كۆتای هات به‌خولێكی راگه‌یاندن و بروانامه درا به به‌شدار بووان
محمد حاجی
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 11 ی شوباتی 2016 له به‌رێوه‌به‌رێتی ڕۆشنبیری هونه‌ری شاره‌زوور و به‌هاوبه‌شی یه‌كێتی گشتی قوتابیان كوردستان و دوای ئه‌وه‌ی خولێكی راگه‌یاندن بۆ فێرخوازانی سنوره‌كه كرایه‌وه ئه‌مڕۆ كۆتای رۆژی خوله‌كه بوو له‌كوتای دا به‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆشنبیری هونه‌ری شاره‌زوور بروانامەی بەشداربونی سەرکەوتوانەی دابەش کرد بەسەر بەشداربواندا.
مه‌به‌ست لەخولەکە بەشداربونی کاراتری حه‌زی فێرخوازانی راگه‌یاندن بوو
بە مەبەستی روماڵ کردن و خستنەروی زانیاری و کار‌و پڕۆژه‌کان لەچوارچێوەی فەرمی شیوازەکانی دیکەی راگەیاندن.
مه‌ریوان تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری هونه‌ری شاره‌زوور بۆ بزاڤ پرێس رایگه‌یاند:" وه‌ك به‌رێوه‌به‌رێتی رۆشنبیری هونه‌ری شاره‌زوور بۆ یه‌كه‌مین جار خولێكی به‌رفراوان به‌هاوكاری یه‌كێتی گشتی قوتابیانی كوردستان و كۆمیته‌ی قه‌زای شاره‌زوور خولێكی پێنج رۆژه‌یه كرایه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌وانه‌ی وانه‌یان ئه‌وته‌وه له‌خوله‌كه‌دا مامۆستای به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی بوون كه‌سانێك بوون كه پسپۆڕ و شاره‌زای ته‌واویان هه‌بوو له بواری راگه‌یاندندا بابه‌ته‌كان ته‌نیا تیورۆی نه‌بوون وه خۆش به‌ختانه فێرخوازی باش روویان له خوله‌كه كرد ئه‌وه‌ی زیاتر خوله‌كه‌ی گرنگتر كردبوو كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له ناحیه‌ی وارماواو و قه‌زای سه‌ید سادق ئۆردوگای برایه‌تی و به‌شداریان له خوله‌كه كردبوو.
مامۆستا دانا ساڵح كه كۆتا وانه‌ی خوله‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد ده‌رباره‌ی گرنكی ئه‌م جۆره خولانه بۆ قه‌زاكه و بۆ راگه‌یاندكاران و ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زی كاركردنیان هه‌یه له راگه‌یاند و به‌م شێوه‌یه بۆ بزاڤ پرێس وتی :"گرنگی ئه‌م جۆره خوله كه ده‌كرێته‌وه بۆ مه‌جالئ له بواری راگه‌یاند زیاتر په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه و ئه‌و په‌یامنێرانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسی سه‌ره‌كی كه‌ناڵه‌كان و له قه‌زاو ناحیه‌كاندا كارده‌كه‌ن ئه‌مانه كه‌متر مه‌جالیان هه‌بووه بڕۆن ده‌ورات ببین له ده‌ره‌وه ئه‌وانه‌شی راگه‌یاندیان ته‌واوكردووه به شیوه‌ی ئه‌كادیمی له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا ئه‌وه‌ی كه هه‌یانبووه ئه‌زموونێك بووه خۆیان له مه‌جالی كاركردنی فێریبوون
وتیشی:" له‌رێگه‌ی ئه‌م جۆره خولانه‌وه ده‌وری هه‌یه هه‌نێك زانیاری و بابه‌تی ئه‌كادیمی ستاندار باش فێرببن له ئه‌نجام دا هه‌م لایه‌نی ئه‌كادیمی و ئه‌زموون گه‌ری تێكه‌ڵ بكه‌ن وه كاردانه‌وه‌ی ئه‌بێت له‌سه‌ریان و وه ئه‌شبێت ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌واڵ و راپۆرت و له‌سه‌ر هه‌ركارێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌وان ده‌یكه‌ن له بواره‌كه‌دا.
بزاڤ پرێس سود و گرنگی ئه‌م جۆره خولانانه‌ی له به‌شداربووانی به‌شدار له خوله‌كه‌دا پرسی :-
به‌هار محمد به‌شداربوویه‌كی تری خوله‌كه بوو بۆ بزاڤ پرێس وتی:" ئێمه وه‌ك رێكخراوی خوشكانی ئیسلامی ده‌ست خۆشیه‌كی زۆرمان هه‌یه بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری هونه‌ری شاره‌زوور كه هه‌ستا به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م خولی راگه‌یاندنه به‌رای ئێمه سودێكی زۆری هه‌یه بۆ ژنانی ئه‌م ناوچه‌یه تا راده‌یه‌كی باشیش ئافره‌تانی به‌شدار بوون مایه‌ی خۆشحاڵیه وه هیوادارم سودیان لێبینیبێت ئێمه زۆرمان پێخۆشه هیوادارین به‌رده‌وام بن له‌م كاره جوانانه.
خالد كاوه:" به‌شداربویه‌كی تری خوله‌كه بوو سودبینینی خۆی له خوله‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌ربری بۆ بزاڤ پرێس:"سوپاسی ئه‌و مامۆستا به‌رێزانه ده‌كه‌م ماندوو بوون پێمانه‌وه كردنه‌وه‌ی ئه‌م خولانه بۆ كه‌سانی وه‌ك من كه بۆ یه‌كه‌م جاره به‌شداری خولێكی له‌م جۆره بكه‌م ئه‌وه‌ی نه‌مبینیبوو نه‌مبیستبوو لێره‌وه بینیم و بیستم ئه‌زموونی باشی فێركردم حه‌زی زۆری بۆ دروستكردوم بۆ ئه‌وه‌ی توانای خۆم له راگه‌یاندندا ببینمه‌وه.
حه‌میده ئه‌حمه‌د به‌شداربویه‌كی تری خوله‌كه بوو بۆ بزاڤ پرێس وتی:" وه‌ك ئافره‌تیه‌ك خۆم به خۆشحاڵ ئه‌زانم كه بوونی خۆم له‌م جۆره خولانه‌دا ئه‌بینمه‌وه كردنه‌وه‌ی ئه‌م خولانه به‌گشتی و به‌تایبه‌ت بۆ ئافره‌تان كاریگه‌رو جوڵانه‌وه‌یه‌كی خێرای ئه‌بێت بۆ ئێمه چونكه ئێمه‌ی ئافره‌تان گونجاندمان به‌كاری راگه‌یاندن تا راده‌یه‌ك نامۆیه ئاواته خوازم كردنه‌وه‌ی له‌م چه‌شنه خولانه دانه‌بڕێت و به‌رده‌وامی هه‌بێت.
مه‌زهه‌ر عبدالرحمن یه‌كێكی تر بوو له به‌شداربووانی خوله‌كه بۆ بزاڤ پرێس وتی :" له‌م قه‌یرانه‌دا كارێكی باشیانكردووه به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره خولانه راگه‌یاندن به تایبه‌ت له شاره‌زوور پشتگوئ خرابوو به‌ڵام ده‌ستخۆشییان لێئه‌كه‌م تازه‌یانكرده‌وه زیندوویانكرده‌وه له‌رووی بابه‌ته‌كانی خوله‌كه‌شه‌وه من وه‌ك خۆم سودی هه‌بوو بۆم به‌تایبه‌ت فۆتۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵ بواره‌كانی تر به‌گشتی.
دره‌خشان ئه‌حمه‌د به‌شداربووه‌كی تری خوله‌كه بوو سود بینین و خۆشحاڵی خۆی نه‌شارده‌وه بۆ بزاڤ پرێس وتی :" له‌سه‌ره‌تای خوله‌كه تا كۆتا رۆژی خوله‌كه به‌رده‌وامی هه‌بووه زۆر وردبین و وردبینانه ته‌ركیزم ئه‌خسته سه‌ر وانه وتراوه‌كان بابه‌تی زۆر تازه و نه‌وتراوم گوئ لێ‌بوو لێره‌وه سوپاسی ته‌واوی به‌رێوه‌به‌رانی خوله‌كه و مامۆستاكان ده‌كه‌م هیوای كاری به پێزترو باشتر بۆ قه‌زای شاره‌زوور له‌رووی بواری راگه‌یاندنه‌وه.
به‌رێوه‌به‌رێتی ڕۆشنبیری هونه‌ری شاره‌زوور و به‌هاوبه‌شی یه‌كێتی گشتی قوتابیانی كوردستان و كۆمیته‌ی شاره‌زوور خولێكی راگه‌یاندنیان بۆ فێرخوازانی سنوره‌كه كردبویه‌وه ده‌ستپێكردنی خوله‌كه ٧ ی شوباتی ٢٠١٦ بوو . ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وامی هه‌بوو ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 11 ی شوباتی 2016 كۆتا رۆژی خوله‌كه بوو تیایدا بڕوانامه درا به‌شداربووانی خوله‌كه.
به‌روار: 11/02/2016
بینین: 1003
|