هەمەجۆر
  هەواڵێکی کوشندە بۆ رەخنە گرانی قورئان
وەرگێرانی: باران جەلال
بەرنامەیەکی کامپیوتەر بەراورد لەنێوان پەرتوکە ئاسمانەیەکاندا دەکات لەسەر قیتال و کوشتن ، ئەنجامەکانی زۆر سەرنج ڕاکێشە..
ئەندازیارێکی کامپیوتەر بەرنامەیەکی دروست کردووە کەوا بەراووردی پەرتوکە ئاسمانیەکان کردووە بۆئەوەی بزانێت لەئینجیل دا زیاتر باسی کوشتن و لەناوبردن کراوە یاخود لە قورئاندا.
ئەندازیار (تۆم ئەندەرسۆن) دەڵێت: هۆکاری ئەم لێکۆڵینەوەیەم ئەو دەنگ و باسە زۆرەیە کەئێستا لە زۆربەی زۆری کۆمەڵگاکاندا باوەو باسی لێوە دەکەن کەوا دینی ئیسلام دینێکی توندو تیژیەو موسوڵمانان ترسناکن.
ئەو بەرنامەیە کە ئەندەرسۆن دروستی کردووە و پەرەی پێداوە «Odin Text»
و لێکۆڵینەکەوەکەی پێ ئەنجامداوە لە نێوان تەورات و ئینجیل و قورئان دا،ئەو قورئانەی کە بەکاری هێناوە لەم لێکۆڵینەوەیەدا وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئینگلیزی و ساڵی ١٩٥٧ چاپ کراوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کە لە ڕۆژنامەی (ئیندی پێندنت) بڵاوکراوەتەوە هاتووە کەوا تەنها ٢ خولەک بەس بوو بۆ ئەوەی بەرنامەکە هەرسێ پەرتوکە ئاسمانیەکە بخوێنێتەوە و بەراووردیان بکات.
ئەندەرسۆن بەرنامەکەی وا دابەش کردبوو و ڕێکخستبوو کەوا ووشەکانی (خۆشحاڵ،توڕەیی، چاوەڕوانی لێبوون، نەفرەت، خەموناخۆشی، ترس و دڵەڕاوکێ، سەرسوڕمان و باوەڕ بەخۆبوون) بژمێرێت تا بزانێت ئەم ووشانە لە کام لەو سێ پەرتوکەدا زۆرترین جار باس کراوە.
لە ئەنجامدا بەرنامەکە ئەوەی نیشان دا کەوا لە ئینجیل دا زۆرترین ووشەی توڕەیی و خەشمی تێدا بەکار هاتووە و کەمترینن جاریش باسی باوەڕ بەخۆبوون هاتووە لەچاو قورئان دا.

سەرچاوەکە :
http://www.nettavisen.no/nyheter/utenriks/--det-er-mer-vold-i-bibelen-enn-i-koranen/3423190743.html
به‌روار: 10/02/2016
بینین: 1093