مێژووی کورد
  كورد لە نێوان نەتەوەگەری وئیسلام خوازی دا
ماردین حسن


هاتنی سوپای موسڵمانان بۆكوردستان لەساڵی 16ی كۆچی یەوەدەست پێدەكات وتاساڵی36 كۆچی دەخایەنێت.بەمەش زۆربەی ناوچەوشارەكوردیەكانیان ڕزگاركرد،ئەمەش بێ‌ شەڕوبەئاشتی بەپێی ڕێككەوتن نامە وەك (جزیرەی بن عمر،بدلیس) وەسەرەتای ڕێككەوتنەكەش لەناوچەی جزیرەی بن عمربوو.لەسەردەمی خەلیفە عمری كوڕی خەتاب ،هەرچەندەهەندێ‌ لەمێژونوسەكان ئاماژەبەوەدەكەن كەكاتێ‌ سوپای موسڵمانان هاتوون بۆناوچە كوردیەكان بەشێوەیەك باسی لێوەدەكەن كەكوردەكان بەئاسانی نەچونەتە ناوسوپای ئیسلام ویاخی بوون لەناوچە كوردیەكان سەری هەڵداوە.ئەمەش بەپشت بەستن بەچەندبەڵگەیەك لەوانە(ساڵح قەفتان-مێژووی گەلی كورد)دەڵێ‌:عەرەبەكان هاتن وكوردستانیان داگیركردوخەڵكیان كردە(مەوالی)مزگەوتیان دروستكردتانوێژبۆخوای عەرەب بكەن.بەڵام لەڕاستی دا مەوالی تایبەت بووبەسەردەمی ئومەویەكان كەچی كاتێ‌ موسڵمانەكان هاتنەكوردستان سەردەمی ئەمەوی نەبوو.
كوردەكان بەشێوەیەك لەگەڵ ئاینی ئیسلام گونجابوون كەتێكەڵی هۆش وكلتوری كوردی بوو كاری دەكردەسەركەسایەتیان بۆبەرژەوەندی ئیسلام وبێ‌ ئەوەی لەكلتوری كۆنی خۆی دوربكەوێتەوە.بەجۆرێك كوردلەلایەك بووبەدیلی ئیسلام ولەلایەكی دیكەكلتوری كۆن،بەڵام هزری دروست بوونی دەوڵەت بەهۆی كەڵەكەبوونی ڕووداوەكانی ڕابردوو لەگەڵ پلانی گەلانی دیكەلەناوچوو،هەربۆیەبەدی هێنانی ئەم خەونەش سەخت بوو.ئەوەبووكوردان بەئاینی ئیسلام شادبوون كەعەرەب بۆی هێنابوون وەك نەتەوەكانی(فارس،تورك)موسڵمان بوون بۆئەوەی لەدەستی ئەوزوڵم وستەمەی كەنەتەوەكانی دەوروبەریان بەرامبەریان دەكرد ڕزگاریان بێت كوردەكان بەشێوەیەكی ئاشتی پێشوازیان لەم ئاینەكردوەچونەتەناوسوپای موسڵمانانەوە ئەمەش بەپێی چەندبەڵگەیەك لەوانە مێژونوسی كورد(محمدامین زەكی بەگ)دەڵێت:ئیسلامەتی لەسەردەمی پێغەمبەر(صلی اللەعلیەوسلم)لەنێوكوردان دابڵاوبوەتەوە،وەدەڵێ‌ بەخۆشی وبێ‌ جەنگ ئیسلام لەكوردستانداوەرگیراوە.هەروەها (مینۆرسكی)ئاماژەبەوەدەكات ودەڵێ‌:عەرەبەموسڵمانەكان كاتێ‌ دەسەڵاتیان بەسەر ئەوناوچانەداگرت سەركردەكانیان ڕەگەزی كوردبوون لەجیهادەكاندا،ئەمەش ئەوەدەگەیەنێت كەوازۆربەی ئەوهێزەئیسلامیانەی كەلەقەوقاسدابڵاوبونەتەوەكوردن.
كوردەكان بەشێوەیەك پەیوەست بوون بەئاینی ئیسلامەوەكەخۆیان لەنێوان دووململانێ‌ دادەبینیەوە لەلایەك موسڵمان بوون وباوەڕی پتەویان بەم ئاینە هێناوەبەرگریان لێكردووە،لەلایەكی دیكەوەبەهۆی ئەوبەرگرییەوەكەكردیان لەئاینی ئیسلام ناسنامەی نەتەوەییان لەدەست داوە ئەم قوربانی دانەش هۆكارێك بووبۆمەینەتییەكان وزوڵم وستەمەی گەلانی دەروبەریان.ئەوەبووكوردەكان نەیان توانی  وازلەئاینی ئیسلام بهێنن هەرچەندەهەستیان بۆلایەنی نەتەوەی هەبوو،بەڵام بەهۆی لایەنگری یان بۆئاینی ئیسلام لەدەستیان دا.ئەم ئاینەچەندین بنەمای گرنگی بەكورد بەخشی كەلەڕێگەیەوەتوانیان كۆنترۆڵی هزرو ڕەفتارو ویژدانی خۆیان بكەن بەجۆرێك كەئاینەكانی پێشوولەوانەبت پەرستی وزەردەشتی ومەسیحیەت...هتد پێی نەبەخشی بوو.ئەم باوەڕبونەیان بەئاینی ئیسلام بووەهۆی ئەوەی كەواهەست بەهێزی برایەتی ودڵسۆزی بكەن لەنێوان یەكتری دا،لەهەمان كاتدائیسلام هاوكاری كردن بۆئەوەی نەتەوەگەری هەڵمژن وهەمووململانێ‌ كان پەراوێزبخەن وهەمووتوانای كوردان لەبۆتەی ئیسلامدابتوێنێتەوەلەبەرئەوەی بووەبەباوەڕوناسنامەی هەموان .وەك دەزانین نەتەوەی كوردئاینی ئیسلامی بۆئەوەهەڵنەبژاردووە بیكات بەهۆكارێك بۆبەجێ‌ هێنانی ئامانجەكانی خۆی وەك هەندێ‌ لەنەتەوە كانی تر،هەربۆیەدەبینین لەهەموومەزهەبەكان نەتەوەی كوردمەزهەبی (شافعی)پەسەند دەكات ولەهەموومەزهەبەكانی ترزیاتربڵاوترە،نەتەوەی كورد لەنەتەوەكانی تر زیاترپەیوەستەبەئاینی ئیسلامەوە وەك دەبینین خێزانەكان منداڵەكانیان هەربەمنداڵی دەخەنەبەرخوێندنی قورئانی پیرۆزوبنەماكانی ئاینی ئیسلام وەك لەبەركردنی قورئان وفەرمودەوسونەتەكانی پێغەمبەری خوا.
محمدئالوسی لەكتێبەكەیدابەناوی(تفسیر روح المعانی_لێكدانەوەی كرۆكی واتاكان)ئالوسیش خۆی ئەم زانیاریانەی لەكتێبەكەی (ئیبن حەجەر العەسقلان)بەناوی(الاصابە فی تمییزالصحابە)وەرگرتووەكەلەنێوان سەدەی چواردەهەم وپازدەهەمدا ژیاوە كەباس لەوەدەكات كەلەنێوان یاوەرانی پێغەمبەرمحمد(صلی اللە علیە وسلم)كوردیش هەبووەلەنێوئەوانەدا (گابان ابومەیمون الكوردی )ناوی كوڕەكەی (مەیمون ابوناسر)دەهێنێت (گابان)ی هاوەڵ نزیكەی ساڵێك ڕاستەوخۆ لەدیدەنی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم)بووە,دواتریش گەڕاوەتە مەرگەی دەڤەری ئاسۆس لەدژی زوڵم وستەمی فارسەكان خەباتی كردووە.هەروەهالەشەرەفنامەدا باس لەوەدەكات كەلەنێوان ساڵانی14_16ك گابانی كوردی ڕێكخستنەكانی ئیسلامی بەنهێنی لەكوردستاندابڵاوكردوەتەوە،لەوكاتەداكەكوردستان لەنێوان ڕۆم وفارسدا دابەشكرابوو.
لەگرنگترین هۆكاریش كەبووەبەهۆی شكستی میرنشینە كوردییەكان لەم چاخەدا ئەوەبووكەكوردەكان بەهۆی جەنگەدرێژخایەنەكانەوەبێ‌ هێزبوون ئەمەش بەهۆی بەرگریكردن لەوڵاتیان یان بەهۆی فراوانكردنی فتوحات واتەزیادكردنی دەسەڵاتی موسڵمانان لەهەزارەی یەكەمی پێش زاین زۆرمەرج لەئارادابوون كەبنەمایەك بووبۆدەركەوتنی نەتەوەكان تیایداپێویستەباس لەوەبكەین كەواهۆزەكوردیەكان لەوانەمیدیەكان ڕۆڵێكی كاریگەریان بینی لەناوچەكە بەتایبەتی لەكوردستان پێگەشتنی ئەرێنی ڕووی دا بۆئەوەی ببێتەهۆی بنیاتنانی نەتەوەگەری كوردی .هاوكات بانگەواز لەئارادابووبۆقەوارەیەكی كوردی سەربەخۆ،بەڵام بەهۆی دروست بوونی ململانێ‌ لەنێوان خۆیاندابەهۆی جیاوازی ئاینەوە ئەم نەتەوەی لەیەكتری دورخستەوە لەبڕیاردان لەسەرناسنامەی كوردایەتی وەپەیوەندی نێوانیان بەشێوەیەكی نەرێنی مایەوە بێ‌ گرنگی دان بەتایبەتمەندیەكانی زمان وڕەگەز.
 كوردەكان بەكەسێتی ئازاوچاونەترس وبەهێزبەناوبانگن وەكاتێ‌ پەیوەندیان بەئیسلامەوەكرد بەهێزتربوون لەبەرئەوەی ئیسلام هێزێكی گەورەی تێدایە.ئەم هێزە وای كرد كوردەكان پەیوەندیان بەئیسلامەوەپتەوتربكەن بەجۆرێك كەهەرلەیەكەم ڕۆژی فتوحاتەوەتاڕووبەروبونەوەی خوێناوی لەگەڵ نەتەوەكانی تر،ئەمەش بۆئەوەبووكەجگەلەخودا ملكەچی  هیچی دیكەنەبێت .
سەرەڕای ئەمانەش ئەم ئاینەبووەهۆی دابەشكردنی كوردەكان لەنێوان لایەنگرانی ئاینی ئیسلام وئاینەكانی دیكە وەك (مەسیحی،یەهودییەت...هتد).






به‌روار: 09/04/2016
بینین: 1184