چاوپێکەوتنێکی نوێی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی ى.ن.ك
pukmedia|کوردستانی نوێ
دیداری دوو دۆست له‌سه‌ر ده‌ستپێكی خه‌باتی مام جەلال و ئه‌ندێشه‌ی له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان
ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی مام جه‌لال كه له ده‌ورانی نێوان 1988-1990 مامۆستا عومه‌ر شێخ موس له‌گه‌ڵیدا سازیكردبوو.
له‌م دیداره‌دا دوو دۆست پێداچوونه‌وه به ره‌وت و رێبازه‌كانی كوردایه‌تی و تێكۆشانی یه‌كێتی له‌پێناو مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و دیدی مام جه‌لال له‌سه‌ر سروشتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا ده‌كه‌ن.
بایه‌خی مێژوویی ئه‌م دیداره دۆستانه له‌وه‌دایه كه له‌گه‌رمه‌ی دوای قۆناغی ئه‌نفاله‌كان و به‌هێزبوونه‌وه‌ی رژێمی سه‌ددام حسێن و سیاسه‌تی ئیقلیمیدا سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك رابه‌رێكی به‌وره‌و دووربین، ره‌هه‌نده‌كانی مه‌سه‌له‌ی كورد له عیراق و له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاوتوێ ده‌كات و له‌ناو نائومێدی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا چرۆی ئومێدێكی بوژانه‌وه به‌دیده‌كات و كوردایه‌تی وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی مێژووكرد ده‌خاته سه‌ر سیاقی مێژوویی خۆی كه سه‌ره‌نجام رووی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و خاوه‌ندارێتی كورده له وڵاتی خۆی.
ئێمه ئه‌م دیداره وه‌كو خۆی بێ ده‌سكاری بڵاوده‌كه‌ینه‌وه ته‌نها له چه‌ند شوێنێكی كه‌م هه‌ندێك ده‌ربڕینمان نه‌نووسیه‌وه كه بۆ بڵاوكراوه‌ی رۆژانه‌یی ده‌ست ناده‌ن و شوێنه‌كانیشمان به (….) به‌جێهێشتوه.
ئه‌و دێڕه لابراوه كه‌مانه هیچ له سیاقی باسوخواسه‌كان ناگۆڕن ته‌نها ئه‌وه‌ی وه‌كو مام جه‌لال خۆشی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات نه‌بنه‌مایه‌ی تێكچوونی په‌یوه‌ندیی دۆستانه.
سه‌رنووسه‌ر
له‌پێشبه‌ندی ئه‌م دیداره‌دا
نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د
بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردی مێژووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به مه‌رجێك پشت به به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ڵگه‌نه‌ویست ببه‌سترێت، پێویسته مێژووی خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌م هێزه بۆ چه‌ند ده‌روازه‌و خانه‌یه‌ك پۆلێن بكرێت، كه به‌داخه‌وه له‌و رووه‌وه تا به‌ئه‌مڕۆش ده‌گات له نووسین و لێتوێژینه‌وه‌كاندا ئه‌وه‌نده‌ی روو له حكایه‌ت و گێڕانه‌وه كراوه، زۆركه‌م پشت به به‌ڵگه‌نامه به‌ستراوه. به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی فایل و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و نامانه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی تر له‌نێوان یه‌كتردا ئاڵ‌وگۆڕیان كردووه، ده‌بینین له ده‌یان و بگره له سه‌دان شوێندا ئاماژه به پاراستن و پارێزگاریكردن له ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كراوه. زۆربه‌ی براده‌ران له‌بیریانه كه دوای كاره‌ساتی هه‌كاری، ده‌ستكرا به‌خۆڕێكخستنه‌وه‌و جێگیربوونی باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تی، هه‌ر ئه‌وكاته بیر له‌پاراستنی ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتیی كرایه‌وه‌و ئه‌رشیڤێك ئاوه‌دانكرایه‌وه، ئێستا زاراوه‌ی ئه‌رشیڤی مه‌كته‌بی سیاسی له‌سه‌ر زاری چه‌ند هه‌ڤاڵێكدا ئه‌زبه‌ركراوه. دیاره بۆ هێزێكی پڕ جووڵه‌و نه‌سره‌وتی وه‌ك یه‌كێتیی پاراستنی نووسراو، نامه، بڵاوكراوه، گۆڤار‌و رۆژنامه‌كانی ئه‌سته‌م بووه، به‌ڵام هه‌وڵدراوه به‌چه‌ندان رێگا‌و رێكار‌و شێوه‌و شێواز پڕۆسه‌كه ده‌ستپێبكرێت، یه‌كێك له‌و رێگایانه له‌نووسینگه‌ی یه‌كێتیی له تاران زۆربه‌ی ئه‌ده‌بیاته‌كه پارێزرابوو، به‌ڵام له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی ١٩٨٢ ئێرانییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌رداگرت، نازانم بۆچی تائێستا هیچ هه‌وڵێك نه‌دراوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌یان. ئه‌مه‌و ئه‌نفال، هه‌ر ئه‌نفالكردنی خه‌ڵكی سڤیل، پێشمه‌رگه، ئاژه‌ڵ، باڵنده‌و سوتماكردنی خاك‌و ره‌زو دره‌خت نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌زاران لاپه‌ڕه له‌ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و هێزه به‌ر شاڵاوه‌كه كه‌وتن‌و ئه‌وانیش جینۆسایدكران.
له‌و ماوه‌یه‌ی له‌ده‌ره‌وه بووم ٢٠٠١-٢٠١١ ئه‌وه‌ی بینیم و زانیاریم چنگ كه‌وت و بێئومێدی نه‌كردم پاراستنی چه‌پكێكی گه‌وره له‌ئه‌ده‌بیاته‌كه بوو له‌لایه‌ن چه‌ندان كه‌س، به‌ڵام ئه‌وه‌ی رۆشنایی به‌مێژووی یه‌كێتیی ده‌دا ئه‌رشیڤ‌و كتێبخانه‌ی د.كه‌مال فوئاد، عومه‌ر شێخمووس، د.فوئاد مه‌عسووم… هتد. له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوانه‌دا كه زۆر دڵنیام به‌شێكی هه‌ره‌زۆر له ئه‌ده‌بیاته‌كه له لای مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا-یه.
بۆ پاراستن و زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شانازییه‌وه ده‌ڵێم كه سه‌رتۆپی ئه‌و سه‌روه‌رییه به‌ر من ده‌كه‌وێت، له‌و رووه‌وه چالاكی و به‌رهه‌مه‌كانم گه‌واهیده‌ری زیندوون، كه سه‌ره‌تاكه‌ی له‌ساڵی ١٩٩٢ له‌ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ده‌ستپێده‌كات ئه‌ویش به‌كردنه‌وه‌ی گۆشه‌یه‌ك به‌ناوی “له‌ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشی نوێمان”دا.
پاشان ده‌ستم به‌چاپكردنه‌وه‌ی گۆڤار‌و رۆژنامه‌و به‌ڵگه‌نامه‌كان كرد‌و تائێستا ته‌نیا له‌و ئه‌ده‌بیاته زیاتر له ٢٥ كتێبم به‌چاپگه‌یاندووه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێشكه‌شی ئێوه‌ی خوێنه‌ری خۆشه‌ویستی ده‌كه‌م چاوپێكه‌وتنێكی عومه‌ر شێخمووس-ه له‌گه‌ڵ مام جه‌لال و ناوم ناوه “دیداری دوو دۆست”.
چاوپێكه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر كاسێتی ئاسایی تۆماركراوه‌و نزیكه‌ی ٣٦٠ خوله‌كه، كاره‌كه له ئه‌مریكا پێش ٢٨ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كراوه، پرسیاری ورد‌و وه‌ڵامی وردی تێدایه، كه به‌ڕای من یه‌كه‌مجاره چاوپێكه‌وتنی له‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ مام جه‌لال كرابێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر له‌باری سۆسیالۆجیاو ره‌هه‌نده‌كانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت..
كاسێته‌كان ٧ ساڵ زیاتره له لای منن، له‌ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕام بیانخه‌مه سه‌ر كاغه‌زو به كوالێتی به‌رز چاپ و بڵاوی بكه‌مه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌رفه‌ته‌كه نه‌ڕه‌خسا. سوپاس بۆ ستران عه‌بدوڵڵا و ستافی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ئه‌مجاره‌ش وه‌ك جار‌و جاره‌كانی تر خاوه‌ندارییان له به‌رهه‌مه‌كه كرد.
به‌شی یه‌كه‌م
دیدار عومه‌ر شێخ موس
*تكایه ناوی ته‌واوی خۆتم پێ بڵێ؟
-من ناوم جه‌لال-ه، له‌منداڵییه‌وه پێم ده‌ڵێن مام جه‌لال، باوكم ناوی حوسامه‌دینه، نازناوه‌كه‌شم تاڵه‌بانییه.
*له چ ساڵێك له‌دایكبوویت؟
-به‌ڕاستی ئه‌وه نازانم، چونكه نه‌نوسراوه، به‌ڵام به ته‌قدیری ئه‌وه‌ی كه له‌دایكم بیستوومه، ده‌یزانی هاوین بووه، به‌حسابی ئه‌و رووداوانه‌ی كه ئه‌و باسی ده‌كرد یان 1933 یان 1934م، ئیتر نازانم كامیانه.
*له چ شوێنێك له‌دایك بوویت له شار یان لادێ؟
-له‌دێیه‌ك به‌ناوی كه‌لكان له‌بناری چیای كۆسره‌ت، ئێستا سه‌ر به‌قه‌زای دوكانه، سه‌ر به‌لیوای سلێمانی، دكتۆر مه‌حمود ده‌یگووت ئێستا به‌ته‌واوه‌تی تێكدراوه.
*به‌منداڵی‌و به‌گه‌نجیت دایك‌و باوكت زۆر شوێنی خۆیان گۆڕیوه؟
-من له‌لادێ له‌دایكبووم، پاش پێنج شه‌ش ساڵ باوكم چۆته كۆیه.
*به‌شی زۆری گه‌نجێتی‌و منداڵیت له‌كۆیه به‌سه‌ربردووه؟
-نا، من ده‌توانم بڵێم له‌ساڵی 1939و 1940ه‌وه تا ساڵی 1950 له‌كۆیه بووم، دوای ئه‌وه بۆ خوێندن چوومه‌ته هه‌ولێر ساڵێك، ساڵێكیش له‌كه‌ركوك‌و ئیتر به‌غداو زانكۆ، ئیتر داخڵی سیاسه‌ت بووم، ئه‌گه‌ر حساب بكه‌یت هه‌ر 10-12 ساڵ به‌سه‌ریه‌كه‌وه له كۆیه بووم‌و ئیتر كۆیه‌م نه‌دیوه‌ته‌وه.
*خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تاییت له‌كۆیه ته‌واوكرد؟
-به‌ڵێ ساڵی 1947 له‌كۆیه ته‌واوم كرد.
*ئه‌ی ناوه‌ندی؟
-ناوه‌ندیشم هه‌ر له‌كۆیه ته‌واوكرد ساڵی 1948 تا 1950.
*ئه‌ی دواناوه‌ندی و زانكۆ؟
-پۆلی چواری دواناوه‌ندیم له‌هه‌ولێر ته‌واوكرد‌و پێنجی دواناوه‌ندیشم له‌كه‌ركوك ته‌واو كرد.
*دوای ئه‌وه چوویته زانكۆ، له‌چ به‌شێك؟
-ئه‌و وه‌خته زانكۆ له‌عیراق نه‌بوو، چه‌ند كۆلێجێك هه‌بوو، من چوومه كۆلێجی حقوق. كه من چوومه كۆلێجی حقوق زانكۆ نه‌بوو، كۆلێجی جیاجیا هه‌بوو، چونكه زانكۆ له‌زه‌مانی كۆماری‌دا دروستبوو. چوومه كۆلێجی پزیشكی، قبوڵیش كرام، به‌ڵام له‌به‌ر كاری سیاسی گواستمه‌وه بۆ حقوق.
*خوێندنه‌كه‌ت له‌به‌ر كاری سیاسی پچڕ پچڕ بوو؟
-تا پۆلی چواری حقوق مونته‌زه‌م بووم، هه‌موو ساڵێك چه‌ند جارێك ده‌گیرام، به‌ڵام هه‌ر تێیدا ده‌رده‌چووم‌و پۆله‌كه‌م ته‌واوده‌كرد، له‌پۆلی چواربووم سه‌فه‌رێكی ده‌ره‌وه‌م كرد ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی كه چووم بۆ وارشۆو مۆسكۆ‌و په‌كین، له‌دوای ئه‌وه ساڵێك فه‌سڵ كرام له‌كۆلێج.
ساڵی 1956 كه په‌لاماری میسریان دا‌و خۆپیشاندان و مانگرتن بوو، بێگومان من به‌شداریم كرد، ئه‌وجاره به یه‌كجاره‌كی فه‌سڵ كرام، هه‌تا دوای شۆڕشی 14ی ته‌مموز چوومه‌وه كۆلێجم ته‌واو كرد.
*پاش ئه‌وه‌ی كه كۆلێجت ته‌واوكرد، هیچ كارت كرد وه‌كو پارێزه‌ر؟
-به‌ناو به‌ڵێ، به‌ڵام به عه‌مه‌لی نا، له‌ته‌مه‌نی خۆمدا یه‌ك ده‌عوا هه‌بوو كه مامۆستا برایم درا به‌دادگا كه له(خه‌بات) بووین، چه‌ند پارێزه‌رێك وه‌كو خۆبه‌خش ناوی خۆیان نووسی منیش هه‌ر ناوی خۆم نووسی، ئه‌گینا به‌عه‌مه‌لی نه‌خێر، هیچ ده‌عوایه‌كی دادگام نه‌بینیوه.
پاش ده‌رچوون بووبووم به‌پارێزه‌ر، شه‌ریكی كاك روشدی عارف بووم، به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌ناو بوو، دوایی بانگ كرام بۆ خزمه‌تی سه‌ربازیی، كۆلێجی ئیحتیاتی ئه‌فسه‌رانم ته‌واوكرد، چه‌ند مانگێك بووم به‌ئه‌فسه‌ر له‌كه‌تیبه‌ی چواری تانك، یه‌كه‌م جۆری تانكی T55 كه هاتبوو بۆ عیراق ئه‌وه یه‌كه‌م كه‌تیبه بوو، دوای ئه‌وه له‌وێوه هاتمه‌وه (خه‌بات) بۆ كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئیتر ده‌عواو شتی وام نه‌دیوه.
*باشه ئه‌و خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی‌و دوا ناوه‌ندیانه خوێندنگه‌ی تایبه‌تی بوون یان حكومی؟
-نا هه‌مووی حكومی بوون.
*وه‌ك پێشتریش عه‌رزم كردیت ئه‌مه بۆ مه‌به‌ستی عیلمییه، بۆ تێزێكی دكتۆرایه، بۆیه پێویست به‌وه ده‌كات به‌و جۆره‌ی ده‌توانیت ئه‌وه‌ی كه رازیت باسی بكه‌یت له‌هه‌مان كاتدا ئازادی كه نه‌توانی وه‌ڵامی هه‌ندێك پرسیار بده‌یته‌وه‌و به‌ئازادییه‌كی ته‌واو ده‌توانی بڵێی ناتوانم وه‌ڵامی بده‌مه‌وه.
*له‌منداڵی خۆتدا تا ته‌مه‌نی 10 ساڵه چه‌ند خوشك‌و برا بوون؟
-دوو خوشكم هه‌بوو.
*په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خوشك‌و براكانتدا چۆن بوو؟
-په‌یوه‌ندیم باش بوو، تاكه كوڕ بووم، خۆشه‌ویست بووم، له‌گه‌ڵ خوشكه‌كانم به‌ینم خراپ نه‌بوو.
*باشه ئه‌گه‌ر رۆژێك بهاتیتایه ماڵه‌وه له‌خوێندنگه یان رات بكردایه‌و نه‌چوویایته وانه‌وه، یان بهاتیتایه ماڵه‌وه، چێشتێكیان لێنابێت‌و بتوتبایه نایخۆم؟
-دوو شت هه‌یه، یه‌كه‌م قه‌ت رام نه‌كردووه له‌خوێندنگه، خوێندكارێكی باشبووم، زۆریشم خوێندنگه پێ خۆش بوو، له‌به‌رئه‌وه له‌هیچ وانه‌یه‌ك ڕام نه‌كردووه له‌ته‌مه‌نی خۆمدا، مه‌گه‌ر له‌حقوق، كه گه‌یشتمه حقوق، ئه‌وێ جیاواز بوو. له‌به‌رئه‌وه ئیشوكاری خوێندنگه‌م رێك‌وپێك بوو، قه‌ت هه‌ڵنه‌هاتووم. حه‌زیشم له‌خوێندن بوو. له‌به‌رئه‌وه له‌گه‌ڵ خوێندنگه زۆر گونجاو بووم، به‌ڵام له‌ماڵه‌وه وانه‌بووم، ئه‌گه‌ر بهاتبامایه‌وه خواردن حازر نه‌بایه، هه‌رایه‌كی گه‌وره‌م ده‌نایه‌وه، شه‌ڕم دروست ده‌كرد، یان شتێكم داوا بكردایه‌و جێبه‌جێ نه‌بوایه قڕه‌قڕم زۆر ده‌كرد.
*باشه له‌منداڵیی خۆتدا دایك‌و باوكت به‌چ چاوێك ته‌ماشایان ده‌كردی، خزمه‌كانت، منداڵێكی له‌سه‌رخۆ بووی یان به‌گرفت بووی؟
-دوو پرسیاری جیاوازه، ئارامی جیایه‌و گرفت جیایه، من به‌منداڵی هیچ گرفتیه‌كم نه‌بوو، چونكه له‌خوێندنگه باش بووم، هیچ ئه‌ملاو ئه‌ولایه‌كم نه‌بوو، چاك ده‌مخوێند و تاقانه‌ش بووم، هه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی تاقانه بووم خۆشه‌ویست بووم، هه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێندكارێكی باش بووم، هه‌موو ساڵێك به‌یه‌كه‌م ده‌رده‌چووم. له‌دوو سێی سه‌ره‌تایی له‌كۆبوونه‌وه‌دا من شیعرم خوێندۆته‌وه، له‌ته‌مسیلی خوێندنگه به‌شداریم ده‌كرد، به‌ڵام ئارام نه‌بووم، منداڵێكی زۆر عه‌جول‌و هاربووم.
*په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت‌و مامۆستاكانت؟
-زۆر باش بوو، له‌گه‌ڵ مامۆستاكانم زۆر باش بووم، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم ئێجگار باش بووم، له‌بیرم نایه‌ت شه‌ڕێكم كردبێت له‌گه‌ڵ یه‌ك خوێندكار، په‌یوه‌ندیم زۆر باش بوو، ئه‌وه‌نده‌ی مامۆستا‌م هه‌بوو، په‌یوه‌ندیم باش بوو له‌گه‌ڵیاندا، زۆریشیان خۆش ده‌ویستم، هه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێندكارێكی باش بووم، هه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوی ئه‌وان خۆم به‌خوێندكارێكی ئارام‌و فه‌قیر نیشان ده‌دا.
*له‌منداڵی‌و گه‌نجێتیت ژماره‌ی هاوڕێت زۆر بوو؟
-به‌ڵێ ئێجگار زۆر بوو، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ره‌تایی، هه‌موو خوێندكاره‌كان دۆستم بوون، زۆرجار له‌گه‌ڵ پۆلێكی هه‌ورازتریشدا به‌ینم باشبوو، بۆ نموونه من له‌پێنج بووم، له‌گه‌ڵ خوێندكاری شه‌شه‌كانیش به‌ینم باش بوو، جارێكی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خوێندكارانمان دروست كرد، نه‌ك هه‌ر له‌خوێندنگه‌كه‌ی خۆم، به‌ڵكو كۆیه دوو خوێندنگه‌ی لێ بوو، من له‌گه‌ڵ خوێندكاری هه‌ردوو خوێندنگه‌كه به‌ینم باش بوو.
*ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه دۆستت بوون، یان خزم بوون یان له‌هه‌مان گه‌ڕه‌كدا بوون،یان له‌هه‌مان چین بوون له‌سه‌ر بنه‌مای چینایه‌تی؟
-نه‌خێر، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هه‌موو خوێندكاران باش بوو، به‌ڵام به پله‌بوو، خوێندكاری زیره‌ك یان ئه‌وه‌ی به‌لای خۆمه‌وه باش بوو، هیچ په‌یوه‌ندی به‌خزمایه‌تی‌و گه‌ڕه‌كه‌وه نه‌بوو، زۆرجار په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی دوورتر زۆر باشتربوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی خۆمان بوو، یه‌ك خزمم هه‌بوو، هێنده‌ی بێگانه‌كان به‌ینم باش نه‌بوو له‌گه‌ڵیاندا.
*له‌دواناوه‌ندی، له‌زانكۆ به‌شی زۆری هاوڕێكانت سیاسی بوون یان هاوڕێی تریشت هه‌بوو؟
-ئه‌وه جیاوازی تێدایه، له‌سه‌ره‌تاییه‌وه من داخڵی سیاسه‌ت بووم، ئه‌و سه‌رده‌مه هاوڕێكانم هه‌م سیاسی بوون هه‌م هه‌وڵیشمان ده‌دا خه‌ڵك راكێشین، له‌ناوه‌ندیی زۆربه‌ی هاوڕێ نزیكه‌كانم هه‌ر ئه‌و كه‌سانه بوون كه هاوبیری سیاسیم بوون، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ شیوعییه‌كانیش به‌ینم باش بوو، بیرم دێ خوێندنگه‌ی ئێمه دوو به‌ش بوو، له‌بیرمه 85 خوێندكاری لێ‌بوو، دوو ته‌یاری سیاسی هه‌بوو، 42 شیوعی بوو 42ی تر ته‌ییاره‌كه‌ی تر بوون، من له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ته‌یاره‌كه به‌ینم باش بوو، بێگومان زۆرتر په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌ره‌فه بوو كه خۆم له‌گه‌ڵیان بووم، به‌ڵام به‌گشتی له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا به‌ینم باشبوو. بۆنموونه كاك فاتیح ره‌سول یه‌كێكیان بوو كه ئێستاش به‌ینم له‌گه‌ڵی باشه.
كه چوومه دوا ناوه‌ندی چونكه خه‌باته‌كه سڕی بوو، دۆستایه‌تی نزیكم له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكدا هه‌بوو، ئه‌وه‌ی پێم باشبوایه. بۆنموونه كه گه‌یشتمه ته‌مه‌نێكی دیاریكراو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی باش و به ئه‌خلاق په‌یوه‌ندیم ده‌كرد، ده‌توانم بڵێم له‌حقوق په‌یوه‌ندیم زۆر فراوان بوو، بۆنموونه بۆ كوردێك عه‌جیب بوو له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا په‌یوه‌ندی هه‌بێت، من له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش په‌یوه‌ندیم هه‌بوو، دۆستی نزیكی شیوعیم هه‌بوو، دۆستی نزیكی به‌عسیم هه‌بوو، دۆستی نزیكی ئیستیقلال و وه‌ته‌نی دیموكراتی، بێجگه له‌كورده‌كانی خۆشمان.
*ئه‌گه‌ر بیر له‌كاتی منداڵیی خۆت‌و گه‌نجێتیت بكه‌یته‌وه له‌ڕووی ئابوورییه‌وه وه‌زعی ماڵی خۆتان له‌گه‌ڵ ده‌وره‌وپشتتان، ئایا له‌وان باشتربوو، یان وه‌كو ئه‌وان بوو، یان خراپتر بوو؟
-ئه‌گه‌ر جیرانه‌كانمان حساب بكه‌ین جیرانی ده‌ستی راستمان ماڵی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی كۆیه بوون، جیرانی ئه‌ولاترمان چینی مامناوه‌ند بوون‌و بۆیه وه‌زعمان به قۆناغی جیاجیادا هاتووه، قۆناغێك زۆر باش نه‌بوو، به‌ڵام مامناوه‌ند بوو.
*ئه‌وه هیچ كاریگه‌ریی لێكردوویت، به‌بیرت دێت ئه‌و دۆخه ناخۆشانه؟
-من هه‌رگیز وه‌زعی ناخۆشم نه‌بینووه له‌ڕووی ئابوورییه‌وه, وه‌زعم خراپ نه‌بووه، یان زۆر باش بووه، یان نیمچه باش بووم.
*دایك و باوكت قه‌ت ئیشیان كردووه؟ چ ئیشێكیان ده‌كرد؟
– دایكم جگه له‌ئیشی ماڵ هیچ شتێكی نه‌كردووه، به‌ڵام باوكم كشتوكاڵی كردووه، پاشان بوو به‌مورشیدی ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی له‌كۆیه، واته ئیشی ئاینی ده‌كرد، ته‌هلیله‌و زیكر.
*له‌ناو ماڵی ئێوه خزمه‌تكارتان هه‌بوو؟
-به‌ڵێ.
*چه‌ند؟
– هه‌میشه زۆرمان هه‌بوو، دوو سێ ژن هه‌بوون له‌ماڵه‌وه كاریان ده‌كرد، له‌ته‌كیه‌ش هه‌بوون.
*له‌په‌روه‌رده‌كردنتدا كێ زیاتر ده‌وری ده‌بینی دایكت یان باوكت؟
-وه‌ڵا هیچیان، زۆرتر ماڵه كه‌سوكار، ئه‌وانه‌ی كه خوێنده‌واربوون، له‌په‌روه‌رده‌كردنی ئاسایی‌دا هه‌ردووكیان ده‌وریان هه‌بوو، به‌ڵام له‌ڕێنوێنی كه‌م، چونكه زۆر زوو من داخڵی سیاسه‌ت بووم، رایه‌ڵبووم له‌گه‌ڵ خزمه‌كانم، ئه‌و سه‌رده‌مه خزمی خوێنده‌وارم هه‌بوو، له‌كۆلێج بوون كه قسه‌یان ده‌كرد، من دایمه له‌مه‌جلیسی گه‌وراندا داده‌نیشتم، زۆرتر له‌وانه‌وه كاریگه‌ریم تێ ده‌كرا وه‌ك له‌ئیرشاداتی باوكم‌و قسه‌ی دایكم.
*له چ ساڵێك خێزانت دروستكردووه؟
-له1967ه‌وه هێرۆ ده‌ستگیرانم بووه، به‌ڵام پێموابێ له‌ساڵی 1970دا زه‌ماوه‌ندمان كرد.
*ئێستا چه‌ند منداڵتان هه‌یه؟
-دوو .
*كچن یان كوڕ؟
-هه‌ردووك كوڕن.
*ده‌توانی باسی ئه‌وه‌مان بۆ بكه‌یت كه له‌كاتی منداڵی‌و گه‌نجێتیدا ئه‌و خانووانه‌ی تیایدا ژیاوی، گه‌وره بوون یان بچووك؟
-له‌لادێ خانووی قوڕو بچووك بوو، خانووی خۆشیش نه‌بوو، به‌ڵام به‌به‌راورد به‌خه‌ڵكی گونده‌كه كه‌مێك ئه‌وه‌ی ئێمه باشتربوو، كه هاتینه كۆیه له‌ناو ته‌كێیه‌كی زۆر گه‌وره‌دا ده‌ژیاین، به‌شێكی ماڵ بوو، ماڵه‌كه‌ش دوو به‌ش بوو، به‌شێكی گه‌چ بوو، به‌شێكیشی قوڕبوو، به‌ڵام قوڕێكی باش بوو، ته‌كیه ئێجگار گه‌وره‌بوو ساحه‌یه‌كی گه‌وره، مزگه‌وتێكی گه‌وره‌ی تێدابوو، دیوه‌خانی گه‌وره، پاشان كه له‌ناوه‌ندی ده‌رده‌چووم، ئیتر كه‌وتمه خانووی كرێوه.
*له‌خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی به‌كوردی خوێندت، یان عه‌ره‌بی؟
-زه‌مانی ئێمه خوێندنگه‌مان كوردی بوو، له‌قه‌دیمه‌وه له‌عیراق له‌و ڕشته‌ی كه خه‌ڵك هه‌ڵیبژاردبوو به‌كوردی بوو، دیاره وانه‌ی عه‌ره‌بیش هه‌بوو.
*مامۆستاكانتان هه‌مووی كورد بوون؟
-مامۆستاكانمان له‌سه‌ره‌تایی هه‌مووی كورد بوون، جارێك یه‌ك عه‌ره‌ب هه‌بوو، ئه‌وه‌نده ساڵه له‌كۆیه بوو كوردی فێربووبوو، ناوی عه‌لی موزه‌فه‌ر بوو، كوڕه‌كانیشی ببوون به‌پارتی‌و پێشمه‌رگه.
*له‌دوای ئه‌وه‌ی چوویته ناوه‌ندی؟
-له‌ناوه‌ندی هه‌ر خوێندكاری كوردی لێ بوو، به‌ڵام مامۆستای عه‌ره‌بی لێ بوو. دوو یان سێ مامۆستای عه‌ره‌بمان هه‌بوو كه ده‌ركرابوون، دووانیان له‌سه‌ر سیاسه‌ت ده‌ركرابوون، یه‌كیان شیوعی بوو، یه‌كیان حزبی شه‌عبی بوو، ئه‌وی تریان له‌سه‌ر سه‌رخۆشی نه‌قڵی كۆیه كرابوو، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئه‌و دووانه‌یاندا باش بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌رخۆشه‌كه نا، چونكه خۆشم نه‌ده‌ویست، به‌ڵام دووه‌كه‌ی تر په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیان باش بوو، ئێستاش دۆستمن.
*قه‌ت هه‌ستت به‌وه نه‌ده‌كرد كه كوردیت جۆره ته‌عدایه‌ك یان ئیهانه‌یه‌ك هه‌بووبێ به‌رامبه‌رت؟
-نا، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ناوه‌ندی چونكه له‌عه‌ره‌بیدا باش بووم، مامۆستاكانم باش بوون له‌گه‌ڵمدا. مامۆستای عه‌ره‌بیه‌كه‌مان شیوعی بوو، من پارتی بووم، چونكه باش بووم له‌وانه‌كه‌یدا، به‌ینمان زۆر باش بوو، ئێستاش زۆر دۆستین، رۆژێك له‌ڕۆژان كێشه‌یه‌كمان نه‌بووه.
*خۆت ده‌زانی هه‌موو كه‌سێك چ له‌منداڵی چ له‌گه‌نجی رووداوێك ده‌بینێ زۆر ناخۆش بێ، مومكینه رووداوی سیاسیی شه‌خسی، كاریگه‌رییه‌كی قووڵ به‌جێ ده‌هێڵێت، له‌وانه‌یه تائێستاش له‌بیرت مابێت، ئه‌گه‌ر رووداوێكی وا هه‌بێت له‌منداڵی‌و گه‌نجیتدا باسی بكه‌یت؟
-له‌منداڵیدا رووخانی كۆماری كوردستان زۆر كاریگه‌ری تێ‌كردم، وه‌ك ته‌عزییه بوو، ریشم نه‌بوو تا ریش بهێڵمه‌وه. به‌ڵام عاجزو خه‌مبار بووم، ئه‌وه یه‌كه‌م رووداو بوو كه قه‌ت له‌بیرم ناچێ، دووه‌م هه‌ر رووداوی سیاسی بوو كه بارزانی ده‌ربه‌ده‌ر كرابوو، هه‌ندێك ژنه بارزانی هاتبوون له‌كۆیه سواڵیان ده‌كرد، ئه‌وه‌شم قه‌ت له‌بیر ناچێته‌وه، پیره‌ژنێكی بارزانی كه ده‌ربه‌ده‌ركرابوو هاتبووه كۆیه. شتی كۆمه‌ڵایه‌تییش مامۆستایه‌ك جیرانمان بوو، تازه ژنی هێنا بوو، به‌ئوتۆمبیل وه‌رگه‌ڕابوو و مرد، ئه‌وه‌ش زۆر كاری تێ‌كردم.
*حه‌ز ده‌كه‌م بزانم خولیابوونت به‌سیاسه‌ت له‌چ ته‌مه‌نێكدا بوو؟
-زۆر زوو ده‌ستم پێكرد، پێش ئه‌وه‌ی له‌سیاسه‌ت تێبگه‌م، ئه‌و وه‌خته له‌خوێندنگه‌ی ئێمه سروود ده‌خوێنرا، مامۆستاكانمان هه‌موو كوردپه‌روه‌ر بوون، هه‌موو سرووده‌كانیش كوردپه‌روه‌رانه بوون، بۆنموونه به‌سه‌ر كوردستان‌و خه‌باتی میلله‌تی كورد‌و ده‌می راپه‌ڕینه‌و ئه‌ی كوردینه ئه‌ی مه‌ردینه‌و یه‌كبگرن‌و..، ئه‌وه له‌یه‌ك‌و دوو و سێی سه‌ره‌تایییه‌وه له‌مێشكمدا بوو، له‌پاشان ئه‌وه‌ی كه له‌بیرمه رووداوی سیاسی وه‌كو خه‌ون، زۆر له‌زووه‌وه شه‌ڕێك بوو عیراق‌و ئینگلیز، وامزانی سوپای عیراقی چووبوو هێرشی كردبوو بۆ حه‌بانییه، كه پێیان ده‌وت (سن الزوبان)، كه‌ده‌یانوت (سن الزوبان)ی ئابڵۆقه‌داوه، وام ده‌زانی چوونه ئینگلته‌رایان ئابڵۆقه داوه، پێمخۆشبوو عیراق ئینگلیز ئابڵۆقه بدات، دوایی كه گه‌وره بووم تێگه‌یشتم.
یه‌ك رووداوی تریشم له‌بیره خزمێكم هه‌بوو له‌كه‌ركوك بوو به‌به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق، ده‌هاته كۆیه، دۆستی مامۆستا ئیبراهیمیش بوو، ناوی شێخ فازیل بوو، باوكی ئه‌و خه‌سره‌وه‌یه كه ئێستا له‌كه‌نه‌دایه، یه‌كه‌مجار گوێم له‌وشه‌ی سۆڤێت بوو باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، كه روس هه‌ر ئه‌ڵمان ده‌شكێنێ، ناپلیۆنیش هاتووه ئه‌ڵمان ده‌شكێنێ، چونكه په‌لاماری روسی داوه، خزمێكم هه‌بوو زۆر ئه‌ڵمانی خۆش ده‌ویست، جا هه‌موو جارێ بۆ توڕه‌كردنی خزمه‌كه‌م ئه‌و مه‌وزوعه‌ی ده‌كرده‌وه، هه‌ر ده‌یوت: روس ئه‌ڵمان ده‌شكێنێت، نه‌شمده‌زانی روس چییه‌و ئه‌ڵمان چییه، ته‌نانه‌ت وشه‌ی سۆڤێت، زۆرجار لێم تێكه‌ڵاو ده‌بوو.
*ئه‌ی هۆشیاریی سیاسیت؟
-بێگومان كوردایه‌تی ئه‌وا بوو له‌خوێندنگه، له‌به‌رئه‌وه‌ی من یه‌كێك بووم له‌و خوێندكارانه، لێره عاده‌تێك هه‌بوو، نازانم له‌سوریا هه‌بوو یان نا، به‌رله‌وه‌ی بچوینایه‌ته وانه‌وه ریزده‌بووین‌و سروودمان ده‌وت، جا یه‌كێك ده‌هات شیعری ده‌خوێنده‌وه، هه‌موو رۆژێك ئه‌و یه‌كه‌ی كه شیعری ده‌خوێنده‌وه من بووم، له‌سێی سه‌ره‌تاییه‌وه ئه‌و شیعرانه‌م له‌به‌رده‌كرد كه هه‌مووی شیعری حاجی قادر‌و كوردایه‌تی بوو، ئه‌و شتانه‌ی كه بۆنی سیاسه‌تی لێده‌هات، نه‌ورۆز ده‌كرا له‌كۆیه، مامۆستاكانمان ئێمه‌یان ده‌برد‌و ده‌بوایه بچین، كوڕێكمان هه‌بوو ناوی حوسامه‌دین ته‌یب بوو به‌ڕه‌حمه‌ت بێت ئه‌و له شه‌شی سه‌ره‌تایی بوو، ئێمه له‌چوار بووین، زۆرجار باسی كوردایه‌تی بۆ ده‌كرین، جارێك بانگی كردم‌و وتی وه‌ره شتێك بخوێنه‌ره‌وه، ئه‌و بۆی نووسیبووم، یان پێی وتم، باشم له‌بیرنییه، تا وه‌كو وتاری نه‌ورۆز بیخوێنمه‌وه یه‌ك لاپه‌ڕه‌بوو، یه‌كه‌مجارم بوو كه هاتمه‌وه مامۆستایه‌كمان هه‌بوو كوڕێكی چاك بوو حه‌مه ئه‌مین مه‌عروف هه‌تا ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی مه‌ركه‌زیی پارتیش هات، دوایی بایدایه‌وه بۆ ئیسلامێتی‌و بووه سۆفی، پیاوێكی زۆر چاك بوو، نموونه‌ی ئه‌خلاق و ره‌وشت به‌رزی بوو كه هاتمه‌وه شیعره‌كه‌م خوێنده‌وه، وتی ئافه‌رم به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌كی تێدابوو، كه ده‌ڵێت: هه‌موو عاله‌م بوو به‌شت ئه‌وه جووش بوو به‌شت، هه‌ر كورد مایه‌وه، وتی بۆ سوكایه‌تی به‌جوو ده‌كه‌یت؟ ئه‌ویش به‌شه‌ره وه‌كو ئێمه، ئه‌وه‌م له‌بیره، من شه‌خسی خۆم رقم له‌جوو نه‌بوو، له‌كۆیه گه‌ڕه‌كی جووله‌كان هه‌بوو، هاوڕێیه‌كم هه‌بوو له‌ناو جووله‌كه‌كاندا. هه‌ندێ گه‌نج په‌لاماری ئه‌وانیان دا، ئه‌و براده‌ره‌ی من سه‌ری شكا بوو، خوێنی پێدا ده‌هاته خواره‌وه، ئه‌وه‌م هه‌رگیز له‌بیر ناچێ، رامكرد بۆ لای‌و چووم رزگارم كرد، ئه‌وه یه‌كێك بوو له‌و شتانه‌ی كه زۆر كاری تێ‌كردم. من په‌یوه‌ندییشم له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌ی شاره‌كه‌ی خۆماندا زۆر خۆش بوو.
*ساڵی 1948و ئه‌وانه بوو؟
-نه ئه‌وه ده‌وروبه‌ری ساڵانی 1942 بوو، زۆر منداڵ بووم، تا ساڵانی 1948 تا 1950 په‌یوه‌ندیی شه‌خسیم له‌گه‌ڵیاندا باش بوو.
* له‌گه‌ڵ گه‌نجێتی خۆتدا له 13 تا 17 ساڵی، ده‌توانی ناوی چه‌ند كتێبم بۆ باس بكه‌یت كه خوێندوته‌ته‌وه‌و زۆر كاریی تێ‌كردووی؟
-من له‌دوو شت ده‌مخوێنده‌وه، كه خوێندكار بووم یه‌كیان گۆڤاری گه‌لاوێژ كه ئه‌وه تاكه گۆڤاری كوردی بوو ده‌هاته كۆیه، له‌به‌ر شیعر له‌به‌ركردن بوو كه له‌خوێندنگه‌ی بیخوێنیته‌وه، گۆڤارێكی كوردی بوو زۆرم ده‌خوێنده‌وه، رۆژنامه‌ی ئه‌هالیم ده‌خوێنده‌وه زۆر لێی تێنه‌ده‌گه‌یشتم به‌ڵام ئه‌هالی به‌ناوبانگ بوو، له‌بیرمه له‌سه‌ره‌تایی ئیشتراكم كرد له‌كتێب‌و شتی وادا، من ئه‌وه له‌ماوه‌ی ساڵی 1946دا ده‌ستم به‌سیاسه‌ت كرد‌و بووم به‌ئه‌ندامی پارتی، ساڵی 1947 ئه‌و كتێبانه‌ی كه‌وا باوبوو له‌لای ئێمه، كتێبی كوردی نه‌بوو، یه‌ك كتێب ئه‌وه‌ڵ جار دایانمێ بیخوێنمه‌وه، ناوی (ێدیقتنا الاتحاد السوفیتی) بوو، ئه‌و كاك فاتیح ره‌سوڵه كه شیوعی بوو، ئه‌و دایمێ، زۆریش لێی تێنه‌ده‌گه‌یشتم، عه‌ره‌بی بوو، به‌ڵام كه بووم به پارتی، كتێبیان بۆ شه‌رح ده‌كردین، سێ كتێب هه‌بوو یه‌كیان (المسڕله الوگنیه)كه‌ی ستالین بوو، (الماده الدیالیكتیكیه) كه ستالین نووسیبووی، ئه‌و كاك عه‌لی عه‌بدوڵڵایه بۆی شه‌رح ده‌كردین كه ئێستا سكرتێری پارتییه، ئه‌و وه‌خته (اسس اللینییه) هه‌بوو، من ئێستاش ماركسیزمم وه‌ك زانست پێ باشه، ئه‌وی راست بێت حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌ت پێ بڵێم من دژی دۆگماكردنی ماركسیزمم، ئه‌گه‌رنا ماركسیسزم لینینیزمم وه‌ك زانست پێم باشه، چۆن له‌بنه‌مای ئابووری سوودی لێده‌بینرێت، به‌ڵام ماركسیسزم ئه‌وه‌ی لێی ناڕازیم ئه‌وه‌یه كه كرا به‌دۆگما‌و ئایین، ئیتر ماركس چی وت ده‌بێ وابێت، یان لینین یان ماوسی تۆنگ چی وت ده‌بێت وابێت، بۆیه زانست چه‌ندین بنه‌مای زیندووی هه‌یه، “مرشد العمل”ه، نه‌ك وه‌ك ئایین پیرۆزی بكه‌یت.
ئینجا دوای ئه‌وه كتێبێك ده‌رچوو كه زۆر كاریگه‌ریی تێ‌كردم له‌و كتێبه عه‌ره‌بیانه، ئه‌ویش هه‌ر به‌كاریگه‌ری گه‌لاوێژ بوو، له‌گه‌لاوێژدا شت بڵاوده‌كرایه‌وه له‌سه‌ر بۆ نموونه پیاوه گه‌وره‌كانی دونیا، كتێبێك ده‌رچوو له‌ساڵی 1946 یان 1947 بینیم ناوی “الدیمقراگیه الحدیپه” زه‌كی خه‌یری ته‌رجه‌مه‌ی كردبوو، له‌پاشان كتێبێكی تریش هه‌ر زه‌كی خه‌یری ته‌رجه‌مه‌ی كردبوو به‌ناوی (رجل آسیا) له‌سه‌ر ماوتسیتونگ بوو، ئینجا من به‌ڕاستی ئه‌و دوو كتێبه‌م زۆر خوێندۆته‌وه‌و زۆرپێی كاریگه‌ربووم، چونكه زۆر باو بوو له‌شاره‌كه‌ی ئێمه‌و وه‌ك حیكایه‌تێك وابوو، چاكترینیان بوو بۆ عه‌قڵ‌و ته‌مه‌نی من كه لێی تێده‌گه‌یشتم، ده‌توانم بڵێم كاریگه‌ریی ماوتسی تۆنگم له‌و كتێبه‌وه كه‌وته‌سه‌ر، چونكه له‌سه‌ر ئه‌و بوو و باسی خه‌بات‌و كاروانی گه‌وره‌و ئه‌وانه‌بوو هێشتا له‌چین سه‌رنه‌كه‌وتبوون‌و له‌شاخ بوون، ئه‌و كتێبه زۆر كاریگه‌ریی هه‌بوو.
له‌ساڵی 1948 چووم بۆ به‌غدا، مامۆستایه‌كمان هه‌بوو ناونیشانی كتێبێكی دامێ، وتی: بیكڕه، بێگومان ئینگلیزی بوو، هیچی لێ تێنه‌گه‌یشتم، دوو كتێبی دامێ وتی بۆم بكڕه، بۆم كڕی یه‌كێكیان ناوی “ده رۆژ دونیای هه‌ژاند” هه‌رگیز له‌بیرم ناچێ، له‌منداڵییه‌وه له‌به‌رم كردووه، ئه‌وه له‌كتێبخانه‌ی مه‌ركه‌زی بۆم كڕی، ته‌نها وه‌رگێڕانه‌كه‌ی ئه‌وه بوو له‌گه‌ڵ كاك عومه‌ر ده‌بابه چووین ئه‌و بردمی له‌و كتێبخانه‌یه بۆی كڕیم، كتێبێكی دیكه‌ش هه‌بوو به‌ناوی “ستالین ئۆن لینین” ستالین له‌باره‌ی لینینه‌وه. جا ئه‌و “ستالین ئۆن لینین”ه‌م له‌بیره، چونكه مامۆستایه‌كمان هه‌بوو ناوی زه‌كی ئه‌حمه‌د هه‌ناری بوو ئه‌و كتێبه‌ی له‌و مامۆستایه‌وه وه‌رگرتبوو، زه‌كی ئه‌حمه‌د ئینگلیزیی ده‌زانی، مامۆستاكه‌مان ئینگلیزی نه‌ده‌زانی، خۆی دانابوو كه به‌وه ئینگلیزی فێر ببێ، زه‌كیه فه‌ندی گاڵته‌ی به‌شیوعی ده‌كرد، پیاوێكی زۆر خۆش بوو، هه‌رگیز له‌بیرم ناچێ هه‌مووكات ده‌یگوت‌و خه‌ڵكی پێ توڕه ده‌كرد. به‌و قسانه‌ی ستالین له‌وێدا باسی ئه‌وه ده‌كات كه لینین ده‌ڵێت “هه‌تیو وس بن لینین هات”، ره‌نگه تێیدا نه‌بێ، ئه‌و ئه‌وه‌ی ده‌هێنایه‌وه بۆ گاڵته‌و گه‌پ.
ئه‌و كتێبانه‌م له‌بیره له‌وانه‌ی كه خوێندبێتمه‌وه له‌په‌نجاكانیشدا مێژووی حزب بڵاوبۆوه، خالید به‌گداشیش دوو كتێبی هه‌بوو زۆر باو بوو، یه‌كیان ناوی “النڤام والڕستقلال” فی سوریا ولبنان” راپۆرته‌كه‌ی بوو بۆ كۆنگره‌ی حزبی خۆیان، له‌پاشان كتێبێكی هه‌بوو له‌سه‌ر “الحرب الاهلیه فی اسبانیا” ئه‌وه‌ش باو بوو، پاشان مێژووی حزبی بۆلشه‌ویك بڵاوبۆوه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی هه‌بوو، ئه‌و زه‌مانه ئه‌و كتێبانه‌ی كه به‌رچاوم كه‌وتبوون‌و من خوێندبێتمه‌وه هه‌ر ئه‌مانه بوون.
*زیاتر كتێبی سیاسی بوون؟
له‌ساڵی 1950 یه‌ك كتێبی ئه‌ده‌بیم خوێنده‌وه كه ئه‌وه له‌وانه‌یه ئاخرو ئه‌وه‌ڵ بووبێت له‌ته‌مه‌نمدا، چیرۆكی ئه‌جنه‌بی بوو به‌ناوی ئانا كارنینا هی تۆڵستۆی، هیچی دیكه‌م نه‌خوێندۆته‌وه هه‌روه‌ها رۆمانی (الام)یش باو بوو.
*باشه وه‌ك یه‌كێ له‌وڵاتی جیهانی سێیه‌م كه پڕه له‌نه‌خۆشی كۆمه‌ڵایه‌تی كه دوا ناوه‌ندیت ته‌واو كرد، چه‌ند گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تیت به‌لاوه گرنگ بوو؟
-من له‌ناوه‌ندی بووم زۆرتر بووم به‌سیاسی‌و چالاكیش بووم، هه‌م له یه‌كێتیی قوتابیان بووم‌و هه‌م خه‌ریكی ئیشی حزبی بووم، له‌به‌رئه‌وه نه‌مپه‌رژاوم له‌وه‌ی بیر له‌گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌مه‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌ی كه رووبه‌ڕووم ده‌بۆوه، خوێندكاری فه‌قیر بوو، هه‌میشه یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌مان ده‌دا كه زۆر فه‌قیرن، زستانان قاپوتیان نییه، كه بۆیان بكڕین. ده‌فته‌رو كتێبیان نییه كه بۆیان بكڕین، ئه‌وه یه‌كێك بوو له‌و گرفتانه‌ی مه‌سه‌له‌ی جووتیار‌و ده‌ره‌به‌گایه‌تی‌و ئه‌و زوڵم و زۆره‌ی كه له‌جووتیار ده‌كرا. له‌بیرمه ئه‌وه‌ڵجار كه مێشكم به‌وه كرایه‌وه شیعرێك بوو كه یونس ره‌ئوف (دڵدار) ناردبووی بۆ گه‌لاوێژ كه بڵاوكرابۆوه، ئه‌وه‌ی دانه‌ری ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه (دڵدار)، شیعرێكی نووسیبوو له‌سه‌ر كه‌سێك كه لاله‌باس-ی ناوبوو، ئێستاش هه‌ندێكیم له‌بیره، باسی جووتیارێك ده‌كات عه‌زیز ئاغای ساڵح ئاغا غه‌دری لێ‌كرد بوو، ئه‌ویش ناردبووی بۆ گه‌لاوێژ، ئینجا من كه گه‌لاوێژم ده‌خوێنده‌وه ئه‌وه‌شم له‌به‌ركرد، له‌یه‌كێك له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی خوێندنگه‌دا خوێندمه‌وه‌و ئه‌وه گرفتێكی دروست كرد، ئه‌فسه‌رێك له‌وێ بوو، كه پیاوێكی زۆرباش بوو ئێستاش هه‌موومان ده‌یناسین ناوی حامیده قه‌ره‌بوو “حامیده ره‌ش” ئه‌وه تازه هاتبوو ببوو به ئه‌فسه‌ری نفوسی كۆیه، پێش ئه‌و ئه‌فسه‌رێكی تری لێ بوو ئه‌و له‌شیعره‌كه‌دا هه‌جوی ئه‌فسه‌ر ده‌كات‌و ده‌ڵێت: (یه‌ك كوڕم هه‌بوو بردمه لای زابته‌كه بۆم بكات به موعیل) “واته به‌خێوكه‌ر”، ئه‌و وه‌خته دیاره لاله‌باس پیاوێكی پیره‌و ته‌مه‌نی 80 ساڵه‌و ریشی وه‌ك په‌مووه‌و جا ده‌ڵێت پێموت:
(ڕه‌سووله‌ی كوڕت ڕه‌نجبه‌ری چاكه
زه‌لامی مل هور، لاوی جوست و جۆ
كوا بۆچی جووتت له‌باتی ناكا،
بۆچی تۆ نادا، بۆچی نابرێ شۆ)
ئینجا ده‌ڵێ:
(كردی به عه‌سكه‌ر، بردی له بۆ كۆ
له كۆیه چوومه لای زابت ووتم
ئه‌فه‌ندی عومرم گه‌ییه حه‌فتاو نۆ
بێجگه له‌م كوڕه ووجاغم كوێره
به‌منی ببه‌خشه مه‌مكه ره‌نجه‌رۆ
زابت تووڕه بوو هه‌ڵسایه سه‌ر پێ
فڕێی دامه‌ده‌ر، به پاڵه‌په‌ستۆ).
حامیده قه‌ره توڕه‌بوو له‌یونس، بۆیه ناچاربوو له‌ژماره‌ی داهاتووی گه‌لاوێژدا روونكردنه‌وه بدات‌و وتی ئه‌و وه‌خته‌ی كه من ئه‌و شیعره‌م وتووه، فڵانه‌كه‌س له‌وێ نه‌بووه، یه‌كێكی تر له‌وێ بووه، ئه‌وه‌شم له‌بیره ئیتر بوو به‌قه‌ره‌باڵغی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی تێ‌كردم له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌ره‌به‌گایه‌تی جووتیار‌و توتنه‌وان، چونكه په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو، هیچی ترم له‌بیر نایه‌ت وه‌ك گرفتی گه‌وره.
*پێده‌چێت كه مه‌سه‌له‌ی چوون بۆ ناو كاری سیاسی‌و گرنگیدانت به‌سیاسه‌ت پڕۆسه‌یه‌كی دورودرێژ بووبێت، نه‌ك بڵێ رووداوێكی تایبه‌ت بووبێ كه په‌لاماری دابێتی؟
-نا دوو سێ شت هه‌یه، بۆ كوردبوون‌و كوردایه‌تی خوێندنگه بوو، له‌خوێندنگه سروود‌و شیعریان پێده‌وتین، به‌ڵام بۆ راكێشران بۆ حزبایه‌تی‌و بۆ سیاسه‌ت‌و ئیشوكاری قوتابیان، مامۆستایه‌كمان هه‌بوو به‌ناوی كه‌مال عه‌بدولقادر نه‌شئه‌ت، ئێمه‌ی ده‌بینی له‌خوێندنگه، رۆژێك بانگی كردین بۆ ماڵی خۆیان، من‌و وریا عه‌لی كه خوێندكارێكی زیره‌ك بوو، بانگی كردین‌و فێری كردین كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دروست بكه‌ین، كۆمه‌ڵه‌ی پێشكه‌وتنی خوێنده‌واری، له‌بیرم دێ یه‌كه‌مجار فێری پیتی لاتینی كردین، ناوه‌كه‌یمان لێنابوو KPX كه (X) پیتی (خێ)-یه، ئه‌وه له‌وه‌وه فێربووم. به‌ڵام بۆ سیاسه‌ت له‌كاك عومه‌ر ده‌بابه‌وه فێربووم، ئه‌و كاك عومه‌ر ده‌بابه‌یه لاوێكی دیاری كۆیه بوو، هاتبوو كه له‌چایخانه داده‌نیشت له‌كۆیه، خه‌ڵك لێی كۆده‌بۆوه، رۆژێك منیش یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی لێی كۆبوومه‌وه، كاك عومه‌ر رۆژێك وێنه‌ی مه‌لا مسته‌فاو قازی محه‌مه‌دو رۆژنامه‌یه‌كی كوردستان-ی پێ بوو، یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی پارتی پێ‌بوو دای به‌من‌و وتی ها بیانخوێنه‌ره‌وه، ئه‌وه ئه‌وه‌ڵ راكێشانم بوو به‌لای پارتیدا، به‌ڕاستی كه ئه‌و شتانه‌م دیت، ئه‌وه یه‌كه‌م چوونم بوو به‌لای سیاسه‌تدا، دوایی هه‌ر له‌خوێندنگه قوستمیانه‌وه، مامۆستایه‌كمان هه‌بوو ناوی تاهیر سه‌عید بوو، پیاوێكی زۆر باش بوو، زمانی ئینگلیزی‌و عه‌ره‌بی باش ده‌زانی، ئه‌و ته‌كلیفی لێكردم‌و بردمی كردمی به‌پارتی، به‌ڵام كاك عومه‌ر سه‌رنجی راكێشام به‌و ره‌سم‌و شتانه‌وه، كۆماری مهابادم له‌بیره كه چۆن دامه‌زرابوو، شۆڕشی بارزانم زۆر له‌بیر نییه، به‌ڵام په‌رنابه‌ریی بارزانیم له‌بیره، حكومه‌تی مهاباد زۆر كاریگه‌ریی له‌سه‌رم هه‌بوو، چونكه به‌تایبه‌تی كۆیه په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی هه‌یه له‌گه‌ڵ مهاباد، هه‌تا هه‌ندێك له‌خێزانه‌كانی كۆیه به‌ئه‌سڵ مهابادین، هاتووچۆ‌و بازرگانی هه‌بوو له‌و سه‌رده‌مانه‌دا، هه‌موو رۆژێك هه‌واڵی مهاباد ده‌هات‌و دوو كۆییش رایان كردبوو چووبوونه مهاباد، هه‌ردووكیان باس ده‌كران له‌كۆیه، یه‌كێكیان به‌كر كه‌ریم بوو ئه‌فسه‌ر بوو، ئه‌وی تریان محه‌مه‌د تۆفیق وردی بوو كه‌پێشتر مامۆستای خۆشم بوو، رایكردبوو چووبووه ئه‌وێ، ده‌مانپرسی مامۆستاكه‌مان چی لێهاتووه، ده‌یانوت چووه كوردایه‌تی بكات، ئه‌وه زۆر كاریگه‌ریی تێكردم‌و ئه‌مه زه‌مینه‌ی سیاسیشی دیاری كردین له‌وه‌ی كه كورد هه‌قی هه‌بێ‌و ئه‌وه رووس بوو به‌خۆشه‌ویست لامان‌و ستالین‌و شیعره‌كه‌ی هه‌ژار ئه‌و وه‌خته باو بوو:
بژی ئێستالین خۆش بێ چه‌كوچ و داس،
له‌ژێر ئیستیبداد كوردی كرد خه‌ڵاس
ئه‌و شتانه زۆر كاری تێده‌كردین. من یه‌كه‌مجار مه‌یلم به‌لای ئه‌وانه‌وه بوو كه قسه‌یان بۆ ده‌كردین، شیوعییه‌كان بوون، ئه‌كتیڤ بوون، به‌ڕاستی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كورد نه‌ته‌وه‌یه یان نه‌ته‌وه نییه تێكچووم، من باوه‌ڕم به‌وه بوو كه چۆن ده‌بێ نه‌ته‌وه نه‌بێت، تێكچووم, شیوعییه‌كان به‌و شێوه‌یه بیریان ده‌كرده‌وه، كورد نه‌ته‌وه نییه‌و مافی چاره‌ی خۆنووسینی نییه، ئه‌وه‌م پێ ناخۆش بوو، ئه‌وه له‌ڕووی فیكرییه‌وه دایچڵه‌كاندم.
*وه‌ك شه‌خسێك، مه‌سه‌له‌ی بوون به‌كورد چۆن تێده‌گه‌یت‌و له‌به‌شه‌كانی تری كوردستاندا كاریگه‌ریی تر هه‌یه، بۆنموونه كوردی توركیا هه‌تا ته‌مه‌نی 25 ساڵ هه‌ر له‌منداڵییه‌وه شتێكی سروشتی بوو، بۆنموونه ئێستا كه‌سێكی بێگانه پرسیارێكت لێ بكات بپرسێ بۆچی ده‌ڵێی كوردم له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێی عیراقی یان ئێرانیم بۆچی وایه؟
-به‌ڕاستی من خۆم به‌عیراقی نازانم له‌دڵی خۆمدا خۆم به‌كورد ده‌زانم، نه‌فه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كم كه داگیر‌و دابه‌شكراوه، عیراقییه‌كه وه‌كو شتێك كه به‌زۆر به‌سه‌رمدا سه‌پابێت وایه، به‌ڵام له‌واقیعدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م كه عیراقیم.
*باشه بۆچی خۆت به‌عیراقی نازانی هۆیه‌كه‌ی چییه؟
-چونكه نه‌فه‌رێكم له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد، دووه‌م ئه‌و عیراقی بوونه به‌ده‌ستكردێكی ئیستعمار ده‌زانم‌و به‌عینوانی داگیر‌و دابه‌شكردنی كوردستان‌و سه‌پاندن‌و لكاندنی ده‌زانم.
*باشه كه ده‌ڵێی من كوردم ئه‌و وشه‌ی كورد یان كوردبوونه خۆی له‌چیدا ده‌نوێنێ، چ مانایه‌كت ده‌داتێ كه ده‌ڵێی من كوردم؟
-بێگومان به‌كورد دروست بووم‌و فیكره‌یه‌ك نییه من هه‌ڵمبژاردبێت له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ده‌ژیم باوكم‌و دایكم كوردن‌و له‌خاك‌و ئاوی كوردستان په‌روه‌رده‌بووم‌و هه‌ست ده‌كه‌م كه ئه‌ندامێكی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌م.
*واته مه‌سه‌له‌ی ناسنامه‌و كه‌سایه‌تی له‌وه‌دا ده‌یبینی یان له‌چیدایه؟
-كوردبوون به‌شانازی نازانم له‌سه‌ر میلله‌تێكی تر، وه‌ك یه‌كێك له‌قوله‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌فریقاش دروست بام، هه‌ر هه‌مان هه‌ستم ده‌بووم، له‌به‌رئه‌وه من وه‌ك شتێكی سروشتی ده‌یبینم كه كوردم، نه هه‌ست به‌كه‌می ده‌كه‌م كه كوردم و نه هه‌ستیش به‌فه‌خرو خۆبه‌زلزانی ده‌كه‌م كه به‌كورد دروست بووم، لای خۆشمه‌وه هیچ په‌شیمان نیم كه كوردم‌و واش نییه كه وابزانم شانازییه‌كمان هه‌یه به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیی‌و نه‌ته‌وه‌ی تره‌وه، به‌ڵكو به‌ڕووداوێكی مێژوویی ده‌بینم، وه‌ك ئه‌ندامێك دروست بووم له‌و نه‌ته‌وه‌یه.
*مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ ناسنامه میللییه‌كه‌ی گرنگه؟
-به‌ڵێ ناسنامه میللییه‌كه‌ی خۆم به‌كورد ده‌زانم‌و له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ كورد خه‌بات ده‌كه‌م‌و كورد هه‌قی خۆیه‌تی مافی خۆی وه‌ربگرێ‌و ئه‌وه به‌لامه‌وه گرنگه‌و پێم شتێكی سروشتی‌و ره‌سه‌نه ئه‌فكارو ئه‌و حاڵه‌ته نییه وه‌ك كوردبوون، بۆنموونه كورد بوون ره‌سه‌نتره له‌وه‌ی دیموكراتییه‌تی كوردی بێ یان سۆسیالیستی كوردی بێ، كوردبوون شتێكی سروشتی‌و ره‌سه‌نه‌و مرۆڤ توند ده‌به‌ستێته‌وه به‌ژیان‌و مان‌و نه‌مان‌و ئاو‌و هه‌واو وجوده‌وه.
*مرۆڤ ئه‌گه‌ر بیر له‌وه‌زعی پێش زه‌مانی شۆڕشی فه‌ره‌نسا بكاته‌وه، پێش ئه‌وه ده‌وڵه‌تی میللی دروست بووه، بۆنموونه مرۆڤ ناسنامه‌و بوونی خۆی به‌شتی دیكه‌وه به‌ستووه، به‌ڵام ئێستا به‌لای تۆوه مه‌سه‌له‌ی میللی چۆنه؟
-مه‌سه‌له‌ی میللی‌و نه‌ته‌وه‌یه‌تی به‌دوو شتی سروشتی ده‌زانم كه له‌مێژوودا دروست ده‌بن، له‌ئه‌نجامی ئابووری، سیاسی، جوگرافی، زمان ، مێژوویی هه‌موو ئه‌وانه دروست ده‌بن، هه‌موو ئه‌وانه، له‌به‌رئه‌وه خۆ ئینكاركردن به‌ناسروشتی ده‌زانم‌و به‌ناڕاستی ده‌بینم.
ئه‌وه پڕۆسه‌ی خۆی هه‌یه له‌مێژوودا نه‌ته‌وه په‌یدابوون‌و گه‌شه‌كردنی‌و رۆشتنی، قۆناغی مێژوویی خۆی هه‌یه، كه له‌و قۆناغه مێژووییه ده‌ژێیم كارلێك ده‌كه‌م‌و خۆم ده‌گونجێنم و هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌ره‌و پێشی به‌رم، به‌و مانایه‌ش نییه، كه ئێستا هه‌موو جیهان ببێت به‌یه‌ك ده‌وڵه‌تیش من پێمباشه، نه‌ته‌وه‌په‌رستێكی ته‌سك بین نیم، به‌ڵام له‌واقیع راناكه‌م‌و له‌وه راناكه‌م كه كوردم‌و سروشتی كۆمه‌ڵگه‌ی كورد‌و قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندن‌و مێژووی كوردستان له‌وه‌دایه، نه‌ته‌وه حه‌قیقه‌تێكه‌و جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی تێیدا په‌یداده‌بێت‌و ده‌بێت رزگاربێت‌و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی بۆنموونه من خه‌بات ده‌كه‌م، كوردایه‌تی ده‌كه‌م، رزگاریی یه‌كگرتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و مافی چاره‌نووس، له‌سه‌ر شتێكی عیرقی‌و نه‌ته‌وه‌یی ته‌سك نایكه‌م، وه‌كو پڕۆسه‌یه‌كی مێژوویی‌و ئابووریی سیاسی تێیدا به‌شدار ده‌بم، واته ئه‌و پڕۆسه‌یه بابه‌تییه‌و به‌ئه‌نجامی دۆخی ئابووری‌و ئه‌نجامی پێداویستیی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌و پێداویستیی پێشكه‌وتنی ئابووریی سیاسی هاتۆته كایه‌وه، نه‌ك وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی سۆزداریی‌و ئیتنیكی.
*باشه به‌شێكت له‌پرسیاره‌كه‌ی من وه‌ڵام دایه‌وه، به‌ڵام به‌گشتی كوردبوون كه ئێستا باست كرد، خۆی له‌چیدا ده‌نوێنێ له‌زمان، له‌فه‌رهه‌نگ، له‌فولكلۆر له‌دین له‌رێڕه‌وی مێژوویی؟
-هه‌مووی پێكه‌وه، هه‌موو ئه‌و شتانه پێكه‌وه له‌وه‌دا خۆی ده‌نوێنێ كورد هه‌ر ئه‌وه نییه به‌زمانی كوردی قسه بكه‌ین، كوردبوون ئه‌وه‌یه نه‌فه‌رێكی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، زمانی كوردی، كه‌لتووری كوردی، شارستانییه‌ت، پێداویستیی پێشكه‌وتنی كوردی، هه‌مووی ده‌گرێته‌وه‌و چاره‌نووسی هاوبه‌ش ده‌گرێته‌وه‌و هه‌وڵدان بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی‌و فیكر‌و رزگاربوون‌و هاتنه‌ده‌ر له‌بنده‌ستی ئیستعمارو ئیستبداد‌و كۆڵۆنیالیزم ده‌گرێته‌وه، دیموكراسی‌و ئازادی ده‌گرێته‌وه، مه‌سه‌له‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گرێته‌وه‌و هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه.
هەریەک لە: pukmedia|کوردستانی نوێ ئەم چاوپێکەوتنەی بڵاوکردوەتەوە.
ژ.ک
به‌روار: 30/01/2016
بینین: 2385
|