ئەدەب و هونەر
  سەسیل و کەرامات و دووکتێبی نوێ.. (٧)
ماكوان كه‌ريم
لە گەشتەکەم .. گەڕامەوە، ئاناءی کچمم بەدەستی حەزقیل ەوە بینی .. بەپەلە ڕامکرد .. راکردنێك ئەوەندە خێرا ڕامکرد هەرچی مووی گیانم بەرزبووبەوە .. ئەوەندە بە توڕەی ڕامکرد ووتم هەر دەیخنکێنم ..!
کە نزیك بوومەوە ئەویش ڕایکرد .. نەما ..!
تەلەفونم کرد بۆ ماڵەوە خێرا .. بە خێزانم ووت: هیچمان پێوویست نیە، هیچ خۆشمم تێکنەدا .. هەستم کرد خێزانم زۆر ئاساییە،
- ووتی : نا- 
- ووتم: ئەی ئاناء چیی دەکات؟
- ووتی : یاری دەکات.. 
- ووتم: ئادەی بمدەرێ با قسەی لەگەڵ بکەم .. هات .. ووتم ئاناء گیان هیچت ناوێت بۆ بکڕم بۆ ئەوەی دڵنیابم ڕاست نەبوو.. ؟
- ئاناء: بابە ..وەڵا بۆیەی نینۆکم دەوێت، کێکم دەوێت ، دۆندرمەم دەوێت، مەساسەم دەوێت، میزەڵانم دەوێت.. سێ چوار شتی تریش ووت ناوەکانی نازانم بەکوردی چییە..!
هەناسەیەکی خۆشیم هەڵکێشاو سوپاسی خوای پەروەردگارم کرد، لە دڵی خۆمدا ووتم : من دەبێت پەیوەندی بکەمەو ەبە عەلی یەمەنیەوە ئەو ڕەوشەم بۆ تەفسیر بکات .. هەر بەرگەی دوووجاری تری وادەگرم ..
- تەلەفونم کرد بۆ عەلی یەمەنی .. چەند جار زەنگم بۆ لاێدا هەڵینەگرت ...
- نامەیەکی بۆ ناردم نوسیوبووی من لە یەمەنم ئەوا مانگێکە هاتوومەتەوە بۆ یەمەن .. بەمنزیکانە دەگەرێمەوە..
- وەڵامی نامەکەم داوە بۆم نوسیی ژمارەکەی یەمەنتم بدەرێ.. با تەلەفونت بۆ بکەم ؟
- وەڵامی داومەوەوو نوسیبووی ..من لە سعودیام دوو رۆژی تر دەگرێمەوە بۆ یەمەن ئەدەمێ..
- بۆم نوسی ئیشم پێتە ژمارەیەکی سعودیام بدەرێ قسەت لەگەڵ بکەم ؟
ژمارەیەکی بۆناردم ..
ژمارەکە م لێداو دەستمکرد بە قسە لەگەڵیدا ، ئەوەی بەسەرمدا هاتبوو بۆم باس کرد.. لە 
ئافرەتەکان و لە ئاسكو ..هتد، بینینی منداڵکەم بەدەست جنۆکەکەوە ، بەڵام راست نەبوو.. 
عەلی یەمەنی : زانیاریم نیە بابگەڕێمەوە قسە لەگەڵ دەکەم ..
هیچ هیوایەکم نەما..
نەمدەزانی چ بکەم ... رۆژان دەرۆیشت ژیان ئاسایی دەبوو وە..
ئێوارەیەك لە مزگەوتەوە گەڕامەوە بۆ ماڵ .. پیاوێکی نورانی جوان و بە جلو بەرگی سپیەوە هاتە لام ..
- ووتی ماکوان باشی کوڕم .. ئەو دەم و چاوەم تەنها لە فلیمی مێژوویدا بینی بوو شتێکی زۆر خەیاڵی هاتە بەرچاوم لە فیلمەکەی عیسای کوری مەریەم دەچوو بە پیری .. پیاوێکی ڕیش سپی درێژ و جوان و باڵا بەرز قژی لەسەر شانی بوو... بەزمانی کوردی قسەی لەگەڵ کردم .
- ووتی : من یەکێكم لە پیاو چاکانی خوا .. پێشتر بۆ باوکك و باپیریشت هاوکار بووین .. من لەمەودوا هەمیشە لەگەڵتا دەبم .. بیخەمبە هیچ کەس ناهێڵم ئازارت بدات ..!!
ئەوندە قسەی لەگەڵ کردم و لەڕێگا دیار نەما و منیش لە خۆشیدا خەریك بوو سەیارەیەك بماکات بە ژێرەوە .. هەزار جار سوپاسی خوام کردوە .. دەمگووت خوایە گیان سوپاس بۆ تۆ کەرامات نیشانی من ئەدەی ..
من گەیشتومەتە ئەو ئاستە ببمە خاوەن کەرامات..!!
لەڕاستیدا زۆر دڵ خۆش بووم .. بەتامەزرۆی بینینەوەی پیاوە پیرە جاوانەکە بووم .. ئەی هاوار لە خۆشیی و ئیمانەی لەدڵیمندا دروستت بووبوو.. !
بۆ ڕۆژی دواییە کابرای پیرە گەڕاییەوە بۆلام، بەڵام من دەرۆشتم بۆ سەرچاکردن لەناو بازاڕدا..
- ووتی: ماکوان دووکتێبم بۆ داناوی .. بەناوی (مەندەل و جەفرەش) کەی کاتت بوو بیخوێنەروە ..
- ماکوان : قوربان بەرێزت ناوت چییە ؟ چۆن بانگی جەنابتان بکەم ؟
- مامە پیرە کە ووتی ناوم : سەسیلی کوڕی لەیلام ناوە !!
- ماکوان: ئەی جەنابت خەڵکی کوێت و چیت؟
- سەسیل: من کەسێکی رۆحانیم و وەك کەرامتێك خوای ناردوومی بۆ لای تۆ..!!
- ماکوان: یاخوا بەخێر بێت سەرچاوم بۆ من ئەوەندە کەسێکی باشم ؟
- سەسیل: بەڵێ ماکوان تۆ یەکێکی لە ئەولایاو پیاوچاکانی خوا ...!!
- ماکوان : خوای گەورە لێمان قوبوڵ بکات ، بەڵام بەخوا من ئەقڵم نایبڕیت خۆم پیاوچاك بم ..!
- سەسیل : ماکوان کوڕی ئامینە... کتێبەکانت بدەمێ بیخوێنیتەوە.. ؟
لەم قسەکردنەشدا بەناو بازاڕدا دەرۆیشتین ، من بۆ لای دەلاك و ئەویش لەگەڵمدا .. دەهات ، جلو بەرگی زۆر سەیر بوو .. دەموچاوی زۆر نورانی بوو .. بۆم ساغ نەدەبووە کە کییەو دەم وچاوی چۆن وەسف بکەم .. واتا شتەکان روون نەبوو.. حەزم دەکرد یەکێک بمبینێت چۆنی و چاکیەك، یاخود قسەیەکم لەگەڵ بکات .. هیچ لەو کارە رووینەدا..
- ماکوان : سەسیلی بەڕێز ئەوکتیبانە چییە؟
- سەسیل: ئەوە دووکتێبی کۆنی پیاو چاکانن بەناوی مەندەل و جەفرەش.. پارێزەرت دەبێت لە هەموو خراپەکاریەك و دەتوانیت زۆر لەنهێنی ناو رۆحانی بزانیت ، ئەوکات ئەم کتێبانەت زانی وخوێندەوە بە دەیان خزمەتکار لەگەڵ دەبن لە روحانی و خزمەتت دەکەن، زۆر دەوڵەمەند دەبیت و هەمووکەس دەستت مامچ دەکەن و دەبیتە گەورەو ئەولیاو شێخ وپیاوچاکان و هەموو شتیكت دەبێت لە دنیایەدا. ..
لەم قسانەدا بوون دە بۆ دوانزە کەس بە ڕێزو ئەدەبەوە دەستان لەبەر سکیاندا دانابوو بەئەدەبەوەوە رووە من وەستا بوون بەچواردەورمدا ، ووتی ئەوانە خزمەتکاری تۆن و لەگەڵتا دەبن ..!! بەڵام بە مرجێك ئەو کتبانە بخوێنەرەوە خۆشم دەبمە مامۆستات..!!
کتێبەکانی نیشان دام هەمان کتێبی حەزقیل بوو.. هەمان خەت و خطوط و نوسینو ژمارەکان بوو..!
- ماکوان : جەنابی سەسیل .. ئەم کتێبە باسی چی دەکات ؟
- سەسیل : ئەوە ناوی پیاو چاکانە وزۆرێك لە تەفسیری ئیسلامی باطنیانەیە .. کە هەموو کەس نایزانێت تەنها پیاو چاکان نەبێت، ئەوە زانستی باطنییە ..؟
- ماکوان : ئەی بۆ قورئان نەخوێنم ؟ ناوی پێغەمبەران و پیاوچاکانی تێدایە.. ئەوە بەشتر نیە لەم کتێبانە ..؟
- سەسیل : بەدڵناییەوە و قورئان باشترین کتێبە ، بەڵام ئەمە تەفسیرو زیاترو راڤەی قورئانە دەیکات بەڵام بە باطنی تەنها پیاوچکان دەیزانن! ..
- ماکوان : ناوی نوسەرەکانی کێییە ئەم دوو کتێبە ؟
- سەسیل: پیاو چاکان ؟
- ماکوان: ناوی ئەو پیاو چاکانە بڵێ بیزەحمەت .. ؟
- سەسیل : من دەبێت بڕۆم و تۆش نزیکی دووکانی دەلاکەکەیت و قسە دەکەینەوە ماکوان کوڕی ئامییە..!
ماکوان : ئەی کتێبەکەم نایدەیتێ .. جەنابی سەسیل ؟
سەسیل : بۆ جارێکی تر ماکوان بڕۆ قژت چاك بکەو و یەکتر دەبینینەوە، ئەنگوستیلەیەك و تەزبیحێکیشت بۆ دێنم لەگەڵیدا بەدیاری، بەڵام دایمە دەبیت بوغورد دابگرسێنی بۆی !! ..
بی ئەوەی خوا حافیزی بکات و نەسەلامیك بکات ئەم کابرایەش بووە مەرقی گیانم .. هەرچی قسەکانیم تەماشا دەکرد لێکەئەدایەوە، لە برای باوکی حيزقیل دەچوو..
بەدەموچاو جوان بوو، بەڵام ئەمیش بەسەختەچی ئەهاتە بەرچاوم ..! ئەو دڵخۆشیەم نەما کە خۆم لە پیاو چاکان بم .. لە دڵی خۆمدا ووتم ئەم هەموو پۆخڵەواتە دەێتە لای من.. تۆبەڵێ منیش لەم پۆخڵەواتانە بم؟
خوایە گیان پەنا دەگرم بەتۆ فریام کەوە بێکەسم، تەنها لە تۆ داوادەکەم، لەگەلی یەکتاپەرست بم و دوور نەکەموە لە ئەهلی توحید بم یارب العالمین، پەنا دەگرم بە تۆ لەشیرك و شەییتان ..
دوای سەر چاکردنەکەم چووم بەرەوە مزگەوت بۆ نوێژی عەسر ، لە جەماعەت عەلیم بینی گەڕابووەوە لەیەمەن، وام زانی هەموو دنیا هی منە ..
- ووتم: عەلی بۆ خاتری خوا ئێستا کاتی سەفەرە.. وەرە چیم دیوە بۆت باس بکەم .. ئەوەی بنیبووم بۆم گێراییەوە.. باسی ئەم سەسیلەشم بۆ گێراییەوە..
- عەلی : یەکەسەر بە پێکەنیینەوە ووتی: ئەوە شەیتانە... ئەوە شەیتان گەورەیە، ئاگات لە خۆت بێت، نە پیاو چاکەو نە تەرەماش هەڵەبەت ئەو ووتی نە (بطیخ )ە .. هەر کەسێك ناوی دایکی هێنا لە جیاتی ناوی باوکی ئەوە ساحیرو شەیاتنە و جنۆکەیە کاهینو مشعوذە.. چونکە ساحیرەکان و جنۆکەکان و هەموو ناوی دایك بەکاردەهێنن لە جیاتی باوك .. هەمیشە لە ناوی دایك دەپرسن .. نەك باوك .. بەناوی دیکەوە خەڵکیش بانگ دەکەن ....!
- عەلی: ئەبوو ئاناء قسەم لەگەڵ جنۆکەکانی هاوڕیم کرد لە یەمەن باسی تۆم بۆ کردن .. سەلامیان لێدەکردی .. بەم نزیکانەش دێن بۆ لامان ..‌!! وەرە ..با- بڕۆینە دەرەوەی مزگەوت زۆرشتت بۆ باس دەکەم .. لەوێ لە ساحیرێکم وەرگرتوە بەناوی (داود محمد فەرحات) ئیستا تۆبەی کردوە، باسی تۆشم بۆ کرد ژمارەکەم هێناو قسەی لەگەڵ دەکەین ، بەڵام کێشەی داود ئەویە لە دێیەك دەژی نە شەبەکەی تەلەفونی تیدایە . نە ئەنتەرنیتیش .. دەبێت خەڵك بنێرم بۆلای تا کاتی لەگەڵ دابنین بۆ قسە کردن..
چاوەڕێ بین بزانی عەلی چی پێییە؟

بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چواره‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پێنجه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى شه‌شه‌م كليك لێره‌ بكه‌
به‌روار: 31/07/2016
بینین: 2733