پەروەردەی دەرون
  باوكی له‌ چێشتخانه‌كه‌ به‌جێ‌ هێشت
و.عومه‌ر ڕه‌شيد
پیاوێك ده‌ستی پیره‌باوكه‌كه‌ی ئه‌گرێت و ده‌یبات بۆ راقی ترین چێشتخانه‌ی شار, تا نانی ئێواره‌ی بداتێ‌, له‌به‌رپیری باوكه‌كه‌ هه‌موو گیانی ئه‌له‌رزی.
كاتێ‌ نانی ده‌خوارد زۆر له‌ خواردنه‌كه‌ ئه‌ڕژا به‌ پۆشاك و زه‌ویه‌كه‌دا, دانیشتوانی چێشتخانه‌كه‌ ڕوویان لێ‌ وه‌رده‌گێڕاو بێزیان لێ‌ ده‌هاته‌وه‌.
به‌ڵام كوڕه‌كه‌ زۆر به‌له‌سه‌رخۆیی دانیشتبوو تا باوكی له‌نانخواردن بۆوه‌, پاشان بردی بۆ ده‌ستشۆره‌كه‌ جوان ده‌ست و ده‌م و پۆشاكه‌كانی بۆ شتو هێنایه‌وه‌ له‌سه‌ر كوردسیه‌ك به‌ڕێزه‌وه‌ داینا, پاشان زه‌ویه‌كه‌شی سڕیه‌وه‌, وه‌سڵه‌كه‌ی بردو پاره‌كه‌ی ته‌سلیم كرد, خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌ واقوڕماویه‌وه‌ دیقه‌تیان ئه‌دا.
زۆر به‌ڕێزه‌وه‌ ده‌ستی باوكی گرت و له‌ چێشتخانه‌كه‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌, ده‌رگای سه‌یاره‌كه‌ی بۆ كرده‌وه‌و به‌هێواشی باوكی سوار كرد, خه‌ریك بوو خۆشی سه‌ركه‌وێت.
كابرایه‌ك به‌په‌له‌ له‌ چێشتخانه‌كه‌وه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌و وتی برا شتێكت له‌ چێشتخانه‌كه‌ لێ‌ به‌جێ‌ نه‌ماوه‌؟
ئه‌ویش سه‌یرێكی خۆی كردو وتی نه‌خێر.
كابرا وتی با ده‌رسێكت له‌و چێشتخانه‌یه‌ به‌جێهێشتووه‌ جوانترین ده‌رسه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ دایك و باوكیاندا چاكه‌بكه‌ن.
به‌روار: 09/04/2016
بینین: 1411