سه‌له‌فییه‌ت داعش نیه
غفور احمد
به بێ گومان و دوو دڵی سه‌له‌فییه‌ت یه‌كسان نیه به داعش ، چونكه له ئێستادا مهنهجی برایانی سه‌له‌فیی دوور له سیاسه‌ت و حزبایه‌تی كاركردن و خۆشارهزاییكردنه به ئاراسته‌ی قوڵبوونه‌وه له زانسته‌كاندا ( علوم الشرعیة ) هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ته‌واوی كۆمه‌ڵگا به زانسته شه‌رعیه‌كان ئاشنا ئه‌بن و بست به‌بست شوێنی سووننهت و ڕێڕه‌وی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صل الله علیه وسلم ) ئه‌كه‌ون ، له‌وێشه‌وه جگه له ئیسلام و به‌رنامه‌ی ئه‌م ئاینه‌یان هیچی تریان پێ قبوڵ نابێ ، مه‌به‌ستیانه ته‌واوی كۆمه‌ڵگا وه‌ك خۆیان له‌م ئاینه تێ بگه‌ن و دواتر جێبه‌جێی بكه‌ن . !.... پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه ئاخۆ ئه‌گه‌ر له ووڵاتێكی وه‌كـ كوردستان كه زۆرینه له حزب و بیروڕاو به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران عه‌لمانین ، ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند ساڵێكی تر برایانی سه‌له‌فی بوون به زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگای دوور له سیاسه‌ت و حزبایه‌تی و بێ نوێنه‌ر له حكومه‌ت و په‌رله‌مان !؟ ئه‌گه‌ر گه‌نجانی ئه‌م ته‌وژمه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامیی و جێبه‌جێكردنی شه‌رعی خوای گه‌وره بكه‌ن ! ئاخۆ چۆن و به‌چ هۆكارو ئالییهتێكـ ئه‌م ئامانجه‌ی سه‌له‌فیه‌كان دێته دی ؟ ئه‌مه له كاتێكدایه حكومه‌تی كوردستان حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عه‌لمانیه‌كانه !؟ ئه‌وه‌ش مه‌علومه برایانی سه‌له‌فی سیاسه‌ت و حزبایه‌تی و كێبڕكێ بۆ ده‌سه‌ڵات و چوونه ناو هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان به حه‌رام ده‌زانن !؟
دیسان ئه‌پرسم ئه‌گه‌ر بارزانی وه‌لی ئه‌مری شه‌رعی سه‌له‌فییه‌كان بێ وه‌ك به‌ڕێز دكتۆر عبداڵلطیف له چه‌ندین و بۆنه‌ی جێاوازدا تأكیدی ده‌كاته‌وه كه‌واته هه‌ر موعارهزو كوده‌تا و كێبڕكێهك بۆ وه‌لانان و عه‌زلی ئه‌م وه‌لی ئه‌مره به‌پێی لێكه‌وته‌كانی ئه‌م چه‌مكه ئیسلامییه ( ولی أمر ) حه‌رامه‌و به خروج و ده‌رچون له فه‌رمانی وه‌لی ئه‌مری ووڵات دێته ئه‌ژمار له كاتی هه‌بوونی هێز له ده‌وڵه‌تێكی شه‌رعی ئیسلامیی ئه‌بێ به تووندی وه‌ڵام بدرێنه‌وه ! ئاخۆ له ئێستادا موعاره‌زه به لای برایانی سه‌له‌فی ( خروج ) هو ناشه‌رعییه ..!؟
دیسان پرسیارێكی تر سه‌رهه‌ڵ ئه‌دات ئه‌گه‌ر موعاره‌زه‌ی ئێستا توانی بارزانی به هێز عه‌زل بكات و له جێگای بارزانی كه‌سێكی تر جێگاكه‌ی پڕ بكاته‌وه ! ئاخۆ ئه‌و كاته برایانی سه‌له‌فی موعاره‌زه‌و ( خارجی ) ئێستا قبوڵ ده‌كه‌ن به وه‌لی ئه‌مر ؟ ئایا ئه‌گه‌ر وه‌لی ئه‌مری دوێنی بژارده‌ی بوون به موعاره‌زه و كێبڕكێێ وه‌لی ئه‌مری تازه بكات ئه‌بێته‌وه به خارجی و دژایه‌تی و له ناوبردنی واجیبه !؟ .. حه‌قق وایه برایانی سه‌له‌فی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌یان لابێ ----!
بهروار: 04/05/2016
بینین: 973
|