توێژینه‌وه‌
  دەقە خوێناویەکانی ئاڤێستا ... بەشی دووەم
ڕێژيار كوردى
ئه‌و دەقە خوێناوییانه‌ى ئاڤێستا کە باس له‌ كوشتن و كوشتارێكى بێشومار و داگيركاريه‌كى زۆرى خاكى خه‌ڵكى ده‌كات:

ئافێستا : کوردەی ۱۳ دێری ۵٠ و ۵۱ .
کەیخوسرەو داوایکرد ئەی ئاناهیتا ، ئەی چاك ئەی بە توانا - یارمەتیم بدە کە ببمە گەورەترین شاریاری سەرزەوین و بەسەر هەموو ناحەزان و دێوەکان و جادوگەران و پەرییەکان و کەوییەکان و کەرپەنە غەددارەکاندا زاڵ بم بەلەونێ کەمن هەمیشە لەپش هەموانەوە عەڕڕابەی خۆم تاوبدەم و هەرگیز و لە هیچ کاتدا خۆم ویاوەرانم بەدوای دوژمانانی نابەدکار کە بەسواری دێنە شەڕمان گرفتار نەبن . 
۵۱ (ئەردی وەیسور ئاناهیتا ) 
کەهەمیشە سەبارەت بەوانەی پێشکەشی (زور ) ی بۆ دێنن مەرحەمەتی هەیە ، تکا و خواستی ئەوی قبووڵ کرد . 
.
کوردەی ۱٤ دێری ۵۳ و ۵٤ .
پاڵەوانی جەنگاوەر لەکاتێکدا سواری چارەوی بوو ستایشی ئاناهیتای کرد لەوی خواست کە هێزی فڕەوان بدات بە چارەواکانی خۆی و سوپایەکەی و هەروا دوعای کرد کە تەندروست و لەش ساغ بێ و بتوانێ لەدوورەوە دوژمنانی بناسێت و و دوژمنی کینەوەر و دڵڕەق بەیەك زەرب بخاتە خوار 
۵٤ تۆس داوای کرد لە ئاناهیتا 
ئەی (ئوردی وەیسور ئانا هیتا ) ئەی چاك ئەی بەتوانا بێ ویارمەتیم بدە کە بتوانم لەڕێگای (خەشەروەسوك ) و لەسەر (گونگ ) ی بەرز و پاك ڕێگای کوڕەکانی پیرانی وەیسەم بگرم و بەسەریاندا ساڵ ببم و سەر زەوینەکانی توران بگرم و لێیان بکوژم پەنجەها .. سەدەها .. هەزارەها .. دەهەزارەها .. سەد هەزارەها ... 
۵۵ - ( ئەردی وەیسور) کەهەمیشە هێنەرانی پێشکەشی (زور ) کامڕەوا دەکات ئەویشی بەئاواتی خۆی گەیاند .
.
. کوردەی ۱۵ دێری ۵۷ و ۵۸ و ۵۹ .
۵۷ - ڕۆڵەکانی دلێری (پیران وەیسە ) لەدەربەندی (خەشەروە سوك ) و لەسەر (گەنک ) ی بەرز و پاکدا سەد ئەسپ و هەزار گا دەهەزار سەرمەڕیان کردە پێشکەشی ئاناهیتا . 
۵۸ - کوڕەکانی پیران وەیسە خوازیار بوون . ئەی دۆیتی ڕووسوور ئاناهیتا .. ئەی چاك .. ئەی بەتوانا . یارمەتمان بدە کە بتوانین لە جەنگ فژ بە توسی پاڵەواندا سەربکەوین و سەرزەوینەکانی ئێرانی داگیر بکەین و خەڵکەکەی قەڵاچۆ بکەین . پەنجاها ، سەدەها ، هەزارەها ، دە هەزارەها ، سەد هەزارەها . .
۵۹ - دۆیتی ڕووسوور ئاناهیتا ، ئاواتی ئەوانی بەراورد نەکرد و قوربانی و دوعای قبوڵ نەکردن . 
.
کوردەی ۱٦ دێری و ٦۸ و ٦۹ و ۷٠
٦۸ - جاماسب ، لەکاتێکدا ئەی دیت لەشکری (دێو یەسنا ) ئ درۆ پەرست لە دوورەوە خەریکی خۆساز کردنن بۆ شەڕ و دەیانەوێت بێنە پێش ، سەد ئەسپ و هەزار گا و دەهەزار سەر مەڕی کردە قوربانی و پێشکەشی ئاناهیتا . 
٦۹ - ئەو داوای کرد .. ئەی دوێتی ڕووسوور ئاناهیتا ، ئەی چاك ، ئەی بە توانا یارمەتیم بدە کە بەئەندازەی هەموو ئاریائییەکان دەستم بگاتە سەرکەوتن بەسەر دوژمناندا زاڵ بم . 
۷٠- دوێتی ڕووسوور ئاناهیتا ، کە هەمیشە سەبارەت بە هێنەرانی پشکەشی (زور ) مەرحەمەتی هەیە ، ئەویشی کامڕەوا کرد . 
.
کوردەی ۱۸ دێری ۷۲ و ۷۳ و ۷٤ .
۷۲ - ( ئەشوەز دەنگەهە ) کوڕی (پوور زاخ شتی ) و (ئەشوز دەنگەهە ) و (سریت ) کوڕانی (سایوژدری ) لەلای ئیزدەی مەزن و سەروەری درەوشاوە و خاوەنی چارەوای (توندڕەوی ) (ئەپەم نپات ) سەد چارەوا و هەزار گا و دەهەزار سەر مەڕیان پشکەشی ئاناهیتا کرد . 
۷۳ - ئەمجارە داوایان لێکرد ئەی دوێتی ڕوسوور ئاناهیتا ئەی چاك ئەی توانا . یارمەتیمان بدە کە بتوانین بەسەر تورانیەکانی (دانو ) و (کەر ) (وەر ) لەبنە ماڵەی (ئەس بەن ) و هەروا (دوئیکئیت ) دا زاڵ و سەرکەوتوو بون .. کوردەی ۱۹ دێری ۷٦ و ۷۷ و 
۷٦ - (ویست ئورو ) لەبنەماڵەی (نەوزەر ) چووە قەراخی ڕوباری (ویتنگو هەئیتی ) و پشکەشی ئاناهیتای کرد و لەژێر لێوەوە بەوتەی ڕاست دوعای دەکرد و دەیگوت .
۷۷ - ئەی وێتی ڕووسوور ، ئاناهیتا 
ئەز بەڕاستی لای تۆ ئقرار دەکەم کە بەئەژماری تووکی سەرم لەدوژمانانی تۆ واتە ( دێویەسنا ) م کوشتوە .. داوات لێ ئەکەم بەپاداشتی ئەو خزمەتە ڕێگاێیکی وشکم لەنێو ڕووباری (ویتنگۆ هەئیتی ) بۆ بکەرەوە .
به‌روار: 08/04/2016
بینین: 1077
په‌ڕه‌یله‌ 13
ژماره‌ی بابه‌ت