ئەدەب و هونەر
  حەزقیل سەسیل و سەمای کچەکان ..١٢
ماكوان كه‌ريم
حەزقیل لە پڕ خۆی کرد بە ژووردا ئازیز .. باوکە.. باوکە ، چوو باوەشی پێدا کردوو.. کە نزیك بووە لە من سیمای دەم وچاوی گۆڕا بۆ کەسێکی تر..!، بەڵام - باڵاو سیمای پێشتری ڕێك ئەو و بوو ..کە هاتە لامەوە زیاتر سیماکە گۆڕا...زۆر ترسام .. ئازیز باوکی پێناساندم ووتی : بابم ناوی موستەفاییە ..
- ماکوان : خۆشحاڵم قوربان.. دەەستی خستە ناو دەستمەوە بە گەرەمی تەوەقەی لەگەڵ کردم ..خۆشحاڵی خۆی دەربڕی ..
- موستەفا : کاك ماکوان زۆر خۆشحاڵم بەناسینتان .. پێشتر من دەچوومە پاڵتۆك .. گوێم لە کۆڕو سمینارو قسەو باسەکانت بووە .. لەگەڵ کاك مەلا کرێکار.. هەر لەو دەمەوە حورمەتی زۆرم هەبووە .. بۆت..
- ماکوان : زۆر خۆشحاڵم کاک موستەفا گیان ( بەڵام سیماکە لەبەر چاوم دەبووە حەزقیل .. دوای ئەوەی کە تەرکیزم زیاتر دەکرد دەبووە سیمای کاک موستەفا ).. جەنابتان دیارە ئیسلامو دینداریت خۆش دەوێت.. ؟
- موستەفا : بەڵێ کاک ماکوان گیان سوپاس بۆ خوا موسڵمانین ..
- ماکوان : ئەی کە خۆشحاڵم کاک موستەفا گیان ، وەڵڵا من نوێژی عەسرم نەکردوە .. جەنابتان نوێژتان کردوە.. ؟ با نوێژەکانمان بکەین و جەنابت پێشنوێژیەکمان بۆ بکە.. ماڵی جەنابتانە ..
- موستەفا : کاک ماکوان گیان من نوێژ ناکەم.. هەر موسڵمانم دڵ حسابە ..!!
- ماکوان : دەی باشە قوربان من نوێژم نەکردوە ئیجازەم بدەرێ نوێژەکەم بکەم لێرە ؟ ئەو ووتی- فەرموو- .. هەڵسام بۆ دەست نوێژ .. دوای ئەوە داوای بەرماڵێکم کرد.. نەبوو.. لە ماڵەکەدا و ووتم قیبلە لە کوێدایە .. کەس نەیزانی و ناچار داوای شتێکی پاكم کرد کە لەسەری نوێژ بکەم، نوێژم کرد ..!
دوای چوومە ژووری دانیشتنەکە .. باڕێکی تیدابوو، لەناو بۆفیەکی شوشە دا پڕ بوو لەشەراب و جۆری مەی و مەشروب، بە کاك موستەفام ووت : قوربان جەنابت مەشروبیش دەخوایت ؟..
- موستەفا : بەڵێ کاك ماکوان شەراب دەخۆم بۆ دڵم زۆر باشە..!
- ماکوان : کاك موستەفا هیچ شتێکی حەرام لەسەر زەویدا شیفا نییە بۆ مرۆڤ .. ئەی جەنابتان موسڵمانن بۆ وازی لێنایەنن ..!؟ دەموچای دەگۆڕا لەبەر چاوی مندا .. بۆ حەزقیل کە زۆر تەماشام دەکرد ئاسای دەبووە .. لەدڵی خۆمدا ووتم ئەمە شتێکی تێدایە ..
- موستەفا : وەك عەرزمکردی کاك ماکوان دڵ حسابە من خراپەم بۆ کەس نیە و لەماڵی خۆمدا دەخۆمەوە .. زەرەم نیە .. بڕوا ناکەم خوا..ش پێناخۆش بێت..!!
ئازیز و هیرۆ هاتن بۆ لامان سڵاویان کرد.. خۆیان گۆڕی بوو .. بە حسابی خۆیان جلی ماڵیان کردە بووە بەر کە خۆیان کرد بە ژووردا من وامزانی لێناتێكچووە دەچن بۆ حەمام .. لەتاواندا چاوم نوقاند ..!! بەڵام ئازیز چووە نیوانی باوکی و منەوە دانیشت و هێرۆش بەرانبەرم .. ئەی پەروەردگار چیم دی .. چاو بەرز دەکەمەوە هەر وەی .. نایکەمەوە قسەم بۆ دەکەن و سەرم داخستوە جوان نییە .. ئینجا .. منیش بەرگەی ئەو هەموو جوانیو رووتیە ناگرم کە لای ئەوان ئاساییە و لای منیش قوربەسەرییە..!
دەستم بەدەستنوێژە .. بەڵام دڵم و شەیتانو نەفس و هەوا و هەوەس و ئارەزوو.. هەریکە لەلایەك حەیرانو گۆڕایم بۆ دەڵێن و قسەم بۆ دەکەن .. پێم دەڵێن دە چاو بەرزبکەرەوە تەماشای ئەو سنگ و باڵو قاچانەکە بکە .. خۆ تۆ پیاوی .. دەقەیچێکە هەر ئەم ئێوارەیە کەس ئاگای لێنیە ، قسەی خۆش بکە .. تۆ شاعیر.. ئەوان موعجیبی تۆن .. فورستە لەدەستی مەدە ..؟
لەملاشەوە دەست نوێژو سیمای ئیسلامەتی و ریشە تەنکەکم .. زیکرەکانم پێم دەڵێن : تۆ کەی لەو جۆرەکەسانەی لە مەجلیسی ئاوادا دابنیشیت و تۆ و پیاوی ناو مەجلیسی زیکرو پیاوچاکانو زانستی ، دەم بەزیکرو قوریئان خوێنی.. نوێژخوێنی .. پاشانیش عەشایەری چۆن بچیتە ماڵێك بەچاوی خیانەت.. تەماشای حوورمەتی ماڵەکە دەکەیت .. 
دەستم دایە تەلەفونەکەم و ... تەلەفونم کرد بۆ عەلی یەمەنی : بەعەرەبی دەستم کرد بەقسە .. ووتم کاک موستەفا جەنابت دیارە عەرەبی زانیت ؟ ووتی نەوەڵا کەسمان عەرەبی نازانین ئێمە هەر رقمان لە عەرەب و فارس و تورکە ..!
لەدڵی خۆمدا خۆشحاڵ بووم ووتم باشتر..
عەلی یەمەنی تەلەفونەکەی هەڵگرت منیش جوومە دەرەوەی ژورەکەو هەر چوومە دەرەوەی ماڵەکەش و ووتم : عەلی هەرچیت کردوە بگەرە لام .. کێشەیەکی زۆر گەورە توش بووم ..
- ئەویش لە وەڵامدا ووتی بۆ لەکوێت؟: جەماعەتی مەزگەوت.. چەند کەس بێنم..؟ وای دەزانی شەڕم توش بووە لە گەڵ مولحیدو نەرویجی و خەڵکی تردا ..
- ماکوان : هەر خۆت وەرە ڕزگارم کە من لە بەهەشتم بەڵام لای حەزقیل و مەجامەعەیەك کچ جوان ..!؟ فریامکەوە..
- عەلی یەمەنی : ئەدەرەسەکەم بۆ بنێرە..
- ماکوان : یەك دەقە .. بانگم کرد لە کاك موستەفا .. قوربان ئەدەرسی ماڵەکەتان چیە بمدەرێ ..!؟ ئازیز .. لە جیاتی باوکی هات ئەدەرسەکەی دامێ کە پێ دەوتم دەمووتەوە دڵم بە پەلەپەل لێئەدا.. بۆ وام لێهیاتوە نازانم .. خۆ پێشتر ئافرەتم دییوە .. بەس هەرگیز ئەوەندە خۆم بە جۆش.. وخۆرۆش نەدیبوو .. ؟ بەهەر حاڵ ئەدەرەسەکەم دایە عەلی و ووتم : ئەگەر بۆتکرا بە فرۆکە وەرە ...! ووتی باشە هەر ئێستا دێم ..
ناچار چوومەوە دانیشتم لای کاك موستەفا .. دسێرت هات و دەستمان کرد بە خواردنی .. هەندێك قسە وباسی ئاسایمان کرد لەگەڵ موستەفای باوکیان ..
بەختیاریش لەگەڵماندا نەهاتبووە، چونکە خەریکی وەرگرتنی سەیارە بوو بۆ من، تا سەیارەکەی خۆم چاك دەبێتەوە ... باوکیان لە پڕ هەڵسا ووتی من کارێکم بۆ پێش هاتووە دەچم ١٠ دەقیقەم پێدەچیت ئێستا دێمەوە ..
ڕۆشتو لە پشتەوە حەزقیلە .. ئەگەر دەڵێم سەگبابی نا - ئێوە هەمووتان جنۆکەن .. ناکرێت !!.. ئەگەر پشتملی موستەفا دەگرم دەڵێم سەگ باب چی دەکەیت لێرە؟ .. ئەترسم کچەکان سکاڵام لای پۆلیس لێبکەن و بڵێن ئەم کابرایە دەستدرێژی دەکات! .. ئەی پەروەردگار چی بکەم .. جوانی و رووتی ئەم کچانەش وایکردوە .. هەرچی ئاتەلە کورسی و قورئان دەخوێنم .. لە نیوەیدا ئاگام لە قورئانو ئایتەل کورسی نامنێت... مێشکم دەڕوات بۆ هەزارو یەك شت .. دڵم بەپەلە لێئەدات .. هەرگیز ئەو حاڵەتەم بەسەر نەهاتووە.. لەدوای ئەوە .. موستەفا لە دەرگاکەوە لە دوورەوە خواحافیزی لە من کرد.. دیسان دەموچاوی کت و مت حەزقیل بوو.. پیاو لەو ماڵەدا نەما .. تاکە پیاوێك هەبوو .. ئەویش من بووم ..
- ئازیز : کاك ماکوان .. جەنابت بۆ وا بێدەنگی ..؟ و سەرت داخستوە و بیری چی دەکەیت ؟
- ماکوان : هاوسەرەکەم .. حەزم دەکرد ئێستا لەگەڵمدا بوایە..؟
- ئازیز : ئەوەندە خۆشت دەوێت؟
- ماکوان : ئەچۆن ئازیز .. خۆ نەمدۆزیوەتەوە .. لە هەرچی نارەحەتیەدایە لە گەڵمدا بووە .. ئەی ناکرێت هەناسە هەڵبکێشم لەکاتی ئەو خۆشیانەی کە ئەوم لەگەڵدا نیە.. بێگومان حەزم دەکرد ئێستا ئەویش لەگەڵماندا دانیشاتیە ..!
- هێرۆ : کاك ماکوان جەنابت عاطفی دیاری ؟
- ماکوان : نەوەڵا هەستم لەتە بلۆکە .. بڕوام بە عاطفەو شتی واش نیە..؟
- هێرۆ : ئەی چۆن بیری خێزانت دەکەیت ؟
- ماکوان : ئەوە پەیوەندی بە عاطیفە نیە .. ئەوە پەیوەندی بە خۆشەویستی و رەحمەتی خوایی و بەندایەتیەوە لە نێوانی من و هاوسەرەکەمدا، چونکە من کە هاوسەرەکەمم خۆش دەوێت واتا لەبەر خوایە .. کە داوای ئاوی لێدەکەم مانای ئەوە نیە کە خێزانمە و ئەرکی سەرشانە ، بەڵکو- بە دەستی ئەو چێژی هەیە و ئەویش ئەوە دەزانێت تێرکردنی تینویەتی من بەو ئاوە پاداشتی لەسەر وەردەگرێت لە قیامەت..
- ئازیز: کاك ماکوان تۆ هەر گیز عاشق نەبوویت ؟
- ماکوان : نەوەڵڵا بە قسەی بێمانایشی دەزانم ...!! من قسە لە عاشق و وەرناگرم چونکە شیتە ..!
- ئازیز : ئەی ئەو هۆنراوە جوانە عاشقنەت چۆن نوسیوە؟
- ماکوان : ئەی ئەوە خەیاڵە دنیای شیعر خەیاڵ و فەنتازیایە..!
- هێرۆ : شیعرت بۆ هیچ ئافرەتێك نەنوسیوە ..؟
- ماکوان : نەخێر..
-هیرۆ: بۆ هاوسەریشت..
- ماکوان : بەڵێ یەك هۆنراوەم بۆ هاوسەرم نوسیوە ، بەڵام باسی عیشقم نەکردوە بۆ ئەو باسی ژیانی راستیو واقیع خۆم و هەستی خۆمم بۆ کردوە .. دوای مارەکردن بۆم نوسیوە..
- ئازیز : ئەی هۆنراوەی سروەت بۆ کێ نوسیوە ..؟
- ماکوان : بۆ کەس .. هەر خەیاڵ و فەتنتازیەك بووە بە مێشکمدا هاتووە!!
- ئازیز : بڕوا ناکەم ..
- ماکوان : ئازادی.. بەڵام تەلەفونێك بکە بۆ بەختیار بزانە چی کردوە ... ئەگەر عەزێت نیە ئازیزی بەڕێز؟
- ئازیز: هەڵسا رۆشت ، بەتەنها مامەوە لەگەڵ هێرۆ .. جلێکی لەبەردایە لە جلی سەماکەرەکان دەچیت لە دەلاوە دڕاوە..
- هێرۆ : کاك ماکوان تۆ پرسیارلە ژیانی ئێمەت نەکرد.. بۆ ئەوەندە شەرمن دیاری ؟
- ماکوان : من شەرمن نیم .. هێرۆی خوشکم .. ئەوەی جەنابت باسی دەکەیت من دەمێکەیە تێپپەڕاندوە .. پبرسم حەزت لەچ رەنگێکە ؟.. دوای تۆ شبڵێت پەمەیەی .. منیش بڵێم وەك تۆ !.. ئینجا حەز لە چ فیلمێك دەکەیت؟.. وەك یەك دەرچین هەمووشی درۆ !.. بۆ نزیك بوونەوە لە تەرەفی بەرانبەر.. 
بپرسم ئارەزوت چییەو .. بۆ شوت نەکردوە بۆ تەڵاق دراوی .. من هەرگیز لە ژیانی کەسایەتی کەس ناپرسم ئیشم پێیی نیە ..! بەڵام زانست و فیکر.. هونەر و ئەدەب لەگەڵ خەڵکی خۆیدا پێم خۆشە باسی بکەم . 
من سروشتم وایە حەزم بەو جۆرە باسانەیە .. حەزم بە باسی پەمەیی و ناسك بوونەوە لەبەرچاوی جنسی لەطیفدا نیە .. هەر ئەوەشە وای لێکردووم کەمترین مامەڵەم لەگەڵ ئافرەت بێت..
- هێرۆ : ئەی چۆن هاوسەرەکەت ماوە لەگەڵ-تا - بەم شێویە .. من دوو هاوسەرم کردوە نەمتوانیوە بژیم لەگەڵیاندا..!
- ماکوان: هێرۆ گیان .. خۆ زیندانم نەکردوە ئازادەولە ئەوورپایەو هەرکات منی بەدڵ نەبوو ئەتوانێت بڵێت ماڵتائاوا ..لێرە خۆت باش دەزانی هەمووکەس ئازادە، پاشان دیارە کەسایەتی منیشی بەدڵە بۆیە خۆشحاڵەولەگەڵمدا..!
- هێرۆ: ئەی بۆ لە شیعرەکانتا وا دەرناکەویت ؟
- ماکوان : وەڵڵاهی هێرۆی بەڕێز من بەس لای تۆ و ئازیز شاعیرم ، ئەگینا کەس ئەوەندە بە قوڵی نەچۆتە ناو شیعری من ..
- ئازیز : لەدوورەوە گوێ لە قسەکانمانە ودەڵێت؟ کورە ماڵت ئاوابێت .. کە شیعرەکانت دەخوێنمەوە دەمباتە دنیایەکی تر ..
- ماکوان : سوپاس بۆ موجاملەکەت بەس بەخوا وانیە من شتی خۆمە باش دەناسم ..
- ئازیز : ئێستا دێم شیعری سروەت بۆ دەخوێنمەوە .. بزانم تۆ خۆش خوێندوتەوە لە ئەنستیتۆی کوردانی لە بەرلین .. یان من خۆش دەخوێنمەوە؟
ماکوان : چۆن زانی من لەبەرلین خوێندومەتەوە ئازیز؟!
ئازیز : خۆم لەوێ بووم ..!
ماکوان: بەراستە.. کەمنیت تۆش ئازیز ..!!
ئازیز : بە پێکەنینەوە .. هەندێك شتی هێنا بیخۆین لەگەڵ قاوەدا و موزیکێکی گیتاری بەهمەنی ئێرانی خستە سەرو خوێندنەوەیك شیعری سروەی منی .. خوێندەوە ئەوەندی تر منی موعجیب خۆی کرد..
دەقی هۆنراوەکە ..
سروه‌
سروه‌یه‌کی به‌یان دێت به‌ڕوما 
په‌ڕه‌ی گوڵه‌ خونچه‌کان دێت ماچم ده‌کا
ڕامام بۆ ئه‌و سۆزه‌، ڕابوردوم بیر ده‌خاته‌وه‌
ئه‌و ده‌نگه‌ یاری به‌ ڕۆحم ده‌کا
ئه‌ی تۆی ئازیزی دڵم چیت ده‌وێت لێم
له‌م غوربه‌ته‌ی دڵم و قیبله‌ی بێ نازی عشقه‌م
وا له‌م ته‌نهایه‌ بوویته‌ نمای گیانم
خۆ ڕابووردوو به‌ گیانمادا ده‌چۆڕێ، که‌چی واتۆش بویته یادگارم
ئه‌وه‌نده‌ بارانت باراند له‌سه‌ر دڵما وه‌ك مرواری
واچه‌که‌ره‌ی ئه‌ویینت خه‌ریکه‌ ‌سه‌وز ده‌بێت ده‌کا یاری
ئه‌ی نازانیت من نه‌زرم کردوه‌ نابێت خۆشه‌ویستم هه‌بێ
من بڵێسه‌ی کۆنه‌ عشقم گرتوه‌ و نێڵه‌م دێ
بۆ ئه‌وه‌نده‌ ده‌پرسیت له‌ ڕۆژی له‌دایك بوونم 
ده‌بینوسه‌ لای خۆت که‌ی تۆم ناسی ئه‌وکاته‌ من له‌دایك بووم
وه‌ك ئۆقیانوس به‌سه‌ر ڕازما شه‌پۆل ده‌ده‌ی 
ئارمانم ده‌گوشیت و بۆ خۆتی ده‌بی
ئه‌وه‌نده‌ مه‌پرسه‌ له‌به‌رزی باڵام ئه‌ی باڵا
ئه‌گه‌ر ویستت بیکه‌ به‌ خاچێك و خۆتی پیاهه‌ڵبواسا
ئه‌وەنده‌ له‌ ڕه‌نگی گلێنه‌م مه‌پرسه‌
وه‌ره‌ له‌ناویدا دابنیشه‌و ئارام به‌
جاران من ده‌روێشی ئه‌ڤین بووم
به‌ڵام که‌ ئه‌و ته‌ریقتی جێهێشت منیش بێ لانه‌ بووم
ئێستا ئه‌و ڕۆح و منیش لاشه‌یه‌کی دابڕاوین
چاوه‌ڕوانین له‌م به‌رزه‌خه‌دا له‌م کفنه‌ دا دابماڵرێن
زامم هه‌رشته‌ی ئازه‌ره‌و وا ده‌م پێچێ
که‌چی تۆ نازی ماچت لێم ده‌وێ
سه‌ر هه‌ڵبڕه‌ سه‌یری برسکه‌ی ئه‌و ئه‌ستیره‌نه‌ بکه‌ چۆن ده‌نازن
هه‌موو له‌ ڕێگای ئه‌وین باڵایان گرتوه‌و وا لا سارن
من ناتوانم وه‌ك ئه‌وان بم و باڵا بگرم
له‌به‌ر ئه‌وی من به‌دوای کچی ئاودا وێڵم
تۆش ئاگری بڵێسه‌ت دێ
که‌چی من کوڕی خاکم و وا گیانم شه‌قار شه‌قار ده‌بێ.
- هێرۆ : کاک ماکوان شەو لێرەبە ئازیز گۆرانی خۆشمان بۆ دەڵێت .. بە کەمانچەکەی .. ئەم شەو دەیکەینە ئاهەنگ ..!
- ئازیز : ئەگەر وابێت ..هیرۆ تۆش سەمایەکی جوانی عەرەبی و فارسی دەزانی ئەم شەو سەمامان بۆ بکە..! هەرچەندە.. من بۆ کاک ماکوان دووشیعرم خوێندوەوە هەر نەیگوت دەنگت چۆنە باگوێم لەدەنگت بێت..؟
- ماکوان : وەڵڵا دەستان خۆش خوشکەکانی من .. من زۆر حەزم بەو جەوانە نییە ، بۆیە باسی دەنگی بەڕێزیشتم نەکرد ، دڵنیام تۆ کە شیعرەکانی منت خوێندەوە زۆر خۆش بوو .. جا بە دڵناییەوە بۆ گۆرانی هەر مەپرسە ..
بەس دەزانی دەنگی تۆ بەگۆرانی بۆ من جائیز نیەو نامەحرەمە.. و حەرامە..لەبەر ئەوە هەرگیز پێت ناڵێم، ئا گۆرانیەکم بۆ بڵێ، نەتۆ توشی تاوان دەکەم و نەخۆشم .. بەنیسبەت ، ئەوەی ‌هێرۆ سەمامان بۆ بکات ... من چۆن کەرامەتی ئەو کچە بەرێزە دەشکینم من وەك ئاغا دابنیشم ئەویش سەما لەبەردەمی مندا بکات .. پاشانیش لە رووی شەرعییەوە هەر جائیز نییە.. من هەرگیز لە کۆڕی وادا دانانیشم .. ئەی ئازیز قسەت لەگەڵ کاک بەختیار کرد چی کردوە .. ؟
- ئازیز : بەڵێ هەموو ئیشەکانی چاك کردوە ئێستا دێتەوە ..
- ماکوان : دەستت خۆش.. ئاگام لێبوو هێرۆ دەم چاوی دابەیەکدا و منیش هەر چاوەڕێ عەلیم بۆ ئەوەی هیچ نەبیت ببین بە دوو پیاو لە وەبدەترسام هەواو هەوس غەدرم لێبکات بە تەنها .. قسەو باسەکانیشمان زۆر بەرەو لوسی دەڕوات ..
- هێرۆ: کاک ماکوان تۆ زۆر ووشکی ..؟ بەڕاستی هەرگیز وام رانەدەبینی لە جەنابتان ..؟
- ماکوان : بۆ هێرۆ گیان خوانەخواستە هیچ بووە ؟؟
- هێرۆ : ئاخر سەما و رەقس کردن هونەرە .. پەیوەندی چییە بەسەر کەرامەتی منەوە من ئەگەر برەقسم کێشە چیییە..!؟
- ماکوان : کێشە زۆرە بە چ مافێك ئەم لاشە جوانەی خۆت لای مندا دەلەرزنێتو رەقس دەکەیت و پێدەکەنیت و من ئەوروژێنیتو ناوی دەنێیت هونەر؟؟ بەڕاستی ئەمە ئەوپەڕی بێکەرامەتی مرۆڤ نیشان ئەدات لەگەڵ ڕێزم بۆ جەنابت، ئەی تۆ هەست ناکەیت ئەمەی کە دەیکەیت خراپە، وا من ئارەزووم جوڵڵاو پەلامارم دایت ناترسی لەوە، یاخود بۆ هەر کەسێکی دیکە ئەو سەمایە بکەیت ..؟
- هیرۆ : بۆ کاك ماکوان تۆ ئاوایت ..!؟ ئەوەندە خێرا ئەوروژێت.. من لەبەرچاوی چەندی کەس سەمام کردوە .. زۆر ئاسایی بووەلایان ، هەر باسی ئەو بیرکردنەوەی تۆشیان نەکردوە بەلامەوە سەیرە تۆ وادەڵێت؟..
- ماکوان : هێرۆ خوشکم .. من باسی پیاو دەکەم .. خۆشم بە پیاو دەزانم..، ئیتر نازانم ئەوانەی باسی دەکەیت پیاو بوون یان هەرناوێان نێر بووە.. من نازانم ، بەڵام ئەوندەی من بزانم پیاوان کە تەماشا سەمای ئافرەتان دەکەن هیچی بۆ هونەر نیە ..
- هێرۆ : قاقایی پێکەنین و ئازیزش زیاتر پێدەکەنێت..!
لەپڕ لەدەرگا دراو دەرگەکەی کرایەوە لەلایان دەمچاوی حەزقیل و بەدوایدا سەسیل هاتنە ژووەرە ئازیزیش دەڵێت بابە بەخێر بیتەوە ..!!.. ئینجا وەرە ئەو دڵەت شەق نەبات و لە داخا تەلەفونم دەرهێنا بۆ عەلی و ووتم لەکوێت .. ؟ عەلی ووتی : پینج دەقەی تر دەگەمە ئەو ناونیشانە.

چاوەڕێبن ماویەتی ..

بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چواره‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پێنجه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى شه‌شه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌وته‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌شته‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى ده‌يه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
به‌روار: 31/07/2016
بینین: 2613