مێژووی ئیسلام
  عومەری سەدەی نۆزدە و جەنگی خەندەقی سەدەی نۆزدە بناسە
نوسینی:ماکوان کەریم

پڵنگی سەحرا... نازناوی عومەر فەخرەدین پاشایە ناسراوە بە فەخری پاشا ئەم پیاوە لە رەچەڵەکدا خەڵکی ووڵاتی بولگاریایە، پلەی سەربازی لە سەرۆکی فەیلەقەوە دەست پێدەکات بەپلەی عەمید، پاشان تادەگاتە لیوا ، خەڵکی شاری -روسە- یە لە بولگاریا ، خێزانی دووەمی کوردەو خەڵکی شاری ئامێدییە. ئەم پیاوە گەورەترین فەیلەقی سەرکردایەتی کردوە کە چوارەم فەیلەقی دەوڵەتی عوسمانی بووە لە وویلایەتی موسڵ..

ئەم پیاوە خواناسە بولگاریە خۆشەویستیەکی بێووێنەی هەبووە بۆ پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ، لە ساڵی ١٩١٦ بە هۆکاری جەنگی جیهانی یەکەم و جەنگ لەگەڵ عوسمانیەکان هەستی بوە کردبوو ئینگلیز دەیەوێت یاخود هێزی هاوپەیمانان دەیانەوێت بچنە ناوشاری مەدینە بە خۆی و ١٦ هەزار سەرباز چووە خزمەتی مەدینەی پێغەمەبەری خوا صلی اللە علیە وسلم .. ماوەی دوو ساڵ لە شاری مەدینە مایەوە هەموو رۆژیك دەچووە خزمەتی مزگەوتی پێغەمبەر و رەوزەکەی و خۆی ووتاری ئەدا لە مینبەرەکەیەوە پێش نوێژی دەکرد .. خەڵکی شاری مەدینە زۆریان خۆش دەوەیست تەنانەت خەڵکی شاری مەدینە لە ڕێگای زاناکانیەوە نازنای فەخری مەدیینەی پێبەخشرا.

هەموو هێزەکانی عوسمانی لە ناوچەکانی حیجاز کشابوونەوە بەهۆکاری شۆرشی ناوچەکە بە فیتی حسێن شەریفی خائین کەناسراوە بە شریفی مەککە.. هێزەکان لە دەوەری فەخری پاشا کۆببوبونەوە و بە درێژای کەنارەکانی دەریای سوردا بڵاوی کردبونەوە کە ١٣٠٠کم دوور بوو لە هەموو هاوکاریەکی سەربازی عوسمانیەکان ، (لۆرانس) سیخوڕی بەناوبانگی ئینگلیزی هەمیشە چاودێری دەکردو فشاریان خستبوە سەر دەوڵەتی عوسمانی کە دەبێت ناوچەکە چۆڵ بکات وڕادەست بە هێزی هاوپەیمانان بکات.

نامەیەكی بۆ هات لە لایەن سەرۆك ئەرکانی سوپای عوسمانی -ئەنوەر پاشا - کە مەدینە چۆڵ بکات..!
بەڵام بە تەوەسول و پاڕانەوە لە ئەنوەر پاشا و هەموو شکۆی خۆی دەبەزاند دەپاڕاوە کە دەتوانێت بەرگری لە مەدینە بکاتو ماوەیەکی بدەنێ هەموو هۆزو عەشیرەتەکانی عەرەب رازی دەکات لەگەڵیدا بمێننەوە.. داوای ئەوەی کرد هیچ هاوکاری سەربازی ناوێت، تەنها باتری و باروتی پێویستە بۆ تۆپخانەکەی.. ئەنوەر پاشا رەزامەندی دەربڕی..

بەداخێکی زۆرەوە رۆژ بەڕۆژ دەوڵەتی عوسمانی توانای لاواز دەبوو لەهەموولایەكەوە فشاری کەوتوبوە سەر بۆیە ناچار ئەم جارە وەڵامی بۆچووەوە کە بێتە دەرەوە لە شاری مەدینە ، بەڵام فەخری پاشا بە تەواوەتی رەدی دانەوە کە بەهیچ شێوەیەك نایتە دەرەوە لەو شارەو قسەی ئەنوەر پاشای شکاند، بۆ ماوەیەکی زۆر ئینگلیز گەمارۆی خستبوە سەر شاری مەدینەو سوپاکەی فەخری پاشا و لەوکاتەشدا دەوڵەتی عوسمانی شکستی خواردبوو بەرانبەر ئینگلیز لە ناوچەکانی قەنات و فەڵەستین .. ناچار کرا بوو کە پەیماننامەی مۆندەریس مۆر بکات لەساڵی ١٩١٨ کە پەیماننامەی شکستی عوسمانی بوو، لەو پەیمانمایەدا لە بڕگەی ١٦دا هاتووە کە دەبێت هەموو ناوچەکانی حیجازو یەمەن و سوریا و عێراق ڕادەستی ئینگلیز یاخود هێزە هاوپەیمانەکان بکرێت ..لەڕێگای لاسلکییەوە لە دەریای سورەوە فەخری پاشایان ئاگادار کردوە ، واتا هێزی هاوپەیمان ئاگاداری کردوە کەدەبێت ناوچەکە چۆڵ بکات، بەڵام فەخری بە هەموو شێوەیەك رەفزی کردو وەڵامەکەی ئیهمال کردن .

لە مێژووی سەدری ئەعزەم - ئەحمەد عیزەت پاشادا هاتوە کە نامەیەکی بەگریانەوە بۆ دەنوسێت و دەڵێت مەدینە چۆڵ بکە، لەسەر بنەمای ئەو پەیماننامەیە، فەخری پاشا بە هەموو شێوەیەك رەفزی دەکاتو دەڵێت شاری مەدینەی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم .. هەروا بەقسەی تۆ چۆڵ ناکەم و دەبێت فەرمان لە خەلیفەوە بێت ..

دیسان فشار زیاتر خرایە سەر دەڵەتی عوسمانی ناچار خەلیفە.. سوڵطانی عوسمانی نامەی بۆ نارد لە ڕێگای وەزیری دادی بەناوی -حیدەر مەلا- چووە لای فخری پاشا ، بەڵام ئەمجارەش بەتەواتی رەدی دانەوە ووتی بەقسەی خەلیفە ناکەم چونکە ئەسیرە ..! ئەمە دەقی نامەکەیەتی کە بە عەرەبی نوسیویەتی : (إن الخليفة يُعَدُّ الآن أسيرًا في يد الحلفاء؛ لذا فلا توجد له إرادة مستقلة، فهو يرفض تطبيق أوامره ويرفض الاستسلام)..!

ماوەی یەك ساڵ لە هەموو لایەكەوە گەمارۆ خرابووە سەر شاری مەدینە ، نە خواردنیان بۆ دەچوو ، نە دەرمان ، تەنانەت نەخۆشی و پەتای کوشندە لە ناو سوپاکەیو خەڵکی شاری مەدینەش بڵاو بووبووە..

لە ناو مزگەوتی مەدینەی منەوەرە کۆبونەوەی بە سەربازو دەرەجەدارو ئەفسەرەکانو پیاومەعقولانی شارەکە کردوو ووتی هەتا من هەناسە بدەم ئەم شارە تەسلیم بە ئینگلیز ناکەم ..ووتارێکی ئیمانی بەهێزی داو هەموو خەڵکەکە دەستیان کردە گریانو لەدوای دابەزینی لە مینبەرەکە ، یەك بەیەکی ئەفسەرو دەرەجەدارەکان گرتیانە باوەشو هەموو ووتیان لەگەڵتین.. لەوێدا نازناوی فەخری مەدەینی وەرگرت.

ڕەوشەکە بەو شێوەیە مایەوە تا وای لێهات خەڵکی شاری مەدینە لەبرسندا ناوكی خورمایان دەکردە ئارد بە نان و هیچ هاوکاری سەربازی بەدەست نەدەگەیشت، لەگەڵ ئەوەشدا لەچوارلاوە لە لایەن هێزەکانی هاوپەیەمان گەمارۆ درابوو، تا بە فیڵێك لە ڕێگای کاروانی هاشمی لە ئوردون هاتن و ووتیان ئێمە شارەکە دەگرینە دەست لە ڕێگای مەلیک عەبدوڵڵا باوكی مەلیك حسێن.. لە کۆتایدا گەڕایەوە بۆ ئەستانە واتا ئەستەمبوڵ زانی فێڵی لێکراوە نەخۆش کەووتو ماوەیەکی زۆر لەسەر جێگا مایەوە پاشان لە ئەستەمبوڵ کۆچ دوای کرد لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا لەسەر داوای خۆی لەقەڵای ڕوملێ لە ئەستانە واتا ئەستەمبوڵ لەوێ نێژراوە کە بەرواری ٣ تشرینی ساڵی ١٩٤٨

لە رۆژێکی وەك ئەمڕۆدا کە ١١/١/١٩١٩ پانزە هەزار سەرباز بەیەکجار خوا حافیزیان لە رەوزەی شەریفی پێغەمبەری خوا کرد صلی اللە علیە وسلم .. بەفێڵی بچکە ئینگلیزە عەرەبە عيلمانیەکان.

به‌روار: 11/01/2016
بینین: 1326