ئەدەب و هونەر
  شێخ شاهێن و جەنتایەك پارە و شەیتان ..(٩)
ماكوان كه‌ريم
بە پەلە گەڕامەوە بۆ ماڵەوە .. چوومە لای ئاناء کچم تاکەی.. ٣٨،٦ بوو .. تای منداڵ بچێتە چڵ پێویست بە دکتۆر دەکات .. ماچم کرد .. دایکی ئاناء ووتی : ساردەمەنی زۆر خواردوە قورگی هاتۆتەوە یەك !، هۆکارەکەی ئەوەیە زۆریشم پێووتوە ، بەڵام هەر بەقسەی نەکردووم تا ئاوا لێکردوە ..
منیش روومکردە عەلی ووتم : ئێمە کەدەچینە لای دکتۆر .. ئیتر بە چەند ساتێك یەکسەر بڕاوی پێدەکەین وادەزانی ئەو سەرتۆپە ..
دوای ماویەك بڕوا بەوەش دەکەین کە ساختەچیە کڵاو دەکاتە سەرمان 
دوای ئەوە بڕوا بە هاوڕێکانمان دەکەین، وادەزانین کەسمان نیە بێجگە ئەوان ..
ئینجا بڕوا بەدراوسێکانمان دەکەین وادەزانی هاوکارمانن لە هەموو شتێکدا..
لە کۆتایدا بڕوا بە دارو بەرد و گژو گیا دەکەین ..
کەچی ئەوەندە سەرسەختین بڕوا بە خوای موتەعال ناکەین تەوکول بەوناکەین یارەبی خوایە پەشیمانم... تەوکولم هەر بە زاتی تۆیە لێم خۆشبە تۆم هەبیت هەموو کەون هیچە.. لە تۆ دووربم مێرولەیەك دەمخات.. یا مەعبودم تەنهاو تەنها بڕوام بەزاتی تۆیە ..
هەندێك روقیە شەرعیم بەسەردا خوێندو عەلیش بەسەریدا خوێندی و تەلەفونم کرد بۆ کارەکەم ووتم: ناتوانم بێم بەهۆکاری کچکەم تای لێهاتووە .. ئەو ڕۆژە مۆڵەتەم وەرگرت و ترسام لەوەی نەکو زیاد بکات تاکەی .. بەڵام سوپاس بۆ خوا نیو سەعاتی نەبەرد دوای روقیە شەرعیەکەی من و عەلی چاك بوویەوە شافای بۆ هات لە لایەن پەروەردگاری شافییەوە و پاشانیش دایکی شەربەتی تای پێدا و ...سوپاس بۆ خوا ئاناء باش بوو ..
لەگەڵ عەلی یەمەنیدا نانمان خواردن بەیەکەوە ، پاشان ئەویش رۆشتەوە .. لەماڵی خۆمان باس هیچمان نەکرد لەبەر ماڵو منداڵ ..
رۆژەکانی ژیانم ئاسایی بوویەوە .. ئێوارەیەکی شەممە .. لەماڵ دانیشتبووم ، کەسێك پەیوەندی پێوەکردم بەژمارەیەکی دیار و ناخۆ .. بەناوی شێخ شاهین.. دوای سڵاو کردن ..ئەوەی پێڕاگەیاندم کە دەیەوێت بم بینێت..!
- منیش پێمگووت: سەبارەت بەچییە بینینەکەمان ..
- ووتی: کێشەیەکم هەیە هاتووین بۆمان چارەسەر بکەیت لەگەڵ برادەرێکدا.. !
- ماکوان: تەشریف بینن بۆماڵەوە لە خزمەتاندا دەبم ؟
- شێخ شاهین : مەمنون دەبین.. بێت بۆ قاوەخانەی بازار لەوێ دانیشتووین ..
- ماکوان : بەڵی باشە بە خۆشحاڵییەوە لە خزمەتاندام .. دوای ئەوەی گەیشتمە قاوەخانەکە نەمدەزانی شێخ شاهین کێییە ؟، بە دەستیەکەی خۆم تەلەفونم بۆ کرد و ووتم لە کوێدای جەنابت با- بێمە خزمەتان .. هات بەدەمەوە ،بەڵام چیم بینی خوایە .. پیاوێکی زل لە دەبابە دەچوو .. ڕەش ریش و سمێلی پاك تاشی بوو.. موستیلەیەکی زلی نقێم مارۆنی لەدەستا بوو.. بەروو رووم هات لە دەیناسوڕ و مانوت و شتی وا دەچوو.. ئەوەندە زل خەریك بوو ڕاکەم ..!
- شێخ شاهین : بەپەلە وەك ئیحترام هات بۆ لام و – ووتی : سڵاو کاکە ماکوان چاك عەزێتماندایت بەراستی زۆر مەمنونی بەرێزتانم .. فەرموو بابڕۆینە سەر ئەو مێزە دابینشین لە تەنیشت مێزەکەوە دوو جانتا دانرابوون ..!
- ماکوان: زۆر سوپاس کاك شێخی بەڕیز .. عەفوو .. من بەڕێزتانم نەدیوە لەم شارە ، لە کوێ دەژین ؟
- شێخ شاهین : کاکە ماکوان لە بەریتانیاوە هاتووم ..! لەشاری لەندەن دەژیم و یەك دوو جار لە کۆرو سمینارەکانتا بووم لە بەریتانیا ، جارێك هاتین بۆ لیدز و جارێکیش لە لەندەن ..!!
- ماکوان : خۆشحاڵ بووم .. سەیرە ..جەنابتم لەناو خەڵکەدا نەدیوە ...(لەڕاستیدا ناوی کوڕەکان هەردووکی راست بوو ، بەڵام ئەو کەسایەتیەم نەدیبوو لە کۆرەکەمدا ئەوەندە زلو زەبەلاح بوو، ئەو دەمو چاو وهەیکەلە وون نەدەبوو هەرگیز لە بیر نەدەچووە ) بەڵام بەهەر حاڵ پێمگووت: خۆش حاڵ بووم .. ئەی قوربان با بچینەوە بۆ ماڵەوە ئیسراحەت بکەین، بۆ لێرەی بەتەنهاو ئەو کێشیە لەگەڵ خەڵکی تردا کێییە ؟ با ئەویش بێت دەچینەوە ماڵەوە..؟
- شێخ شاهین : کاکە ماکوان زۆر سوپاسی لوتفت دەکەم .. کیشەکەم لەگەڵ تۆدایە ..!
- ماکوان : من بۆ قوربان!! ..خۆ خوانەخواستە پارەیەك یان حەقێكت ئەگەر لامە بدەمەوە ؟، خەیاڵم بۆ لای پاڵتاکدا چوو ، ووتم بڵێ لە پاڵتاکدا ژووری هەبوو بێت و دڵم عاجز کردوە بە قسەو هاتوە تۆڵەخۆی بکاتەوە، پێش ئەوەی قسە بکات دەستم دایە پەرداخە ئاوەکە بە هێواشی بردم بۆ دەمم .. ووتم :نەکو- پەلامارم بدات لە ژێر دەستی دەرناچم ، با- هیچ نەبێت ئەوپەرداخە لەسەریدا بشکێنم ..!
- شێخ شاهین : کاکە ماکوان .. جەنابت پیاوێکی خۆشەویستی و ئاقڵی و لە ناو خەڵکدا زۆر ناسراویت .. ئێمە گروپی (چاوی ئازادین) چەند جار هەوڵمان داوە جەنابت ببیتە ئەندام لە لامان ، بەڵام دەرەفەت نەرەخساوە، یاخود نەت وویستوە بیتە لامان لە کاتێکدا هەمووی پیاوی چاك و خواناسە لەلامان و خەڵکی خۆت ئاساییە ..!
- ماکوان : (سبحان اللە - یەکسەر هەستم کرد ، لە جەمەعەتی حەزقیل و سەیسلە)، بەڵام هیچ خۆم تێكنەداو پێمگووت : ناو- ئەم پیاو چاکانە کەسێکی تێدانیە من بیناسم ؟ ئینجا پەیرەو پرۆگرامی ئەم گروپە چیە ، کوردیە بۆمافی ڕەوای میللەتکەمە، یاخود بۆ چالاکی ئیسلامیە ، بۆ چییە کاکە شێخی بەڕێز؟
- شێخ شاهین : کاکە ماکوان- ئەم گروپە گروپێکی کۆمەڵایەتیە .. لە هەر جێگایەك نوینەرێکمان دەوێت، دەبێت ئەو کەسانەی دەبنە نوێنەر ، پیاوی خۆت ئاسایی بن و شارەزابن و کۆمەڵایەتی بن . لە ناو خەڵکیدا دیار بن ، بۆ چارەسەری کێشەی خێزانیە و یاخود تەعزیەکە و خۆشی و شادیەکە یان حەفلەیەکە بەدەم خەڵکەوە بین بە گشتی .. ئەمە کاری ئەم گروپەی ئێمەیە.. !!
- ماکوان : وەڵڵا یاشێخ ئەمە شتێکی باشە .. من لەم شارەی خۆمان زۆر کۆمەڵایەتی نیم ، چونکە زۆربەی کوردەکان خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵاتن زۆربەیان بیدینن و خوا هەر ناناسن ، من پەیوەندیم لەگەڵیاندا نیە ، لە بازاریشدا لەدوورەوە هەموو دەڵێن ئەوەیە مەلا ماکوان .. منیش ئەوانەی ئەهلی مزگەوت نەبن کەمتر تیکەڵیان دەکەم .. ! بڕوا ناکەم من بەکەڵکی ئەو نوێنەرایەتیە بیم، ئینجا من بۆ خۆم پیاوێکی توڕەم .. کە توڕە بووم دۆو دۆشاو تێکەڵ دەکەم .. بڕوا ناکەم بەکەڵی ئەو کارە بیم ، لەسەروی هەمووییەوە من ئیش دەکەم وەك میسری ، سەعات ٧ بەیانی دەرۆم ٩شەو دێمەوە.
- شێخ شاهین : نا – بە پێچەوانەوە کاکە ماکوان .. تۆ دەبیتە شێخ، چونکە کوڕە شیخی.. وخەڵکی دێنە لات و دەست ماچ دەکەن، تۆ ئەمر دەکەیت و ئەوان جێبەجی دەکەن، کێ حەدی هەیە سەیر ناوچاوانت بکات ، تۆ کوری پیاویت و لە پیاوچاکانی .. کێ دەتوانێت ئازاری تۆ بدات.. تۆ شێخی هەموومانیت ، من لەم شارەی تۆدا دەیان کورد دەناسم کە تۆیان خۆش دەوێت ..!
- ماکوان : کاکە وەڵڵاهی تۆ هەڵە تێگەیشتوویت .. لە بنەماڵەی باو وباپیرانمدا لە هەردوو سەرەوە .. یەك شێخی تێدانیە ، باوکم کونە شوعی بووە و لەپۆلی شەشی سەرەتاییەو ئەندامی چالاکی حیزبی شوعی بووە.. تا لەکۆتای تەمەنیدا خواهیدایەتی دا لەڕێگای مامۆستا شارەزوری سەید ئەحەمەد پێنجوینیەوە، دایکیشم کۆمەڵە بووە یەکەم بایانامەی کومەڵەی رەنجدەرانی کوردستان دایکم لە شاری پێنجوین هەڵیواسیوە..ئیتر شێخی چی و تەڕەماشی چی؟ .. من تا ماوەیەك لەمەبەر سەرسەریترین کەس بووم خوای گەورە هیدایەتی دامو ئێستا تۆزیك ئارام بوومەتەوە .. ئیتر نەپیاوچاکین نەهیچ وە منیش باش خۆمان دەناسم تۆ نامان ناسیت ، ئینجا من لە ژیانمدا نەمهیشتوە کەس دەستم ماچ بکاتو دەستی هیچ کەسیکم ماچ نەکردوە بێجگە .. باپیرم .. یەك دووکەسی تر.. کە مامۆستام بوون، چونکە قابیلیان بووە .. ئەوانیش زانستیان فێر کردووم .. بەنیسبەت ئەوەشی دەڵێت: کێ حەدی هەیە، وەڵڵا کاکە حەدیان هەیە کە توڕە بوون ئیتر لەوانەیە ١٠٠ شەقم تێهەڵەدن چییە ئاساییە.. من هەر لەبەر ئەوەی پێچەوانەی قسەکانی ئەو قسە بکەم ..!
- شێخ شاهین : دەستی دایە یەك جانتایان و بەدەم قسەکردنەوە ووتی: ئەوە تەوازعی خۆتە.. جانتای کردوە پڕ بوو لە پارەی تێکەڵە لە پاوەند لە دۆلار لە ئێورۆ وکرۆن ..! جا کاکە ماکوان گروپەکەشمان ئەویان بەدیاری بۆ ناردوویت .. بۆ ئەوەی واز لە کار بێنیت و خەریکی کاری گروپەکەی ئێمە بیت ..
- ماکوان : کە پارەکانی نیشان دام .. دڵی بردم هۆشم رۆشت بۆ پارەکان زۆر زۆر بوو- ناحەقم مەگرن .. ووتم ئی باشە ئیشەکە چییە؟
- شێخ شاهین : شێخی گەورەمان پیاوی خواناسو خاوەن کەرامەت فێرت دەکات .. سەسیل ..!
- ماکوان : ئەها - واتا ئەم پارەیە کڕینی دینەکەی منە بە ژینەکەی ئێوە .. ئەوەی تۆ باسی دەکەیت .. سەسیل شەیتانە...!
- شێخ شاهین : چۆن وادەڵێت : ئەوە پیاوچاکی خوایە لە رۆحانیە پاکەکانە کەرامەتی هەیە خوای گەورە ناردویەتی تا پیاوچاکان کۆبکاتەوە..!
- ماکوان : پێم عەیب بوو.. دەنا لەو جێگایەو ئەو قسەیە پێویستی بە شینە جرطێکی قایم بوو ، بەس بۆ کەسایەتم نەدەگونجا ، بەڵام لەڕاستیدا پڕبەدڵ و دەمم حەزم دەکر د یەك جرطی بۆ لێبدەم کەووتی پیاو باشان کۆ دەکاتەوە .. بەڵام نەمکرد بەداخەوە .. زۆر رەقم لەو پیاوە بوو هەر کەبینیم وامزانی ئەوکەسە باوکمی کوشتوە، ئەوەندە پیس بوو بۆنی عەرەقی لێدەهات .. ئینجا شێخەکەم لێکردوە و ووتم : کاکە شاهینی بەڕێز .. من ناتوانم ئەوکارانە ئەنجام بدەم .. بڕۆ بە گروپەکەت بڵێ ماکوان لەبیر کەن ..
- شاهین : ماکوان بەخوا دەتکوژن ؟
- ماکوان : ئەگەر توانیان دەستیان خۆش بێت ..!
- شاهین : من تا دووبەیانیش لێرەم هەر بە خزمەت دەگەینەوە ..
- ماکوان : بڕوا ناکەم کاك شاهین .. چونکە من ئیش وکارم هەیە دەچمە سەر کاری خۆم ..
دەی جارێ بە ئیجازەو خۆشحاڵ بووم ...
لە قاوەخانەکە هاتمە دەرێ.. لە نزیك ئەو بازاردە خۆم قایم کرد و چوومە ناو سەیارەی هاوڕێەکم .. بە هاوڕێکەم گووت بڕۆ ووێنەی زلترینو ناشرینترین پیاوم بۆ بگرە ..لەو قاوخانەدایە .. ناردم .. کەمێکی پێچوو هاتەوە تەماشا دەکەم ڕەنگی زەرد بوو..
- ووتم ئەوە چییە بۆ مردوویت .. ووتی کاکە پێزانیم خەریك بووبمکوژێت، ووتم باشە سەرکەو با بڕۆیین بەدەنگی بەرز ئایتەل کورسیم خوێند 
ئەو رەفیقەم ووتی: چیدەکەی ماکوان خۆت ئەتەقینیتەوە !! ..
- ووتم نا – جنۆکە بە شوێنمانەویە با خۆمانیان لێ بزر بکەینو شوێن ئەو پیاوە زلە بکەوین..
- ووتی: ئەوشتە زلە کێیە ؟؟
-ووتم : ئەوە مودیری موخابەراتی کۆنی عێراقە کیمایی کردوە بەسەر هەڵەبجەدا وەك عەلی حەسەن مەجید وایە تاوانبارە .. پارتی ناردوومی بۆ ئەوەی تەعقیباتی بکەین ...
رەفیقەکەم پارتی بوو ..کەوام ووت.. ئیتر جوڵا لەبەر خاتری پارتی، ووتی سگ بابی وا چی لێبکەین بیکوژین بۆڕیگای بارزانی ، - - ووتم نا دەیکوژین لە ڕای خوا گۆشتەکەی تەوزیع دەکەین ..
- ووتی : ڕادەبویری ماکوان ؟
وەڵام نەداییەوە
.. دوای شێخ شاهین کەوتین خۆیکرد بە ئوتێلێکدا .. زانیم لە کوی دابەزیوە.
بە هاوڕێکەمم ووت ئیتر تۆ بڕۆ .. گەڕامەوە بۆ ماڵەوە لە ژیر پردەکەی نزیك ماڵی خۆمان سەسیل دانیشتووبوو لەدوورەوە بینیم ..
چووەمە لای وو دەستمان کرد بە قسەکردن...

چاوەڕوان بن ماویەتی..

بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چواره‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پێنجه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى شه‌شه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌وته‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌شته‌م كليكليك لێره‌ بكه‌
به‌روار: 31/07/2016
بینین: 2780