ئەدەب و هونەر
  حەزقیل و ئازیز و هێرۆ و ماڵیان ..١١
ماكوان كه‌ريم
لەدوای ئەوەی .. شێخ شاهین .. منی کردە قاچاخچی لەبەردەم پۆلیسەکاندا و .. پۆلیس منیان برد بۆ فەرمانگای پۆلیسی ئەو شارە ناوی پارێزەرەکەمیان وەرگرت و.. دوو کاتژمێر کردیانمە زیندان .. پاشان بانگکرام لەلایەن پارێزەرەکەموە ..
ووتیان – ماکوان ئازادی ..!
لە زینداندا بیری ئەوەم دەکردوە بەلای کەمەوە هەفتەیەکم پێدەچێت .. بۆ وا زوو ئازاد بووم ئەوە فەزڵی خوایە!، .. خۆم دانابوو دنیایەك قسە بکەم و بەڵگە بخەمە روو کە من هیچ پەیوەندیم بەوە نییە، خەریکی گەڕان بووم بەدوای بەڵگە و قسە دا کەچی خوای گەورە ئەوەندە ئاسانی کرد هەرئەوەندەی قاوە خواردنەوەیەکی پێچوو ..
ووتیان : ئەم کەسە ناوی - جوادە- لە ووڵاتی رۆمانیاوە هاتووە، بۆ نەرویج درۆ دەکات لە بەریتانیاوە نەهاتووە، لە فرۆکاخانەوە چاویان لەسەری بووە ..!!
زیندانیان کردوە دوای چەند رۆژێکی تر دەینێرنەوە بۆ ڕۆمانیا – ووڵاتی قەرەجەکان .. ووتم بە پارێزەرەکەم ناتوانم بیبینم تۆزێك داخی دڵی خۆمی پێبرێژم؟
- پارێزەرەکەم ووتی: باش نییە ماکوان ئیهمالیکە ...
هاتمەوە بۆ ماڵەوە .. ووتم سوپاس خوا ڕزگام بوو لەم کابرایە .. لە هێستری چەموش دەچوو..!
سەری ساڵ بوو ..
لە کار گەڕامەوە .. دواملێکرابوو ئەو ڕۆژە کار بکەم ، چونکە ئەروپیەکان حەزدەکەن لەو رۆژەدا مۆڵەت وەرگرن ، بۆ منیش وەك هەموو رۆژەکانی تر بوو ووتم: کار دەکەم و پارەکەشی دووبارانبەری وەك رۆژانی ئاساییە بۆ من ..
پێشترخێزان و کچکەمم بردبوو بۆ ماڵی باوکی، کەس لە ماڵ نەبوو.. 
- ووتم کەس لەماڵ نییە.. ئەمشەو بۆخۆم گوێ لە شێخی شەعراوی دەگرم لە تەفسیری قورئانەکەی، خۆم سەرقاڵ ناکەم بە دروست کردنی نانەوە، چونکە رەستەی شەعراوی زانستی لێدەچۆڕێ ..
.. نزیکە کاتژمێرێك لەدەرەوە گەڕام و نانم خوارد ولە بازاڕ – لە ڕێستورانتەکە چاوەڕوانی چایەك بوو بۆم بهێنن.. ئافرەتێکی هاتە لام ووتی: .. جەنابت کاك ماکوانی ..؟
- ووتم : بەڵێ ماکوانم .. بەڵام کە تەماشام کرد خەریك بوولاڵ بم .. باش بوو نەموت ماکوان کێییە .. نایناسم ..!! دەستی هێنا تەوقە بکات .. ووتم بەخوا دەست نوێژم هەیە دنیا ساردە ناتوانم بیگرمەوە تەوقەکە هەڵگرە بۆ کاتێکی تر .. فەرموو ئەمرکە ..
بەڵام جوانیەکەی سارسامی کردم .. وا هەستم دەکرد لە تابلۆکانی لیۆناردۆ داڤنجیدا بینیوەمە.. هەستم دەکرد.. ئەوە پەری دەریایە کە باسی دەکەن .. کەدانیشت لە خۆشیا خەریك بوو بڵێم نانم نەخواردوە با بەیکەوە نان بخۆین..!!
بەڵام نەمتوانی نانی تر بخۆم ، چاو جوان .. باڵا هەر جوان .. میکیاج هەر جوان.. جلو بەرگ هەر جوان ..دەست و پەنجە هەر ناسك و جوان .. بەڵام لەو ساتانەدا بیرم کەوتەوە خۆ من موسڵمانم پابەندم بەدینی خواوە .. لەناو خەڵکیدا ناسراوم .. ئەی کوا رەوشتی ئیسلامی ..! سوپاس بۆ خوا هاتمەوە سەر خۆم و لەدڵی خۆمدا ووتم .. اعوذ باللە الشيطان الرجيم..
ئینجا هاتمەوە بە خۆمداو ووتم فەرموو .. لەخزمەتاندام خوشکی خۆم ئەمرکە.. بەڕێزتان ناوی منتان زانی ئەی ناوی جەنابت چییە؟
- ووتی: کاک ماکوان من ناوم ... ئازیزە ..!
- ماکوان : فەرموو ئازیز ی بەڕێز ..؟
- ئازیز: کاك ماکوان .. من گۆرانی بێژم .. زۆر دەمێکەیە حەزم دەکرد.. کەجەنابت بناسم لە ڕێگای فەیسبوکەکەتەوە و سایتەکانەوە هەندێك هۆنراوەی بەڕێزتانم لایە وویستومە بیکەمە گۆرانی ئەگەر ئیجازەم بدەیت ..!
- ماکوان : منیش ووتم وەك موجاملەیەك .. بەڕاست من هۆنەرم – بە شاعیرم دەزانی .. ئەوە چ شعرێکە جەنابت ئاوا سەرسامی بوویت بیکەیتە گۆڕانی؟
- ئازیز : کاك ماکوان بڕوا بکە ئەوەندە جوانە وئەوەندەم خوێندۆتەوە هۆنراوەکەت لەبەرەم کردوە ..!!
- ماکوان : بەڕاست؟! .. وەڵا من هیچ شعرێکی خۆم لەبەر نییە ، تەنها شیعری هەڵەبجە نەبێت ئەویش لەبەر ئەوەی بە خۆشی خەڵکی هەڵەبجە و کارەستی کیمیاباران- دەستم کردوە بەنوسینی یەکەم - شیعر بۆیە لەبەرم کردوە، دەنا - هیچ شیعرێکی خۆمم لەبەر نییە..!ئادەی بزانم کام هۆنراوەی منە ؟
- ئازیز: هۆنراوەکەت بەناوی (نیشتیمانێك لە ماچی دەم)ە..!!
- ماکوان : من شتی وام هەیە عەیب وشوورەیی ؟ بە پێکەنینەوە..!
- ئازیز: بەڵێ کاک ماکوان بۆت بڵێم .. ؟
- ماکوان : ئادەی ..
- ئازیز : دەستی پێکرد .. خوێندیەوە بەڵام بە چ شێوەیەك .. ئەوەندەی تر هۆنراوەکەی من جوانکرد..
و
نیشتیمانێك له‌ ماچی ده‌م
کێ ئه‌توانێ وه‌کو من بێ؟
له‌یاخی بووندا درخشان بێ
بۆ خۆشه‌ویستی تۆ به‌رز بفڕێ
یاسه‌مین له‌ ڕۆژدا بپچڕێ
كێ ئه‌توانێ وه‌کو من بێ؟
بۆ عه‌شقی چاوانی تۆ ده‌که‌وێته‌ کێ بڕکێ
له‌ گوڵه‌ وونه‌وشه‌ دڵۆپه‌ی ئه‌وینی ده‌وێ
ماچی ده‌می بکاته‌ نیشتیمان بۆ ده‌مێ
چاوانی جێگای خه‌وی تۆبێ
كێ وه‌کو منی پێ ده‌کرێت؟
بابێته‌لام پێم بڵێ..
له‌وانه‌ی عه‌شقی تۆیان ده‌وێ..
له‌ منداڵان، له‌یاخیان...؟
له‌ وونبوان، له‌شێتان و عشقان؟
کامیان سۆزو هه‌ست و نه‌ستی له‌من ده‌چێ
كێ له‌وانه‌ی که‌ زۆر یاخین..
ووشه‌ی وه‌ك من به‌کاردێنێ
کێ وه‌کو منی پێ ده‌کرێ؟
ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ریای سۆزتا وون بووبێ..
گه‌ڕ ڕاست ده‌کات.. ده‌نگ هه‌ڵبڕێ
یان ئه‌وه‌ی له‌ عه‌شقی تۆ شێت بووه‌ ده‌ناڵێنێ
گه‌ر ئازایه‌و ڕاست ده‌کات..
یه‌ك دڵۆپه‌ له‌ زه‌ریای ئه‌وینی منت پێ به‌خشێ
وایاخی بووم..!
نیشته‌جێی ناو خۆشه‌ویستی ئه‌وینت بووم
نیشتیمانی خۆشه‌ویستی...
پایته‌ختی عه‌شقی وون بووی منه‌
یه‌ك ماچم وویست له‌ ناوی دا..
حلولت بووم ، وابه‌سته‌ت بووم ، تێکه‌ڵت بووم
ئه‌م ماچه‌ سه‌رشێته‌ چی بوو منی شێت کرد
منی نیشته‌جێی خۆشه‌ویستی تۆ کرد
فریاکه‌ون ده‌ربێنن وانغرۆ بووم له‌ناو ماچا!
ووشه‌کانم بخوێنه‌..
ئه‌بینی من چۆن له‌ناوچوم
ده‌بینی چۆن وون بووی ناو سۆز و ئه‌وینت بووم
ئێستا ده‌ڵێم..
کێ وه‌کو من عاشقت بووه‌ با بێته‌ لام 
شێوه‌ی ووشه‌م .. سه‌یر بکات
گه‌ر له‌ من چوو..
ئه‌وا هه‌موو شیعرم ده‌که‌مه‌ خۆڵ
به‌سه‌ر لاشه‌ی خۆمدا ده‌یپژێنم
کێ وه‌کو من بڵێسه‌ی سه‌ندووه‌ و نێڵه‌ی دێ
کڵپه‌ی عشقت جۆشم ئه‌دا
وا هه‌موو گیانم ئه‌سوتێنێ
ئه‌وا با ده‌ریایه‌ك عشق له‌گه‌ڵ دڵۆپه‌ك فرمێسکی من به‌رانبه‌رکا
دڵنیابه‌ که‌ ده‌دۆڕێ
که‌م یاری به‌ رۆحم بکه‌..
که‌م بگری ، که‌م پێکه‌نه‌، که‌م بڕۆ
که‌م گۆڕانی شه‌وانم بۆ بڵێ
بۆ کوێ بڕۆی له‌م گه‌ردوونه‌
نیشتیمانی سنگی منه‌ جێی ئۆقره‌ته‌.
- ماکوان : ڕاستەکەی ئەوە شیعری منە .. ساڵی ٢٠٠٣ لە دیمەشق دانیشتبووم لە جێگایەك بە تەسجیل دایانا بەدەنگی نزار قەبانی شیعری ئەو بوو شیعرێکی زۆر جوانی خوێندەوە بەدەنگی خۆی ، منیش شیعرەکەم لا جوان بوو یەك دووجار بە خاوەن دووکانەکەم ووت: هەڵیکەرەوە با گوێم لێبیت .. ساڵی ٢٠٠٩ منیش لەمێشکمدا دامڕشتەوە ئەو هۆنراوەیەی قەبانیم نوسیمەوە بە تامو بۆنی خۆم ..
- ئازیز : زۆرێکی تر لە هۆنراوەکانتم لەبەرە.. وەك سرەوە و گوارەوی شیعر و.. تاد..
- ماکوان : وەڵا ئازیز ی بەڕێز .. تۆ بەسەلیقە تری ...تاکو- من .. بەهەر حاڵ لە خزمتدایە و بڕۆ بیکە بە گۆرانی .. بەڵام شتێك هەیە بیزانە .. تۆ لەوانیە باش بزانیت من کەسێكی ئیسلامی و پابەندم بە ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە .. جەنابیشت ماشاء اللە سیمای دینداریت پیوە دیار نیە .. ئایا هەست ناکەیت لەسەر منیش و جەنابیشتان بکەویت؟
- ئازیز: کاک ماکوان .. من موسڵمانم .. ئیسلام خۆش دەوێت..!! خۆ من کافر نیم بەخوا..!!
- ماکوان : نا- کەسەکەم مەبەستم ئەوە نیە ، بەڵکو مەبەستم ئەوەیە پێت بڵێم سیمای پابەند بوونی ئیسلامەتی پیوە دیار نییە، وەك حیجاب دەنا سوپاس بۆ خوا کە موسڵمانیت .. ئەی شکور نوێژ دەکەیت ؟
- ئازیز: ئەی چۆن هەموو ڕەمەزانێك دەیکەم و بەڕۆژوو دەبم .. ئیتر خۆشت دەزانی دڵ حسابە..
- ماکوان : باشە ئازیز بەڕێز بەهەر حاڵ بڕۆ بیکە بە گۆرانی ببیبە بۆ خۆت ، بەڵام ناوی من مەنوسە لەسەری ..
- ئازیز : بۆ کاك ماکوان گیان ..؟ با - ناوی تۆش بنوسین لە تایتڵدا ..
- ماکوان : مەنوسە ماکوان کەریم .. بنوسە (X.A.M)
- ئازیز : دەزانم زیاتر ئەو ناوەت بەکار هێناوە بۆ شیعرەکانت نەمزانیەوە واتای چییە ؟
- ماکوان : ئەوە کورتکراوەی ناوی خۆم و باوك و باپیرمە بەلاتینی.. واتا ..خەم..
- ئازیز : جوانە .. دەستی کرد بە چا- خواردنەوە لەسەر مێزەکەی من..
- ماکوان : لەدڵی خۆمدا ووتم دانیشتەکەمان خۆشەو، ئەگەر پیاو ژنێك دابنیشن نامەحرەم بن ، بەدڵنیایەوە سێیەم شەیتانە .. منیش لەگەڵ شەیتاندا رەفیقم زۆرە با هەڵسم بڕۆم باشترە .. ووتم: ئازیز ئەگەر ئیجازەی من بدەیت بڕۆم .. لەبەر ئەوەی ماندووم و لەکاریش هاتوومەتەوە، شیعرەکەشت پێشکەش بێت ..؟
- ئازیز : نا – کاك ماکوان گیان کچێکی پورم هەیە .. ئەو زۆر موعجیبی شیعرەکانی تۆیە کە ووتم کاک ماکوانم دییوە ووتی: ئێستا دێم بۆ لاتان .. یەك.. کەم چاوەڕێ بکە.. ئێستا دێتە..ئێرە..، من ئەو خوشکەم لەگەڵدایە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بینە لامان دانیشن ..؟
- ماکوان: بەڵێ.. بەڵێ.. بەخۆشحاڵییەوە با بفەرموون ..
لەپەنایەکدا دانیشتووبون من نەمدیووبوون.. بانگی کردن هات خوشکەکەی لە خۆی جوانتر بوو.. هاوسەرەکەشی هاتو تەعروفمان کرد .. منیش بۆ موجاملە ووتم ئێوە لە عشیرەتی جوانن .. ماشاء اللە تبارك الله أحسن الخالقين ، خوای گەورە جێ دەستی خۆی هەمیشە دیاری دەکات بەسەرمرۆڤاکانەوە ...
سوپاسیان کردم و .. باسی ئەوە کرا خەڵکی کوێت و لە کوی دەژیت و ئەی ئێوە چی تان تەواو کردوە لەخوێندن .. هەندێك موجامەلەی دانیشتن قسەو باسی ئاسایی ..
لەپڕ یەکێك لە کرێکارەکانی ڕێستورانتەکە هات بۆلام و کە دەمناسی .. ووتی کاك ماکوان فریاکەوە سەیارەکەتیان قوپانت، نەکو - ڕاکەن لەدەرەوە لە جێگای سەیارەکان کەوەستاون یەکێك سەیارەکەتی هەلاهەلا کردوە ..!!
- منیش ئیزنم خواست – لە و بەڕێزانەو بەپەلە هاتمە لای سەیارەکەم .. تەماشام کرد سەیارەکی جوان خۆیشی ووێران کردوە سەیارەکەی منیش وویران کردوە..!! کە چوومە پێشەوە قسە لەگەڵ خاوەن سەیارەکەی تردا بکەم کە خەتای کردوە و بە بیمەکانمان بڵێن کێ تاوانبارەو بۆ ئەوەی سەریارەکان چاك بکرێتەوە، ووتم بزانم کێییە؟؟ کە چوومە پیشەوە تەماشام کرد.. کچێك دانیشتتوە .. ئەگری .. ئەوەندە جوان بوو .. هەر دڵۆپێك فرمێسکی سەیارەکەی من دنێت.. بەو گریانەوە .. بە خەفتبارییەوە بەو دەمچاو تەماوییەوە ئەوەندە جوان بوو خەریك بڵێم بابە بۆ دەگیریت من سەیارەکەی تۆش چاك دەکەمەوە وەرە بانانیشت بۆ بکرم ..!
نزیك بوومەوەلێیو پێم ووت بە نەرویجی ئازارت پنەگەیشتتوە بتگەینەم نەخۆشخانە خۆ ئاساییت ؟
- ووتی: بەکوردی بەڵێ ئاساییم کاک ماکوان بەس ئەو سیارەی تر نازانم هی کێییە ؟ کە لێمداوە ..
- ماکوان: ووتم بەڵێ من خاوەنیم بەس فیدات بێ.. فەرموو دابەزە ...
- ووتی: من هێرۆم.. کچی پوری ئازیزم .!
لەم قسانەدا بووین ئەوانەی کە ڕێستورانتەکەدا یەکترمان ناسی ئەوانیش هاتنە دەرەوە .. ووتیان هێرۆ ئەوە چیی بووە؟
-هێرۆ: لە سەیارەکەی کاك ماکوان مداوە..
- بەختیار: ئەو کوڕەی کە هاوسەری خوشکی ئازیز بوو .. کاك ماکوان بابڕۆین دانیشین من هەموو کارەکە چاك دەکەم ، چونکە ئەوە سەیارەیە بەناوی منەوەیە .. منیش (سۆپەر بیمە هەیە) هەمووی چاك دەکەم، ئێستا تەلەفون دەکەین بۆ بیمەکان .. ناوی بیمکەی منی وەرگرتو خۆی کارەکانی چاك کرد..
تێبینی بۆ خوێنەر/ سییستەمی بیمەو دابینکردن لە ئەورووپا وەك سیستەمی کوردستان نیە .. لە ئەوروپا ئەگەر هەر رووداوێکی هاتو چۆ رووبدات کۆمپانیای بیمەکان چاکی دەکەنەوە ، چونکە..مانگەنە هەموو بەشدارن لە کۆمپنیای بیمەکاندا .
دانشتینەوە : هەموو بەیەکەوە .. ووتم :دەی هێرۆ خان خۆشحاڵم بەناسینتان .. !؟
- هێرۆ : کاك ماکوان زۆر ببورە .. نەدەبوو ئەوە رووبدات ؟
- ماکوان : ئاساییە خوشکی من- ئەوە قەدەری خوای پەروەردگارە، لەوکاتەدا خێزانم تەلەفونی بۆ کردم .. ووتی: ماکوان نانت خواردوە - هەرهەواڵی پرسی، چونکە .. خیزانم دەزانیت نانم بۆ دروست ناکرێت بەتنها بم بۆیە هەواڵی پرسیم بزانیت نانم خواردوە..ووتم :خەریکی نان خواردنم ..
- ووتی نایت بۆ ماڵی باوکم؟
- ووتم بروا ناکەم بیم .. زانیان کە خێزانم لەماڵ نییە ...
- ئازیز: کاك ماکوان با بڕۆین بۆ ماڵی ئێمە دایکم چاوەڕێمان دەکات و لەویش ئیسراحەت بکەین و دیسێرت دەخۆین و خۆ خێزانیشت لەماڵ نیە !!..
- هێرۆ: وەڵڵا ڕاست دەکات کاک ماکوان منیش دێم ..!!
- بەختیار: زۆر باشە دەبێت هەر بچینە ئەو شارەی ئێمە لەوێ تا سەیارەکان چاك دەکەنەوە من سەیارەیەك بۆ تۆ وەربگرم بەقەرز ..
- ماکوان: بەرێزان من ناتوانم بیم لەبەر ئەەی ئیلتزامتم هەی بەخوا ناتوانم ..!
- بەختیار: کاك ماکوان هەر دەبێ بێت، چونکە سەیارەکە دەبێت خۆت بیهێنیتەوە؟! ..
لەم قسانەدا بوون .. کۆمپنیای بیمەکان .. دووسەیارەی گەوەریان نارد.. هەردوو سەیارەکەیان برد .. ئیتر منیش ناچار بووم، چونکە پێوسیتم بە سەیارەی تر بوو بۆ ئیشوکاری رۆژانەیخۆم تا ئەوەی خۆم چاك دەکرایەوە..!
ناچار ووتم: باشە.
دەرچووین بە سەیارەکەی کاك بەختیار.. شتێکی زۆر سەرسوڕمانم بینی .. خێزانی کاك بەختیار چووە پێشەوە دانیشت ..! ئی کەوا بێت ، دەبێت من لە دواوە بم لە نێوانی هێرۆ و ئازیزدا دابنیشم .. یان یەکێکیان لەپەنامدا بێت، ئەمەش لە رووی دینی و عەشایەری و کە من بۆ خۆم سوپاس بۆ خوا عەشایەرم و عورفیشەوە ناگونجێت!..
- ناچار ووتم : کاک بەختیار.. کارم پێتە بێزەحمەت ئەگەر لوتف بفەرموویت بە خێزان بەڕێزت بڵێت بچێتە.. دواوە دابنیشیت .. چونکە ئەوە شکاندی کەرامەتی منە..!
- بەختیار : نا کاک ماکوان تۆ تازە یەکێكی لە ئێمە.. بەڵام بەسەر چاو ئێستا پێدەڵێم ..!
- ماکوان: خەریك بڵێم بابە من هەمووی سەعاتێکە ئێوە دەناسم ..!، بەڵام ووتم: بەڕێز هەموویان خوشک وکەسی منن.
ژنەکەی بەختیار دابەزی باش بوو لەناو ژنان دانەنیشتم چوومە ناو پیاوان ..!
نیو سەعات رۆشتین .. تاچووینە شارێکی بچووك بەردەم ڤێلایەك... چووینە ژوورەوە سەگێكی ڕەش خۆی هەڵدا بۆ باوەشم .!!
- ئازیز : کاك ماکوان ئەوە سەگی منە ناوی - بیتایە-
- ماکوان: بەڕێز گیان بەس من زۆر حەزم بەسەرو چاوی سەگ نیە، لەبەر ئەوەی نوێژ دەکەم نامەوێت دەمی بەرم بکەوێت؟..
لەم قسانەدابووین ..
حەزقیل خۆی کرد بە ژووردا و ئازیز.. باوکە .. باوکە باوەشی پیاکرد.. منیش خەریك بوو دڵم بوەستێ..
چاوەڕوان بن ماویەتی ...


بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چواره‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پێنجه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى شه‌شه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌وته‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌شته‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى ده‌يه‌م كليك لێره‌ بكه‌
به‌روار: 31/07/2016
بینین: 2702