هەمەجۆر
  گەوەرەترین قورئان لە جیهاندا
ماکوان کەریم

ئەم قورئانە لەووڵاتی تەتارستان لە روسیا کە ئێستا داگیرکراوە، واتا وەك چیچانو داغستان داگیرکراوە لە لایەن ڕوسیاوە کە زۆر کەم لە موسڵمانان ئاگاداری ئەم خەڵکەن کە دانیشتوانی هەموو موسڵمان زیاد لە ٨ بۆ ١٠ ملیۆنن.. پایتەختی ئەم ووڵاتە ناوی کازانە، ئەو قورئانە لە شارێکی تری ئەو ووڵاتە داگیرکراویە بەناوی بولگار. کە بارستای و قورسایی ٨٠٠ کغم و 2 م × 1.5 م × 25 سم ، ٦٣٢ لاپەڕەیە.

چواردەوری هەموو لاپەڕەکانی ئەم قورئانە بە ئاوی ئاڵتون نەخشێنراوە و لە گەڵ پیتەکانی ، بەرگەکەی جۆرە گەوهەرو فەیزروزو بەردی گرنبەهای تێدا بەکار هاتووە وەك مەرمری حجرو ئاڵتون، کۆمپانیایەکی ئیتالی دروستی کردوە.

بۆماوەی چەند مانگێك لە مزگەتی غول لە شاری کازان ئەم قورئانە نمایش کراوە.
‌‌


به‌روار: 11/01/2016
بینین: 228201