د.محمد نورى بازيانى: ئه‌گه‌ر يه‌كێتی و پارتى بيانه‌وێت قه‌يرانى دارايى چاره‌سه‌ر بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه وايه يه‌ك فينجان قاوه بخۆيته‌وه.
بارزان گراوى
بزاڤ پرێس: السلام عليكم د.بازيانى ئه‌وكاته‌ت باش سوپاس بؤ ئه‌م ده‌رفه‌ته.
د.بازيانى: و عليكم السلام و رحمة الله سه‌رچاو برای به‌ڕێزم خۆشحالم.
بزاڤ پرێس: كوردستان پربوه له قه‌يران ئايا مه‌ترسيه‌كان چين به به بۆچونى به‌رێزت وه‌ك توێژه‌رێك؟
د.بازيانى: گه‌وره‌ترين مه‌ترسى ئه‌وه‌يه حوكومه‌ت وه‌ك پويست پرۆژه‌ى نه‌بوه بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى پێشبينى قه‌يرانه‌كان وه‌ك كورد گۆته‌نى( ماڵى سپى بۆ رۆژى ره‌ش) بۆنمونه دابه‌زينى نرخى نه‌وت، جگه‌له‌وه‌ش زۆربه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان كه دامه‌زراون پرۆفيشيناڵ نه‌بون و كه‌سى پرؤفيناڵيشى تێدا نه‌بو زۆر به‌داخه‌وه، هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره‌شه كه ته‌نها پشتيان به‌داهاتى نه‌وت به‌ستوه له‌كاتێكدا كوردستان خاكێكى به‌ناو بانگه‌و به‌پيته بۆ كوشتوكاڵ، ساڵى 1996 ئێمه گه‌نمان هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌كرد نه بوجه هه‌بو نه نه‌وت به‌ڵام هه‌مو فه‌رمانبه‌رانى حوكومه‌ت موچه‌كانيان بێ كێشه دابين ده‌كرا، ئه‌توانم بڵێم له‌و سه‌رده‌م كابينه‌ى 1،2،3 ى حوكومه‌ت زۆر كاراتربو له‌وكابينه‌یه‌ى ئێستا چونكه ئه‌م كابينه‌يه خه‌لكى فێره ته‌مبه‌ڵى كرد خه‌لكى وا لێ‌كرد ته‌نها چاوى له موچه‌بێت، ئاخر له‌ووڵاتێكى وه‌ك كوردستان نزيكه‌ى مليۆن و نيوێك موچه‌خۆرى هه‌يه شتى وا له‌هيچ شوێنكى ئه‌م دونيايه‌دا نيه بۆيه له بوارى ئابوريدا هه‌له‌ى زۆر گه‌وره‌ى كردوه ئێستا خه‌ريكه به‌خۆيان داده‌چنه‌وه.
بزاڤ پرێس:هۆكارى سه‌ره‌كى دروستبونى ئه‌م قه‌يرانانه له ئه‌ستۆى كام لايه‌نى سياسيدايه؟
د.بازيانى: هه‌تا ئه‌م سات‌و وه‌خته‌ش سياسه‌ت و حوكومه‌ت تێكه‌ل بوه هه‌رپێنج حيزب له‌م كابينه‌يه‌ى ئێستادا ته‌حه‌كوميان به‌هه‌مو جومگه‌كانى واقيعى كوردستان كردوه به‌ڵام دوو حيزب به‌تايبه‌تى تر، ده‌بوايه كه‌سانى به‌توانا و شياويان بكردايه به‌وه‌زير وه هه‌روه‌ها سياسيانى كورد دۆست و دوژمنيان تێكه‌ل كردوه بۆنمونه كورد به‌رده‌وام واى زانيوه كه سياسيانى شيعه دۆستى كورده كه واش نيه من زۆرجار باسيشم كردوه شيعه دۆستى راسته‌قينه‌ى كورد نين چونكه به‌س ده‌ستيان بڕوات يان فرسه‌تيان هه‌بيت گورزى خۆيان ده‌وه‌شێنن چۆن له دوزخورماتو رووبه‌رومان بونه‌وه به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر بينه كه‌ركوك و هه‌ولێر زۆر دراندانه‌تر دژايه‌تيمان ده‌كه‌ن، بۆيه من پێم وايه تا ئێستا سياسيانى كورد دۆست و دوژمنى خۆيان نه ناسيوه وه‌كو پێويست، جگه‌له‌وه‌ش حوكومه‌ت يه‌ك گوتار نيه ئه‌گه‌ر سه‌يرى دوو حيزبى هاوپه‌يمان بكه‌ين له حوكومه‌ت كه هه‌ريه‌كه‌و له ناوچه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتي هه‌يه به‌سه‌ر ئه‌ويتردا قسه‌كانيان جياواز و پێچه‌وانه‌یه‌ى يه‌كتره به‌راستى ئه‌م دووگوتاريه هه‌له‌يه‌كى ستراتيجيه، پاشانيش له‌سه‌ر بنچينه‌ى توێژينه‌وه كاره‌كان ناخوينه‌وه بۆيه ئه‌ورۆژه‌ى كه شتيك روو ئه‌دات ئينجا حوكمه‌ت ده‌لێت چيبكه‌ين؟، به‌راستى ئه‌مه هه‌له‌يه‌كى زۆر گه‌وره‌یه حوكومه‌ت ده‌بێت به‌رنامه‌ى درێژ خايه‌نى هه‌بێت و بشزانێت چى بكات و چى نه‌كات.
بزاڤ پرێس: جۆرێك له هاوڵاتى ده‌لێن ئه‌م قه‌يرانانه به دةستى ئه‌نقه‌ست دروستكراون ئێمه باوه‌ر ناكه‌ين چاره‌سه‌ريان نه‌بێت ئايا ئه‌م بۆ چونه راسته؟
د.بازيانى: من به‌ئاشكرا ئه‌م باسه‌م بۆ كه‌نالى سۆمه‌ريه و ميديا عه‌ره‌بيه‌كان و ته‌نانه‌ت ميدیا جيهانيه‌كانيش بڵاويانكرده‌وه رام گه‌ياند چاره‌سه‌رى قه‌يرانى دارايى له كوردستان زۆر ئاسانه وه‌ك ئه‌وه وايه فينجانێك قاوه بخۆيته‌وه به‌تايبه‌ت ئه‌گه‌ر بێت‌و پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له خۆيانه‌وه ده‌ست به‌چاكسازى بكه‌ن، ئه‌و مليارات دۆلاراته‌ى كه هه‌يه له‌لاى كۆمه‌ڵێ كۆمپانيايى زه‌به‌لاحى نزيك له‌م دوو حيزبه‌ن ئه‌گه‌ر بێت‌و له هه‌ر كۆمپانيايه‌ك ته‌نها چاره‌گێكيان لێ وه‌رگرنه‌وه ئه‌وه نه‌ك هه‌ر قه‌يرانى ئابورى چاك ده‌بێت به‌ڵكو ئه‌توانن نه‌خشه‌ى سيتراتيجى دابرێژن و بازار وه‌گرخه‌ن و پاره‌ش بده‌نه ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه‌ى كه تا ئێستا پاره‌يان پێ نه‌دراوه، هيچ نه‌بێت ئه‌توانن به‌قه‌رز پاره له‌م كۆمپانيا زه‌به‌لاحانه‌ى نيزیك له ده‌سه‌ڵات وه‌رگرن دواتر بيانده‌نه‌وه چونكه كوردستان وڵاتێكه ده‌وله‌مه‌نده به نه‌وت و غاز، كانزاى زۆر به‌نرخى تێدايه جگه له كوشتوكال كه به‌داخه‌وه به‌ته‌واوه‌تى ئيهمال كراوه.
بزاڤ پرێس: له‌و ياريه‌ى سياسيه‌كانى كوردستان ده‌يكه‌ن كه هه‌ميشه قوربانيه‌كه ميله‌ت ئه‌يدات ئايا زيانى چاره‌سه‌ر نه‌كردنى قه‌يرانه‌كان له ئێستادا چيه؟
د.بازيانى: له زۆر بواردا ميله‌ت زيانى به‌رده‌كه‌وێت وه‌ك بوارى كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسى و ژيانى رۆژانه جگه له زيانبه‌ركه‌وتن، ئه‌و ميله‌ته توشى كێشه‌ش ده‌بێته‌وه چونكه ئێستا كێشه‌ى خۆكوشتن زۆر بوه كێشه‌ى ته‌لاق زۆر بوه هاوسه‌رگيرى زۆر كه‌م بوه نه‌خۆشى ده‌رونى زۆر بوه خێزان هه‌لوه‌شاوه‌ته‌وه گه‌نجێكى زۆرمان به‌ره‌و هه‌نده‌ران ده‌رۆن له‌وانه‌يه جارێ زۆر به كه‌مى هه‌ست به‌كاريگه‌ريه‌كانى بكه‌ين به‌ڵام له‌دواى شه‌ش ساڵى تر كاريگه‌ری و شوێنه‌وارى زۆر گه‌وره به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت، بۆيه حوكومه‌ت پێويسته زۆر به په‌له ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكات هه‌رچه‌نده له‌م دانيشتنانه‌ى ئێستادا كه‌مێك خۆ پيداچونه‌وه‌يان پێوه دياره به‌ڵام وه‌ك پێويست نيه بۆ ميله‌ت، هه‌روه‌ك باسم كرد چاره‌سه‌ره‌كه‌ى زۆر ئاسانيشه ئه‌گه‌ر حوكومه‌ت بيه‌وێت بيكات هه‌روه‌ك يه‌ك فڕه‌ى قاوه خواردنه‌وه وايه .
بزاڤ پرێس: تۆ سيقه‌ت به‌م حيزبانه‌ى ده‌سه‌ڵات هه‌يه كه به‌جدى هه‌وڵى چاره‌سه‌رى قه‌يرانه‌كان بده‌ن يان ده‌يقۆزنه‌وه بۆ يارى سياسى و به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان؟
د.بازيانى: من به ئاشكرا له ميديايه‌كان رامگه‌ياندوه ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌جدى هه‌وڵی چاره‌سه‌رى قه‌يرانه‌كان نه‌ده‌ن ئه‌وكات كار له‌كار ده‌ترازێ و شيرازه ده‌پسێ، خوا نه‌خواسته كار گه‌يشته ئه‌و رۆژه ئيتر جڵه‌وى كاره‌كان ناگيرێته‌وه وه هه‌ره‌وه‌ها يه‌كێك له ده‌وڵه‌ته ئيقليميه‌كان و ناحه‌زان و دوژمنانيش ده‌ميان كردۆته‌وه چاويان به ئارامى و خۆراگڕى ئێمه هه‌ڵنايه‌ت چونكه سه‌ڕه‌راى ئه‌م هه‌مو قه‌يران و كێشه ناوه‌خۆيانه‌ى كوردستان هێشتا له زۆر وڵاتى ده‌ورو به‌ر و ووڵاتانى عه‌ره‌بى و ئه‌فريقايى باش‌ترين به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و به خۆيان‌دا نه‌چنه‌وه له‌وانه‌يه ئه‌و نه‌خشه‌يه‌ى نه‌ياران و ناحه‌زانمان بۆ ئه‌و ئه‌زمونه‌ى كوردستان دايان رشتوه سه‌ربكه‌وێت وه ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواسته ناحه‌زان سه‌ركه‌وتن ده‌بێته پاشاگه‌ردانى ئه‌مه‌ش نه له‌به‌رژه‌وه‌ندى ميله‌ته نه حوكومه‌ت، بۆيه به ديدو بۆچونى من چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ن.
بزاڤ پرێس: ئايا ميله‌ت چۆن مامه‌له له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه سه‌خته‌دابكه‌ن به‌راى تۆ خۆپيشاندان بكه‌ن و بێنه سه‌ر شه‌قام يان ئارام بگرن له كاتێكدا كاسه‌كه له‌سه‌رى ڕژاوه؟
د.بازيانى: ميله‌ت ئه‌توانێ هه‌مويان بكات كه جه‌نابت ئاماژه‌ت پێ كرد، يه‌كه‌ميان ده‌بێت ميله‌ت داواى مافى خۆى بكات به‌ڵام به‌شێوازێك نه‌بێت به فه‌وزا چونكه ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته بوه ئاژاوه و پێكدادان ئه‌وه هه‌نگاوێك له نه‌خشه‌ى دوژمنانمان سه‌رده‌كه‌ويت چونكه دوژمنان هه‌وڵئه‌ده‌ن فه‌وزا و ئاژاوه له كوردستانيش دروسبێت هه‌ره‌ج و مه‌ره‌ج و پاشاگه‌ردانى دروستبێت كوشتن و دزى دروست بێت كه‌سانى خراپ له‌ناو كوردستان ده‌ستيان هه‌بيت ئه‌وانيش ده‌ستيان به‌سه‌ر هه‌موان دا بهينن ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندى كوردستاندا نيه، بۆيه زۆر گرينگه هه‌تا ئه‌گه‌ر خۆپيشاندان بكرێت به‌شێوه‌يه‌كى ڕێك و پێك بێت و ده‌ستكارى دام‌و ده‌زگاى حوكمى نه‌كرێت و توند‌و تيژى لێنه‌كه‌وێته‌وه، شێوازى خۆپيشاندان مه‌رجنيه ئيلا تۆ برۆيت دار و به‌رد به‌سه‌ر يه‌كدابده‌يت نه‌خێر شتى وا نيه ئه‌گه‌ر سه‌يرى غاندى بكه‌ين كاتێك خۆپيشاندانيان ده‌كرد له هيندستان به‌بێ ده‌نگى دائه‌نيشتن له كۆلانه‌كان و سه‌ر شه‌قامه‌كان دژ به‌داگيركه‌رى ئينگليز، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانين حوكومه‌ت چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى به‌ده‌سته‌وه هه‌يه ده‌بێت چاوه‌ڕێش بكه‌ين بزانين ئه‌و پرۆژانه به‌كوێ ده‌گه‌ن له به‌رامبه‌ريشدا حوكمه‌ت ده‌بێت په‌له‌بكات، ئێستا كه ئه‌مه‌ى باسكراوه به‌شێكه له چاكسازى كه موچه‌كان بدرێن و له یه‌كيان نزيك بكه‌نه‌وه و باقى قه‌رزبێت لاى حوكومه‌ت هه‌نگاوێكى باشه به‌ڵام من پێموايه حوكومه‌ت هه‌نگاوى تر‌ى پێويسته ده‌بێت هه‌نگاوى ئه‌وه‌ش باوێيت كه كوشتوكال وه‌گر بخرێت و به شێوه‌یه‌كى پڕۆ‌فيشينال له‌سه‌ر ئاستى كشت‌وكال كاربكات وه هانى خه‌لكى بدات بگه‌ڕێته‌وه لادێكان ده‌ست به‌كارى كوشتوكال بكه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ى بن ديوارن كه‌زياتر هۆكارى قه‌يرانى ئابورين وه له‌لايه‌ن حيزبه‌كانه‌وه خه‌ڵكێكى زۆر دامه‌زراون كه له شه‌ڕى براكوژى و هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌كاريان هێناون ده‌بێت چاره‌يان بكه‌ن ناشڵێم مه‌حروميان كه‌ن چونكه فێرتانكردون به‌ڵام ورده ورده چاكيان بكه‌ن و هانيانبده‌ن له دێهاته‌كان ده‌ست بكه‌ن به كوشتوكال ده‌ست بكه‌ن به درووستكردن ده‌ست بكه‌ن به‌و پيشةسازيانه‌ى كه خۆماڵيه، له‌سه‌رده‌مى خۆى من له‌يادمه له ساڵه‌كانى حه‌فتاكان و هه‌شتاكان شارێكى وه‌ك هه‌ولێر توانيان زۆر شت دروست بكات به‌تايبه‌ت ئه‌وده‌مه‌ى كه سزاى ئابورى له‌سه‌ر كوردستان بو، هه‌ولێريه‌كان زۆر داهێنانيان هه‌بو زۆر شتيان به‌خۆيان دروست ئه‌كرد، كه‌واته ده‌بێت گرينگى بدرێت به‌و به‌روبومه و ئينتاجى مه‌حه‌لى و خۆجێى بۆ ئه‌وه‌ى له‌و قه‌يرانانه رزگارمان بێت، جگه‌له‌وه‌ش ده‌بێت هه‌موار كردنه‌وه‌ى وه‌زيران بكرێت پێويسته وةزيرى ده‌ست پاك و لێزان دابنرێت چونكه به‌م ته‌شكيله‌ى ئێستا زه‌حمه‌ته رزگارمان بێت ئه‌گه‌ر ئيمرۆش رزگارمان بێت دوارۆژ قه‌يرانه‌كان يه‌خه‌مان ده‌گرێته‌وه.
بزاڤ پرێس:هاوڵاتى گله‌يى ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌ڵێن ڕێگامان ناده‌ن به هێمنيش خۆپيشاندان بكه‌ين ئايا بۆچى ده‌سه‌ڵاتداران دژى هه‌مو جۆره خۆپيشاندانێكن؟
د.بازيانى: نه‌خێر رۆژانه له هه‌ولێر و شوێنه‌كانى تر خۆپيشاندان ده‌كرێت و هه‌مو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانيش له هه‌مو حيزبه‌كان واژويان كردوه كه ميله‌ت بۆى هه‌يه خۆپيشاندان بكات به‌ڵام ده‌بێت به‌پێی ئه‌وياسايانه‌بێت كه له‌سه‌رى ڕێكه‌وتوون.
بزاڤ پرێس: به‌ڵام زۆربه‌ى خۆپيشانده‌ران ده‌ستگير ده‌كرێن ئه‌گه‌ر چى به هێمنى و ياسايى بێت؟
د.بازيانى: له‌وانه‌یه له‌ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كى تر جياوازبێت له‌و شوێنانه‌ى كه يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان تێدا ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه فراوانتره، به‌ڵام له‌م شوێنانه‌ى كه پارتى ديموكراتى كوردستان تێدا ده‌سه‌ڵاتداره كه‌متر ئه‌وبواره ده‌ڕه‌خسێت، من وه‌كو توێژه‌رێكى ستراتيجى له‌م باسه پێم وايه له‌به‌ر ئه‌وه‌يه له ئێستادا زياتر دهۆك و هه‌ولێر بۆته ئامانج چونكه هه‌ولێر پايته‌ختى كوردستانه ئه‌گه‌ر جڵه‌وى كار لێره تێكچو كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ى زۆر زۆر سه‌خته چونكه سه‌رى هه‌موكاره‌كان له هه‌ولێره هه‌مو وه‌زاره‌ته‌كان لێره‌یه زياتر سه‌رۆكايه‌تيه‌كان لێره‌يه زۆربه‌ى قونسوليه‌كان لێره‌يه بۆيه ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته هه‌ر كارێكى نه‌خوازراو له هه‌ولێر رويدا ئه‌وا هه‌مومان له‌ناو كه‌شتيه‌كه غه‌رق ده‌بين ئينجا ناحه‌زانمان وه‌ك مه‌زهه‌به شيعه كان و حه‌شدى شه‌عبى و كه‌سانى تر سودمه‌ند ده‌بن و به‌سه‌رماندا زاڵ ئه‌بن، ئه‌وكات ئێمه‌ش ده‌ربه‌ده‌ر ده‌بين وه‌كو سوريا و شوێنه‌كانى ترمان به‌سةردێت بۆيه ده‌بێت زۆر ژيرانه و به ئه‌قل و به حيكمه‌ت مامه‌له له‌گه‌ڵ ئه‌م بار‌و دۆخه‌ى ئێستاى كوردستان بكه‌ين.
بزاڤ پرێس: له‌كۆتايدا زۆر سوپاست ده‌كه‌م بۆ ئه‌م ديداره به‌پيزه به هيواى سه‌ركه‌وتن.
د.بازيانى: منيش زۆر سوپاسى به‌ڕێزت ده‌كه‌م بۆ ئه‌م ديداره سه‌ركه‌وتو بيت.
به‌روار: 08/02/2016
بینین: 1672
|