بانگەواز
  سودە بەدەسهاتووەکانی ڕۆژو لە نێوان جەستە و رۆحدا
ديارى حمه امين
 

 ھەموو ساڵێک بە ھاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، موسڵمانانی سەرجەم وەڵاتانی جیھان خۆیان حازر دەکەن بۆ جێبەجێ کردنی یەکێک لە ئەرکە واجبەکانی ئایینی ئیسلام و لەم کات و ساتەدا خۆیان دەبوێرن لە خواردن و خواردنەوە و پاراستنی نەفس لە خراپە و خراپەکاری بەمەبەستی خۆشەویستی و نزیک بوونەوەی ھەست و ڕۆح لە خودا ..
 مەبەست لە ڕۆژوو ڕاھێنانی نەفس و دوورکەوتنەوە لە پڕش و بڵاوی خواست و ویستەکانە نەوەک تەنیا برسی بوون و توونی بوون.

سودە بەدەسهاتووەکانی ڕۆژوو لە ڕووی جەستەیی :
ڕۆژوو چەندین خاڵی باش و چارەسەرکاری تیایە بۆ جەستەی مرۆڤ کە لەڕووی زانستیەوە سەلمێنراوە و  سەدا سەدە سوودەکانی ئەمەش هەندێک لە سوودەکانێتی 

1-.ڕۆژو لە لە ڕووی جەسەدی و  تەندروستیەوە زۆر سودی هەیە  لەشی مرۆڤ پاکدەکاتەوە لە خواردنە ژاراویەکان، خواردنە گیانەوەریەکان مادەی چەورییان تێدایە کە زۆربوونی ئەبێتە هۆی توشبوونی مرۆڤ بە ئالەتی نەخۆشیەکان، ل ڕۆژوو کاریگەڕیەکی ئێجگار باشی هەیە و نیشانەکانی کەم دەکاتەوە.
 2- بەهێزكردنی ئامێری بەرگری لەش, ئەویش بەهۆی 10 جار باشكردن و بەهێزكردنی كاری لیمفە خانەكانەوە.
3- پاراستن لە قەڵەوی و زیانەكانی:- جگە لە كەم خواردن ئەو پارێزگارییە لە ڕێی ئەو ئارامیە دەروونی و عەقڵییەوە بەدەست دێت كە بە هۆی ڕۆژووەوە فەراهەم دێت لە ئەنجامی ئەو كەشە ئیمانییەی كە لە ڕێی زیادكردنی خۆپارێزی و یادەكان و خوێندنی قورئان و دووركەوتنەوە لە هەڵچوون و شڵەژانی دەروونییەكانەوە دروست دەبێت.
4- ڕێگری كردن لە دروستبوونی بەردی گورچیلە : كاتێك تێكڕای سۆدیۆم لە خوێندا زۆر دەبێت و ناهێڵێت خوێكانی كالسیۆم بنیشن و بەردی گورچیلە دروست بكەن.
5- ڕۆژوو لەش لە ژەهرە كۆبووەكانی ناو خانەكان و نێوان شانەكانی دەپارێزێت.
6- ڕۆژوو هێوركەرەوە و كپكەرەوەی ئارەزووە سێكسییەكانە : لە توێژینەوە زانستییەكاندا ئەوە سەلماوە كە ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆنTestosterone  , كە هۆرمۆنی بزوێنەری ئارەزووە سێكسییەكانە, لە كاتی ڕۆژوودا دێتە خوارەوە.
6- ڕۆژوو هیچ زیانێكی بۆ دایكی شیردەر و دووگیان دروست ناكات و لە پێكهاتەی كیمیاوی و زیندە چالاكییەكانی لەشیان ناگۆڕێت.
7- لە كاتی ڕۆژوودا بە باشترین و تەواوترین شێوە میكانیزمەكانی هەرس و مژین لە كۆئەندامی هەرسدا جێبەجێ دەبێت, هەروەها ڕۆژوو پشوویەكی فسیۆلۆجی بە كۆئەندامەكانی هەرس دەدات.
8- ڕۆژوو كوێرە ڕژێنەكانی پەیوست بە زیندە چالاكییەكان (Metabolism) بە جۆرێك لێ دەكات كە بە باشترین شێوە كردارەكانیان ئەنجام بدەن.
9- ڕۆژوو میكانیزمەكانی زیندە چالاكییەكان یاخود نواندنی خۆراك بۆ گلوكۆز و چەوری ماددە پڕۆتینییەكان لە خانەدا چالاك دەكات تا بە تەواوترین شێوە فرمانەكانیان ئەنجام بدەن.
10- ڕۆژوو توانای وەچە خستنەوە لەلای پیاوان و ژنان باشتر دەكات.
11-  لە كاتی ڕۆژوودا كاتێك كرداری رووخان بەسەر كرداری ڕۆناندا زاڵدەبێت خانە لاواز و نەخۆشەكان تێك دەشكێن و دواتر لە قۆناغی ڕۆناندا ئەو خانانە نوێ دەبنەوە.
12- بە بەڵگەی زانستییەەوە سەلماوە ڕۆژوو هیچ كاریگەری سەلبی لەسەر كردار ی ماسولكەكان و بەرگەگرتنی كۆششی جەستەیی نییە. بەڵكو بە پێچەوانەوە لە توێژیینەوەیەكدا كە لە وولایەتە یەكگرتووكانی ئەمریكا ئەنجام دراوە ڕادەی بەرگە گرتنی كۆششی جەستەیی و هەروا توانای بە جیهێنانی كاری ماسولكەكان لە كاتی ڕۆژوودا بە پلەی جیاواز زیادی كردووە.



سودە بەدەست هاتوەکانی ڕۆژوو لە ڕووی ڕۆحی و مەعنەوێتەوە :

 ڕۆژووگرتن گەلێك دەرس و حیکمەتی گەورەی تێدایە،ئەگەر بەجوانی و وردبینانە لە دەرس و فەلسەفەکانی رۆژووی مانگی ڕەمەزان ورد بینەوە؛ بۆمان دەردەکەوێ کە رۆژوو  تەنیا چێشتنی برسیەتی و تینویەتی نییە؟ بەڵکو خودی برسیبوون و تینوبوونی مانگی ڕەمەزان  گەلێك قازانج و حیکمەتی تێدایە مرۆڤ رەنگە هەتا برسی وتینو نەبێ قەدری راستەقینەی نیعمەتەکانی خودا نەزانێ و شوکری لە سەر نەکات .
ئینسان کە بە هۆی بە رۆژووبوون برسی و تینوو بوون ئەو کات دەزانێ چەندە موحتاجی پارووە نانێک وقومە ئاوێکە ئەمەش دەبێتە هۆی  بەهێزبوون و بەرزبونەوەی بروا و و متمانە و رۆح و مەعنەویات کەبە هۆی ڕۆژوە دەستمان دەکەوێت .
هەروەها ڕۆژوو مرۆڤ فێری جۆرێک لە نەرمی ئەکات هەتا وەک ئامێرێک هەڵسوکەوت نەکات لە ژیاندا بەشێوەێکی قورمیش کراو .
دەسكەوتنی دڵنیایی و ئارامی دەروونی بۆ مرۆڤ ئەویش لە ئەنجامی بە جێهێنانی فرمانێكی
خوا ڕۆژووی فەڕز کردووە تا دەوڵەمەند هەست بە ئازاری هەژار و نەدارەکان بکەن، بەمەش خۆشەویستی و سۆز دروست دەبێت وکۆمەڵگە پێی بەهێز دەبێت.
خوا ڕۆژووی فەڕز کردووە تا هیمەت بەهێز بین و دەروون خۆڕاگر بێین و؟ ڕاهێنانی موسڵمانە لەسەر ئارامگری.
سوودێكی تری ڕۆژوو بریتیە لە باشكردنی توانای فێربوون و بەهێزكردنی زاکیرە و یادەوەری مێشک ،
ڕۆژوو دەبێتە هۆی چالاکردنی  مێشک و هێورکردنەوەی دەماغەکان بەهۆی توانەوەی چەورەیە زیان بەخشەکانی ناومێشک .
لە كۆتاییدا ماوە بڵێین بەدەر لەو هەموو سوود و دەسكەوتە جەستەیی و دەروونیانە گەورەترین مژدەش چاوەڕێی ڕۆژووەوانە ئەویش دەسكەوتنی هەردوو دڵخۆشی كاتی بەربانگە بە ڕۆژوو شكاندنەكەیی و دڵخۆشی گەیشتنەوەیە بە پەرورەدگار بە ڕۆژووەكەی هەروەك پەیامبەر (صلی الله علیه و سلم) فەرموویەتی: (للصائم فرحتان یفرحهما: إذا أفطر فرح بفطره , و إذا لقی ربه فرح بصومه) متفق علیه.
به‌روار: 12/06/2016
بینین: 1408