رێبازه‌كانی بانگه‌وازی ئیسلام له هه‌رێمی كوردستان .. ئه‌زمون و هه‌ڵه‌گیری (1)
عبدالرحمن محمد عارف
ئه‌م باسه پێویستی به توێژینه‌ی ووردو ده‌سته‌جه‌معی هه‌یه هه‌تا بكرێت هه‌موو سوچه‌كانی وه‌كو خۆیان نیشانیان لێبگرین، كه كاری ده‌سته‌جه‌معی ئێستا ده‌ست نادات ئه‌وه قه‌ڵه‌م و قه‌راری تاكه كه‌سیش نرخ و ناڵه‌ی خۆی ده‌بێت، بۆیه من له‌م شوێنه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م زۆر به كورتی ته‌قه‌ی نه‌رمی لێ بده‌م و ئه‌گه‌ر زانیشم ناتوانم شتێكی گونجاو بخه‌مه خزمه‌تتان ئه‌وه ناچار ده‌بم درێژه بده‌م به قسه‌كانم و رێگه‌ش بده‌م قه‌ڵه‌مه‌كه‌م دنه‌و منه‌ی بدات . ناونیشانه‌كه‌ش زۆر روونه و ده‌مه‌وێت له جۆگرافیای ده‌رنه‌چم و به پێی توانا هه‌نێ به‌ردو بلۆك بخه‌مه سه‌ر دیواری باس و برگه‌كانی.
رێبازی حیزبی و پێشتریش رێكخستنی نهێنی : كه ده‌ڵێم رێكخستنی نهێنی مه‌به‌ستم سه‌رده‌می رژێمی به‌عسه له پێش ساڵی 1991وه ، كه ئه‌و رۆژگاره كاری بزاڤی ئیسلامخوازی ده‌بووبه نهێنی به‌رێبكرێت به هه‌ردوو ره‌وتی جیهادی و بانگخوازییه‌وه. ئه‌گینا ده‌بوو له زۆر شت سه‌ركز بكه‌یت و له هه‌ندێ بابه‌تی گشتی وه‌كو نوێژ‌و رۆژو ته‌وبه‌و ته‌هاره ته‌مه‌ن ته‌واو بكه‌یت. سه‌رده‌می بانگه‌وازی حیزبیش یان حیزبی بانگه‌واز دوای راپه‌رین سه‌ری ده‌رهێناو ده‌نگ و ره‌نگی دایه‌وه . ئه‌زمونی رێكخستنی نهێنی و بانگه‌وازی ژێرزه‌مینی بۆ خۆی كردارگه‌لێكی نه‌ك گونجاو به‌ڵكو زۆر زه‌روورو زۆریش ناچاری بوو، یه‌كێك له گرفته‌كانی ئه‌و رۆژگاره ئه‌وه بوو جگه له ته‌بیعه‌تی پێچ و ئاڵۆزی كاری رێكسختنه نهێنیه‌كان تۆقاندنی رژێم بۆ ئیسلامخوازان نه‌یده‌هێشت هه‌موو ئه‌ندام و كادیران له بازنه‌و باڵێكدا كۆبكاته‌وه!، هه‌رچه‌نده من ئه‌وه به كارێكی خراو نازانم چونكه كۆبوونه‌وه‌یان زۆرتر رێگه‌ی خۆش ده‌كرد بۆ كون و كه‌لێن دروست بوون و هاتنه ناوه‌وه‌ی به‌عسیه‌كان!، هه‌ر بۆیه هه‌ندێك قۆناغ ده‌هاتوو ده‌چوو وات هه‌ست ده‌كرد كاری بانگه‌وازو رێكخستنه نهێنیه‌كان له‌چه‌ند دوورگه‌یه‌كی لێك دابڕاو ده‌چوو كه‌س به كه‌سیان نه‌بوو . سه‌ره‌رای ئه‌و (دوورگه‌یی) بوونه كه‌چی چه‌ند جارێك ئه‌و رێكخستنانه ده‌كه‌وتنه به‌رچاوی به‌عسیه‌كان وئه‌وانیش بێ ره‌حمانه لێیان ده‌داو ئه‌وه‌ی فریا ده‌كه‌وت وڵاتی به جێ ده‌هێشت ئه‌گه‌رنا خۆی وون ده‌كرد یان له ئه‌بو غه‌رێب و ئه‌منی كه‌ركوك خۆی ده‌بینیه‌وه، وه‌كو له هه‌ڵه‌بجه روویدا له ناوه‌راستی هه‌شتاكان و دواتریش..
ماوێتى ..
به‌روار: 21/07/2016
بینین: 1203
|