رۆژی شاره‌زوور دیاری كرا
محمد حاجی
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه ٨ی شوباتی ٢٠١٦ له هۆڵی بەرێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور بەچاودێری ڕزگار غەفور قائیمقامی قەزای شارەزوور بەرێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور بەهاوکاری قایممقام و لێپرسراوی فەرمانگەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن ژمارەیەک ڕۆشنبیر و چالاکوانانی قەزای شارەزوور دوای شه‌ش كۆبونه‌وه بڕیار درا له‌سه‌ردیاریكردنی رۆژی شاره‌زوور.
هه‌ر له گفتوگۆكه‌دا و ڕاوبۆچون را گۆڕینه‌وه کرا لەسەر ڕۆژی شارەزوور و به‌رای زۆرینه (8/3/ )ی هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی قه‌زای شاره‌زوور دیاری كرا.
عبدالرحمن تاوگۆزی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی رۆژی دیاریكردنی شاره‌زوور به‌م شێوه‌یه بۆ بزاڤ پرێس رایگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ كه رۆژی (8/3/ )یه به‌رۆژێكی پیرۆزمان دانا چونكه هه‌ر شوێن رۆژێكی دیاریكراو تایبه‌تی خۆی هه‌یه ئێمه‌ش ئه‌م رۆژه هه‌ستاین وه‌ك كۆمه‌ڵئ رۆشنبیر‌و و وه به‌رێوه‌به‌رێتی رۆشنبیری و هونه‌ریشاره‌زوور نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌ن و چین و توێژه‌كان دوای شه‌ش دانیشتنی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌رێز قائیمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن خستمانه ده‌نگ دانه‌وه‌و دواتر ئه‌م رۆژه‌مان جێگیركرد.
وتیشی:" به‌باش مانزانی چونكه هه‌م رۆژی راپه‌ڕینه هه‌م رۆژی هه‌شتی مارسه ئه‌مانه‌وێت گرنگی پێبدرێت هه‌ر كه‌س و ڕه‌نگێك لایه‌نێك ئاماده‌ی خۆی بنوێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ساڵێك پڕۆژه‌ی باش و خزمتگوزاری باش بكرێت وه خزمه‌تی باشتر بخاته سه‌ر خه‌رمانی خزمه‌تی شاره‌زوور بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌م قه‌زایه بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ئه‌و ناوه به‌رزو پیرۆزه‌ی كه له مێژوودا هه‌یبووه.
شیروان كه‌مال ئه‌ندامی لیژنه‌ی گشتی رۆژی دیاریكردنی رۆژی شاره‌زوور بیرۆكه‌ی دیاریكردنی ئه‌م رۆژه‌ی خسته‌ڕوو بۆ بزاڤ پرێس :" سه‌ره‌تا هه‌ندئ بیرۆكه لای گه‌نجان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی قه‌زای شاره‌زوور دروست بوو بۆ دیاریكردنی رۆژیێك بۆ قه‌زای شاره‌زوور دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه و پێشنیاركردنی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه له‌دواجاردا بڕیاردرا رۆژێك بۆ قه‌زای شاره‌زوور دیاریبكرێت وه له نێو ئه‌ندامه‌كانیشدا كۆمه‌ڵئ بۆچوونی جیاواز هه‌بوو بكرێته مانگی سئ یان مانگی چوار دواتر به‌كۆی ده‌نگی زۆرینه ئه‌م رۆژه‌مان دیاریكرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:" به‌رده‌وامی ئه‌بێت كۆبوونه‌وه‌كان و وه چین توێژه‌كان و لایه‌نه‌كان و رێكخراوه‌كان له ئیستاوه پرۆژه‌یان ئاماده‌یه و لیژنه‌ی په‌یوه‌ندی و راگه‌یاندن دروستكراوه بۆ ئاماده سازی بۆ رۆژی (8/3/ ) له‌و رۆژه‌دا كۆمه‌ڵێك چالاكی و به‌رهه‌می نوئ بۆ خه‌ڵكی قه‌زاكه پێشكه‌ش بكه‌ین .
بزاڤ پرێس راو بۆچوونی خه‌ڵكی قه‌زاكه‌ی سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی رۆژی شاره‌زوور به‌هه‌ند وه‌رگرت له‌نزیكه‌وه رای هاولاتیانی وه‌رگرت:-
رووناك ئه‌حمه‌د به‌م شێوه بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی بۆ بزاڤ پرێس وتی:" وه‌كو هاوڵاتیه‌ك دانانی رۆژێك بۆ شاره‌زوور پێویسته وه‌ك هه‌موو ناوچه‌كانی تر به‌ڵام ئه‌كرێت ئه‌و رۆژه به‌مه‌به‌ستێك و بكرێـته هۆكارێك بۆ باشتركردنی خزمتگوزارییه‌كان له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا و هه‌موو ساڵێك سودی ئه‌م رۆژه به‌رجه‌سته بكرێـت و به‌رهه‌مه‌كه‌ی دیاربێت ئه‌وه گه‌شبینم نه‌ك ته‌نیا ناوێكی بئ گیان بێت و هیچ ئاسه‌وارێكی نه‌بێت ئه‌وكاته جگه له ره‌ش بینی هیچی دیكه نیه و نابێت هیوادارم ئه‌م رۆژه ببێت به‌سه‌رچاوه‌ی باشتكردنی خه‌ڵكی ئه‌م شاره.
ئه‌یوب ئه‌حمه‌دیش یه‌كێك بوو له‌دانیشتوی قه‌زاكه به‌م شێوه‌یه بۆ بزاڤ پرێس وتی:" بۆ هه‌ر وڵاتێك بۆ هه‌رشارێك بۆ هه‌ر شوێنێك بۆ هه‌ر ده‌زگاو رێكخراویك و رۆژێك دیاری بكرێت بۆ ئه‌و رۆژه ببێت به سومبول بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه بناسرێته‌وه تا ئێره شتێكی باشه به‌ڵام بۆ ئه‌م شاره كه راستیه‌كه‌ی كه دروستكراوی ده‌ستی رژێمی به‌عسی له‌ناوچووه ئۆردوگایه‌كی زۆره‌ملئ یه بووه.ئه‌م رۆژه به پێویست نازانم به‌ڵام حه‌قه رۆژی ئازادكردنی ئه‌م شاره له‌ده‌ستی به‌عس بكرێت به رۆژێكی مێژووی سه‌ره‌تای سه‌رله‌نوئ بوونه‌وه‌ی ئه‌م شاره .
زیاتری خسته‌ڕوو ئێمه له ئیستا و له‌م كاته‌دا كێشه‌و ململانیه‌ی زۆرتر‌و زیاترمان هه‌یه ئه‌بێت رێكخراوه‌كان كه‌مپینی زیاتر بكه‌ن بۆ شته‌كانی كه وڵات توشی قه‌یزانێك بووه خه‌ڵكی هه‌موو شتێكی له بیرچۆته‌وه به‌تزه‌وه وتی رۆژی ئاڵای بیرچۆته‌وه چ جای رۆژی قه‌زایه‌ك كه دروستكراوی ده‌ستی رژێمێكی دیكتاتۆر‌و خه‌ڵكی به زۆر له زێدی خۆی ده‌ركرد و هێنانی بۆ ئێره وه‌ك سه‌ره‌تا وتم رۆژێك دیاری بكرێت پێمخۆشه به‌ڵام به‌مناسه‌به‌یه‌ك بۆ شتێك بووبێت.
ئه‌رده‌ڵان ئیبراهیم له‌نێوان نائومێدی و خۆشحاڵی وه‌ك هاوڵاتێكی ئه‌م قه‌زایه له‌م رۆژه‌ی دیاركردنی رۆژێك بۆ شاره‌زوور بۆ بزاڤ پرێسی وتی:" من وەک هاووڵاتیەکی قەزای شارەزوور ، دیاریکردنی ڕۆژێک بە ڕۆژی شارەزوور و یادکردنەوەی ، لەم باروودۆخەی ئێستادا هیچ بە پێویست نازانم ، چونکە پێم وایە کاری لەوە پێویست‌تر زۆرە بیکەین،
وتیشی:"بۆ نموونە ئەتوانین لەجیاتی ئەوەی کە خۆمان سەرقاڵ بکەین بەیادکردنەوەی ڕۆژی شارەزوور ، هەستین بە پاککردنەوەی ژینگەی دەڤەرەکەمان کە ئەمە هەم ئەرکێکی ئەخلاقی و هەم ئەرکێکی مرۆڤایەتیشە ، یاخوود هەستین بە چاندنی نەمام و سەوزکردنی قەزاکەمان کە ئەبێتە هۆی بەخشینی سروشتێکی جوان و ڕازاوە ، وە من وەک خۆم دەست خۆشی لە هەرکەس و لەیەنێک ئەکەم ئەگەر بە بچوکترین خزمەتیش بێت خزمەتی ناوچەکەمان بکات .
به‌روار: 08/02/2016
بینین: 1596
|