تێگهيشتنهكانمان ڕاستكهينهوه ده‌رباره‌ى سوننه‌ت
پشتيوان بازيانى
*هه‌ر شتێك پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) فه‌رموو بێتى ياخود كردبێتى كه سه‌رچاوه‌كه‌ى له ئه‌زمون و سروشتى مرۆڤانه‌وه بو بێت ياخود نه‌ريتێكى ژينگه‌يى بێت ,پابه‌ندكه‌ر نين بۆ ئێمه شوێنى بكه‌وين.
*ئه‌و سوننه‌تانه‌ى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بۆ ئێمه پێويسته شوێنيان بكه‌وين ته‌نها ئه‌وانه‌ن كه زيانێكمان لێ دوور ئه‌خه‌نه‌وه ياخود سودێكمان پێ ئهگهيهنن , يان په‌يوه‌نديان به مافێكى به‌ندايه‌تى و خوداييهوه هه‌يه .
* پێغه‌مبه‌رى خوا خۆى فهرمويتى : ( من مرۆڤێكم , ههرچيهكم دهربارەى دينهكهتان پێگوتن وه‌رى بگرن و پابه‌ند بن پێوه‌ى , هه‌ر شتێكيش ڕاو بۆچوونى خۆم بوو ئه‌وه منيش مرۆڤێكم وه‌ك ئێوه )
*جارى وا هه‌بوه ڕاو بۆچوونى پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) ده‌رباره‌ى كارێكى دونيايى كه له‌سه‌ر ئه‌زمون و تاقيكردنه‌وه به‌نده , هه‌ڵه ده‌رچووه و نهيپێكاوه , له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌ويش مرۆڤێك بوه وه‌ك ئێمه , بۆ نمونه فه‌رموده‌ى دارخورماكه
ياخود ڕاو بۆچوونى ده‌رباره‌ى پلانى جه‌نگ و ...هتد بۆيه زۆرجار ڕاوێژى به هاورێكانى كردووه !
*كه‌مى و نه‌نگى نيه بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) كه له كار‌و بارێكى دنيايدا نهيپێكابێت, به‌ڵكو گه‌وره‌يى پهيامهكهى ده‌ر ئه‌خات كه ده‌لێت مرۆڤێكه و پێغه‌مبه‌رى خوايه و پهيامهكهشى ڕاسته , چونكه بۆ ئه‌وه‌ى بسهلمێكى كه مرۆڤه و پێغه‌مبه‌رى خوايه ده‌بێت وه‌ك مرۆڤه‌كانى ديكه بێت له شته گشتيهكاندا .
*هه‌ندێك له‌و شتانه‌ى پێغه‌مه‌به‌ر خوا وه‌ك مرۆڤێك كردويه‌تى له ژێر كاريگه‌رى نه‌ريتێكى ژينگه‌يى و نه‌ته‌وه‌يى خۆي‌دا : ( به‌رگ و پۆشاك , ڕيش به‌ردانه‌وه , چۆنيه‌تى خواردن و خواردنه‌وه , حه‌زى بۆ خواردنه‌كان ...هتد )
* له‌و شتانه‌ش ده‌رباره‌ى ئه‌زمون و تاقيكارى خۆى فه‌رمويه‌تى وه‌ك پلانى جه‌نگ و ڕێنماييه زانستى و پزيشكييه‌كان .
*ئه‌و فه‌رمودانه‌ى بۆ هه‌واڵدانه به شتێك نابنه سه‌رچاوه‌يه‌ك بۆ حه‌رام و حه‌ڵاڵ , به‌ڵكو بورهان و به‌ڵگه‌ن بۆ راستێتى پهيامهكهى .(بۆنمونه هه‌واڵدان به نيشانه‌كانى ڕۆژى دوايى يان به رووداوێك له داهاتودا ...هتد )
*بۆ زانينى دورستى و صه‌حيحى هه‌ر فه‌رموده‌يه‌ك پێويسته بنه‌چه‌يه‌كى قورئانى هه‌بێت چونكه فه‌رموده بۆ رونكردنه‌وه‌ى قورئانه , چۆن ده‌كرێ فه‌رموده‌يه‌ك هه‌بێت رونكهروهى كهليمهيهكى قورئانى نه‌بێت ؟!
*هه‌ندێك فه‌رموده هۆكارهكانيان گۆراون وه‌ك ئه‌وه‌ى نه‌هى كراوه له‌وه‌ى ئافره‌ت به ته‌نها سه‌فه‌ر بكات له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ى ئه‌وكات , به‌ڵام ئێستا وا نه‌ماوه كه‌واته حوكمه‌كه‌شى ئه‌گۆڕێ وه زۆر شتى تر ....
*پێويسته فه‌رموده وه‌ك رونكهروهى قورئان ته‌ماشا بكرێت نه‌ك هاوتاى قورئان .
تێبينى : كه ده‌لێم پابه‌ندكه‌ر نين واته له‌سه‌ر كردنى پاداشت نادرێيتهوه له‌سه‌ر كردنيشى سزا نادرێى به‌ڵكو په‌يوه‌سته به سورشت و تهبيعهتى كه‌سه‌كانه‌وه
بهروار: 08/06/2016
بینین: 822
|