مێژووی کورد
  سەفەربەلك.. و کەریمی ئەلەکە ؟
ماكوان مه‌ريم

سەفەربەلك ؛ ووشەیەکی تورکیە کورد بەکاری هێناوە .. لەکاتی جەنگی روس و عوسمانلی و یاخود عوسمانی و هێزەکانی دیکەدا ..

واتاکەی : نەبوونی کرێکارو جووتیارە لە ناو لادێ و شارەکاندا بۆ کار کردنو کۆکردنەوەی حاصڵات.. بەمانای گرانی نایەت، واتای قاتو ‌قڕی نیە، بەڵکو نەبونی خەڵکە بەهۆکاری جەنگ... بۆ هێنانی شتومەکو کەرەستەکانو دوو رینەوەی حاصڵاتی ساڵ لە رووی بەروبوم و میوە و خۆراکە کشتوکاڵیەکان..

ئەم .. نوسینەم بۆ قوتابیەکی زانکۆ نوسیوە، هاوکاریم کرد بەو چەند دێرە وەڵامی مامۆستاکەی دابووە لەسەر قسەی من .. کەچی مامۆستاکەی باسی سەفەر بەلکی بۆکردو کە قاتوقڕییە .. ئەویش لە وەڵامدا منی پڕ جنێوکردوە ،ووتویەتی ئەوە مێژووناسی ئیرهابیە لە مێژووی کورد نازانێت..!
هەڵبەت مامۆستاکە مەسحییە.. لەگەڵ ڕێزم بۆ مەسیحیەکان ، دەڵێن شەکرێکی شکاندوە .. گوایە موسڵمانەکان پیاو نەبوون کەریمی ئەلەکە هاوکاری خەڵکی سلێمانی کردوە، بەتانەوە لە قوتابیەکەی داوە ..!!

ئێمەی موسڵمان لاریمان لە چاکەی و باشی کەریمی ئەلەکە نیە ، بەڵام ، دەبو بیزانیایە کە کەریمی ئەلەکە ئەو سەروەتەی چۆن پێكهێناوە..؟؟ ، لە کاتی سەفەربەلکدا .. کەریمی ئەلەکە بێجگە ماڵەکەی خۆی لەسابونکەران کە کرابووە دابینکردنی خواراك ... خۆ کەریمی ئەلەکە لە گیرفانی خۆی نەیبەخشییوە، بەڵکو ئەوە خەڵکی سلێمانیە بەئەدەبەو ڕێزی مەسیحیەکان دەگرێتو دەڵێت کەریمی ئەلەکە هاوکاری خەڵکی سلێمانی کردوە، ئەمە راست نیە چاوبەستە ، بەڵکو ماڵی شێخانی حەفید جەنابی مەلیك مەحمود.. فەرمانی کردبوو بەوکارەو لە خەزێنە مەلەکی بەخشراوتەوە، نەك گیرفانی کەریمی ئەلەکە!! ، ئەو کاربەدەست بووە یاخود وەزیری دارایی بووە لەدوایدا لە حوکومەتەکەی شێخدا ..
جا من ئەوەندە زانیاریت ئەدەمێ .. بۆ ئەوەی بزانیت بگەڕێت، کە تۆ دەماودەم مێژوو وەرگرتوە ، بەڵام لای من دیکۆمێنتە، ئینجا کاری تۆ نیە مێژوو.. بۆیە زۆر ناڕۆم لەسەری دەزانم تۆ کاتێك حیزبی هین ... ناردیتی بۆ بولغاریا شاهادەکەی تۆ ٢٢٠ دۆلاری تێچووە، کوڕی باش خۆت کردوە بە مێژووناس بەسەرمانەوە..!!

به‌روار: 21/07/2016
بینین: 1798