای هونەرە جوانەكان بووە.

لە سالی 1945 لە بەرلین كۆچی دوایی كرد,وە.

سنور میدیا

به‌روار: 04/01/2016
بینین: 941