مێژووی ئیسلام
  مولحیدەکان گومانێکی تریان بڵاوکردوە
ماکوان کەریم

مولحیدەکان گومانێکی تریان بڵاوکردوە ئایا پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم لە کوێوە سەرچاوەی دارایی ودەستکەوتی بژێوی ژیانی سەرچاوەی گرتوە...


لە ئێستادا مولحیدەکان لە دوای ئەوەی کە وەڵامی گومانی ئافرەتانو جیهاد.. دراونەتەوە گومانی ئێستایان بریتیە: لەوەی ئایا چۆن پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم سەرچاوەی داهاتی دابین کردوە و چیی بووە و چۆن دەستی کەوتووە..

دیارە ژیانی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ئاشکرایە و تەنانەت نهێنیەکانی شەوی بۆ خەڵکی ئاشکرا بووە ، مەبەستم نهێنی شەو ...واتا کاری تایبەتی سەرجێگای خۆیو خێزانە بەڕێزەکانی کە دایکی ئیماندارانن و پێغەمبەریش باوکی موسڵمانانە واتا باوکێکی ئایینیە نەك باوكی نەسبی چونکە خوای گەورە لە قورئاندا ئەوە دوور دەخاتەوە لە پێغەمبەر کە باوکی نەسبی ئیمانداران بێت، کەواتە ووردو درشتی ژیانی پێغەمبەری خوا نوسراوەتەوە.. لە رێگای جیاوازەوە لەبەردەستی موسڵماناندایە .. ئەو سەرچاوانەش بریتین لە زانستی فەرمودەوانی، لە زانستی تەفسیرو ڕاڤەوانی بەگشتی یاخود زانستی قورئان ، زانستی سیرە ، مێژوو، .هتد 
هیچ کەسێکیش لەسەر ئەم زەویەدا ژیان نامەی بەو شێوەیە نەنوسراوتەوە..!
بۆیە واگرنگی پێدراوە ،چونکە هەموو هەڵسکەوتو ڕەفتارێکی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بۆ ئێمەی موسڵمان تەشریعە و یاساو ڕێسایە. 

کەواتە دەچمە ناو باسەکەوە ڕاستەخۆ.. تەمەنی پێش پێغەمبەرایەتی دیارە کە پێغەمبەری خوا ئەم پیشەو کارانەی هەبووە و کردوە..

یەکەم : شوانی کردوە بۆ هەر سەرێك قیرطێکی وەرگرتوە کە نیو درهەم یاخود نیو دینار بووە
دووەم: کاری حیجامەی کردوە ، بە هۆکاری حیجامەکەی دەستکەوتی هەبووە.

سێیەم : شارەزا بووە لە دروستکردن و داتاشینی تیر و سەری تیر کە ناسراوە بە -نبل- بۆ مامەکانیو بەنی هاشم دروستی کردوە لەوڕێاوە دەستکەوتی هەبووە.

چوارەم : کاری بازرگانی لە نێوانی شام و مەککەدا ، کە لە ژیانیدا یەك جار چۆتە شام، پاشان بەردەوام بووە لە بازرگانی لە ناو شاری مەککەدا کە زۆربەی جار بەبازاڕدا گەڕاوە شتو مەک و سلعی کڕیوە و فرۆشتتوە.. پیاوێکی دەوڵەمەند بووە ، بەهۆکاری پارەی خێزانیەوە خاتو خەدیجە ڕەزامەندی خوای لێبێت، بەردەوام پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم لە بازرگانی کردندا بووە لە ناو شاری مەککەدا هەندێك جاریش پێستەی حەیوانی کڕیوە ناردویەتی بۆ حەبەشە..

زۆرێك لە ئەهلی مەککە حەزیان کردوە کە هاوبەشی بکەن لە بازرگانیدا و تەنانەت جێگای متمانەی شاری مەککە بووە پێش پێغەمبەرایەتی، زۆربەی خەڵکی ئەو شارە پارە و سەروەت و سامانی خۆیان لە ماڵی پێغەمبەردا داناوە هۆکاری ئەوەش کە عەلی کوڕی ئەبو تالیبی هیجرەت پێنەکرد لەگەڵ خۆیدا ، هەمووئەو سەروەت و سامانانەی خەڵکی لەلای بوو لە شاری مەککە ، لە رێگای عەلییەوە گەڕاندیەوە بۆ خاوەنەکانی.

یەکێك لە هۆکارەکانی ناسینیشی لەگەڵ ئەبوبەکر و عەبدوڕەحمانی کوڕی عەوف و عوسمانی کوڕی عەفان ئەو بازرگانە بەناوبانگانە ؛ دەگرێتەوە بۆ کاری بازرگانیان و تێکەڵاو بوونیان لە بازاڕی مەککەو عوکاز و بازڕەکانی چواردەوری شاری مەککە و طائیف..

تەنانەت پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم لە شاری مەککەدا دەوڵەمەندتر بووە لە زۆربەی مامەکانی عەباس و ئەبو لەهەبی لێدەربچێت، زۆر جار پارەی ئەدا بە کرێنەوەی بەندەو کۆیلەکانو ئازادی دەکردن لەگەڵ ئەبوبەکردا مزگەوتێکیان لە شاری مەککە دروستکردبوو کە لە تەنیشت ماڵی ئەبوکردا بووە زۆرێك لە کاری بانگەواز لەوێ و لە ماڵی ئەرقەمی کوڕی ئەرقەم دەکراو تەنانەت خەرجی بانگەوازەکە لە رێگای پێغەمبەروە بووە دوای ئەوەی کە بووە پێغەمبەر خۆی زیاتر خەریکی بانگەواز بوو. زەیدی کوڕی حارث و ئیمامی عەلی و هەندێك لە خزمەکانی خەدیجە بازرگانیان دەکردو لە ڕێگای قانزاجی ئەو بازرگانیانە بانگەوازەکەیان بردوە پێشەوە ، ئەو رۆژەشی کە کۆچی کرد بۆ مەدینە ئەو حوشترەی ئەبووبەکر ئامادەی کردبوو بۆ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ، پارەی حوشترەکەشی گەڕاندوە بۆ ئەبوبەکر.. ئەمە بەشه‌ێکی کەمی ژیانی بوو لە شاری مەککە..
باسی داهاتوو .. داهات و کەسابەتی پێغەمبەری خوا باس دەکەم لە شاری مەدینە ..

سەرچاوەی ئەم باسە ..

١-فتح الباری.. ابن احجر
٢-دلال النبوة.. البیهقی
٣-زاد المعاد.. ابن القیم 
٤- السیرە النبویە.. محمد حەلی الصلابی
٥- السیرە وبناء الامم .. راغب السرجانی 
٦- فقه السیرە .. محمد رمضان البوطی
٧- تحت رایە الرسول ... نزار الباضە
٨- السیرە النبویە .. الشعراوی 
٩- السیرە السیاسیە.. قلعچی
١٠- دەیان سەرچاوەی ئەنتەرنێتی و مقالات
به‌روار: 09/01/2016
بینین: 1206