بانگەواز
  بۆچی خودا تەنهایە؟
بێستون نجيم



۱ـ گەر دوو خودا بوونایە نەک هەر ئاسمانەکان بەش دەبوون بەسەر دوو بەرە بەڵکو زەویش زۆر ئاڵۆزتر دەبوو لە وەی ئێستا چونکە دوو پێغەمبەر دەهاتن هەریەکە و هی خودایه ک.

۲ـ دەبوو مەنهەج و بەرنامە دارێژی بۆ ژینگە و سروشت جیابوایە باران و بەفر و هەوا بە جیا هەڵیان بکردبا بۆ سەر زەوی بەمەش زیاتر دەبوو لە پێویستی یان کەمتر بەمەش ژیان ئەستەم تر دەبوو.

۳ـ دەبوو ببێتە شەرە خودا لە ئاسمانەکان لە زەویش لایەنگرانی هەرخودایەک بەمەش لەم شەرو شۆرانەی کە هەن کە سەبەبەکەی خودا نی یە بەڵکو شەیتانە ئێستا لە سەر زەوی ئەو کات چەند جارە دەبووە وە.

٤ـ شەیتان باڵا دەستر دەبوو چونکە دوو بەرەکی نێوان خودایەکان جموجۆڵی شەیتانی زیاتر دەکرد، لەلایەکی تر دەکرا دوو شەیتانیش دروست بکرابانە واتا شەیتانی تایبەت بە هەر خودایەک.

٥ـ دەبوو لەم حاڵەتەش مخلوقەکانی هەر خودایەک جیاواز بانە و بەمەش واتا مرۆڤەکانیش جیاواز دەبوون و بەمەش کارەکان ئاڵۆزتر دەبوون چونکە هەر خودایەک دەیویست مرۆڤ و مخلوقی خۆی بەهێزتر و گەورەتربایە بەمەش ئەگەری گۆرانی پێکاتە و جیناتمان رۆژانە دەبوو دەبوین بە مۆدێل هەر ڕۆژە و مۆدێلێک.

٦ـ جیاوازی مرۆڤیش دەگەیشتە لوتکە، دەبوو خودایەک مرۆڤێکی وا دروست بکردبا بە دووانە ئۆکسیدی کاربۆن بژیابانە و  هەڵیان بمژتبا و ئەوەی تریش ئۆکسجین بەمە بۆ هەندێکیان دەبوو ڕێژەی دوانە ئۆکسیدی کارۆن زیاد ببا لە سەر زەوی و بۆ هەندێکی تریش ئۆکسجین ئەمەش بێگومان لە یەک کات رونادات، یان مادەیەک بۆ یەکێک ژەهر بوایە واتا مردن بە پێچەوانەش راستە.

۷ـ  دەبوو مەلائیکەت و مخلوقەکانی تریش جیاواز بانە بەمەش هەر گۆران لە جیهانی ئەوان ڕووی نەدەدا بەڵکو گۆران لەلای ئێمەش دروست دە بوو بە هۆی ئەو بەڕێوەبەرانەی بۆ بەڕێوەبردنی زەوی و شتەکان دادەندران و بۆ چاودێری کردنیش بەهەمان شێوە.

٨ـ دەبوو لەسەر ڕۆژ و شەو واتا مانگ و ئەستێرەش موشکیلە هەبا بۆیە هەریەکە و مانگ و خۆری تایبەتیان بۆ بەشە زەویەکەی خۆیان دروست دەکرد دەبوو رۆژ و شەوی خودایەکان جیاواز بوایە و کاتیش جیاواز دەبوو، ئەمەش نابێت بێگومان چونکە زەوی خرە نەک و بەمەش گۆرانی ژیان و شەو ڕۆژ و بەرێک کەوتنی خۆر و مانگەکانیش روودەدا بەمەش زەوی نەدەما.

۹ـ زمان و ئاخاوتنی ئەم جۆرە جیاوازتر دەبوو هەر یەک لە خودایەکان پێیان خۆش نەدەبوو کە دروست کراوەکانی ئەو قسە لەگەڵ دروست کراوەکانی ئەوی تر بکات واتا فێر بوونی زمانی جیاوازی مەخلوقەکانی خودایەک لەگەڵ ودایەکەی تر وای دەکرد بەس تەنها شەر هەبا پشو نەدەما.

۱۰ـ بۆیە خودا یەکە یەک بوونی خودا و بوونی ئەم چەمکە فیکری و عەقڵیە زانستی یە چونکە یەک خودا هەموو شتەکانی سەرزەوی و ئەم گەردونە دەست کرد و دروست کراوی خۆیەتی و ناشیەوێت هەرگیز خراپ بن کەچی ئێمەی مرۆڤ هەر خراپترمان زایاترە لە چاکەکان بەڵام گەردوو خودا بان خراپەکانمان زۆر تر دەبوو بەمەش دەکرا خودایەک بیویستبا لەسەر زەوی خراپە هەبا بۆیە هەرچی خراپەی بکردبا بچۆبا بۆ بەهەشتەکەی ئەو چاکەکارانیش بۆ دۆزەخ خودایەکەی تریش بە پێچەوانە بیر بکەنەوە گەر دوو خودا هەبان پێتان وا بوو ژیان لە هیچ شوێنێک دەستە بەر ببا بێگومان نەخێر یەک خودایی دەتوانێ ئاگای لەگشت شتێک بی لەم جیهانانە و هەر حەوت تەبەەکانی تر بۆیە  دەڵێم تەنها ...........لا اللە الا اللە


به‌روار: 31/05/2016
بینین: 1074