داهاتووی پێوه‌ندیه‌كانی توركیا‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌راوێزی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ
د عوسمان علی
جۆرێك له كۆده‌نگی هه‌یه، كه قۆناغی دوای داود ئۆغلۆ وه‌ك پێشوو نابێت، چونكه گۆرانكاری گرنگ له سروشتی حكوم له‌ناخۆی توركیا رووده‌دات، پێوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌و رۆژئاوا گۆرانكاری به‌سه‌ردادێت، له‌م بابه‌ته گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و ره‌نگدانه‌وانه ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ باسكردنی چاوه‌روانیه‌كان له سیاسه‌تی توركیا به‌ئاراسته‌ی پرسی كورد له باشوری كوردستان وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هۆكاره‌كانی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه:
چه‌ند هۆكارێك هه‌بوو، كه ئه‌وه‌نده له‌ناكاو ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ ده‌ست له‌پۆستی سه‌رۆكایه‌تی بكێشنێته‌وه، هۆكاره‌كان جیاوازبوون، هه‌ندێكی پێوه‌ندی به جیاوازی عه‌قڵیه‌تی ئیداری هه‌بوو، هه‌ندێكی تر پێوه‌ندی به دۆسه‌كانی په‌یوه‌ست به ئابوری توركیاوه‌هه‌بوو، هه‌روه‌ها پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئیداره‌ی پرسی كورد، هه‌روه‌ها ویستی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م جومگه‌كانی بڕیار له‌ده‌ستی خۆی وپه‌له‌كردنی له خێرایی گۆرانكاری له‌ده‌ستوری توركیا‌و، گۆرینی سیسته‌می سیاسی توركیا له سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی .
له 5ی مایس به بریارێكی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ناكاوی ئه‌نجامدا، كه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه، ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ له داوایكرد گۆنگره‌یه‌كی نائاسایی ببه‌ستن له‌هه‌مان مانگ، ئه‌وه‌بوو له 17 مایس ده‌سته‌ی گشتی له پارتی داودوگه‌شه پێدان یه‌ڵدرم بن علی وه‌ك سه‌رۆكی حزب دیاریكرد، به‌گوێره‌ی ده‌ستوور ئه‌و بووه سه‌رۆكی حكومه‌ت، به‌پێیه‌ی كه حزبه‌كه‌ی زۆرینه‌ی ره‌های له په‌رله‌مان به‌ده‌ست هێناوه، چه‌ند هۆكاریك بۆ ئه‌م ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له ناكاوه هه‌یه، هه‌ندێك پێیان وایه: ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ له لایه‌ن خودی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌ستی پێ له‌كاركێشێندراوه‌ته‌وه.
ململانێی ناوخۆیی له‌پێناوده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌كی راسته‌وخۆنیه له لاچونی ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ له پۆسته‌كه‌ی به‌ویستی خۆی، چونكه هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن، كه له كار لادراوه.
بۆ تێگه‌یشتن له ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌م گۆرانكارییه پێویسته به‌كورتی مێژووی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان و گۆرانكاریه‌كانی بخه‌ینه روو، كه چی ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆی گه‌یانده حكوم وسه‌رۆكی ئه‌م حزبه.
دوای داخستنی پارتی فه‌زیله له‌لایه‌ن دادگاوه له مانگی ئابی 2001 كه پارتێكی سیاسی ئیسلامی توركی بوو نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان بوو سه‌رۆكی بوو، ئه‌ندامانی بوون به دووبه‌ش، ئه‌ندامه به‌ته‌مه‌نه‌كانیان پارتی سه‌عاده‌یان دامه‌زراند كه ئێستاش بونی هه‌یه، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه، به‌و پێیه‌ی كه‌متر له 1% ده‌نگده‌رانیان به‌ده‌ست هێناوه له كۆتا هه‌ڵبژاردن، بۆ گه‌یشتن به په‌رله‌مان هه‌ر حزبێك پێویستی به 10% ده‌نگده‌رانه.
ئه‌وانه‌ی جیابوونه‌وه دوای دوو رۆژ له داخستنی پارتی فه‌زیله حزبێكی تریان دروستكرد به‌ناوی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان، كه دیارترین كه‌سایه‌نیه‌كانیان بریتی بوو له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، عبدالله گول بوڵنت ئه‌رێنج مه‌لیح كۆكچیك سه‌ركرده‌ی ئه‌م ره‌وته و دامه‌زراندنی بوون، ئه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كی توند كه‌وته ئه‌ندامه‌كان ، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌ست به ئه‌ربه‌كان له‌كاركێشرایه‌وه له‌لایه‌ن سوپاوه هه‌ره‌شه‌ی كوده‌تای كرا به سه‌رباز وزیندانی كردنی سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانی ئه‌م حزبه، جیابوه‌كان ئه‌ربه‌كان وسه‌ركرده كۆنه‌كانیان تۆمه‌تبار ده‌كرد به دیكتاتۆر‌و خراپی به‌رێوه‌ربردن وخراپی هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیای عه‌لمانی، پاش ئه‌وه‌ی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان راگه‌یه‌نرا ئه‌وه‌بوو كۆمه‌ڵێك كه‌سی ته‌كنۆقرات پێوه‌ندیان به‌حزبه‌وه كرد له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موویان عه‌لی باباجان، كه (له دامه‌زرێنه‌رانی حزب)بوو كه رۆڵی سه‌ره‌كی بینی له بنیاتنانی سیاسه‌تی ئابوری ودارایی بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان.
له هه‌مان ساڵی دامه‌زراندن ره‌وتێكی جیابویه‌وه له پارتی نیشتیمانی دایك، كه تۆركۆت ئۆزال له‌ساڵی 1983 دایمه‌زراندبوو، كه پارتێكی راستره‌وی لیبراڵییه، له‌ساڵی 1983 تا ساڵی 1991 سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌بوو، هه‌ندێك ئه‌ندامیان مانه‌وه له راستره‌وچه‌پره‌وه‌كان له ساڵی 2009 له‌گه‌ڵ پارتی دیموكرات یه‌كیان گرت، دیارترین ئه‌ندامه جیابووه‌كان له پارتی نشتیمانی دایك (جه‌میل جیجك وعبدالقادر ئه‌كسۆ) بوو.
كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامی دیار له پارتی رێگای راست جیابونه‌وه، ئه‌م پارته‌ش پارتێكی چه‌پی لیبرالی بوو، سه‌رۆكی پارته‌كه‌ی سه‌رۆك سلێمان دێمریل له ساڵی 1983 دایمه‌زراند بوو، كه پێك هاتبوو له راستره‌وچه‌پره‌وه‌كان، هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندیان به پارتی دادوگه‌شه‌پێدان بكه‌ن، وه‌ك (حسێن جیلیك وكوكسال توبتان) ئه‌مانه‌ش چونه پاڵ پارتی ره‌وتی ئیسلامی كه نزیك بوو له بزوتنه‌وه‌ی فتح الله گوله‌ن، كه به‌شداری كاری سیاسی ناكات، به‌ڵام لایه‌نگری زۆری هه‌یه له ناو ده‌ستگاكانی ده‌وڵه‌تی توركیا، كه رۆڵی گه‌وره ده‌بینن له‌سه‌رخستنی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان، دوای ئه‌وانه ره‌وتێكی تری ئیسلامی پێوه‌ندی ده‌كه‌ن به پارتی دادوگه‌شه پێدان، كه بزوتنه‌وه‌ی نه‌قشبه‌ندی بوو، دوای سه‌ركه‌وتنی حزب زۆرێك له فه‌رمانبه‌ران و ته‌كنۆقراته‌كان پێوه‌ندیان پێوه‌كردن، بۆیه پارتی دادوگه‌شه‌پێدان پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵێك پارتی ئیسلامی و لیبرالیه، كه هه‌ندێك له‌گه‌ڵ هه‌ندێك گونجاون له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی تشرینی دووه‌می ساڵی 2002 سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا، له‌و كاته‌وه تا ئێسا حكومه‌ت به ته‌نها پێدێنن , له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی خولی سه‌رۆكایه‌تی عبدالله گوڵ له‌ساڵی 2014 ئه‌ردۆگان سه‌رۆكایه‌تی وه‌رگرت، به‌روونی دابه‌شبون له پارتی دادوگه‌شه‌پێدان ده‌ستیپێكرد، دوای باڵاده‌ستبونی باڵی ئه‌ردۆگان به‌سه‌ر ده‌ستگاكانی ده‌وڵه‌ت و له ریشه‌هه‌ڵكێشانی باڵی (عبدالله گوڵ وئه‌ره‌نج)ی دامه‌زرێنه‌رانی حزب دوای وه‌رگرتنی حكوم له‌لایه‌ن ره‌وتی ئه‌ردۆگانی ناكۆكیه‌كان ده‌ركه‌وتن به‌تایبه‌ت كاتێك حاقان فیدا سه‌رۆكی ده‌ستگای ئه‌منی ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی كاندید بكات بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به پاڵپشتی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، فیدان پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌هێزی هه‌بوو له پارتی دادوگه‌شه‌پێدان، ئه‌وه‌بوو ئه‌ردۆگان به ئاشكرا ره‌فزی كاندیدكردنی فیدانی كردووه، وای كرد كه پاشگه‌زبێته‌وه بگه‌رێته‌وه بۆ پۆسته‌كه‌ی خۆی.
له 12 ئه‌یلولی ساڵی 2015 پارتی دادوگه‌شه‌پێدان كۆنگره‌ی پێنجه‌می به‌ست ده‌سته‌یه‌كی نوێی بۆ سه‌ركردایه‌تی پێكهێنا، دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ بۆ سه‌رۆكی حزب، به‌مه‌ش سه‌ركرده دامه‌زرێنه‌ره‌كانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان دوورخرانه‌وه له سه‌ركردایه‌تی.
راگه‌یاندنه‌كانی توركیا باسیان له‌وه كرد كه ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ هه‌وڵی داوه سه‌ركردایه‌تیه‌كی نوێ پێك بێنێت، كه نزیك بێت له‌خۆی، به‌ڵام ئه‌ردۆگان بن علی یه‌ڵدرمی وه‌ریزی گه‌یاندنی پێشوی ده‌ستنیشان كردبوو ده‌ستی كردبویه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بگات به پۆستی سه‌رۆكایه‌تی، كه زیاتر له هه‌زار ئیمزایی ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی كۆكردبویه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكات كاتێك خۆی كاندید كرد بۆ سه‌رۆكایه‌تی حزب، ئه‌مه بوو ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ ناچابوو قائیمه‌یه‌كی تر نوێ ئاماده بكات كه لایه‌نگرانی ئه‌ردۆگانی تێدا بێت كه‌سانی نزیك له عبدالله گوڵ ره‌ش بكاته‌وه، وه‌ك (عه‌لی باباجان كه جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێش‌و ودامه‌زرێنه‌ری حزب) و (بولنت ئه‌ره‌نج جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ودامه‌زرێنه‌ری حزب) و (به‌شیر ئاتڵای وه‌زیری ناوخۆی پێشوو) و (حسێن شیلیك وه‌زیری خوێندنی باڵای پێشوو) بوو، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌دڵرم بكشێته‌وه، كۆمه‌لێك سه‌ركرده‌ی نوێی نزیك له ئه‌ردۆگان ته‌داخلیان كرد وه‌ك( به‌را‌و به‌ریق زاوای ئه‌ردۆگان) وه‌زیری وزه‌یی ئێستا بن علی یه‌ڵدرم وه‌زیری پێشوی گه‌یاندن، برهان كوزو راوێژكاری قانونی ئه‌ردۆگان، ویالچن ئاگدۆغان به‌رپرسی گفتوگۆی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ كورد، عومه‌ر شیلیك وه‌زیری گه‌شت وگوزاری پێشوو، موجاهید ئه‌سڵان راوێژكاری پێشووی سه‌رۆكوه‌زیران.
له لێدوانیك بۆ رۆژنامه‌ی حوریه‌تی توركی حوسێن شیلیك رایگه‌یاند كه 98% دامه‌زرێنه‌رانی حزب به‌شێوه‌یه‌كی پیلان بۆ دارێژراو له میانه‌ی چوار ساڵی رابردوو دوورخرانه‌وه، سه‌ركرده‌كانی ئێستا سه‌ركرده‌ی توندره‌و به‌رژه‌وه‌ندخوازن، به‌تێروانین بۆ ئه‌و ناكۆكیانه‌ی ناو حزبی فه‌رمانره‌وا، كه له راگه‌یاندن شاراوه‌بوو، پاشان به‌هۆی لێدوانی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وحزبه ده‌كه‌وت، كه دیارترین بانگه‌شه‌كانی باڵی نه‌یارانی ناوخۆی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان ئه‌مانه‌ن:
باڵاده‌ستی ئه‌ردۆگان به‌سه‌ر بریاره‌كانی حزب وحكومه‌ت:
چاودێران پێیان وایه هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبونی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان بریتی بوو له باڵاده‌ستی سه‌ركرده به‌ته‌مه‌نه‌كانی پارتی فه‌زیڵه كه بوه هۆی ئه‌وه‌ی حزبێكی نوێ دروستبكه‌ن له‌پێناو كردنه‌وه‌ی بوار بۆ سه‌ركرده گه‌نجه‌كان به‌ژداربن له سه‌ركردایه‌تی سیاسی، ئه‌وه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌ركرده‌كانی ئێستا هه‌مان گرفتیان هه‌یه به‌ده‌ست تاكره‌وی ئه‌ردۆگان له‌بریاره‌كانی حزب ودورخستنه‌وه‌ی هاورێ دامه‌زرێنه‌ره‌كانی، لایه‌نگرانی ئه‌ردۆگان ده‌ڵێن: ئه‌و خاوه‌نی كارێزمایه‌كی به‌هێزه بریاره‌كانی خۆی فه‌رز ده‌كات به‌سه‌ر حزب وده‌وڵه‌ت، له‌هه‌مان كاتیش خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی گه‌وره‌یه، كه خه‌ڵكانی تر خاوه‌نی نین، ئه‌وانه‌ی تر پێیان وایه له دوای دوورخستنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كان حزب په‌یوه‌سته به ئه‌ردۆگان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یی كه له ده‌ستوری توركی هاتووه سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت دوور له هه‌موو پارتێكی سیاسی .
له 5 مایسی 2016 ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان گوتی: ئه‌م ئه‌ركه قورسه‌ی كه وه‌رمگرتبوو گه‌یاندمه شوێنی خۆی، كاتێك گوتی: من نامه‌وێت ته‌نها سه‌رۆكوه‌زیرانێكی جێبه‌جێكاربم، له‌راستی من ته‌نها سه‌رۆكوه‌زیرانێكی جێبه‌جێكارنیم، ئه‌مه بریارێكی راشكاوانه‌ی سیاسی بوو، كه ره‌تی كرده‌وه ئامرازێكی گوێرایه‌ڵی ده‌ستی ئه‌ردۆگان بێت وده‌یه‌وێت وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران په‌یڕه‌ویی له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بكات له حزب وحكومه‌ت .
لادانی داودئۆغلۆ ده‌ستی پێكرد، كه روواوێكی چاوه‌روانه‌كراو بوو، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری بریاره‌كانی حزب بوون، ده‌یانزانی دووباڵ له حزب هه‌یه، كه باڵی هۆجه‌له‌ر لایه‌نگری داود ئۆغلۆبوون، له‌گه‌ڵ باڵی ره‌ئیسجله‌ر باڵی ئه‌رۆدۆگان بوون، له‌و كاته‌وه‌ی كه ئۆغلۆ سه‌رۆكایه‌تی حزب وحكومه‌تی وه‌رگرتبوو له‌ساڵی 2014 حكومه‌تی سێبه‌رهه‌بوو مه‌كته‌بی ئه‌ردۆگان به‌رێوه‌ی ده‌برد، كه یه‌ڵدرم بن عه‌لی بوو سه‌رۆكی راوێژكاری ئه‌ردۆگان ووه‌زیری گه‌یاندن وهاورێی دێرن یارمه‌تی ده‌ری كاراولێهاتوی ئه‌ردۆگان بوو، له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئه‌سه‌تنبۆڵ، رۆژانه ناوكۆكی و ململانێی به‌رده‌وام هه‌بوو له‌نێوان بن عه‌لی و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی له ئیش وكاره‌كانی حكومه‌ت، به‌ڵام ئه‌م ناكۆكیه له بیستی مانگی نیسانی رابردوو ده‌ركه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی له كۆی 50ئه‌ندام 47 ئه‌ندامی هه‌یئه‌ی مه‌ركه‌زی حزب كه نزیك له سه‌رۆكی توركیا ئیمزایان كۆكرده‌وه بۆ دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی لقه‌كانی حزب له سه‌رۆكایه‌تی حزب، ئه‌مه بۆ نینۆكردنی ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆبوو، سه‌رجه‌م ئیمزاكان له‌پشتی ئه‌وه كرابوون، ئه‌مه‌ش ئه‌م باره قورسه بوو كه بووه هۆی ناكۆكی قوڵی نێوان ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆو ئه‌ردۆگان، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كه ئۆغلۆ وه‌ك ره‌خنه‌یه‌ك له هاورێكانی له‌حزب له كۆبونه‌وه‌ی 5ی نیسان بڵێت: هاورێكه‌ت دیاری بكه به‌رله‌وه‌ی رێگا بگریت، مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو كه هاورێكه‌ت بناسه به‌رله‌وه‌ی له هه‌رێگایه‌ك ده‌رۆیت، كه ئایه هاورێكانت له‌گه‌ڵتن یان نا، ئه‌گه‌ر راوێژم پێ بكرایه من یه‌كه‌م كه‌س ده‌بوم ئیمزام له‌سه‌ر داواكردنی كۆبوونه‌وه ده‌كرد، به‌لام ئه‌وه به ریگایه‌كی تر ئه‌نجامدرا، ئه‌مه‌ش واتای لێپرسینه‌وه‌یه له من وهاورێكانم، داود ئۆغلۆ ئه‌وه‌شی گوت: به‌ڵام له‌داهاتوو هیچ قسه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ له‌من نابیستن سه‌باره‌ت به‌سه‌رۆكمان، هه‌روه‌ها گوتی: لایه‌نگریم به‌رده‌وام ده‌بێت تاكۆتایی .
به‌پشت به‌ستن به‌نوسه‌رێك له (العربی الجدید) ئه‌ردۆگان له‌میانه‌ی قسه‌كانی له‌سه‌ر بریاره‌كه‌ی داود ئۆغلۆ بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێی گوت بابرۆین بۆ كۆنگره‌ی گشتی حزب، هه‌روه‌ها من خۆم كاندید ناكه‌م بۆ سه‌رۆكایه‌تی حزب، ره‌زامه‌ندم له‌سه‌ر ئه‌وه، چونكه ئه‌م كاره باشتره، درێژه‌كێشان قه‌یرانی تر دروست ده‌كات له‌كۆتایی هه‌ندێك شت رووده‌دات.
ئه‌ردۆگان له كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه‌كرده‌وه كه پارتی دادوگه‌شه‌پێدان پارتێكی موئه‌سه‌سیه، هه‌روه‌ك پێشوو ئێمه پۆسته‌كانی خۆمان ته‌سلیم كرد، داود ئۆغلۆش پۆسته‌كه‌ی ته‌سلیم ده‌كات، ئه‌مه دانپێدانانێك بوو له‌لایه‌ن ئه‌ردۆگانه‌وه كه داودئۆغلۆی خسته به‌رده‌م كارێكی قورس، یان به‌رده‌وام بێت وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌تی سێبه‌ر، یان ده‌بێت بروات .
هه‌ندێك له چاودێران پێیان وایه هه‌ندێك كادیری حزبی ویستیان له‌گه‌رانه‌وه‌ی داودئۆغلۆ له پێناو شه‌فافیه‌ت بوو له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ئابوری وسیاسی وحزبی، به‌ڵام ده‌ركه‌وت هه‌ندێك له كادیره باڵاكانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان بونه به خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری، به‌ڵكو هه‌ندێك ئه‌ندام په‌رله‌مان وه‌زیر دۆسه‌ی گه‌نده‌ڵیان هه‌یه، كه نزیكه بخرێنه به‌رده‌م لێپرسینه‌وه‌یی دادگایی، ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داودئۆغلۆ ره‌خنه‌ی نه‌گرتووه، به‌لام ئه‌ردۆغان ویستی دواخستنی ئه‌م دۆسه‌یه‌ی هه‌بوو به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه یه‌كپارچه‌یی حزب له‌ناوخۆو ده‌رده‌ره‌وه له‌مه‌ترسی دایه، زیانی گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ حزب .
داڕنینی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان مانگێك به‌ر له گۆنگره‌ی كۆتایی حزب و پێدانی ده‌سه‌ڵاته‌كان به هه‌یئه‌ی مه‌ركه‌زی، كه ئاردۆگان ده‌یه‌ویست ته‌حه‌كوم به سیاسیه‌تی حكومه‌تی توركی بكات له‌میانه‌ی هێزی له هه‌یئه‌ی مه‌ركه‌زی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان، به‌تایبه‌ت داود ئۆغلۆ پارێزگاری له سه‌ر ئاستێكی خۆی ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان وله‌پۆستی سه‌رۆكی حزب داده‌به‌زێت له‌بری ئه‌وه‌ی بكه‌وێته شه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌كانی وپیكهێنانی خانه‌ی تایبه‌ت له ناوخۆی حزب له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ردۆگان، واته: داود ئۆغلۆ نه‌ویست یاری له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار بكات له ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌ناوخۆی حزب، چونكه ئه‌وه ده‌بێته هۆی لاوازبونی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان، ئه‌گه‌ر برواشی وابێت كه بۆچوونه سیاسیه‌كانی باشترن بۆ داهاتووی حزب و داهاتووی توركیا، یه‌كێتی حزب وبه‌هێزیی له‌دیدی ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ شایسته‌ی قوربانی دانه، ئه‌مه ورژاندنێكی سیاسی تێدایه، كه پارێزگاریكردنه له هاورێیه‌تی بیست وپێنج ساڵه‌و راوێژكردنی شه‌ورۆژ بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان، ئه‌مه گریمانه‌ی به‌هێزه له دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ له‌سه‌رۆكایه‌تی حزب وحكومه‌ت، به‌بێ دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌پارتی دادوگه‌شه‌پێدان دوورنه‌كه‌وتنه‌وه‌ی له ئه‌ندامیه‌تی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی توركیا له‌سه‌ر لیستی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان ومانه‌وه‌ی له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی نوێی ئه‌وپارته.
ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ بریاری دا پارێزگاری له كه‌رامه‌تی خۆی بكات ئه‌ویش به‌وه‌ی رێی به‌خۆی دا بگه‌رێته‌وه بۆ كاری سیاسی وه‌ك سه‌ربه‌خۆیه، یان سه‌رۆكایه‌تی حزبێكی تر، له‌بری رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك كه رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌و زیانمه‌ندییه، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی كه به وشه‌یه‌كیش ره‌خنه‌ی له ئه‌ردۆگان نه‌گرت، كه ده‌كرا وه‌ك نه‌یارێك له‌ناو پارتی دادوگه‌شه‌پێدان بمێنێته‌وه، به‌ڵام له‌م كاته‌دا داهاتووی سیاسی نادیار ده‌بوو .
ئه‌وكاره‌ی ئۆغلۆكردی له‌پێناو یه‌كێتی حزب وپارێزگاری له‌یه‌كێتی وڵات وجێگیری بریاری سه‌ركردایه‌تی سیاسی پێشتر عبدالله گوڵ ئه‌نجامی دابوو، بوڵنت ئه‌رینجیش دامه‌زرێنه‌ری پارتی دادوگه‌شه‌پێدان ئه‌نجامی دابوو، له جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی له‌سه‌رده‌می ئه‌ردۆگان، جگه له‌وانه‌ش خه‌ڵكانی تر له‌نه‌وه‌ی یه‌كه‌می دامه‌زرێنه‌ری حزب ئه‌وكاره‌یان ئه‌نجامداوه له‌وكاته‌ی كه له ده‌سه‌ڵات بوینه، هیچ كامیان داوای جیابونه‌وه‌یان له‌حزب نه‌كردووه، نه به‌تاك نه‌به‌كۆمه‌ڵ ئه‌مه‌ی داودئۆغلۆش به‌م جۆره‌بوو، ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌ی مه‌ركه‌زی حزب ناكۆك بوو له‌سیاسه‌تی داهاتوی سیاسی حزب وئه‌ردۆگان، یان ئه‌ردۆگان زیاتر پاڵپشتی كه‌سایه‌تیه‌كانی تری ناوپارتی دادوگه‌شه‌پێدان بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی پاڵپشتی سیاسه‌تی داهاتووی ئۆغلۆ بێت، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزه له دروستی وسه‌لامه‌تی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وپارته له‌به‌رێوه‌بردن وبریاردان به راوێژوگفتوگۆ، ئه‌گه‌رچی به‌دوورخستنه‌وه‌ی خۆشیان بێت له‌رۆڵیان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، هه‌روه‌ك له ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ ده‌ركه‌وت.
فاكته‌ری ده‌ره‌كی له ناكۆكی ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ وئه‌ردۆگان:
هه‌ڵوێست ولێدوانه‌كانی سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌دژی ئه‌ردۆگان و پاڵپشتی ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ مه‌ترسی زیاتر لای ئه‌ردۆگان دروست ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، زۆرێك له به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌راشكاوانه رایانگه‌یاند كه ئه‌وان متمانه‌یان به ئه‌ردۆگان نیه، به سته‌مكارو چه‌وسێنه‌ری مافی مرۆڤ وبكوژی رۆژنامه‌نوسانی ئازاد ناویان ده‌برد، كه دوژمنی ئازادی راده‌ربرینه، هه‌روه‌ها ئه‌م ترسه زیارتربو له لێدوانه‌كان له‌كاتی ئیمزاكردنی رێكه‌وتنی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌باره‌ی په‌نابه‌ران وئاواره‌كانی سوریا‌و عێراق، چونكه ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ بوه ناوێكی ویستراو له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئه‌م كاره وایی كرد ترس ودڵه‌راوكێی زیاتر روو له ئه‌ردۆگان بكات، هه‌وڵدات بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، هه‌روه‌ها پرسی سه‌ردانیكردنی ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ بۆ واشتنتۆن بۆ كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی كه‌م دوای سه‌رۆكی توركیا له مارسی 2016 گرێكوێره‌ی زیاتری لای ئه‌ردۆگان دروستكرد.
عبدالله ئه‌بو حه‌بیب باڵیۆزی پێشوی لبنان له واشنتۆن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ئه‌مریكیه‌كان پێشوازیان له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئۆغلۆ نه‌كرد، چونكه ئه‌وان رێزێكی گه‌وره‌یان بۆ ئۆغلۆ هه‌یه، هه‌روه‌ها هاوسۆزیان به‌رامبه‌ر ئه‌ردۆگان ده‌رنه‌بریه‌وه، ده‌ڵێت: گرنگترین قوربانی له‌ناكۆكی تێكه‌وتنی سیاسی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ران، كه دارێژه‌ره‌كه‌ی ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆو ئه‌نجێلا مێركلی راوێژكاری ئه‌ڵمانی بوو.
ئاردۆگان ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه ستراتیژیه‌تی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپاو ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بگۆرێت بۆ وڵاتانی ئیسلامی، تیزداڵ كه نوسه‌ره‌ێكی توركیه له رۆژنامه‌ی مۆنیته‌ری توركی پێی وایه لادانی داودئۆغلۆ هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ په‌یوه‌ست بون به یه‌كێتی ئه‌وروپا، سه‌رۆكوه‌زیرانی لادراو مه‌یلی به‌لای یه‌كێتی ئه‌وروپا بوو، له‌كاتێك ئه‌ردۆگان ویستی ئه‌وه‌ی نه‌بوو، چونكه یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌هۆی مه‌سیحی بونه‌وه توركیا ره‌تده‌كاته‌وه كه ببێته ئه‌ندام، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره له‌نێوان ئه‌ردۆگان ومه‌لیك سه‌لمان به‌ڵگه‌بو له‌سه‌ر ئاراسته‌ی توركی به‌ره‌و سعودیه، بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌نێوانیان، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی بڵاوكرایه‌وه سه‌باره‌ت به ده‌ستوه‌ردانی هاوبه‌شی سه‌ربازی نێوان ریازو ئه‌نقه‌ره له‌سوریا .
له‌سه‌ره‌تایی مانگی مایۆ چوار رۆژ به‌رله ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، دوو رۆژ دوای كۆبونه‌وه به‌ناوبانگه‌كه‌ی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان، له‌سه‌ر تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه به‌ناوی دۆسه‌ی به‌عجه (pelikan dosyası) سه‌باره‌ت به‌و باسانه‌ی له باره‌ی ناوه‌نده سیاسی وراگه‌یاندنه‌كان له توركیا، تا ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ بریاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی دا، هه‌ندێك پێیان وایه خاوه‌نی ئه‌م سه‌رچاوه له توندره‌وه‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆنه، كه هه‌ڵسا به ئاشكراكردنی زۆرێك له ورده‌كارییه‌كان، كه پێی وایه ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ له خیانه‌تكردن ئاڵاوه دژی ئه‌ردۆگان، ده‌ستی له‌گه‌ڵ هێزه‌رۆژاوایه‌كان تێكه‌ڵ كردووه، دژی ئه‌ردۆگان وه‌ستاوه له‌چه‌ند كارێك له‌وانه: ره‌خنه‌ی له‌وانه نه‌گرتووه، كه له ئه‌ندامیه‌تی پارتی گه‌لی كۆماری به‌ژداری پرسه‌ی خۆكوژه‌كانی پارتی كرێكارانیان كردوه، یاخود بێ ده‌نگ بوو له‌و هێرشانه‌ی بۆ سه‌رئه‌ردۆگان، یان ره‌تی بانگه‌شه‌ی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی كرده‌وه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌روه‌ها داواكردنی ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكاران له‌كاتی جه‌نگ.
ئه‌م مه‌له‌فه دانی به‌وه ناوه كه ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ خاوه‌ن به‌ڵێن نه‌بوو به‌و به‌ڵێنانه‌ی به راوێژكاره‌كانی دابوو، كه پێیان وابوو داود ئۆغلۆ باشتره له سه‌رۆك ئه‌ردۆگان كه كێشه‌ی له كه‌سایه‌تی هه‌یه، پێی وابوو رۆیشتنی ئه‌ردۆگان پێوه‌ندیه‌كان چاك ده‌كاته‌وه بۆیه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا كوده‌تای به‌سه‌ردابكه‌ن.
ئه‌و دۆسه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئۆغلۆ هه‌وڵی داوه له‌رێگای دادگایی كردنی چوار وه‌زیره تۆمه‌تباره‌كه به‌گه‌نده‌ڵی له‌پێش دادگای باڵا ئه‌ردۆگان ناچار به‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه بكات، كه تۆمه‌ته‌كه ده‌گاته ئه‌وانه‌ی تر، ئه‌وكاته‌ی كه ئۆغلۆ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له لاوازكردنی ئه‌ردۆگان له‌میانه‌ی چه‌ند رێكارێك له‌پێش هه‌موویانه‌وه رازیكردنی سه‌رۆكی ده‌ستگای هه‌واڵگری حاقان فیدان كه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه له پۆستی خۆ كاندید كردن بۆ په‌رله‌مان به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بزانێت، پاشان سوربونی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی ئیتیلافی دوایی هه‌ڵبژاردنی حوزه‌یرانی 2015 به‌وئامانجه‌ی رێ بگرێت له بریاری سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی وڵات .
ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م دۆسه‌یه‌ی كه ده‌ستاوده‌ستی پێ ده‌كرا له نێوان سیاسیه‌كان و راگه‌یاندكارانی تورك وكۆی گه‌لی توركی، ئاشكراكردنه‌كه‌ی كه‌سێكی نزیك له رووداوه سیاسیه‌كان و به‌ژداربووه، كه كۆتایی به‌قسه‌ی ئه‌و هێناوه به‌م قسه‌یه، كه ده‌ڵێت: رازی دارده‌ستێك بێت له پۆشاكی وه‌زیری له یاری شه‌تره‌نجی هێزه‌كانی جیهان كه ئامانجیان وڵاته‌كه‌مانه، هه‌روه‌ها هاوكاری له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دوژمنانی سه‌رۆك، ئه‌مه ناكۆكیه‌كه‌یه، كه دیاره له‌كۆتایی كێ زیانمه‌ند ده‌بێت، ئه‌وه بوو داوی چه‌ند رۆژێك كه روویدا .
مصگفی ئه‌قیولی رۆژنامه‌نوسی ناسراوی تورك له وتارێكی كه له 6 مایسی بڵاویكرده‌وه پارێزگاری له داودئۆغلۆ ده‌كات ده‌ڵێت: داود ئۆغلۆ هیچ خیانه‌تێكی نه‌كردووه، به‌ڵكو هه‌وڵی داوه رێژه‌یه‌ك زیاتر دادپه‌روه‌ر بێت ویستی ده‌سه‌ڵاتی كه‌متر بێت له ئه‌ردۆگان، بۆ نمونه ئۆغلۆ سوربوو له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی ئیئتلافی له‌گه‌ڵ پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی دوای هه‌ڵبژاردنی 7حوزه‌یرانی 2015 كاتێك كه پارتی دادوگه‌شه‌پێدان(AKP)كه نه‌یتوانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بێنێت، پێچه‌وانه‌ی ئه‌ردۆگان بو، هه‌روه‌ها دژی زیندانی كردنی رۆژنامه‌نوسان و ئه‌كادیمیه‌كان بووكه رووبه‌رووی دادگا كرابونه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هه‌وڵی دا له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بگه‌ن به رێكه‌وتن له‌بری شێواندنی وێنه‌یان .
ناكۆكی له‌باره‌ی پرسی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له توركیا:
گومان له‌وه نیه كه ئه‌حمد داودئۆغلۆ دژی گۆرینی سیسته‌می سیاسی نه‌بوو له په‌رله‌مانیه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی له توركیا، هه‌رخۆی پرۆژه‌كه‌ی بۆ حزب نوسیوه له‌و بواره‌و جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه كردۆته‌وه، كه سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی باشتره بۆ واقیعی توركیا، هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی ئه‌م بابه‌ته پێوه‌ندی به شێوه‌ی سیسته‌می سیاسیه‌وه نیه، به‌ئه‌ندازمه‌ی ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به چه‌سپاندنی دیموكراسی ومافی مرۆڤ و به‌ده‌ستهاتنی دیموكراسی وئه‌وچاكسازییه دیموكراسیانه هه‌یه كه پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له چه‌ند بوارێك چه‌س‌پاندوویه‌تی، هه‌ر بۆ زانیاری زۆینه‌ی سیسته‌مه‌كانی دیموكراتی له جیهان سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تین، وه‌ك فه‌ره‌نسا ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ناكۆكی له‌نێوان ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆو ئه‌ردۆگان له‌باره‌ی ئه‌وگۆرانكارییه له‌سه‌ر ئه‌و خێرایه‌یه له گۆرینی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی، پرسی هه‌مواكردنه‌وه‌ی ده‌ستورو دانانی ده‌ستورێكی نوێ له توركیا به‌تایبه‌ت له بواری سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی وبێتوانایی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ له رازیكردنی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان له به‌ژداریكردنی لیژنه‌ی هه‌موكاركردنه‌وه‌ی ده‌ستور له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌موو ئه‌و پرسانه وایكرد ببن به‌و كێشانه‌ی كه ناكۆكی له تێروانینه‌كان دروستكرد، ئه‌م ناكۆكیه له‌و ناكۆكیه‌وه دروست بوو كه له‌سه‌ر ده‌ستوری ئێستا هه‌یه.
ویستی ئه‌ردۆگان بۆ باڵاده‌ستی تاكره‌وی له حكوم:
چاودێران ونه‌یارانی ئه‌ردۆگان له ناو‌خۆو رۆژئاوا پێیان وایه جوڵانه‌وه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی ئه‌ردۆگان له‌دژی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ ویستی باڵاده‌ستی وتاكڕه‌وی له‌حكوم نیشان ده‌دات، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌هێز ده‌كات دوای ئه‌و سه‌ركه‌واتنانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی و ئه‌و لاوازییه‌ی كه بونی هه‌یه له ئۆپۆزسیۆنی توركیا، هه‌ندێك ده‌ڵێن: ئه‌ردۆگان له داواكاری چاكسازی دیموكراسی نینۆكردنی هێزی سه‌ربازی پێشوو گۆراوه بۆ كه‌سێكی چه‌وسێنه‌ر، نه‌یاره‌كانی به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن، كه گوتوویه‌تی: دیموكراسی وه‌ك فارغۆنك وایه، كه پێی گه‌یشتیه شوێنی خۆت به‌جێی دێڵی، له‌م رووه‌و له میانه‌ی ئه‌و چوارچێوه‌و كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر لادانی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، كلیچدار ئۆغلۆی سه‌رۆكی پاری گه‌لی كۆماری ئۆپۆزسیۆن رایگه‌یاند ئه‌مه‌ی روویدا كوده‌تابوو، من ئه‌مه به كوده‌تا ناوده‌به‌م، به‌كوده‌تای سه‌رایی ناو ده‌به‌م كه له چواری نیسان روویدا، ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌م كه كوده‌تای 28ی شوباتی تێپه‌راند كاتێك له ئاماژه‌كردنی بۆ ناچاركردنی جه‌یشی توركی به حكومه‌تی ئیتلافی له‌ساڵی 1997 و دابه‌زینی، كیلچدار به كورتی ده‌ڵێت: ئۆغلۆ به ویستی گه‌ل گه‌یشته كورسی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، كه كۆی 23 ملیۆن ونیو ده‌نگده‌ری توركی بوو، له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه ناچارنه‌كرا ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، به‌ڵكو به ویستی یه‌ك كه‌س ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، ئه‌م كه‌سه بیری له دیموكراسی وڵات نه‌كرده‌وه، به‌ڵكو بیری له دیكتاتۆریه‌تی خۆی كرده‌وه، بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانمانه پارێزگاری له داود ئۆغلۆ بكه‌ین .
هه‌ندێكی تر پێیان وایه هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی داود ئۆغلۆ ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سروشتی حكوم له توركیا ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی دووكاره:
یه‌كه‌م: ناكۆكی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كان، له‌سه‌ده‌می ئه‌ردۆگان حكوم دوولایه‌نه‌بوو، له‌دوای كاراكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی كه له‌ساڵانی رابردوو ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆككۆمار ته‌شریفی بوو له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته زۆره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران كه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بوو، ئه‌مه قه‌یرانێكی له سیسته‌م دروستكرد له‌رووی په‌یره‌وه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، ئه‌ردۆگانی سه‌رۆككۆمار ده‌یوست ژماره یه‌ك بێت له دیاریكردنی سیاسه‌تی ناو‌خۆو ده‌ره‌وه، داودئۆغلوی سه‌رۆك حزب وسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌یه‌وێت په‌یره‌وی له ده‌سه‌ڵاته‌كان بكات وه‌ك مافێكی سروشتی خۆی.
دووه‌م: ئه‌ردۆگان ده‌ستی له هه‌موو ورده‌كاریه‌كی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان وه‌رده‌دا كه ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌پێی ده‌ستوو مافی هیچ چالاكیه‌كی حزبی نیه، ئه‌مه‌ش گه‌یشته ئاستێك كه ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ به‌رگه‌ی زیاتری نه‌گرت، راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌ردۆگان رێژه‌ی 70% ئه‌ندامانی حزبی دیاریكرد بوو بۆ خۆ پاڵاوتن له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كانی پێشوو، ئه‌و ره‌زامه‌ندی ده‌ربریوه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركرده‌كانی حزب له ولایه‌ته‌كان، كه له سه‌رۆكی حزبه‌وه بۆ هه‌یئه‌ی مه‌ركه‌زییه.
سێیه‌م: ئه‌ردۆگان هه‌ستی به‌وه كرد، هه‌تا ئێستا ئۆغلۆ به‌پرسیارێتی نه‌گۆرینی سیسته‌می په‌له‌مانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌ستۆگرتووه، ئه‌و لیژنه حزبیه‌ی كه ئه‌و ئه‌ركه‌ی گرتبووه ئه‌ستۆ له په‌رله‌مان ئۆغلۆ تێیدا ئه‌ندام بوو له‌م گۆڕینه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو بۆ ئاماده‌كردنی ده‌ستورێكی نوێ، كه ئه‌ردۆگانیش به‌هه‌موو هێزێكه‌وه هه‌وڵی بۆ ده‌دا.
چواره‌م: چه‌ندین جار ئه‌ردۆگان به‌ڵێنی داوه به كۆتایی هێنان به بزوتنه‌وه‌ی فتح الله گوڵه‌ن، له هه‌موو جاره‌كان خۆی به‌رامبه‌ر به‌ڵێنێكی نوێ دۆزیته‌وه به‌بێ به‌جێگه‌یاندنی، ئه‌مه‌ش دڵه راوكێیه‌كی گه‌وره‌ی لا دروستكردبوو، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ناچاربوو لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ زۆرێك له ده‌ستگا راگه‌یاندنه‌كان وئابوریه‌كان بكات، ده‌ستكاری ئازادیه‌كان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بوه هۆی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی توند له ناوه‌و ده‌ره‌وه، پاشان جگه له ئۆغلۆ كه‌سی تر نه‌بوو به‌رپرسیارێتی بگرێته ئه‌ستۆ.
پێنجه‌م: سه‌ركێشیه‌كانی پارتی كرێكاران له‌و كێشه ناكۆكانه بوو له‌نێوان ئه‌ردۆگان و ئۆغلۆ، له‌كاتیك ئه‌ردۆگان ده‌یگوت هیچ كات ده‌ست به‌دانوستان ناكه‌ینه‌وه، هه‌تا كۆتایی ده‌جه‌نگین، ئۆغلۆ باسی له دانوستان ومه‌رجی دانوستان ده‌كرد، ئه‌م پرسه زۆر به‌هێز ده‌ركه‌وت له‌كاتی سه‌ردانه بریاڕلێدراوه‌كه‌ی ئۆغلۆ بۆ واشنتۆن بۆ دیداری باراك ئۆباما له پێناو پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ پارتی كرێكاران، ئه‌مه بووه هۆی توره‌یی ئه‌ردۆگان ده‌گوترێت ئه‌ردۆگان پرسیاری له ئۆغلۆكردووه له‌باره‌ی هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا ، له‌كاتێك ئه‌ردۆگان كه‌مێك پێشتر له ئه‌مریكا بوو، ره‌نگه ئه‌مه هۆی ناكۆكی راسته‌قینه بوبێت له پاشگه‌زبونه‌وه‌ی له سه‌ردانه‌كه.
رۆڵی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ وه‌ك سه‌رۆكی حزب كۆتایی هات له پرۆسه‌ی به‌رژوه‌ندی ئه‌ردۆگان، له‌میانه‌ی ئه‌و گروپه تازه‌ی كه بۆ سه‌ركردایه‌تی حزب هه‌ڵبژێردران .
ئه‌و ته‌حه‌دیه راسته‌قینانه‌ی له داهاتوو رووبه‌رووی سیاسه‌تی ناو‌خۆو ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌بێته‌وه:
چاوه‌روان ناكرێت رۆیشتنی داودئۆغلۆ گۆڕانی گه‌وره له سیاسه‌تی توركیا به‌گشتی وناوخۆو ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت دروست بكات، به‌تایبه‌ت هیچ پاڵنه‌رێك نیه كه ئه‌نقه‌ره به‌سیاسه‌ته‌كانی دابچێته‌وه جارێكی تر هه‌ڵوێسته‌كانی بگۆرێت، ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆكارێكی ده‌ره‌كی هه‌یه: گرنگترینیان پێشوه‌چونه‌كانی دۆسه‌ی سوریا‌و قه‌یرانه‌كانی له‌گه‌ڵ روسیا، ته‌وافقی روسیا‌و ئه‌مریكایه، كه ئه‌مانه‌ش ته‌نها په‌یوه‌ستنین به‌كه‌سایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران، به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ی كۆتایی ده‌بوو به ته‌واقف بریاره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان ده‌ربكات، ئه‌و خاوه‌نی بریاری كۆتایی بێت، ئه‌مه‌ش چاوه‌روان ناكرێت سه‌رۆك هه‌ڵوێستی بگۆرێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نوێی حزب وحكومه‌ت.
نوسه‌ر سه‌عید الحاجی ده‌ڵیت: چاوه‌روان ناكرێت له ماوه‌ی كورت ومام نه‌وه‌ند هیچ گۆرانكاریه‌كی نوێ به‌سه‌ر سه‌رۆكی حزب وحكومه‌تی داهاتوو بێت، له‌كاتێك ته‌حه‌دیه راسته‌قینه‌و ستراتیجیه‌كان له‌ماوه‌ی نزیك روبه‌روو ده‌بنه‌وه، گرنگترینیان ئه‌مانه‌یه:
یه‌كه‌م: نه‌مانی خاوه‌ن فكر‌و تیۆره‌كان له پارتی دادوگه‌شه‌پێدان وێنه‌ی ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ، كه ناكرێت سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به ستراتیجیه رۆشنگه‌ره‌كانی ئه‌و به‌ره‌وپێشه‌وه نه‌چێت ته‌نانه‌ت ئه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی بریاریش بێت، له نه‌بونی سه‌ركرده گه‌وره مێژوویه‌كان كه له‌سه‌روه ناویان باسكراوه، ترسێكی گه‌وره هه‌یه له‌سه‌ر داهاتوو ورێره‌وی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان وتوركیا به‌گشتی، له سێبه‌ری ئه‌درۆگان ته‌جره‌به‌ی توركیا كه پارتی دادوگه‌شه‌پێدان سه‌ركردایه‌تی ده‌كات له‌ماوه‌ی 14 ساڵ چوه قۆناغێكی گرنگ كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پشتی به‌ستووه به كه‌سایه‌تی ئه‌ردۆگان وتێروانین و سیاسه‌ته‌كانی له‌ژێر ئه‌و هه‌موو ته‌حه‌دیاته‌ی له پێشوو له توركیا هاوێنه‌ی نه‌بووه، ئه‌مه‌جگه له‌و هه‌موو مه‌ترسیه‌ی رووبه‌رووی یه‌كریزی ناخۆی حزبی حاكم ده‌بویه‌وه.
دووه‌م: زۆرێك پێیان وایه ئه‌وه‌ی بوه یارمه‌تدانی ئه‌ردۆگان بۆ گرتنه به‌ری بریاری تازه له گۆرینی سه‌رۆكی حزب بریتی بوو له قۆستنه‌وه‌ی هه‌لی مێژووی كه تێیدا پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌و په‌ری لاوازی دان، كه ململانێ ودابه‌شبونی ناخۆییان هه‌یه، پێشبینیه‌كان واده‌رده‌كه‌ون كه ئه‌سته‌مه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو پاتی نه‌ته‌وه‌و گه‌لی دیموكراتی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بچنه په‌رله‌مان، ئه‌مه‌ش هانی ئه‌وه ده‌دات له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو پارتی دادوگه‌شه‌پێدان زۆرینه‌ی سێیه‌ك بێنێت كه به‌س بێت بۆ بریاردان له‌گۆرینی ده‌ستورو سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی.
ئه‌م كاره مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌خۆی گرتووه كه په‌یوه‌سته به برواهێنانی شه‌قامی توركی پێویستی دووركه‌وتنه‌وه‌ی داود ئۆغلۆ له‌پێناو ئه‌و ئامانجه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌كرێت سزای له‌خۆگرتبێت له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له حوزه‌یران بینمان، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حزب بێت له داهاتوو، یان گشتپرسی ده‌ستووری سه‌رۆكی حزبی نوێ رێژه‌یه‌كی لاوازده‌بێت.
سێیه‌م: له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه توركیای گرتۆته‌وه له ناو‌خۆو ده‌ره‌وه، چێژ له‌و ئارامی جێگیریه وه‌رده‌گرێت، كه گه‌لانی ناوچه‌كه ئیره‌یی پێ ده‌به‌ن، هه‌ر ناكۆكی وململانێیه‌ك ده‌بێته ره‌شه‌بایه‌ك بۆی پاشه‌كشه به‌و ئارامیه ده‌كات، ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی جه‌ماوه‌ری، ده‌رگای كه‌سانێكی له‌سه‌رده‌كاته‌وه له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه سود له‌و قه‌یرانه وه‌ربگرن.
چواره‌م: ته‌حه‌دیه‌كی تر روبه‌ری ئه‌م ته‌جربه توركیه ده‌بێته‌وه، كه دیموكراسیه‌كه‌ی پرۆسه‌ی به‌كۆمه‌ڵ كاركردن بوون، باشترین میكانزمی هێز له‌ناوچه‌كه بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه دوورخستنه‌وه‌ی ناوه‌گه‌وره‌كانی ئه‌م پارته‌یان دروستكرد‌و سه‌ركردایه‌تی ئه‌م پرۆسه‌یان كرد، كه كۆتا كه‌سیان بیرمه‌ندێكی گه‌وره‌ی خاوه‌نی (العمق الإستراتیجی) بوو كه سوربوو له‌سه‌ر شكست نه‌هێنانی له پۆسته‌كه‌ی ئه‌ویش به خستنه‌رووی دۆسه‌ی ئابوری ئه‌نجامه‌كانی رێژه‌یی(%49.8) له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هیچ كه‌سێك له‌سه‌كردایه‌تی وئه‌ندامانی حزب داوایان لێ نه‌كردوه ته‌نها رێكه‌وتنێك بوو له‌نێوان خۆی وئه‌ردۆگان .
هه‌ندێك له بانگێشه كارانی ئیسلامه‌فۆبیا له‌وانه نوسه‌ری ئه‌مریكی دانیال بابیس و سونرجاغبتای سه‌رۆكی ده‌ستگای توركی له واشنتۆن پێیان وایه ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان له‌م دواییه‌كردی جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیسلامی سیاسی ناتوانانێت بنیاتی ته‌جره‌به‌یه‌كی سیاسی بنێت ، هه‌وه‌ها سۆنر بابه‌تێكی نوسی له‌پێگه‌ی فۆرن ئه‌فیری ئه‌مریكی نوسی ده‌ڵێت: ئه‌ردۆگان حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توندره‌وی ئیسلامین، هیچ رۆژێك دیموكراسی نه‌بوون. .
نوسه‌ر مصگفی ئه‌قیول له‌گه‌ڵ سونرجاگبتایی پێیچه‌وانه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تێبینی له‌سه‌ر شێوازی ئه‌ردۆگان هه‌یه له به‌رێوبردنی پاتی دادوگه‌شه‌پێدان، به‌ڵام ئه‌سته‌مه به‌ژداریه‌كانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان پشتگوێ بخرێت، هه‌روه‌ها توركیا چاكسازی زۆری به‌خۆیه‌وه بینی له‌بواره‌كانی سیاسی وئابوری، كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی دیموكراسی بوو، ئاساییه كه حزب هه‌ندێك شتكست به‌خۆیه‌وه ببینێت، له‌كاتێك كه رووبه‌رووی هه‌ندێكی ته‌حدای ناخۆی وده‌ره‌كی ده‌بێته‌وه .
به‌ڵام هیچ گومانێك نیه، كه ئه‌ردۆگان ترسی هه‌یه، كه رۆژئاوا دارێژه‌ری ئه‌و پیلانه بێت له‌دژی بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌مریكا له رابردوو نه‌یاره‌كانی هێناوه‌ته خواره‌وه، كاتێك ره‌تی باڵاده‌ستی رۆژئاوایان كردۆته‌وه، له‌وانه: پاتریس لۆمومبا له كۆنگۆ، دكتۆر محمد موصه‌ده‌ق له ئێران ، سلڤادۆر ئه‌له‌ندی له شیلی، محمد مورسی له مصر، كوده‌تای سپی له‌سه‌ر نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان له ساڵی 1997 له توركیا، بۆ زانیاری سه‌رجه‌م ئه‌مانه به‌رێگای دیموكراسی له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هاتبونه سه‌رده‌سه‌ڵات، به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌ستگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا لادران له‌میانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاژاوه‌و گه‌وره‌كردنی قه‌باره‌ی هه‌ڵه‌كانیان زیاتر له ئه‌ندازه‌ی خۆی ویارمه‌تی دانی میدیایی ئۆپۆزسیۆن وجوڵاندنی سه‌ندیكاكانی كرێكاران له‌دژی به دروستكردنی ئاژاوه‌ی گه‌وره، پاشان دروستكردنی زمینه‌یه‌ك كه هێزی سه‌ربازی ده‌ستوه‌ربدات له كاروباری حكومه‌ت به بیانووی رزگاكردنی وڵات له ئاژاوه، هه‌ندێك شته‌كانی ئه‌ردۆگان وا وێنا‌و گه‌وره‌ده‌كات له‌و مه‌ترسیه ناكۆكانه‌ی نێوان رۆژئاوا‌و له چوارچێوه‌ی پیلان دای ده‌نێت، ئه‌وه‌ی تێبنی كرابێت بونی ئه‌و ده‌نگه تونده‌یه له گوتاره‌كانی ئه‌م دوایه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریكاو یه‌كێتی ئه‌وروپاو نه‌یاره‌كی له‌ناخۆی.
پێویسته بگه‌رێینه‌وه بۆ دامه‌زراندنی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له ساڵی 2001كاتێك توركیا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی جه‌نه‌راڵه عه‌لمانیه‌كان بوو، ئه‌وانه‌ی هه‌ر حكومه‌تێك نه‌كه‌وتایه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان كوده‌تایان به‌سه‌ر ده‌كرد، بۆیه ئیسلامیه‌كان خۆیان له‌بیروباوه‌ری خۆیان داكه‌ناند، كه بریتی بوو له حكومی خییلافه‌ت وچه‌سپاندنی شه‌ریعه‌ت، تێروانێكی عه‌لمانیانیه‌كی پارێزكاریان پێشنیاركرد، چونه پاڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌كاره‌كانی سه‌ره‌تایان بوو، هه‌روه‌ها به‌ره‌و دیموكراسی بردنی وڵاتیان، چاكسازیه‌كان له‌بواری ئابوری ودادوه‌ری ومافی مرۆڤ كه شایسته‌ی باسكردنن، له‌كاتێك كه توركیای قه‌رزدار له سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ولاتێك صندوقی نێوده‌وڵه‌تی قه‌رزی لێوه‌رده‌گرت، یارمه‌تیه‌كانی بۆ وڵاته‌كان ساڵانه ده‌گه‌یشته 20 بلیۆن دۆلار، به‌ڵام چیرۆكه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی كه پارتی دادوگه‌شه‌پێدان سه‌ركه‌وتنه‌گه‌وره‌كانی به‌ده‌ست هێنا له گشتپرسی له ده‌ستوری ساڵی 2010له هه‌ڵبژرادنه ناوخۆی ونه‌ته‌وه‌یه‌كان له ساڵانی 2011 ــ 2016، گوتاری لیبرالی حزب وپارێزگاری له لیبرالیه‌ت، دوای ئه‌وه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی دامرێكنرایه‌وه پارێزگاری كۆمه‌ڵایه‌تی رووبه‌روی كرایه‌وه زیاتر توندبوویه‌وه، ساڵی 2013 ئه‌وكاته‌ی حزب هه‌ستی به مه‌ترسی كرد له خۆپیشاندانه‌كانی جیزی پارك، كه هێزێكی ده‌ره‌كی هه‌یه ده‌یه‌وێت بابه‌تێكی ژینگه‌یی ساده به‌كاربهێنێت له‌دژی ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌ڵبژێردراو له‌میانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گوله‌ن و جوڵاندنیان له دژی ده‌سه‌ڵات له پێناو تێكدانی ئارامی وڵات، به قۆستنه‌وه‌ی هه‌ندێك دۆسه‌ی گه‌نده‌ڵی كه هه‌ندێك له ئه‌ندامانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان تێوه‌ی گلابوون، به‌ڵام به‌كارهێنانی هه‌ندێك دۆسه‌ی گه‌نده‌ڵی بۆپاڵنه‌ری سیاسی وایكرد حزب رێگای تر بگرێته‌به‌ر، كه رۆژئاوا به دیكتاتۆر وه‌سفیان بكات، چونكه هه‌وڵیدا زاڵ‌بن به‌سه‌ر نه‌یاران له‌میانه‌ی وێناكردنیان به‌دوژمن وخائین، پاشان لادانیان، هه‌ندێك له چاودێرانی كاروباری توركیا پێیان وابوو ئه‌وكارانه‌ی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان ته‌نها سته‌مكاریه به‌ناوی دیموكراسی زۆرینه، ئه‌م ره‌خنه‌یه گوازرایه‌وه بۆ ناوخۆی حزبیش، هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی پێشووی حزب هه‌وڵیان دا به‌خاوه‌ن به‌ڵێنی بمێننه‌وه له پارێزگاركردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی كه حزب له‌سه‌ری دامه‌زراوه ئه‌وه‌بوو سه‌نگه‌ری ئه‌ردۆگانیان جێ هێشت، له‌م میانه‌وه ده‌كرێت تێبگه‌ین له لادان یان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ له پۆسته‌كه‌ی.
له‌گه‌ڵ ئه‌م گریمانانه دۆخی سیاسی له توركیا رووی له شڵه‌ژاوی نه‌كردووه له بواری سیاسی، ته‌نها به‌رده‌وامی ئه‌ردۆگان له جێبه‌جێكردنی ده‌سه‌ڵاته یاسایی وقانونیه‌كانی توانیوه‌تی پارێزگاری بكات له دۆخی جێگیری وڵات، پارتی فه‌رمانره‌وا یه‌كگرتووه، راپرسیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه جه‌ماوه‌ری پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له به‌رزترین ئاسته، له كۆتایی مانگی مایس گه‌یشته 55% ئه‌مه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانه، دووه‌م متمانه‌ی گه‌لی توركیه به حكیمه‌تی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه له هه‌یئه‌ی مه‌ركه‌زی.
جگه له‌مه‌ش دۆخی خراپی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیا، بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌رامبه‌ر دووبه‌شبونێكی گه‌وره‌یه، هه‌ندێكیان هاتونه‌ته لای پارتی دادوگه‌شه‌پێدان، له‌هه‌مان كات حزبی گه‌لی دیموكراسی و پارتی گه‌لی كۆماری دۆخیان باشترنیه، ئه‌و كاردانه‌وه سارده‌ی سه‌رۆكی پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركی كیلچدار ئۆغلۆ له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئۆغلۆ به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر جێگیر نه‌بونی دۆخی سیاسی له توركیا، پارتی گه‌لی كۆماری رۆڵی نیه له‌و گۆرانكارییه‌ی ناوخۆی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان، له لێدوانه‌كه‌ی هاتووه كه ئومێد ده‌كات ئه‌م ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه سودی هه‌بێت بۆ توركیا‌و ده‌بری هه‌ڵوێستیكی بێلایه‌نانه‌بێت .
ئه‌م وێنه پۆزه‌تیڤه بۆ ئه‌م ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئارامی به ئه‌ندازه‌یه‌ك گرنگترین هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه بونی تێروانی جیاوازه له‌ناوخۆی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له به‌رێوه‌بردنی داهاتووی توركیا، ئه‌م ده‌سته‌له‌كاركێشانه‌وه‌یه له‌كاتێك بوو كه سه‌رۆكی حزب له لوتكه‌ی به‌خشش وسه‌ركه‌وتووی وهێزی ناوخۆی ده‌ره‌كی بوو، هه‌روه‌ها پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له‌به‌رامبه‌رسه‌كرده‌یه‌كی مێژوویی بوو كه جوانترین گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌نجامدا به‌رێگای دیموكراسی، كه هه‌ندێك گه‌وره‌ره‌ترین خزمه‌ت وبه‌ژوه‌ندی گه‌ل وحزب وڵات پێش نه‌فسی خۆیان ده‌خه‌ن، كه پارته‌كه‌ی ته‌نها پارتێكی سه‌ركرده نیه له توركیا، به‌ڵكو پارتێكی سیاسی سه‌ركرده‌یه بۆ كاری سیاسی له هه‌موو جیهان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئۆغلۆ پابه‌ندی حزبی خۆی نیشاندا، كه ئه‌مه وێنه‌ی كه‌مه به‌بێ هیچ جیاوازیه‌ك له‌حزب و پارێزگاركردنی له یه‌كێتی حزب، كه روونه ده‌سته‌له‌كاركێشانه‌وه‌ی له پیلان دانه‌بوو، به‌ڵكو به هۆی پاڵه‌په‌ستۆی ئه‌ردۆگان ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، كه ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ی قسه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ره‌وكه‌وت، كه گوتی: دوای كۆبونه‌وه‌ی دوێنێ چوارشه‌مه له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار، بریارم دا كه هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكی حزب بگۆرێت، بۆیه بیرم نه‌كردۆته‌وه خۆم كاندید كه‌م بۆ سه‌رۆكی حزب، هه‌روه‌ها پێویسته پارێزگاری له مافی ئه‌وانه بكه‌ین كه له هه‌ڵبژاردنی رابردوو ده‌نگیان پێداوین، بۆیه هه‌ڵساین به گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی پێویست له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌مافی ئێوه كه چاوه‌روانم ده‌كرد چوارساڵی تر به‌رده‌وام بێت، به‌لام نه‌هاتنه دیی ئه‌وه به‌ویستی من نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌نجامی هه‌ندێك پێداویستی بوو دواتر ده‌ركه‌وت .
باسم ده‌باغی نوسه‌ر تیشك ده‌خاته سه‌ر لادانه‌كه‌ی دكتۆر ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ ده‌ڵێت: ئه‌م كاره په‌یوه‌ست بوو ته‌نگه‌به‌ری فره‌یی، سه‌رۆك ئه‌ردۆگان هه‌روه‌ك ده‌ركه‌وت سه‌یری راگه‌یاندنی ده‌كرد، له‌میانه‌ی پێویستی لایه‌نگری بۆی، نه‌ك له روانگه‌ی مافی فره‌یی كه ره‌نگدانه‌وه‌ی جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تی ورۆشنبیری ناوخۆی وڵات بوو، ئه‌مه ته‌نگه‌به‌ركردنی فره‌ییه‌ی ئه‌ردۆگان گرتیه به‌ر به‌رامبه‌ر ئۆغلۆی سه‌ركرده له پارتی فه‌رمانره‌وا، كه له هیچ ره‌وتێكی فكری وپارتێكی سیاسی نزیكتری نه‌بوو له ئه‌ردۆگان، ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه هیچ كه‌س ده‌ربازی نابێت له كه‌وتنه ژێر گومان، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، هه‌ڕه‌شه له یه‌كگرتووی پارتی فه‌رمانره‌وا ده‌كات، كه ده‌بێته هۆی گه‌یاندنی زیانی گه‌وره به‌وێنه‌ی ئه‌م حزبه له ناو‌خۆو ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و هه‌موو خۆپارێزیه‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌رامبه‌ر ئۆغلۆ نائاساییه، خستنه‌رووی له وێستگه‌ی حزبی وێنه‌یه‌كی روون ناخاته‌روو له‌سه‌ر سه‌رشاشه‌ی حزبی وپه‌رله‌مانی، ئه‌م هه‌مووخۆپارێزیه به‌رهه‌می قسه هێنان وبردنه، كه له ده‌وری نیه‌ته‌كانی ئه‌م پیاوه ده‌خولێته‌وه، نه‌ك له ده‌وری هه‌ڵسوكه‌وت وسیاسه‌ته‌كانی، سه‌رسورهێنه‌ره ئۆغلۆ رووبه‌رووی هێرشی گومانلێكردن ببێته‌وه، له‌كاتێك توركیا رووبه‌رووی ئه‌و هه‌موو ته‌حه‌دیه ده‌بێته‌وه، كه میراتی به‌رله وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تیه له‌لایه‌ن ئۆغلۆوه، به‌ر له بیست مانگ له 22ی ئابی 2014.
پێوه‌ندیه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌و ریاز ئاسایی بونه‌وه‌ی زۆری به‌خۆیه‌وه بینی له‌سه‌ده‌می ئۆغلۆ، هه‌ماهه‌نگی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران له‌هه‌مان كات هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر دۆخی سوریا، ئه‌م پیاوه هه‌وڵی دا ناكۆكیه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق ئاسایی بكاته‌وه، چاكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی هه‌رێم ، له‌ناوخۆی توركیا به‌رێوبردنی هه‌ڵبرژاردنه‌كان، بردنه‌وه پێشی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له هه‌ندێك له‌و پاشه‌كشانه‌ی كه كردبووی، گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان، به‌ژداریكردنی دانانی رێگا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پێكهاته سیاسی وفكریه‌كانی وڵات، ئه‌گه‌رچی نه‌یتوانی حكومه‌تی ئیئتیلافی پێك بێنێ.
نوسه‌ر ده‌ڵێت: ئه‌م لادانه‌ی دوای ناكۆكیه‌كی گه‌رم بوو له‌نێوان داودوئۆغلۆو ئه‌ردۆگان كه‌چه‌ندین لایه‌نی له‌خۆگرتبوو، كه دیاترینیان، ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌رێوه‌بردنی وڵات، ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆی حزب، دۆسه‌ی چونه پاڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا، جیاوازیه‌كان له‌باره‌ی ده‌ستوری نوێ وسیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی، هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ دۆسه‌ی كورد، هه‌وڵه‌كانی بۆ لادانی پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر هه‌ندێك له ئه‌ندامانی پارتی گه‌لی دیموكراتی كوردی.
شوانه‌واره كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی گه‌یشتنی بن علی بۆ حكوم:
زۆرێك له یارو نه‌یاره‌كانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان پێیان وایه كاتی لادانی داودئۆغلۆ هه‌ڵه‌بوو، ئه‌نجامی نێگه‌تیڤی ده‌بیت، زیاتر ده‌بێته هۆی تاكره‌وی له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه‌و له ره‌خنه‌ی سیاسی و راگه‌یاندن له‌ناخۆو ده‌ره‌وه‌ی حزب ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر كاروبارباری توركیا له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه له‌م دۆخه ناهه‌مواره، كه پێوه‌ندی نێوان رووسیاو توركیا له‌وپه‌ری خراپییه، گه‌یشتنی قه‌یرانی سوریا به‌و دۆخه، مه‌ترسی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی حه‌له‌ب، هاوكاریكردنی پێكهاته‌ی كوردی نزیك له ده‌سه‌ڵاتی سوری به‌هێزكردنی هاندانی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی دراوسێیه‌تی له سنوری توركیا، جگه له چالاكیه‌كانی داعش، كه چه‌ند شوێنێكی له‌ناوخۆی توركیا كردۆته ئامانج، له‌كاتێك ده‌سته‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا كرانه‌وه‌ی زیاتری ئه‌نجامدا به‌سه‌رتوركیا، له‌میانه‌ی ئه‌و دانوستانه گه‌رمانه‌ی كه ئۆغلۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وروپیه‌كان به‌تایبه‌ت ئاسانكاری له چونه ژوره‌وه‌ی توركه‌كان بۆ ئه‌ورووپا به‌بێ فیزه‌ی “شینگین” و به‌بێ فیزه‌ی پێشوو، مرۆڤ ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی كه ئه‌م پیاوه شایسته‌ی ئه‌وبوو كه ده‌سه‌ڵاتی باڵا به‌ده‌ست ئه‌م پیاوه بێت، كه توانی هانی دراوسێ ئه‌وروپیه‌كانی بدات، كه ئاسانكاری بۆ ملیۆنان تورك بكه‌ن به‌ئاسانی له‌وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بگه‌رێن.
ئه‌ردۆگان پێویستی به نه‌رم ونیانی به‌رپرسێكی وه‌ك ئۆغلۆ هه‌بوو، كه ئاماده‌ی بكات بۆ جوڵان به‌ره‌و هێڵی قه‌یرانه‌كان لادانی به‌ربه‌سته‌كان و ئاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌وپاڵنه‌ره ئیدۆلۆجیه‌ی (به‌ئیسلامكردنه‌وه‌ی و به عوسمانی كردنه‌وه) سه‌رۆكایه‌تی ته‌نانه‌ت ئه‌و هێرشه به‌رده‌وامه‌ی بۆسه‌رئه‌ردۆگان به‌درێژایی ئه‌م دووساڵه‌ی دوایی، گۆره‌پانی سیاسی ناو‌خۆو وێنه‌ی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له بیری زۆركه‌س پێویستی به زه‌رده‌خه‌نه به‌رده‌وامه‌كانی ئۆغلۆبوو بۆ چاره‌سه‌كردن ولادانیان، بێگومان ئه‌م كاره ده‌بێته پاڵنه‌ر بۆ نوسینی رۆمانی سینه‌مایی له‌باره‌ی ئه‌ردۆگان كه هه‌ندێك كه‌س هه‌ڵده‌بژێرێت و دۆستایه‌تی سیاسی به‌تینی له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستێت، له كۆتایی هاوپه‌یمانه‌تیه‌كه‌ی به دوژمنایه‌تی كۆتایی پێدێنێت له‌گه‌ڵیان .
ئه‌ردۆگان هیوای وایه سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو هه‌وڵه‌كانی به‌گه‌ڕ بخات بۆ ئامانجه گه‌وره‌كه‌ی كه جێگیركردنی ده‌ستوری وڵاته، له گۆرینی سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی له‌میانه‌ی ته‌واوكردنی نوسینه‌وه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوری نوێ و به‌هێزكردنی گفتوگۆكان له‌باره‌یه‌وه له په‌رله‌مان، هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی پێویست له خستنه به‌رده‌م رای گشتی گه‌ل بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری به‌ر له‌كۆتایی ئه‌م ساڵ.
ده‌ستوری نوێ دیاترین خاڵ بوو كه كۆتایی به ساڵانی هه‌ماهه‌نگی نێوان ئۆغلۆو ئه‌ردۆگان هێنا، كه سه‌رچاوه‌كانی نزیك له‌و دوو سه‌كرده‌یه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، كه ئۆغلۆ به‌م شێوه‌یه كاری نه‌كرد كه ئه‌ردۆگان ده‌یویست په‌له‌كرێت له خستنه رووی ده‌ستوری نوێ بۆ گشتپرسی، ئه‌و بروای به‌وه نه‌بوو كه سه‌كرده‌ی پله یه‌ك ده‌بێت له وڵات له میانه‌ی ساڵه‌كانی كۆتایی.
ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت پاڵ به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بنێت كه هه‌ڵوێستی خێراتر بگرێته‌به‌ر بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه ئه‌حمه‌د داوئۆغلۆی پێ تومه‌تبار ده‌كرد به پاشه‌كشه، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی ئه‌ردۆگان هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپاكرد رێكه‌وتنی په‌نابه‌ران هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، كه ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ ئه‌نجامی دابوو له‌حاڵه‌تێك، كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا قسه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڤیزه‌ی هاوڵاتیانی تورك نه‌كردۆته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ره‌تی دوومه‌رجه‌كه‌ی كۆمسیۆنه‌كه‌ی كره‌وه‌ه، كه په‌یوه‌ستن به گۆرینی یاسای نه‌هێشتنی تیرۆر‌و پاراستنی ئازادیه‌كانی تاك .
ئه‌ردۆگان حزب به‌رێوه ده‌بات له میانه‌ی باڵاده‌ستی له‌رێگای لایه‌نگرانی له هه‌یئه‌ی مه‌ركه‌زی له پارتی دادوگه‌شه‌پێدان، كه باڵاده‌سترین ده‌سه‌ڵاته له گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته گرنگه‌كان، كه كۆتا بریار لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته گرنگه‌كانی په‌یوه‌ست به دیاریكردنی سه‌رۆكی پارێزگاكان و ناوچه‌كانه له حزب كه له‌ده‌ست سه‌رۆك ــ داودئۆغلۆ ــ بوو وه‌ك پێشوازیه‌ك له ویستی ئه‌ردۆگان كه ئه‌وكات ده‌ست به په‌راوێزخستنی ئۆغلۆكرابوو.
هه‌ڵبژاردنی بن عه‌لی یه‌ڵدرم وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی توركی، وه‌ك چاوه‌روان ده‌كرا به‌جێگره‌وه‌ی ئۆغلۆ هه‌روه‌ك له‌پێشه‌وه باسمان كرد، كه بن علی هاورێی نزیكی ئه‌ردۆگانه متمانه‌یه‌كی ته‌واوی هه‌یه لای ئه‌ردۆگان كه هه‌وڵی دانانی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی نه‌جوڵێته‌وه، هاوكاری بكات له ده‌ستوری نوێ، كه تێیدا ده‌ستوری وڵات ده‌گۆرێت له په‌رله‌مانیه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی.
بن علی خاوه‌ن ئه‌زمونێكی زۆره له كاری حكومی، جوڵێنه‌ری سه‌ره‌كی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان بوو له ساڵی 2002 ، پێوه‌ندی به ئه‌ردۆگان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 1994، عه‌قڵی به‌رێوبه‌ری زۆرێك له پرۆژه گه‌وره‌كانی شاره‌وانیه‌كانی سه‌ر به حزب بوو، ده‌ستگاكانی راگه‌یاندن ده‌ڵێن: بن عه‌لی یه‌ڵدرم جوڵێنه‌ری شاراوه‌ی سیاسه‌ته‌ی توركیا بوو، كه راوێژكاری گه‌وره‌ی ئه‌ردۆگان بوو به حیكمه‌تێكی زۆره‌وه.
له بن عه‌لی چاوه‌روان ده‌كرێت سه‌رۆكوه‌زیرانێك بێت وه‌ك یارمه‌تی ده‌ره‌و جێبه‌جێكارو پلاندانه‌ری قۆناغی داهاتوو، ئه‌و كه‌سێك نیه تێروانی كه‌سێتی بێت بۆ به‌رێوه‌بردنی وڵات، یان ویستی هه‌بێت ئاماده‌بونێكی به‌هێزی هه‌بێت به‌ته‌نها، ئه‌مه‌شی له هه‌ڵبژاردنی 19 ئاب له كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی حزب گوت له‌ئه‌نقه‌ره.
سه‌ركرده‌ی نوێی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان رایگه‌یاند هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ر، كارده‌كه‌ین به ئاوێته‌بونێكی ته‌واوه له‌گه‌ڵ دامه‌زرێنه‌ری حزبمان سه‌رۆكی كۆمارمان كۆی هاورێكانمان له ناوخۆی حزب، له پێناو گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی توركیای گه‌وره .
پێشبینه‌كانی قۆناغی داهاتوو له سیاسه‌تی ناوخۆ:
چاودێران پێیان وایه ئه‌ردۆگان دوو بژارده‌ی له‌پێشه بۆ چه‌سپاندنی ئامانجه‌كانی، یان دروستكردنی سیسته‌مێكی سه‌رۆكایه‌تی له توركیا، كه ئه‌ردۆگان هه‌وڵی بۆ ده‌دات، یان هه‌وڵی به‌ده‌سهێنانی كورسی زیاتر له په‌رله‌مانی ئێستا، یان بانگه‌شه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كاتێك هه‌ستی كرد كاته‌كه‌ی گونجاوه، بژارده‌ی یه‌كه‌م ده‌كرێت گه‌شه‌ی پێبدرێت به‌هۆی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارتی كاری نه‌ته‌وه‌یی (MHP) كه سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌ت به‌خچه‌لیه، كه له‌م ماوه‌یی دوای هه‌ندێك ته‌نازول ونزیكبونه‌بوو له‌نێوان حزبه‌كه‌ی و پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له‌پێناو سه‌ركوتكردنه‌وه‌ی نه‌یارانی سیاسی له دژی ده‌وڵه‌ت به‌خچه‌لی روویدا، یان زیندانی كردنی ده‌یان ئه‌ندام له نوێنه‌رانی پاتی دیموكراتی گه‌لان (HDP) به تۆمه‌ت باكردنیان به تیرۆر، هه‌ڵبژاردنێكی بچوك له ناوچه‌كوردیه‌كان بۆ پركردنه‌وه‌ی كورسیه‌كانی هه‌ده‌په، كه پارتی دادوگه‌شه‌پێدان ئومێده‌واره له‌م هه‌ڵبژاردنه زۆرینه‌ی ئه‌م كورسیانه ببات.
بژارده‌ی دووه‌م: ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی نوێ، كه ئێستا ئه‌نقه‌ر بیری لێ ده‌كاته‌وه وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كی تر، به‌م پێیه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتێكی گونجاو ــ كه له‌وانه‌یه ئه‌م پایزه بێت ــ هه‌ریه‌ك له پارتی گه‌لی دیموكرات وپارتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌وڵده‌ده‌ن كه كورد كه‌متر له 10% بهێنێت، به‌مه‌ش پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان كورسی زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌ستورێكی نوێ بنوسنه‌وه كه سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بێت به زووترین كات .
ئه‌م تاكره‌ویه به‌م جۆره ره‌خنه‌ی سیاسی وراگه‌یاندن له ناو‌خۆو ده‌ره‌وه زیاد ده‌كات، شرۆڤه‌كردنی ئه‌مه به پیلانگێری فێل ره‌خنه‌كان به‌هێزتر ده‌كات، له ئاستی باڵای حكومی داده‌نێت، ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌یره‌وكردنی كاروباری توركیا ده‌بێت له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه، له دۆخه ناهه‌مواره.
بریاری دوورخستنه‌وه‌ی داودئۆغلۆ له پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران له توركیا خاڵی جیاوازییه له رێره‌وی پێشكه‌وتنه‌كانی دۆخی سیاسی له سه‌رگۆره‌پانی ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی په‌یوه‌ستبونی به هه‌ندێك جوڵێنه‌ر كه له كۆی گشتی روكاری ژیانی سیاسی ده‌رده‌خات له قۆناغی داهاتوو.
محمد عبدالقادر خلیل سه‌رنوسه‌ری كاروباری توركیا‌و به‌رێوبه‌ری به‌رنامه‌ی توركیا له رۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بی ــ مركز اڵاهرام للدراسات السیاسیە والإستراتیجیە ــ بابه‌تێكی نوسیوه له‌باره‌ی ئه‌نجامه چاوروانكراوه‌كانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی داودئۆغلۆ كه پوخته‌كه‌ی له‌م چه‌ند خاڵه روون ده‌كه‌ینه‌وه:
1ــ پێكه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی توركیا سیسته‌مێكی په‌رله‌مانیه، ته‌نها ته‌حه‌دی سه‌ره‌كی رووبه‌رووی سه‌رۆكی حكومه‌تی داهاتوو ده‌بێته‌وه پێكه‌وژیان وده‌سه‌ڵاته فراوانه‌كانی سه‌رۆكه، ده‌سه‌ڵاته‌لاوه‌كیه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانه، واته پێكه‌وژیانی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی به‌ر له‌دانپێدانی له‌ده‌ستور، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داودئۆغلۆ هه‌وڵی دا له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه سیاسیه پێچه‌وانه‌كراوه‌یه رابێت، به‌ڵام له‌كۆتایی فه‌شه‌لی هێنا، ئه‌وه‌ش ئه‌وكاته‌بوو كه هه‌وڵی دا په‌یره‌وی له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بكات رێژه‌یه‌ك دژی سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك بوو، كۆتایی به دوورخستنه‌وه‌ی له گۆره‌پانی سیاسی هات به یه‌كجاری.
سه‌رۆكی توركیا ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ره‌مزین به‌ڵام كاریان پێ ده‌كات، جگه له‌وه‌ی له‌كارخراون، له‌به‌ر نه‌بونی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه‌و ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وكۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی حكومه‌ت و ناوه‌نده‌و ده‌سته‌سه‌ربه‌خۆكان، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش سه‌رۆككۆماری ئێستا خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی زۆرنیه، به‌ڵام یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوه له‌مێژووی توركیا، ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئه‌و كه كه‌سایه‌تی خۆی فه‌رزبكات به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌توركیاو ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی په‌راوێز بخات له پێگه‌ی سیاسیان.
2ــ كه‌سایه‌تیه‌كی لاواز: گۆره‌پانی سیاسی توركیا به‌ره‌به‌ره به‌تاڵ ده‌بێته‌وه له كه‌سایه‌تیه دیاره‌كان كه ئاماده‌یی به‌هێزیان هه‌بوو، كارێزماو خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر بوون، به‌ژداربوون له ده‌رخستنی پارتی فه‌رمان ره‌وا، كه به پارتێكی موئه‌سه‌سی داده‌نرا له‌به‌ر بونی ئه‌و هه‌موو سه‌ركرده‌یه، په‌راوێزخستنی رۆڵی سه‌ركرده مێژوویه‌كانی وه‌ك: عبدالله گوڵ بوڵنت ئارێنج جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو علی باباجان ئه‌ندازیاری بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری توركیا، كۆتاییان ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، ئه‌وه ده‌گه‌ینێت كه پارتی فه‌رمانره‌وا به كرده‌یی بوه به پارتی كه‌سێك، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه كاندید بوون بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ئۆغلۆ به‌گوێره‌ی زۆرێ له پێوه‌ره‌كان كه‌سایه‌تی لاوازن، له ژێر سێبه‌ری سوڵتان ئه‌ردۆگان ناتوانن كاری زیاتر ئه‌نجام بده.
ئه‌مه‌ش به‌كرده‌ی ده‌بێت به‌رنامه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆكی توركیا بێت، له‌رێی گواستنه‌وه‌ی بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌زمونی داد‌و ئۆغلۆ بوبه وانه‌یه‌ك بۆ سه‌ركرده‌كانی دوای خۆی له هه‌موو ئاسته جۆراوجۆره‌كان، ئه‌م پیاوه ته‌نها به‌گه‌یشتنی داود ئۆغلۆ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، له‌پێناو زامن كردنی سیاسه‌ته‌كانی خۆی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یئه‌ی مه‌ركه‌زی حزبه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ڵاتی سه‌رۆكی حزب دانا، له‌میانه‌ی رۆڵی مه‌ركه‌زیه‌ت كه بن علی یه‌ڵدرم ئێستا رۆڵی تێدا ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی پێنجه‌می حزب بوو، پاشان له 29 ئیبرلی رابردوو ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركردایه‌تی لقه‌كانی حزب له پارێزگا‌و شاره‌وانیه‌كان دیاریكران، كه دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چوارده‌ساڵ له‌ده‌ستی سه‌رۆكی حزب بوو، ئه‌مه وایكرد سه‌رۆكوه‌زیران حكوم له‌سه‌ر كاغه‌ز بكات له‌ناوخۆ یان ده‌ره‌وه‌ی حزب.
3ــ به‌هێزكردنی جه‌مسه‌ر: بیری ئه‌ردۆگان له‌سه‌ر به‌هیزكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بیاتناوه له‌میانه‌ی به‌هێزكردنی جه‌مسه‌ری سیاسی ناوخۆی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان، كه ده‌كرێت به جه‌مسه‌ری به‌رامبه‌ر ناوببرێت، به‌وپێیه‌ی كه پارتی دادوگه‌شه‌پێدان پشت به فكری كه‌سی باڵاده‌ست نابه‌ستێت، چونكه جگه له ئه‌ردۆگان كه‌سایه‌تی به‌هێز هه‌یه پێشبركێی له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌گه‌ر ململانێ نه‌بێت له‌سه‌ر نزیك بونه‌وه له‌سه‌رۆك و به‌رزبونه‌وه‌ی سیاسی، ئه‌مه كارابوو له هاوكێشه‌ی ئۆغلۆ له‌به‌رامبه‌ر گول، پاشان یه‌ڵدرم له رووبه‌روبونه‌وه‌ی ئۆغلۆ، له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌كرێ كه‌سایه‌تی باشتر كه له‌كۆتایی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌ردۆگان لایه‌نگری بۆ ئه‌و ده‌بێت، ئه‌وكه‌سایه‌تیه‌ی په‌راوێز ده‌خرێت ده‌درێته ده‌ست راگه‌یاندنكاران ورۆژنامه‌نوسانی نزیك له سه‌رۆك، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كجاری له‌كاری سیاسی دووری بخنه‌وه به‌چه‌ند رێگایه‌كی جۆراوجۆر، له‌وانه ده‌رخستنی جوڵێنه‌ره جۆراوجۆره‌كان و هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌كانی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تی ئۆغلۆ روویدا، كه زۆرێك له‌و رۆژنامه نوسانه‌ی له‌سه‌ر سه‌رۆك حیساببون رایانگه‌یاند كه ئه‌ردۆگان رازی نیه له هه‌وڵه‌كانی ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ كه ده‌یه‌وێت سه‌ربه‌خۆ كاره‌كان بكات، جا دیاریكردنی ئه‌ندامانی حكومه‌ت بێت، یان كاندیدانی حزب، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و دوای ئه‌وه‌ی كه ئۆغلۆ لیستێكی هه‌بوو بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو بۆ رووبونه‌وه‌ی لیسته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان، كه له هه‌ڵبژاردنی یۆنیۆ شاراوه‌بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گرفته‌كه له چوارچێوه‌ی دوو ره‌وتی سه‌ره‌كیه له‌ناوخۆی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان په‌راوێزخراون، به‌ڵام ئه‌م دووره‌وته خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێزی جه‌ماوه‌رین توانایی تیۆری سیاسیان هه‌یه بۆ هه‌ر جوڵاندنێكی داهاتوو له دژی سه‌رۆك، له ده‌ره‌وه‌ی حزب بێت یان له ناوه‌وه‌ی حزب بێت له‌رێگای جوڵان بۆ دروستكردنی پارتێكی نوێ له هه‌ردۆخێكی له‌ناوكاوی سیاسی، یان ئه‌منی، یان ئابوری، ده‌كرێت به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنی ناوخۆی بێت، ناكرێت به‌ژداری ئاماده‌یی ده‌ره‌وه نادیده بگرین له ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی هاوكێشه‌ی حكومی ئاردۆگان به‌ئاشكرا دیاره له په‌یركردنی میكانزمی سه‌ره‌كی له ناو‌خۆو ده‌ره‌وه.
4ــ قۆستنه‌وه‌ی پێچه‌وانه: پاڵنه‌ره‌كان بۆ له ریشه‌كێشانی داود ئۆغلۆ له گۆره‌پانی سیاسی ولادانی به‌ربه‌سته‌كان، هه‌روه‌ها گۆرینی توانای پارتی دادوده‌گشه‌پێدان له سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو له نێوان مانگی ئۆكتۆبه‌رو نۆفه‌مبه‌ری داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه‌ش به قۆستنه‌وه‌ی دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كی، یه‌كه‌م: پارتی كاری نه‌ته‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رست توشی ناكۆكی ناخۆی بۆته‌وه توانای سه‌ركه‌وتنی نیه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێت له‌كاتی خۆی، دووه‌م: رێگاخۆشكردن بۆ قانونی لادانی پارێزبه‌ندی ودادگایكردنی ده‌یان ئه‌ندامی پارتی گه‌لی دیموكراتی كوردی، كه جارێكی تر توانایی ئه‌وه‌یان نیه وه‌ك حزب بچنه‌وه په‌له‌مان ئه‌مه‌ش وا ده‌كات سێیه‌كی كورسیه‌كان بكه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی توانینی گۆرینی ده‌ستور به‌رێژه‌یه‌ك.
هه‌ندێك جار ئه‌و گرفته‌جۆراوجۆرانه ده‌خرێنه روو كه په‌یوه‌ستن به توانای رووبه‌روبونه‌وه‌ی نه‌یارانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان، ئه‌مه‌ش له پێناو قۆستنه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌یه بۆ سیاسه‌ته‌كانی حزب، كه هه‌ندێك جار پاڵنه‌ره بۆ په‌له‌كردن له رووبه‌رووبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌وته نه‌ته‌وه‌یه توندره‌وه‌كان له‌لایه‌ك وكورده نه‌ته‌وه‌یه‌كان له‌لایه‌كی تر به‌هه‌ردوو باڵی سیاسی وسه‌ربازی، هه‌روه‌ك هه‌ندێك جار په‌یوه‌سته به هه‌ڵكشانی ره‌وته چه‌پ وعه‌لمانیه‌كان به‌تایبه‌ت دوای لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان إسماعیل كه‌هره‌مان له‌باره‌ی پێویستی داننان به ده‌ستورێكی ئیسلامی له توركیا، كه هیچ پێوه‌ندیه‌كی به عه‌لمانیه‌وه نه‌مێنێت، عه‌لمانیه‌ت ماده‌یه‌كی پارێزراوه له‌سه‌رووی ده‌ستووره‌وه‌یه، به‌هێزی ده‌ستورو پارێزگاری سه‌ربازی پارێزگاری لێ ده‌كرێت، ئه‌م كاره‌یه هۆشداری داروه كه پیلانی دادوگه‌شه‌پێدان پاڵ به‌گۆرانكاری بنه‌ره‌تیه‌وه ده‌نێت، هه‌ندێك جار خودی حزب ده‌بێته یه‌كه‌م قوربانی نه‌ك یه‌كه‌م ده‌ربازبوو، یان سودوه‌رگر له به‌كارهێنانی .
گۆرانكاریه چاوه‌روانكراوه‌كان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه:
هه‌ر یه‌ك له داودئۆغلۆو عبدالله گول رۆڵی دیاریان دیت له‌هێوركردنه‌وه كاردانه‌وه‌كانی ئه‌ردۆگان له‌گۆره‌پانی ده‌ره‌وه له میانه‌ی ساڵانی رابردوو له حكومی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان، له‌سه‌ره‌تای گه‌یشتنی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان بۆ كورسی ده‌سه‌ڵات یه‌كه‌م جاره هه‌ردووكه‌سایه‌تی پێكه‌وه له‌سه‌رته‌ختی شانۆی سیاسی توركیا ئاماده‌یان نه‌بێت و ئاردۆگان باڵاده‌ست بێت به‌سه‌ر كورسیه‌كانی ده‌سه‌ڵات توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت به ته‌نها ئاراسته‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی بكات، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵگری چه‌ندین دۆسه‌و كێشه‌ی به‌ربه‌ستن.
رێره‌وی پێوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی مصر ورووسیاو سوریا، له‌ژێر سێبه‌ری هه‌ڵوێسته‌تونده‌كانی ئه‌ردۆگان قه‌یراناوی تربووه، هه‌روه‌ك توركیا ناتوانێت له‌م رێره‌وه هاوسه‌نگه به‌رده‌وام بێت كه پێشتر دادوئۆغلۆ گرتبویه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ناكۆیان تێدایه، له نێوانیان (نمونه‌ی وڵاتانی كه‌نداو ئێران) گرفتی سه‌ره‌كی سیاسه‌تی سه‌ره‌كی سه‌رۆكی توركی ته‌نها ئه‌ندازه‌ی ده‌نگیه‌تی بۆ بۆچون وئاراسته‌كانی به‌رامبه‌ر زۆرێك له دۆسه‌وكێشه هه‌رێمیه‌كان له‌م رووی سه‌رجه‌م هاوكێشه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه هیچ ده‌نگێك به‌سه‌ر ده‌نگی ئه‌ردۆگان زاڵ نابێت، كه ده‌وری دراوه به كۆمه‌ڵێك راوێژكاروسیاسی چاوله‌به‌رزبونه‌وه‌ی سیاسی ده‌كه‌ن به‌خێرایی له‌رێگای ره‌زامه‌ندی به هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك وئاراسته سیاسیه‌كانی به‌ده‌ست بێنن.
له لایه‌كی تر ئه‌مه سه‌رده‌كێشێت بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی ناكۆكی سیاسی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌نی تازه‌ی وه‌ك وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ش چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م دوای راگه‌یاندنی دووركه‌وتنه‌وه‌ی داودئۆغلۆ له كاروباری سیاسی، ئه‌ردۆگان ئاراسته‌ی گۆری له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌میانه‌ی هه‌ره‌شه‌ی پاشگه‌زبونه‌وه‌ی له به‌ڵێنه‌كانی توركیا كرد، كه له‌به‌رامبه‌ردا پێدانی فیزه‌ی شینگن بو، كه په‌یویست بو به پێوه‌ری سیاسی، ئه‌ردۆگان رایگه‌یان: توركیا پاشگه‌زده‌بێته‌وه له داواكه‌ی كه ده‌بێت یاسای نه‌هێشتنی تیرۆر هه‌مواربكرێته‌وه، هه‌رشه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئێمه به‌ریگای خۆمان ده‌رۆین ئێوه‌ش به‌رێگای خۆتان برۆن.
لایه‌كی تره‌وه پێوه‌ندی توركیا به ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ندێك ناكۆكی ده‌ركه‌وت به‌هۆی ئه‌و چاكبونه رێژه‌ی هه‌ردوولا له‌چه‌ند مانگی رابردوو ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و رۆڵانه‌ی كه داودئۆغلۆ بینی، كه گه‌یشت به چه‌ند رێكه‌وتنیك له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك له دانیشتنی نێوان ئۆغلۆو باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كه ئه‌ردۆگان و موریده‌كانی ناوحزب به‌هه‌وڵی پێچانه‌وه‌ی توركیان ده‌زانی، كه ئه‌مه به‌شێكه له‌و پلانه‌ی رۆژئاوا ئامانجیه‌تی كه سه‌رۆكی توركیا لابدات و رۆڵی سیاسی سه‌رۆكوه‌زیران به‌رزبكه‌نه‌وه ..
گۆڤاری دیر شینگلی حه‌فتانه كه له 13 مایۆی 2016 ده‌رچوو له وتارێكی دا چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌كات قه‌یرانه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌و به‌رلین قوڵتربێته‌وه، هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی ناكۆكیه‌كان زیاتر ده‌بن له دووی حوزه‌یران، كاتیك ئه‌ڵمانیا دان به‌بریاری یادكردنه‌وه‌ی پاكتاوی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌كات له‌ساڵی 1915، به‌بێ ره‌چاوكردنی دانوستانه‌كانی نێوان به‌لین وئه‌نقه‌ره، هاوپه‌یمانی په‌رله‌مانتاران ساڵی رابردوو له حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌دواداچونیان بۆ ئه‌م بریاره نه‌كرد، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ باڵاده‌ستبونی ئه‌ردۆگان له‌حكوم گرنگیان به هه‌ڵكشانی ناكۆكیه‌كان نه‌داوه، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه باڵی پارێزكاره نوێكان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نگێلا مێركرل له‌گه‌ڵ پارتی سۆشیالستی دیموكراتی له ئه‌ڵمانیان ده‌یانه‌وێت له ماوه‌ی سێ حه‌فته رێگاخۆشكه‌ن بۆ ئه‌م پرۆژه یاسایایه ــ هه‌روه‌ك ئه‌نجامیشیان داــ له ماسه‌ره‌تای مانگی 6/ 2016. مارتن شولتز به‌راشكاوانه رایگه‌یان مادام توركیا ئه‌و 72 دووپێوه‌ره‌ی تایبه‌ت به یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌یره‌وناكات، ئه‌ركێكی قورسه توركه‌كان بتوانن به‌بێ ڤیزا گه‌شت بكه‌ن بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا، توركیا 65 پێوه‌ری جێ به‌جێكردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوماناوی ماوه‌ته‌وه هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایی تیرۆره، كه یه‌كێتی ئه‌وروپا پێی وایه پێشێلی ئازادیه‌كان كراوه، هه‌موو جۆره نه‌یاریه‌ك بێ ده‌نگ كراوه.
سه‌رۆكی توركیا گوێ ناداته ئه‌و پارێزكاریه‌ی ئه‌وروپا روونی كرده‌وه كه پێی وایه یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ست له‌كاروباری توركیا وه‌رده‌دات، له گوتارێكی دا له‌باره‌ی ئه‌م پرسه گوتی: ئێوه كه‌ی ده‌ستتان به‌سه‌ر توركیا داگرتوه؟ برۆكسلی تۆمه‌تباركرد به پاساوهێنانه‌وه‌ی بێ بنه‌ما به‌بێ پابه‌ندبون به‌و خاڵه‌نه‌ی كه له‌گه‌ڵ داود ئۆغلۆ رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كردبوو.
به‌پێچه‌وانه‌ی شولتز كه ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی ئه‌ڵمانیه، كه‌پێی وایه سستی ده‌نوێنن له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان، مانفرید فیبه‌ر له پارتی یه‌كێتی مه‌سیحی كۆمه‌ڵایه‌تی له بافاریا هاوبه‌شی یه‌كێتی دیموكراتی مه‌سیحی به سه‌رۆكایه‌تی مێركل بۆ گۆڤاری تشبیگل بیر ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆگان به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵمان به بوختان وجوێن وهه‌ره‌شه، ئێمه خۆمان له‌به‌رامبه‌ر رێگایه‌كی داخراو ده‌بینینه‌وه، ئه‌وروپا پشت به توركیا نابه‌ستێت.
ئه‌ردۆگان هه‌ست ده‌كات خۆی نمونه‌یه هیچ هه‌لێك له‌ده‌ست نادات بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كه ده‌كرێت توركیا رێگای جیاوازی له له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا بگرێته به‌ر، بۆیه گوتی: ئێمه جوانكردنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه به‌بێ ڤیزه بچینه ناوخاكی ئه‌وروپا، هه‌روه‌ك جه‌ختی كرده‌وه ئێوه به‌رێگای خۆتان دابرۆن ئێمه‌ش به‌رێگای خۆمان داده‌رۆین هه‌روه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكرد.
هه‌روه‌ك بوركان سه‌هوبی به‌رپرس له دۆسه‌ی كاروباری یه‌كێتی ئه‌وروپاو باڵوێزی پێشوو له یه‌كێتی ئه‌وروپا لێدوانێكی هاوشێوه‌ی دا جه‌ختی كرده‌وه، كه توركیا یاسای نه‌هێشتنی تیرۆر له‌پێناو سه‌فكردن به‌بێ ڤیزه هه‌موارناكاته‌وه .
ره‌نگدانه‌وه‌كانی رۆیشتنی ئۆغلۆ له‌حكومه‌ت به‌رامبه‌ر كورد:
له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی كه داودئۆغلۆ له پرسی كورد نزیك بوو له تیۆوی (سفركرد)ن له كێشه‌ناوخۆی ده‌ره‌كیه‌كان كه به16 لاپه‌ره له‌كتێبی (كتابه العمق الاستراتیجی) داود ئۆغلۆ پێی وایه فراوانكردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا له رووی سیاسی وئابوری (EU) خستنه گه‌ری هه‌وڵه‌كان بۆ بونی ئه‌ندامێتی ته‌واو له یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی هه‌یه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی پارتی كرێكاری كوردستان، بۆیه ده‌بێت توركیا ئه‌م كێشه‌یه چارسه‌ربكات به‌هه‌موو رێگا گونجاوه‌كان وپێدانی وێنه‌یه‌كی گونجاو به جیهان له‌پێناو فراوانكردنی پێوه‌ندی دبلۆماسی، له لایه‌كی تره‌وه نوسه‌ری ئه‌م دێرانه به‌هۆی پێوه‌ندی كۆنی مامۆستایه‌تی له زانكۆی ئیسلامی جیهانی له‌مالیزیا له‌گه‌ڵ دادوئۆغلۆ چه‌ند جارێك پێشنیارم به‌شێوه‌ی نوسین پێداوه بۆ چاره‌سه‌كردنی ئه‌م پرسه به‌شێوه‌ی ئاشتیانه، له پێناو چاره‌سه‌ری ئاشتیانه، ئه‌و بروای وایه كه كرانه‌وه له‌سه‌ر پرسی كورد بكرێت، له‌میانه‌ی دروستكردنی پێوه‌ندی به‌هێز له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌وه بوو ساڵی 2009 ده‌ستپێشخه‌ری كرد بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد له‌پێناو گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری ئاشتیانه، چه‌ندین دانیشتنی نهێنی له‌نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجام درا، به دانوستان ناوبرا، به‌تایبه‌ت دانیشتنه نهێنیه‌كه‌ی ئۆسلۆ كه نزیك بوو بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی كرده‌ی به‌ر له‌ئاشكراكردنی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی فتح الله گوله‌ن .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توندترین هێرشكرایه سه‌ر پارتی كرێكاران له‌ژێر سێبه‌ری حكومه‌ته‌كه‌ی داود ئۆغلۆ، به‌ڵام ئه‌و له‌وه هۆشیارترو خاوه‌ن ئه‌زمونتره كه باوه‌ربكات پارتی كرێكاران به‌جه‌نگ كۆتایی بێت، یادگه‌ی مێژوویی ئه‌و ئه‌كادیمه به‌هێزتره له‌وه‌ی رێگا به‌خۆی بدات جلی سه‌ربازی له‌به‌ربكات وبچێته به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ پارتی كرێكاران جه‌نگ رابگه‌ینێت كه ده‌بێت چه‌كداران ریشه‌كێش بكرێن، ئه‌و ده‌زانی كه هه‌موو هێرشه سه‌ربازیه‌كانی رابردوو هیچی پێ نه‌كراوه، بۆ له‌ناوبردنی پارتی كرێكاران كارێكی ئه‌سته‌مه.
داود ئۆغلۆ له‌هه‌وڵدابوو رێگایه‌كی تر بدۆزێته‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی ئاشتیانه، نه‌ك به‌شێوه‌و میكانزمی رابردوو، به‌ڵام به‌رێگای پێشكه‌شكردنی كه‌مترین گرنگی وزۆرترین ده‌ستبه‌ردانی بچوك . .
به‌سروشتی حاڵ ئه‌گه‌ر داودئۆغلۆ به‌رده‌وامیش بوایه وه‌ك سه‌رۆك له پارتی فه‌رمانره‌واو سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا هیچ میكانزێكی نه‌ده‌دۆزیه‌وه بۆ به‌شداری هه‌ده‌په‌و په‌كه‌كه، به‌ڵام ئه‌و لێی ده‌كۆڵیه‌وه، ئه‌مه‌ش زیاتر بووه هۆی دڵه‌راوكێی ئه‌ردۆگان به‌راشكاوانه له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌ك بڵێت: له ئێستادا هیچ دانوستانێك له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ناكه‌یان، په‌كه‌كه‌و هه‌ده‌په لایه‌نی گفتوگۆ نین له داهاتوو، پێشتریش داودئۆغلۆ له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسانی 2016 به‌ڵێنی به‌چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی كورد دابوو ئاماده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كانه له‌پێناو رازیكردنی پارتی كرێكاران بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له توركیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بارودۆخه‌كه له‌ریشه‌وه گۆرا، له‌م رووه‌وه‌ی بن عه‌لی یه‌ڵدرم شانبه‌شانی ئه‌ردۆگان وه‌ستا، رایانگه‌یاند كه كه‌مترین وه‌ستان له‌ریشه‌ده‌ركێشانی یه‌كجاره‌كی پارتی كرێكارانی توركیایه، له‌هه‌مان كات كاره‌كه په‌یوه‌ست بویه‌وه به‌و پرۆسه‌ی سیاسی له‌پێناو گه‌یشتن به گۆرانكاری له سیسته‌می سیاسی له په‌له‌مانیه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌ردۆگان ره‌زامه‌ند بوو له‌پێناو رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی كاری نه‌ته‌وه‌ی(MHP) رایگه‌یاند هێرشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ سه‌ر پارتی كرێكاران، ئه‌مه‌ش به ره‌وشتێكی نمونه‌ی داده‌نرێت له‌پێناو رازیكردنی سه‌رۆكی پارتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، وه‌ك مییكانزێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی (MHP) له‌په‌رله‌مان بۆ گۆرینی سیسته‌می سیاسی له په‌له‌مانی توركیا.
له 20 مایس إسماعیل كه‌رمان سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند ده‌نگدان به‌شێوه‌ی نهێنی ئه‌نجام دراوه، له 376 ئه‌ندام له‌كۆی 550 ئه‌ندام كه ده‌كاته سێیه‌كی ئه‌ندامان ده‌نگیان پێی داوه، كه رێگا ده‌ده‌ن ئه‌و پارێزبه‌ندیه لادرێت، ئۆپۆزسیۆنی حكومه‌ت پێی وایه لادانی ئه‌وپارێز به‌ندیه به‌شێكه له ستراتیژیه‌تی له‌ریشه هه‌ڵكێشانی پارتی گه‌لی دیموكرات له‌په‌رله‌مان وبه‌هێزكردنی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی فه‌رمانره‌واو به‌هێزكردنی په‌له‌مان بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی.
140 دۆسه‌ی تۆماركراو هه‌یه له‌دژی ئه‌ندامانی هه‌ده‌په، پارتی گه‌لی دیموكراتی پێی وایه ئه‌وه‌ی حكومه‌ت گرنگی پێ ده‌دات بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی سیاسی پارتی كرێكارانی قه‌ده‌غكراو، كه رێكخراوێكی تیرۆرستیه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌و واشنتۆو برۆكسل له لیستی تیرۆره، له پرۆژه یاسای دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی هه‌ده‌په له‌په‌رله‌مان، له دوای ئه‌م بریاره صلاح ا‌لدین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په رایگه‌یاند ئه‌ردۆگان په‌شیمان ده‌بێته‌وه له ده‌ستگیركردنمان، له لێدوانیكی بۆ رۆیته‌رز رایگه‌یاند لادانی پارێزبه‌ندی توندوتیژی زیاد ده‌كات دیموكراسی ده‌خنكێنێت، له ئێستادا په‌له‌مانتاران سود له‌م پارێزبه‌ندیه وه‌رده‌گرن، له داهاتوو په‌له‌مانتاران رووبه‌روی قانونی نوێ ده‌بنه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه‌یان، 50 په‌رله‌مانتاری پارتی گه‌لی دیموكراتی به‌سه‌رۆك و گه‌وره ئه‌ندامانی ئه‌م حزبه رووبه‌ری لێپرسینه‌وه ده‌بن، ئه‌م رووداوه‌ش بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تره له پێوه‌ندی توركیا‌و رۆژئاوا ده‌دات، به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری شتیڤن زایبه‌رتی وته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌ڵمانی رایگه‌كاندووه ئه‌نجێلا مێركل له كۆبونه‌وه‌ی دووشه‌مه له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆكی توركیا باسی ده‌كات، له‌باره‌ی ئه‌م ره‌زامه‌ندیه‌ی په‌رله‌مانی توركیا زایبه‌رت گوتی: پرۆژه بریاری لادانی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌لمانتاران حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا پێی وایه ئه‌مه جه‌مسه‌رگیری زیاده‌كات له ناكۆكی سیاسی ناوخۆی توركیا، ئێمه‌شی توشی دڵه‌راوكێ كردووه، راشیگه‌یاند ئه‌م بابه‌ته به‌ته‌واوی له‌نێوان ئه‌و بابه‌تانه‌یه كه راوێژكاری ئه‌ڵمانی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كات له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا، له په‌راوێزی لوتكه‌ی مرۆڤایه‌تی له ئه‌سته‌نبوڵ، به‌كرده‌ییش لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ركرا له‌كاتی سه‌ردانی مێركل بۆ ئه‌نقه‌ره.
گاریگه‌ری له‌سه‌ر كورد ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆگان رووی كرده بژارده‌ی دووه‌م، واته هه‌ڵبژاردنی گشتی، ئه‌وه‌ش ده‌كریت، به‌گوێره‌ی تێروانینی هه‌ندێك له چاودێران، ئه‌ردۆگان پێی وایه هه‌ڵبژاردن بكرێت له‌كاتی گونجاو ــ له‌وانه‌یه ئه‌م پایزه بێت ــ ئه‌وكات هه‌ده‌په‌و پارتی نه‌ته‌وه‌ی ناتوانن به‌ربه‌ستی 10% ببڕن، پارتی دادوگه‌شه‌پیدان چانسی به‌ده‌ستهێنانی كورسی زیاتری ده‌بێت بۆ پێشه‌كه‌شكردنی ده‌ستوری نوێ وسیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی.
ئه‌و هه‌ڵكشانه‌ی توركیا ده‌بێته هۆی جوڵانی كورد له‌سوریا بۆ خێراكردنی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی پارتی كرێكاران له‌ناوخۆی توركیا، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی به‌هه‌ده‌ردانی زیاتری تواناكانی توركیا له‌میانه‌ی وه‌رگرتنی حكومه‌تی ژماره 64 به‌سه‌رۆكایه‌تی داودئۆغلۆ له 28 ئابی 2014، كه توركیا توندترین كرده‌ی توندوتیژی به‌خۆیه‌وه دیوه، كه كوژرانی 283 سه‌رباز، 174 پۆلیس، 9 پاسه‌وانی گونده‌كان، 466 كه‌س له هێزه‌كانی ئاسایش، چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك له یۆنیۆی 2015 ئه‌نقه‌ره رووبه‌روی بویه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌سنته‌بۆڵ سورتش، بورصا، رووبه‌روی هێرش بونه‌وه سه‌دان قوربانی لێكه‌وته‌وه.
داهاتووی په‌یوه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ توركیا: \
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیه‌كی به‌هیزی سیاسی وئابوری له‌نێوان حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان وحكومه‌تی هه‌ریم هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رێز مسعود بارزانی پێوه‌ندی به‌هێز هه‌یه كه ته‌ركیز له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن، وه‌ك پێوه‌ندی ئابوری په‌یوه‌ست به دۆسه‌ی نه‌فت وغاز، ئه‌و ته‌حه‌دیه‌ی په‌كه‌كه پێكی هێناوه بۆ هه‌ردوولا، حكومه‌تی بن عه‌لی یه‌ڵدرم له شوێن حكومه‌ته‌كه‌ی داودئۆغلۆ نابێت چونكه ئه‌و باش له‌و په‌یوه‌ندیه گه‌یشتبوو، ئه‌و پێوه‌ندیه له قۆناغی داهاتوو كاریگه‌ر ده‌بێت به‌وسێ فاكته‌ره:
یه‌كه‌م: هاوپه‌یمانی پارتی نه‌ته‌وه‌یی وحكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان له پاڵپشتیكردنی گۆرانكاری دیاریكراو، كه توركیا ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی پارتی كاری نه‌ته‌وه‌ی به‌لاوه گرنگتره، كه توركیا دوور ده‌خاته‌وه له دۆسه‌ی عێراق به‌دیاریكراوی پێوه‌ندی به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه، هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌ته هه‌رێمیه‌كان له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندی كورد ده‌بێت.
له نه‌مانی داودئۆغلۆی هاورێی گیانی به‌گیانی مسعود بارزانی گروپێك له راوێژكاره نوێكانی ئه‌ردۆگان هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرنگی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن.
دووه‌م: له‌ماوه‌ی دوای ویستێك له‌لای ئه‌ردۆگان دروستبووه، كه دووربكه‌وێته‌وه له رۆژئاوا له ئێران نزیك بێته‌وه، بۆ هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌دژی پارتی كرێكارانی كوردستان، به‌تایبه‌ت كه له‌م دواییه له باشوری سوریا فیدراڵیه‌تیان راگه‌یاند به‌ناوی (رۆژئاوا) ، به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئێران وسوریا.
سێیه‌م: چاوه‌روانكراوه ناكۆكیه‌كانی نێوان توركیا‌و رۆژئاوا هه‌ڵكشێن، كه ئه‌مه پاڵ به وڵاتانی رۆژئاوا ده‌نێت چاودێری دۆسه‌كانی گه‌نده‌ڵی په‌یوه‌ست به گرێبه‌سته بازرگانیه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت گرێبه‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه، له ماوه‌ی پێشوو ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بارزگانێكی ئێرانی ده‌ستگیركردووه كه ره‌گه‌زنامه‌ی توركی هه‌بوو، كه تۆمه‌تباربوو به بازرگانی نا یاسایی، ئیداره‌ی ئۆباما حكومه‌تی ئه‌ردۆگانی تۆمه‌تباركردووه، كه به‌شێكه له‌و گرێبه‌ستانه.
له حاڵه‌تی راگه‌یاندنی گشتپرسی له هه‌رێم حكومه‌تی توركیا ره‌زامه‌ند نابێت له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تێكچونی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌و درزی گه‌وره دروست ده‌كات له‌نێوان هه‌ردوولا.
هه‌روه‌ك كوردستانی باكور به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی سه‌ربازی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت له‌رووی سه‌ربازیه‌وه، ناكۆكیه سیاسیه‌كان زیاترده‌بن له‌میانه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی هه‌ده‌په له په‌رله‌مان وراگرتنیان، گریمانه‌یه‌كی ترهه‌یه كه به‌هێزه ئه‌ویش په‌كه‌كه جه‌نگ بگوازێته‌وه بۆ قوڵایی خاكی كوردسانی باشور له میانه‌ی سه‌نگه‌ری سنجارو، هه‌ڵكشانی زیاتری رووبه‌روونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و گۆران بۆ قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته، هه‌روه‌ها زیادبونی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆریه‌كانی نه‌فت غاز ده‌گوازنه‌وه بۆ توركیا.
به‌كورتی لادانی داودئۆغلۆ له ده‌سه‌ڵات توركیا كه‌سێكی شاره‌زای له به‌رێوه‌بردنی دۆسه‌كانی ململانێی ناوخۆی و دبلۆماسێكی شاره‌زای له‌ده‌ست دا، كه زۆر پێویست بوو، توركیا له داهاتوو ململانێی ناوخۆی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بێت له ناكۆكیه پێوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه‌ی داودئۆغلۆ پرسی كورد له باكور به‌روه ئاراسته‌یه‌كی خراپتر ده‌بات په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
به‌روار: 23/06/2016
بینین: 1544
|