بێده‌نگیی له قڕكردنی سوننه به‌شداریی تاوانه‌كه‌یه !!
شوان هه‌ورامی
هه‌ندێ له كوردانی سه‌ر به هاوپه‌یمانێتیی مۆسكۆ هه‌ر رۆژه و له شوێنێ خۆپیشاندان ده‌كه‌ن له دژی هاتنی ئه‌و ( 200 ) سه‌ربازه‌ی تورك بۆ ناوچه‌ی باشیك لای موسڵ ، به‌جۆرێك فوویان كردووه‌ته ئه‌و بابه‌ته وه‌كو بڵێی چه‌ند فیرقه‌یه‌كی سه‌ربازیی هاتبێ و ته‌واوی كوردستانی داگیر كردبێت ، هه‌روه‌كو پێشتر بۆ خۆیان په‌لكێشی هێزی وڵاتانی چوارده‌وریان نه‌كردبێ بۆ تێكشكاندنی یه‌كتر . به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه به‌رانبه‌ر تاوانی زۆر گه‌وره‌ی حه‌شدی شه‌عبی بێده‌نگ و بێهه‌ست و كه‌ڕ و كوێرن !!
له‌و كاته‌وه كه به فه‌رمانی مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه حه‌شدی شه‌عبی پێكهێنراوه تا ئه‌مڕۆ ئه‌و هێزه دڕنده‌یه هاوشانی داعش تاوانی ئه‌نجام داوه و بگره ئه‌وه‌ی ئه‌مان ترسناكتره له‌وه‌ی داعش ، چونكه ئه‌مان به پێی نه‌خشه پاكتاوی مه‌زهه‌بی ده‌كه‌ن و دیمۆگرافیای وڵات ده‌گۆڕن و برینێكی قووڵی شه‌ڕی تائیفییش بۆ هه‌میشه له جه‌سته‌ی عێراقیه‌كاندا درووست ده‌كه‌ن .
مه‌خابن له گرتنه‌وه‌ی شار و گوند و ناوچه‌كانی سێگۆشه‌ی سوننه‌دا ئه‌م هێزه چووبێته هه‌ر ناوچه‌یه‌ك په‌یامی مه‌رگ و ته‌قاندنه‌وه و تۆقاندن و زه‌وی سوتماكی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه ، ته‌نیا شار و گوندێك نیه كه ئه‌وانی بۆ چووبن و رووی داعشیان به كاره دڕنده‌كانیان سپیی نه‌كردبێت .
له سێ رۆژی رابردوودا به بیانووی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری میقدادیه ، كه له ( 75 % ) ی قوربانیه‌كانی سوننه بوون و ته‌نیا ( 25 % ) ی شیعه بوون ، میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ده‌ستیان كرده هێرش بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی سوننه و تا ئێستا سه‌دان ژن و پیاو و منداڵ و لاوی ئه‌و شاره‌یان كوشتووه و بۆ ترساندنی خه‌ڵك لاشه‌كانیان له شوێنه گشتیه‌كاندا هه‌ڵواسیون ، جگه له‌وه‌ش هه‌موو مزگه‌وته‌كانی سوننه‌یان له‌و شاره‌دا ته‌قاندووه‌ته‌وه و پاشماوه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌شیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێ شاره‌كه چۆڵ بكه‌ن .
مه‌خابن سته‌م كارییه‌كی رێكخراو و بێئه‌ندازه له ناوچه‌ی شاره‌باندا له دژی سوننه ده‌كرێت ، كه مه‌خابن هه‌ندێ له به‌رپرسانی كورد به نه‌فه‌سێكی شۆڤینیی و ره‌گه‌زپه‌رستانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه‌دا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ماده‌م عه‌ره‌ب سته‌می له كورد كردووه ، لێگه‌ڕێن با بكووژرێن . مانای وایه جیاوازیی ئه‌مان و شۆڤینیه‌كانی عه‌ره‌ب چییه ؟ كه ئه‌مان خۆیان به نوێنه‌ری مافی مرۆڤ و مرۆڤدۆستیی پێناسه ده‌كه‌ن ؟
به‌داخه‌وه ئه‌مه گێلانه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه كه میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی ئاراسته‌ی كوردی ده‌كات ، كه له زۆر كۆبوونه‌وه‌یاندا له لایه‌ن پیاوه ئاینیه‌كانیانه‌وه شه‌حن ده‌كرێن به‌رانبه‌ر كورد و پێشمه‌رگه ، ئه‌و خۆ بێده‌نگ كردنه له‌و تاوانانه ئه‌و به‌رپرسه گێل یا خائینانه له چاره‌نووسی ره‌ش رزگار ناكات ، كه له نه‌خشه‌ی حه‌شدی شه‌عبیدایه بۆیان . ئه‌وانه‌یان كه گاڵته‌یان به دین و مه‌زهه‌ب دێت و هیچ حسابێ بۆ سوننه بوونی كورد ناكه‌ن ، دڵنیابن كه له پێش دینداره‌كانی كوردا سه‌ریان له لاشه‌یان جیا ده‌كه‌نه‌وه !!
كورد تا ئه‌م ساته‌ش خۆی به هاوپه‌یمانی شیعه و میلیشیاكانی ناوبردووه ، چه‌ندین هاوكاریشیان پێشكه‌شی شیعه كردووه ، كه له‌وانه‌یه مێژووی كورد دواتر به خیانه‌تیش بینووسێته‌وه ، له‌وانه یارمه‌تیدانیان بۆ درووستكردنی فه‌وجه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێردا ، به‌ڵام ئه‌وه بوو له كاتی گرتنه‌وه‌ی سه‌عدییه و جه‌له‌ولادا ، كه كورد وه‌كو هاوپه‌یمانێكی كاریگه‌ر یارمه‌تیدان ، به‌ڵام له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی دوای گرتنه‌وه‌ی ئه‌و شارانه‌دا حه‌شدی شه‌عبی هه‌موو مزگه‌وته‌كانی سوننه‌ی له شاری سه‌عدییه ته‌قانده‌وه ، كه به‌ناوبانگترینیان مزگه‌وتی مه‌حموود پاشای جاف بوو كه له ساڵی 1893 دا درووستكرابوو ، كه ئه‌وه نه‌ك ره‌هه‌ندی مه‌زهه‌بیی هه‌بوو به‌ڵكو ره‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییشی هه‌بوو ، كه نیشانه‌ی ئه‌وه بوو ئه‌و ناوچه‌یه له رابردووی نزیكدا له قه‌ڵه‌مڕه‌وی پاشاكانی جاف‌دا بووه .
مه‌خابن نه ئه‌و كاته و نه ئێستاش ناڕه‌زایی به‌رپرسانی كوردمان نه‌بیست به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانه گه‌ورانه ، كه دواجار تاوانی ئه‌و میلیشیا دڕندانه گه‌یشته دووز خورماتوو ، كه تا ئێستاش تاوانیان به‌رده‌وامه و ئه‌و ئارامیه‌ی ئێستاش هه‌یه ، به ئارامیی پێش گه‌رده‌لوول ناو ده‌برێت ، چونكه بوونی ( 18 ) هه‌زار میلیشیای حه‌شدی شیعیی و به‌و نه‌خشه‌یه‌ی كه هه‌یانه بۆ پاكتاوی سوننه - جا عه‌ره‌ب بن یا كورد یا توركمان – له داهاتوویه‌كی نزیكدا نه‌ك خوورماتوو به‌ڵكو كه‌ركوكیش له مه‌ترسیی جدییدایه . ئه‌م بێده‌نگیه‌ی سه‌ركردایه‌تیی كورد به‌رانبه‌ر ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌ی به‌رانبه‌ر مرۆڤایه‌تیی ده‌كرێت ، هه‌روه‌كو تاوانه‌كه ترسناكه ، چونكه شیعه ئاماده‌كاریی ده‌روونیی ته‌واویان كردووه بۆ لێدانی سوننه ، به‌ڵام خۆ له‌گێلییدانی به‌رپرسانی كورد وا ده‌كات گه‌له‌كه‌مان له هه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی له‌ناكاودا غافڵگیر ببێت و له‌و كاته‌دا بپرسێت بۆچیی ئه‌مه روویدا ؟ كه ئه‌و كاته‌ش مه‌ودای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار نیه و تازه كار له كار ترازاوه .
به‌روار: 15/01/2016
بینین: 918
|