ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني و ده‌وڵه‌تي ديني, دوو بژارده‌ى جياوازي حوكمڕاني
ئيمداد ته‌ها
سيسته‌مي سياسي بۆ به‌ڕێوه بردني وڵات يه‌كێكه له‌و پێويستيانه‌ى كه زۆرێك له‌بيرمه‌ندان و شاره‌زايان باسيان له‌گرنگي و پێويستي هه‌بوني كردوه, بۆ به‌ڕێوه‌بردني كار‌و باري ژياني ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه‌ى به‌يه‌كه‌وه به‌ستراون و ژيان ده‌گوزه‌رێنن له پارچه زه‌ويه‌كي دياريكراوداو ناوي هه‌رێم- نيشتمان-ي , به‌سه‌ردا بڕاوه. ده‌مانه‌وێت لێره‌دا ده‌رباره‌ى ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني و ديني بدوێين, بزانين ئه‌و دوو چه‌مكه به ماناى چي دێن و كار له‌سه‌ر چي ده‌كه‌ن, سه‌رنجي زانا و بيرمه‌ندان له‌مه‌ڕ ئه‌م بابه‌ته و پايه بنه‌ڕه‌تييه‌كاني چييه.
ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني و بنه‌ما سه‌ره‌كيه‌كاني
ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني, ناسێنراوه به‌وه‌ى كه بريتيه له‌و ده‌وڵه‌ته‌ى هه‌ڵده‌ستێت به‌پارێزگاري كردن له هه‌مو هاونيشتمانيان, به‌بێ گوێ دانه ئه‌وه‌ى كه ئه‌م هاونيشتمانيه سه‌ر به‌كام نه‌ته‌وه‌يه‌و چ ئاينێكي هه‌يه‌و هه‌واداري چ ڕه‌وتێكي فيكرييه(1).
يان بريتيه له‌كۆبونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه خه‌ڵكانێك له ناوچه‌يه‌كي جوگرافيدا ده‌ژين, هه‌مويان به‌يه‌كساني مل كه‌چي ياساو سيسته‌مێكي دياريكراون, لايه‌نێكي ده‌سه‌ڵاتداريش هه‌يه هه‌ڵده‌ستێت به‌جێ به‌جێ كردني ياسا به‌سه‌ر هاونيشتمانياندا بۆ هێنانه‌دي داد په‌روه‌ري و يه‌كساني, وه مه‌رجي سه‌ره‌كي بۆ دروست بوني ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني ئه‌وه‌يه كه هيچ يه‌كێك له‌هاونيشتمانيان ماف و سه‌روه‌رييه‌كاني نه‌كه‌وێـته مه‌ترسيه‌وه به‌هه‌رجۆر و بيانويه‌ك بێت‌و حكومه‌ت به‌هه‌مو شێوازێك پارێزگارييان بكات(2).
به‌م پێيه‌ش ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني خۆي له هاونيشتماني بوندا ده‌بينێته‌وه و چه‌قي سه‌ره‌كي بيركردنه‌وه و ڕه‌فتار كردن و داناني ياساو به‌رژه‌وه‌نديه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماني ( المواطنة) هاونيشتماني بوون ده‌بێت.
بۆ دروست بوني ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني چه‌ند بنه‌مايه‌كي سه‌ره‌كي و گرنگ هه‌ن:
1- تێكه‌ڵ نه‌كردني دين و سياسه‌ت. له‌گرنگترين بنه‌ماكاني ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌نيه, به‌ومانايه‌ى ده‌وڵه‌ت له‌م باره‌دا دژايه‌تي هيچ ئاينێك ناكات و ڕێگري له بڵاو بونه‌وه‌شى ناكات, به‌ڵكه ناهێڵێت ئاين بۆ مه‌رامي سياسي به‌كار بهێنرێت و ئاين و سياسه‌ت له‌يه‌كتري جيا ده‌كاته‌وه. چوون به‌كار هێناني ئاين بۆ مه‌رامي سياسي ده‌بێته هۆي ڕاڤه‌و لێكدانه‌وه‌ى ده‌قي ئاين به‌پێي هه‌واو هه‌وه‌سي خه‌ڵك و پيرۆزي خۆي له‌ده‌ست ده‌دات. ئاين له‌م كاته‌دا ڕۆڵي ته‌نها له دروست كردني تاكێكي به‌ڕه‌وشتو هه‌وادار بۆ وڵاتي خۆي ده‌بێت.
2- هاونيشتماني بوون, يه‌كێكه له‌بنه‌ما سه‌ره‌كيه‌كاني ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني, كه له‌م باره‌دا تاكه‌كاني ژێر سايه‌ى ئه‌م ده‌وڵه‌ته نه به‌پله‌و پايه‌يان, نه به كار‌و پيشه‌يان, نه به نه‌ته‌وه‌و ئاينيان ناناسرێنو تايبه‌تمه‌نديه‌كي جياوازيان نابێت له خه‌ڵكاني تر.
هه‌مو كه‌سێك له‌سه‌ر بنه‌ماى هاونيشتماني بون مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێتو هه‌مو كه‌سه‌كان چوون يه‌كن له‌به‌رده‌م دادگاداو ياسا سه‌روه‌ر ده‌بێتو هه‌موو كه‌سێك كۆمه‌ڵێك ئه‌ركي له‌سه‌ره‌و له‌به‌رامبه‌ريشدا مافي خۆي هه‌يه له‌م وڵاته‌دا.
3- يه‌كێكي ديكه له‌بنه‌ماكاني مه‌ده‌ني بوون فه‌راهه‌م كردني ئاشتي و خۆشگوزه‌راني و دروست كردني گياني لێبورده‌ي و دان به‌يه‌كتردا نانه هه‌رچه‌نه بۆچونيشمان جياوازبێت و وه‌ك يه‌ك بيرنه‌كه‌ينه‌وه.
4- يه‌كێكي ديكه له بنه‌ماكاني مه‌ده‌ني بون پياده‌كردني ديموكراتييه له حوكمڕانيدا. به‌ومانايه‌ى ڕێگه نادات جڵه‌وي حوكمڕاني بگيرێته ده‌ست له‌لايه‌ن كۆمه‌ڵه خه‌ڵكانێكه‌وه و هه‌ڵده‌ستێت به‌ڕه‌ت كردنه‌وه‌ى قۆرخ كردني ده‌سه‌ڵات له‌لايه‌ن ڕه‌وتێكي فيكري يان بنه‌ماڵه‌يه‌ك يان تاكه كه‌سيك يان ده‌سته‌يه‌كه‌وه(3).
5- مه‌رجه‌عيه‌تي ده‌وڵه‌ت پايه‌نده به بۆچوني هاونيشتمانيانه‌وه و هه‌ر مه‌رجه‌عيه‌تێكيان پێ باش نه‌بێت ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بۆچوني هاونيشتمانيان به‌مه‌رجه‌عي ناگرێت, به‌تايبه‌ت مه‌رجه‌عيه‌تي ديني, به‌هۆي تێكگيراني به‌ندو ده‌قه‌كاني ئاين له‌گه‌ڵ ئاين و مه‌زهه‌بي خه‌ڵكو, ئاين كار له‌شێوه‌ى ڕه‌فتاري ده‌وڵه‌ت ده‌كات به‌رامبه‌ر ئاينو مه‌زهه‌بي هاونيشتمانيان.
ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني هيچ بيركردنه‌وه‌و تێگه‌شتنێكي ئايني به‌سه‌ر خه‌ڵكيدا ناچه‌سپێنێت و ڕێگه به زاڵ بوني هيچ بيركردنه‌وه‌يه‌كي ئايني نادات به‌سه‌ر خه‌ڵكدا.
6- جياكارييه‌كي ته‌واو له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتي مزگه‌وت و كه‌نيسه ده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتي سياسيدا و ڕێگه نادات هيچ لايه‌ك ده‌ست له‌كارو باري يه‌كتري وه‌ربده‌ن و ئاين ته‌نها ڕۆڵي له بابه‌ته ڕه‌وشتيو كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كاندا ده‌بێت(4).
مێژوو و هه‌لومه‌رجي سه‌رهه‌ڵداني بيرۆكه‌ى ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني
بيرۆكه‌ى ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني نوێ نيه, به‌ڵكه ڕيشه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فره‌زان و پياوه ژيره‌كاني يۆنان, له‌سه‌ده‌كاني پێش زاين, ئه‌م فره‌زان و پياوه ژيرانه يه‌كه‌مين كه‌س بون ئه‌م بيرۆكه‌يه‌يان هێنايه‌كايه‌وه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى تارمايي ده‌سه‌ڵات كه له‌وكاته‌دا هه‌مو ويست و بۆچونێكي كۆمه‌ڵگه‌ى يۆناني داپۆشيبو.
له‌گه‌ڵ كاريگه‌ري فره‌زاني( الفلسفة) له بنياد ناني بيرۆكه‌ى مه‌ده‌ني بوون, به‌ڵام هێشتا جياوازيه‌كي ئه‌وتۆ هه‌يه له‌نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى له‌يۆنان هه‌بوه له‌و كاته‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته ليبراليه‌ى له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌يه.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا كۆمه‌ڵگه‌ى يۆناني دابه‌ش بوبو به‌سه‌ر چه‌ند چينێكدا كه خۆي ده‌بينيه‌وه له چيني ئه‌رستۆكراته‌كان كه پێكهاتبون له ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و پياواني كه‌نيسه‌و دادوه‌ره‌كان.
پاشان چيني دووه‌م به‌دوايدا دێت كه خۆي له پيشه‌وه‌ره‌كاندا ده‌بينێته‌وه و چيني سێيه‌ميش ده‌سته‌ى جوتياران و هه‌ژارانه, له‌خوار ئه‌مانيشه‌وه چيني كۆيله‌كان دێت.
فره‌زانه‌كانيش بۆچونيان وابو كه سێ چيني خوار چيني ئه‌رستۆكراته‌كان هيچ مافێكي سياسي و كۆمه‌ڵايه‌تي و فه‌لسه‌فييان نيه‌و, جگه‌له چيني يه‌كه‌م كه‌سي ديكه بۆي نيه توانايي وده‌سه‌ڵاتي سياسيو كۆمه‌ڵايه‌تي و جێ به‌جێ كردن وه‌ربگرێت(5).
هه‌رچي تايبه‌تيشه به ئه‌وروپاوه, بيرۆكه‌ى ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني له‌ئه‌نجامي ئه‌و سته‌مو زه‌بون كردنه‌ى كه‌نيسه‌و پاپاكانه‌وه ده‌كرا به‌رامبه‌ر تاكه كاني كۆمه‌ڵگه هاته‌كايه‌وه.
كه پيرۆزيه‌كي له ڕاده به‌ده‌ريان به‌خشيه پاپاكان و دانان و لابردني هه‌ر جڵه‌وگيرێكي حوكمڕاني له‌ژێر ده‌ستي پاپادا ده‌بوو. هاوكات ده‌سه‌ڵات و حاكمي دانراويش ده‌بوه سێبه‌رو بريكاري خوا له‌سه‌ر زه‌ويو به‌هه‌موو جۆرێك ڕه‌خنه لێگرتن‌و به‌رهه‌ڵستي كردني قه‌ده‌غه‌بوو.
ده‌توانين شێوازي حوكمڕاني ئه‌وروپا له‌م چه‌ند خاڵه‌دا ببينين:
1- ده‌سه‌ڵاتي حوكم به‌ده‌ست پيرۆزه و, جێنشيني خودايه له‌سه‌ر زه‌ويو كار‌و باري قه‌ڵه‌مڕه‌ويه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌ده‌بات.
2- ده‌سه‌ڵاتي پادشايه‌تي ده‌سه‌ڵاتێكي باوكانه‌يه, واته پادشا له‌بري خودا داده‌نيشێت كه باوكي ڕاسته‌قينه‌ى توخمى مرۆڤايه‌تيه.
3- بۆ خه‌ڵكاني ژێرده‌سته نيه, ته‌نها گوێ ڕايه‌ڵي كوێرانه نه‌بێتو هيچ مافێكيان له‌هه‌مبه‌ر جڵه‌وگيردا نييه.
به‌م پێه‌ش بيرۆكه‌ى سيۆكراتي هاته كايه‌وه, له‌چاخه‌كاني ناوه‌ڕاست ده‌سه‌ڵاتي ئه‌وروپاي له‌ژێر ده‌ستدابوو.
ثيۆكراتي به‌ماناى گرتنه‌ده‌ستي ده‌سه‌ڵاتي سياسي و حوكمڕاني دێت له‌لايه‌ن پياواني ئايني و كه‌نيسه‌وه‌و وايان پيشانده‌دا هاوكاري ده‌كرێن ڕاسته‌وخۆ له‌لايه‌ن خوداوه (6).
ئه‌مانه بونه هۆكاري دروست بوني بيرۆكه‌ى ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني و ئه‌وروپيه‌كان به‌م رێگه‌يه –بيرۆكه‌ى ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني- خۆيان ڕزگار كرد له‌و سته‌مو تاريكي و كهونه‌ت و ثيۆكراتيه‌ى دوونياى لێ تاريك كردبون.
- له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا چه‌ند هۆكارێكي ديكه هه‌ن بۆ ته‌شه‌نه‌كردني بيرۆكه‌ى مه‌ده‌ني بوون, له‌وانه:
- ئه‌و وته باوه‌ى كه له‌ناو ئايني مه‌سيحيدا باو بو كه ده‌ڵێت( ئه‌وه‌ى هي قه‌يسه‌ره لێي گه‌رێ بۆ قه‌يسه‌ر, ئه‌وه‌شي هي خودا لێي گه‌رێ بۆخودا), له‌مه‌شه‌وه دووجيهانيان هێنايه‌كايه‌وه, ئه‌وانيش ( جيهاني گيان) و ( جيهاني ماك)ه.
- بانگه‌شه‌ى ماكيافيلي بۆ جياكردنه‌وه‌ى ئاين و سياسه‌ت و ره‌وشت له يه‌كدي.
- بزوتنه‌وه‌ى ڕيفۆرم خوازي پرۆتستانته‌كان كه هه‌وڵي نه‌هێشتنو كه‌مكردنه‌وه‌ى تارمايي كه‌نيسه‌ى ده‌دا له‌ژيانو سياسه‌تي كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌وروپيدا.
- ئه‌و گۆرانكاريه خێرايانه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌وروپي به‌خۆيه‌وه بيني له‌سه‌رده‌مي شۆڕشدا, له‌گرنگ ترينيان شكاني ده‌سه‌ڵاتي كه‌نيسه‌و زاڵ بون‌و گه‌شه‌كردني ئاوه‌زو ده‌ركه‌وتني چه‌ندين بزوتنه‌وه‌و ڕه‌وتي فيكري و ئايني جۆراو جۆر له ئايني و رێچكه بێ باوه‌ڕي و مادديه‌كان.
- ئه‌و گۆڕانكارييانه‌ى شۆڕشي فه‌ره‌نسي هێنايه‌كايه‌وه و ئه‌و بنه‌مايانه‌ى كار پێكرد كه بنه‌ماى ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌نين, له‌وانه كۆتاى هێنان به‌ده‌سه‌ڵاتي كه‌نيسه.
- ڕۆڵي جوله‌كه‌كان له‌شۆرشي فه‌ره‌نسيدا, بۆ ئه‌وه‌ى ڕزگاريان ببێت له‌و سته‌مه‌ى لێيان ده‌كرا به‌هۆي جياوازي ئاينيه‌وه.(7).
له‌پاش ناساندن‌و هه‌لو مه‌رجي سه‌رهه‌ڵدانو هۆكاره‌كان, دێينه سه‌ر جێ به‌جێ كردن‌و په‌يوه‌ندي ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني به كۆمه‌ڵگه ئيسلاميه‌كانه‌وه و بۆچوني بيرمه‌ندو زانا موسوڵمانه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌م چه‌مكه و تێڕوانينيان بۆي. كاتێك له بۆچونه‌كان ورد ده‌بينه‌وه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تي مه‌دني ده‌توانين پۆلێني بكه‌ين بۆچه‌ند بۆچونێكي سه‌ره‌كي.
بۆچوني يه‌كه‌م: ڕه‌ت كردنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌نيه به‌شێوه‌يه‌كي بن بڕ. هه‌ندێك له‌زاناو بيرمه‌نداني ئيسلام به‌هيچ ته‌رزێك ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني به‌شياو بۆ كۆمه‌ڵگه ئيسلاميه‌كان نابيننو پێيان وايه بيرۆكه‌ى ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني وه‌ك ڕێگه چاره‌يه‌ك بۆ ئه‌وروپيه‌كان بۆ رزگار بوون له‌حوكمي ثيۆكراتي و جێبه‌جێ كردني ئه‌م بيروكه‌يه له‌نشيمه‌ني موسوڵمانان كه به‌هه‌مان ئه‌و بارودۆخه تاڵ‌و دژواره‌دا تێنه‌په‌ڕيونو ئه‌و لادان‌و شێواندني دينو سته‌مه‌ى له‌وێ كرا لێره به‌دي ناكرێت, جۆرێك له پشێويو نه‌فامي دێنێته‌كايه‌وه‌و هيچ پاساوێكي نييه.
هه‌ركه‌سێكيش بانگه‌شه‌ى دروست كردني ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني بكات, ئيسلامي چواندوه به‌و ياسايانه‌ى كه‌نيسه‌ى كاسۆليكي له ئه‌وروپا دايناو په‌يوه‌ندي به‌دينه‌وه نه‌بوو.(8).
هه‌روه‌ها- خاوه‌ناني ئه‌م بۆچونه- پێيان وايه هه‌موو پێشكه‌وتنو به‌ده‌ست هێناني سه‌ركه‌وتنو خۆشبه‌ختيه‌كي موسوڵمان به‌ستراوه به گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ كار كردن به‌قورئانو فه‌رمووده‌و كار‌و كرده‌وه‌ى موسوڵمانان له‌چاخه يه‌كه‌مينه‌كاندا, به‌پێي ئه‌م بۆچونه موسوڵمانه يه‌كه‌مينه‌كان چۆن توانيان سه‌ر كه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ته‌نها به‌وه به‌ده‌ست دێت‌و پێويسته خۆمان له‌هه‌موو به‌رنامه‌و په‌يڕه‌وه‌كاني ڕۆژاوا‌و بێگانه داڕنين.(9).
بۆچوني دووه‌م: په‌سه‌ند كردني ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌نييه به‌شێوه‌يه‌كي گشتي, خاوه‌ناني ئه‌م بۆچونه به ڕۆژاوا گه‌راكان ده‌ناسرێن, پێيان وايه پێشكه‌وتني كۆمه‌ڵگه‌ى ئيسلامي به‌ده‌ست گرتن به سيسته‌مو ياساكاني ڕۆژاواوه ده‌بێت.
پێيان وايه په‌سه‌ند كردني هه‌مو بڕگه‌و ماناى زاراوه‌كاني ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني چتێكي پێويسته له‌هه‌مو ڕوه‌كانه‌وه, بۆ نمونه ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني به‌شێكه له ليبڕاليه‌ت وه‌ك به‌رنامه‌و سيسته‌مێكي ته‌واو, هه‌ڵوێستيشي به‌رامبه‌ر ئاين سيكۆلارييانه‌يه, له‌ڕوي ئابوريشه‌وه سيسته‌مێكي ڕه‌ئس مالييه.
هه‌روه‌ها خاوه‌ني ئه‌م بۆچونه ده‌ڵێت له‌ئيسلامدا ده‌وڵه‌تي ديني له‌پاش پێغه‌مبه‌ر درودي خواى له‌سه‌ر بێت بوني نه‌بوه‌و جێنشينه‌كان جێنشيني پێغه‌مبه‌ر بوون نه‌ك هي خوداى گه‌وره‌و له‌ئيسلامدا پێويسته كار‌و باري وڵات به ڕاوێژكردن به‌ڕێوه بچێت و جگه له‌شيعه‌ى دوازده ئيمامي كه باسيان له‌ويلايه‌تي فه‌قيهـ كردوه‌و نزيك بون له‌ده‌وڵه‌تي دينيه‌وه, هيچ گروپێكي ديكه باسي له‌ده‌وڵه‌تي ديني نه‌كردوه(10).
بۆچوني سێ يه‌م: له‌هه‌مبه‌ر ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني بۆچوني ڕه‌خنه ئامێزه و له‌هه‌مان كاتيشدا نه‌به‌شێوه‌يه‌كي بن بڕ ڕه‌تي ده‌كاته‌وه‌و نه‌به‌شێوه‌يه‌كي گشتيش په‌سه‌ندي كات.
به‌ڵكه له‌م نێوه‌نده‌دا كۆمه‌ڵێك له بڕگه‌و بابه‌ته‌كاني ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني به به‌شێك له‌ئيسلام ده‌بينێتو پێي وايه هيچ ناكۆكييه‌كي له‌گه‌ڵ بابه‌ته جێگيرو نه‌گۆڕه‌كاني ئيسلام‌دا نيه‌و كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه‌و بڕگه‌شي تێدايه له‌گه‌ڵ ئيسلام تێكده‌گيرێنو په‌سه‌ندي ناكات.
هه‌روه‌ها خاوه‌ناني ئه‌م بۆچونه پێمان ده‌ڵێن ده‌كرێت پێش كه‌وتني كۆمه‌ڵگه ئيسلاميه‌كان به‌ده‌ست گرتن بێت به‌هه‌ر سيسته‌مێكي پێشكه‌وتوي جيهاني كه ناكۆك نيه له‌گه‌ڵ ياسابنه‌ڕه‌تي و هێڵه گشتيه‌كاني ئيسلام‌دا, جا ئه‌م سيسته‌مه به‌رهه‌مي ده‌ستي موسوڵمان بێت يان جگه‌له موسوڵمانان.
له‌و خاله سه‌ره‌كيانه‌ش كه ئيسلام‌و ده‌وله‌تي مه‌ده‌ني تێيدا ته‌بان له‌سه‌ري, ئه‌وه‌يه كه ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌نه پاڵ گه‌لو پێيان وايه ده‌سه‌ڵات بريكاري گه‌له‌و هيچ پيرۆزي و بريكارييه‌كي له‌لايه‌ن خوداوه نيه‌و گه‌ل مافي ئه‌وه‌ي هه‌يه هه‌ڵيان ببژێرێتو لاشيان ببات‌و لێپرسينه‌وه‌يان له‌گه‌ل بكه‌ن.(11).
لێره‌دا پێويسته ده‌وڵه‌تي ديني ( ثيۆكراتي) ئه‌وروپي و ده‌وڵه‌تي ديني ئيسلامي بناسێنين, وه جياوازيه‌كانيشيان بخه‌ينه‌ڕوو پاشان تێڕوانيني بيرمه‌نده موسوڵمانه‌كان باسده‌كه‌ين كه بۆ ده‌وڵه‌تي ديني هه‌يانبوه.
ده‌وڵه‌تي ديني ( ثيۆكراتي ): ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌يه كه جڵه‌وگيري حوكمڕاني تێيدا سروشتێكي خودايانه‌ى پێده‌به‌خشرێتو به‌خودا يان كوڕي خودا ناوده‌برێتو واى نيشانده‌دات كه به‌شێوه‌يه‌كي ڕاسته‌وخۆ يان ناڕاسته‌وخۆ كه‌سي جڵه‌وگير له‌لايه‌ن خوداوه بژارده كراوه‌و ڕێنوێني ده‌كرێت.
به‌م پێيه‌ش فه‌رمانڕه‌وا پله‌يه‌كي پێده‌به‌خشرێت كه‌بۆ هيچ كه‌س نيه بيگاتێو وته‌و كاره‌كانيشي به‌هيچ ته‌رزێك به‌رهه‌ڵستي كردني نيه‌و هيچ كه‌س هيچ مافێكي له‌هه‌مبه‌ر فه‌رمانڕه‌وادا نيه‌و ته‌نها گوێ ڕايه‌ڵي و مل كه‌چييان له‌سه‌ره (12).
به‌ڵام پێويسته ئه‌وه بزانين ده‌وڵه‌تي ديني به‌ومانايه نايه‌ت كه هه‌ندێك كه‌س لێكي ده‌داته‌وه به‌وه‌ى كه فه‌رمانڕه‌واكه‌ى كه‌سێكي ديني بێت يان پاپا يه‌ك بێت يان هه‌ركه‌سێك ده‌رچوي دامه‌زراوه‌يه‌كي ئايني بێت‌و ناونيشانێكي ئايني هه‌بێت, به‌ڵكه هه‌ركات سه‌رۆك وه‌ها بيري كرده‌وه كه ده‌سته‌ڵاته‌كه‌ى پيرۆزه‌و ئه‌و كارانه‌ى ده‌يكات له‌ڕێگه‌ى هاوكاري و ڕێنوێني خوداوه ده‌كرێت ئه‌وا به‌ده‌وڵه‌تێكي ديني هه‌ژمار ده‌كرێت(13).
به‌ڵام كاتێك له ده‌وڵه‌تداري و سنوره‌كاني ده‌سه‌ڵاتي كه‌سي ده‌سه‌ڵاتدار ده‌كۆڵيته‌وه له فيقهي ئيسلاميدا ده‌بينين ده‌وڵه‌تدي ديني به‌و جۆره مانايه بوني نيه له‌نێو دونياى ئيسلامداو كه‌سي فه‌رمانڕه‌وا ئه‌و پيرۆزيه‌ى پێنادرێت‌و وه‌كو مرۆڤه‌كاني تر وايه‌و هيچ تايبه‌تمه‌نديو په‌يوه‌نديه‌كي جياوازي له‌گه‌ڵ خودادا نيه جگه له په‌يوه‌ندي به‌ندايه‌تيو مل كه‌چي, بۆ موسوڵمانانيش هه‌يه له‌چاكه‌دا شوێني بكه‌ونو ئه‌گه‌رنا ده‌توانن لێپرسينه‌وه‌شي لێبكه‌نو ڕاستيشي بكه‌نه‌وه له‌و كارانه‌ى ناشه‌رعين.(14)
بۆچونه‌كان ده‌رباره‌ى ده‌وڵه‌تي ديني ئيسلامي
چه‌ند بۆچونێك هه‌ن ده‌رباره‌ى ڕه‌وايه‌تيو چۆنيه‌تي ده‌وڵه‌تي ديني له‌ئيسلامدا به‌كورتي ده‌يانخه‌ينه ڕوو:
بۆچوني يه‌كه‌م: ده‌ڵێت به‌و پێيه‌ى كه‌وا خوداى گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ر درودي خواى له‌سه‌ر بێت ڕێنوماى خه‌ڵكيان كردوه فرمانه‌كاني خودا كار پێ بكه‌ن له‌هه‌مو بواره‌كاني ژياندا, له ياساكاني حوكمڕانيو له سياسه‌ت كردن‌و دادوه‌ري و..هتد, ئه‌وا ده‌وڵه‌ت سيفه‌تێكي ديني وه‌رده‌گرێت, به‌ومانايه‌ى كار به‌و ياساو به‌رنامانه ده‌كات ئيسلام بۆي داناوه و له‌قورئانو فه‌رموده‌دا هاتوه, نه‌ك به‌مانا ثيۆكراتيه‌كه‌ي و جگه‌له ده‌وڵه‌تي دينيش ده‌وڵه‌تێكي ديكه‌مان نيه (15).
هه‌ندێكيش پێيان وايه به‌كار هێناني ده‌سته‌واژه‌ى ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني له‌كاتي ناچاريو پێويستيدا نه‌بێت به‌كار نه‌هێنرێتو هه‌ر بوترێت ده‌وڵه‌تي ديني, چونكه ده‌وڵه‌تي ديني ئيسلامي دان به سه‌روه‌ري شه‌ريعه‌تدا ده‌نێت, به‌پێچه‌وانه‌ى ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌نيه‌وه جگه له بۆچوني خه‌ڵك هيچ سه‌رچاوه‌يه‌كي ديكه به‌سه‌روه‌رنازانێت (16).
بۆچوني دووه‌م: ده‌ڵێت ئايني ئيسلام له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئه‌وه نه‌هاتوه ده‌وڵه‌تێكي سياسي دابمه‌زرێنێتو چتێكمان نيه له‌ئيسلامدا به‌ناوي ده‌وڵه‌ته‌وه. ئه‌وده‌وڵه‌ته‌ش پێغه‌مبه‌ر درودي خواى له‌سه‌ر بێت دروستي كرد ده‌وڵه‌تێكي ديني بوو, به‌ڵام به مردني خۆي كۆتاى پێهاتو درێژه‌ى نه‌كێشا. خه‌ڵكيش له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكدا ده‌توانن به‌پێي بارودۆخي ژيانيان ده‌وڵه‌تێك بۆ به‌ڕێوه بردني كار‌و باريان دابمه‌زرێنن, ده‌وڵه‌تێكي مه‌ده‌ني بێ دين بێت‌و هيچ په‌يوه‌نديه‌كي به ڕێنوماييه دينيه‌كانه‌وه نه‌بێتو ياساكاني شه‌ريعه‌ت جێبه‌جێ نه‌كات.
خاوه‌ني ئه‌م بۆچونه له ده‌ربريني بۆچونه‌كه‌ياندا پشت به‌م جياوازيانه ده‌به‌ستن له‌نێوان ده‌وڵه‌تي ديني و ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌نيو ده‌يانكه‌نه به‌هانه‌و پاساو بۆخۆيان.
1- ده‌وڵه‌تي ديني فه‌رمانڕه‌واكه‌ى ڕاسته‌وخۆ له‌لايه‌ن خوداوه ده‌ستنيشان ده‌كرێت, به‌ڵام ده‌وڵه‌تي سياسي فه‌رمانڕه‌واكه‌ى له‌لايه‌ن گه‌له‌وه ده‌ستنيشان ده‌كرێت, يان به‌تۆپزي ده‌سته‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست يان كه‌سێكي به‌ش به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتي بۆماوه‌ته‌وه.
2- ده‌وڵه‌تي ديني پێغه‌مبه‌رێك فه‌رمانڕه‌واى ده‌كات وه‌حي بۆدێت, به‌ڵام ده‌وڵه‌تي سياسي كه‌سێكي ئاساى فه‌رمانڕه‌واى ده‌كات.
3- فه‌رمانڕواى ده‌وڵه‌تي ديني خودا له‌ئاسمانه‌وه پشتگيري ده‌كاتو ده‌ى پارێزێت, هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ري ئه‌و كێشانه‌ى بۆ ده‌كات كه دێته ڕێگه‌ى به‌ڵام فه‌رمانڕه‌واى ده‌وڵه‌تي سياسي هيچ پارێزگارێكي ئاسمانيي نيه‌و ئه‌و كێشانه‌شي دێته ڕێگه‌ى له‌ڕێگه‌ى ڕاوێژكردن به‌چوارده‌وره‌كه‌يو گزيره‌كاني به‌رده‌ستي چاره‌ى ده‌كات.
4-له‌ده‌وڵه‌تي دينيدا خوداى گه‌وره شاخه‌كانو باڵنده‌و ئاسن‌و جنۆكه‌و هه‌مو شتێك ڕام ده‌كات بۆ فه‌رمانڕه‌وا به‌ڵام له‌ده‌وڵه‌تي سياسيدا فه‌رمانڕه‌وا پشت به‌هێزو توانا‌و زيره‌كييه‌كاني ده‌به‌ستێت.
5- گوێڕايه‌ڵي فه‌رمانڕه‌واى ده‌وڵه‌تي ديني پێويستيه‌كي ئاينيه‌وئه‌و كه‌سانه‌ى به‌رهه‌ڵستي ده‌كه‌نو دژي ده‌وه‌ستن يان بێ باوه‌ڕ يان دووڕو يان باوه‌ڕلاوازن, به‌ڵام گوێرايه‌ڵي فه‌رمانڕه‌واى ده‌وڵه‌تي سياسي په‌يوه‌ندي به‌دينه‌وه نيه‌و به‌رهه‌ڵستكاراني هيچ نازناوێكي له‌وجۆره‌يان به‌سه‌رانادرێت.
6- فه‌رمانڕه‌واى ده‌وڵه‌تي ديني ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تيه‌كه‌ى دياري نه‌كراوه و به‌مه‌رگي خۆيه‌وه به‌ستراوه, له‌ماوه‌ى فه‌رمانڕه‌وايشيدا ئامانجي به‌ده‌ستهێناني ڕه‌زامه‌ندي خودايه, به‌ڵام فه‌رمانڕه‌واى ده‌وڵه‌تي سياسي ماوه‌ي سه‌رۆكايه‌تيه‌كه‌ى دياريكراوه(17).
بۆچوني سێيه‌م: ده‌ڵێت ده‌وڵه‌ت كاتێك ده‌بێته ديني كه هه‌ستێت به‌جێبه‌جێ كردني شه‌ريعه‌تي ئيسلاميو ده‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م دروست بوني ده‌وڵه‌تێكي مه‌ده‌ني ديموكراتي سيكۆلاريستيدا.
به‌پێي ئه‌م بۆچونه ده‌وڵه‌تي ديني ئه‌وكاته دروست ده‌بێت كه‌هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتي ئايني و سياسي له‌ده‌ستێكدا كۆده‌بنه‌وه‌و دينو ده‌وڵه‌ت تێكه‌ڵاوي يه‌كتري ده‌كرێن.
ده‌وڵه‌تي ديني ته‌نها به‌ده‌وڵه‌تي ثيۆكراتي ناوترێتو ده‌وڵه‌تي ئيسلامي كۆكه‌ره‌وه‌ى دينو سياسه‌تيش به‌ده‌وڵه‌تێكي ديني هه‌ژمار ده‌كرێت.
هه‌ركات ده‌وڵه‌ت هه‌ستا به‌جێبه‌جێ ياسا شه‌رعيه‌كانو ئه‌و سزايانه‌ى جێبه‌جێ كرد كه‌له‌ئيسلامدا بۆتاوانباران دانراون ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكي ديني, يان له‌ژێر ناوي حه‌ڵاڵو حه‌رام ده‌ستي خسته نێو ئازادي تاكه‌كانو ڕێگري هه‌ڵسوكه‌وتو بيركردنه‌وه‌ى ڕه‌هاى لێگرتن ئه‌وا ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكي ديني(18).
بۆچوني چواره‌م: ده‌ڵێت پێويستمان به به‌كار هێناني زاراوه‌ى ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني هه‌يه به‌ڵام به‌ومه‌رجه‌ى په‌يوه‌ستي بكه‌ين به سه‌رچاوه‌ي دينيه‌وه.
خاوه‌ناني ئه‌م بۆچونه پێمان ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ته‌باييه‌كاني ئيسلام‌و مه‌ده‌نيه‌ت له شێوه‌ى مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌واو سيفه‌تي هاونيشتماني بون‌و پێكه‌وه‌ژيانو دابين كردني ئاسايشو خۆشگوزه‌رانيو گياني برايه‌تي له‌كۆمه‌ڵگه دا ئێمه ده‌توانين بڵێين ده‌وڵه‌تێكي مه‌ده‌نيمان ده‌وێت كه سه‌رچاوه‌كه‌ى شه‌ريعه‌تي ئيسلام بێت و , ده‌وڵه‌تي ديني ثيۆكراتيمان ناوێت(19).
ئه‌نجام.
له‌پاش ئه‌م گوزه‌ره‌ى كردمان به‌ناو پێناسه‌و بۆچونه‌كان بۆ ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌نيو ده‌وڵه‌تي دينيو خستنه ڕوي بۆچونه‌كان ده‌توانين بڵێين,
- ده‌وڵه‌تي ديني به‌ماناى جياواز له‌مانا ڕاسته‌قينه‌كه‌ى خۆي ماناكراوه له‌لايه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه‌و جۆرێك له‌تێكه‌ڵكردن له‌ڕاستيو ناڕاستي ڕويداوه له‌ناساندنيدا.
هه‌روه‌ها بيرمه‌ندو زاناياني ئيسلام له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تي ديني ثيۆكراتي نينو په‌سه‌ندي ناكه‌ن, هه‌روه‌ك چۆن به‌شێوه‌يه‌كي گشتيش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌نيدا نينو هه‌ندێك له‌بابه‌ته‌كاني په‌سه‌ند ناكه‌ن, ئه‌وانه‌ش ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني په‌سه‌ند ده‌كه‌ن هه‌ندێكيان تائه‌و ئاسته ده‌ڕۆن كه له‌گه‌ڵ ئيسلام تێكنه‌گيرێت.
كۆمه‌ڵه بيرمه‌ندێكي ئيسلاميش هه‌ن به‌ئاشكرا داواى دروست كردني ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌ني ديموكراتي سيكۆلاريستي ده‌كه‌ن.
- كاتێك له‌نێو دونياى نوسينو وته‌وه دێين دونياى به‌رجه‌سته‌و كرده‌يي, ده‌بينين زۆرێك له‌قسه‌و باسه‌كان ته‌نها له‌دو توێي تيانوسو كتاوه‌كاندانو كرده‌ي نه‌كراون.
بۆنمونه ئه‌و ده‌وڵه‌ته دينيه ئيسلاميه جياوازه له ثيۆكراتيو ئه‌وه‌نده جوان پێناسده‌كرێتو باسده كرێت, له‌دواى چوار خوله‌فاى ڕاشيدين زۆربه‌كه‌مي ده‌ي بينينو ئه‌و مه‌رجو سيفه‌تانه‌ى پێوستن, له‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا به‌دي ناكرێن كه پێويسته هه‌بن.
- ده‌وڵه‌ته مه‌ده‌نيه‌كانيش دروشمه‌كانيان هه‌ربۆخۆيانه‌و كه‌ڵكێكي ئه‌وتۆي بۆجگه له خۆيان نيه‌و له‌به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌كاني جگه له‌خۆيان به‌وشێوه جوانه‌و به‌وگياني برايه‌تيو پێكه‌وه‌ژيانو پاراستني مافه‌كاني مرۆڤه‌وه نايانبينين كاربكه‌ن, به‌ڵكه هۆكاري سه‌ركي به‌د به‌ختين بۆ گه‌لاني موسوڵمان‌و جگه‌له‌خۆيانو به‌ئاشكرا ماڵيان وێران ده‌كه‌نو سامانيان ده‌به‌ن.
- هه‌ڵوێستي ده‌وڵه‌تي مه‌ده‌نيش ده‌رباره‌ى ئاين, نه هه‌ڵوێستێكي دوژمنانه‌يه‌و نه‌دۆستانه‌شه, واته ده‌وڵه‌ت دژايه‌تي هيچ ئاينێك ناكات‌و هه‌وڵي نه‌هێشتنو كاڵكردنه‌وه‌ى نادات‌و تاكي ئايندار ده‌توانێت په‌يڕه‌وي ئايني خۆي بكات له‌سايه‌ى ده‌وڵه‌تداو به‌ندايه‌تي خۆي بكات‌و به‌ڵام به‌ناوي ئاينه‌وه كۆمێنتي سياسي نه‌بێتو باس له‌كارو باروي ده‌وڵه‌ت نه‌كات.
وه ئاشتي كۆمه‌ڵايه‌تي ده‌سته‌به‌ر ده‌كات بۆ هه‌مو خاوه‌ن ئاينه‌كانو و ڕێگري له‌دروست بوني ئاژاوه‌و ناكۆكي ده‌گرێت له‌وڵاته‌دا به‌ناوي ئاينو مه‌زهه‌بو نه‌ته‌وه‌گه‌راييه‌وه.
سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان:
1- ويكپيديا, htto//ar.wikipidea.org.
2- الدولة المدنية, ناتاشا عيسي, www. maudoo3. com
3- ويكپيديا.
4- الرؤية الغربية للدولة المدنية, د. عبد العزيز صقر, مجلة البيان ص (26), الإصدار الخامس 1429 هــ.
5- الولة المدنية. المفهوم. المبادء. التطبيق, سامي عباس,
www. kitabat. com
6- مفهوم المجتمع المدني والدولة المدنية, د. محمد أحمد علي مفتي, مجلة البيان, الرياض, 1435 هــ.
7- الرؤية الغربية للدولة المدنية, د. عبد العزيز صقر, مجلة البيان ص (28), الإصدار الخامس 1429 هــ.
8- الدولة المدنية والإسلام, د. خالد صقر, , دار السلام للطباعة- القاهره, 2012. ص(51)
9- الدولة المدنية في الفكر السياسي الإسلامي, د, صبريمحمد خليل, 2011.د ط.
10- لا للدولة الدينية.. ونعم للدولة المدنية, د. يحي الجمل,
www. ikhwan wiki. com
11- الدولة المدنية في الفكر السياسي الإسلامي, د, صبريمحمد خليل, 2011.
12- الدولة الإسلامية بين المدنيةوالدينية, محمد بن شاكر الشريف, www. said. com
13- الدوله الدينية والدولة المدنية, أ.د. جعفر شيخ إدريس, مجلة البيان العدد 27, 2011.
14- الدولة الإسلامية بين المدنيةوالدينية, محمد بن شاكر الشريف, www. said. com.
15- الدوله الدينية والدولة المدنية, أ.د. جعفر شيخ إدريس, مجلة البيان العدد 27, 2011.
16- الدولة المدنية مفاهيم وأحكام, أبوفهر السلفي, , دار عالم النوادر- القاهرة, 2001م. ص(64)
17- الإسلام بين الدولة الدينية والدولة المدنية, خليلعبد الكريم, , القاهره 1995. ص(12)
18- بڕوانه مفهوم المجتمع المدني والدولة المدنية, د. محمد أحمد علي مفتي, مجلة البيان, الرياض, 1435 هــ.ص( 86-88).
19- هه‌مان سه‌رچاوه‌ى پێش‌و, ص( 92- 94).
به‌روار: 12/07/2016
بینین: 1013
|