رێبازه‌كانی بانگه‌وازی ئیسلام له هه‌رێمی كوردستان .. ئه‌زمون و هه‌ڵه‌گیری (2)
عبدالرحمن محمد عارف
بانگه‌وازی نهێنی كه ده‌كاته سه‌رده‌می رژێمی به‌عس ئه‌زمونێكی هه‌تا ئه‌نازه‌ی زۆرباش سه‌ركه‌وتوو بوو، باشه له چیدا سه‌ركه‌وتبوو؟، پێش وه‌ڵامه‌كه پێویسته ئه‌وه بڵێم كه ئامانجی گه‌وره‌ی رێكخستنه نهێنیه بانگخوازییه‌كه بریتی بوو له گه‌شاندنه‌وه‌و پارێزگاری له ئینتیمای ئه‌ندامانیان بۆ ئیسلام وه‌ك عه‌قیده‌ت و عیباده‌ت و ئه‌خلاق و به‌ستنه‌وه‌یان به زنجیره‌ی دینداری پێغه‌مبه‌ران و ته‌قواخوازان و تێكۆشه‌رانی ئوممه‌تی موسڵمانه‌وه. ئه‌و زه‌مانه ده‌ویسترا كه‌سانێك په‌روه‌رده بكرێن زۆر ئارام و به چیقڵدان و زۆركاتیش قبوڵكه‌ری تاقیكردنه‌وه قورسه‌كان بن و ئه‌نجا ره‌وتی په‌روه‌رده‌یی و په‌یامخوازیی ومه‌نهه‌جی كاریان نه‌گۆرن ونه‌شێوێنن ئه‌گه‌ر سه‌رو سینه‌و سامانیش هه‌مووی ببێته قوربانی!. ئه‌م قسه‌یه‌م هێشتا كه‌مێك ئاڵۆزه، بۆیه گه‌ره‌كمه بڵێم ئامانجی دوور‌و نزیكی ئه‌و قۆناغه په‌روه‌رده‌ی مرۆڤی ساڵح و ئارامگر‌و نهێنی پارێز و چۆڵنه‌كه‌ری مه‌یدانی نهێنی و بانگه‌وازی ژێرزه‌مینی بوو، ئیتر باسی په‌رینه‌وه بۆ قۆناغێكیتری وه‌كو شۆرشی چه‌كداری یان هه‌رجۆره به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه‌كیتری توندگیرانه له رووی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا نه‌بوو بووه ئامانج و به‌شێك نه‌بوو له مه‌نهه‌ج !. ئه‌گه‌ربۆ خۆشمان - كه‌م یان زۆر- حه‌زو ئاره‌زووی چه‌ك و چه‌كداریمان تێدا بووبێت كه پاشتر ئه‌و ره‌گه چه‌كداری و شۆرشگیریه خۆی نیشاندا‌و دواتر باسیشی ده‌كه‌م، ئه‌و رووانینه‌م له‌وانه‌یه بۆنی ره‌خنه‌ی لێبێت كه بۆ وابووه، به‌ڵێ، ده‌كرێت ره‌خنه بێت و ده‌شكرێت هه‌ندێك پاساوو پینه‌ی واقیعی هه‌ڵبگرێت و قابیلی قبوڵ بێت. ئه‌و خه‌ته‌ی من له‌سه‌ری ده‌رۆم و نیشانه‌م لێی گرتووه باسه له فیكر‌و فه‌لسه‌فه‌ی برایانی موسڵمان = الاخوان المسلمین كه حاكمی زۆرینه‌ی زۆری رێكخستنه‌كانی ئه‌و رۆژگاره بوو، ئه‌گه‌ر زیاتر له خه‌ت و رێكخستنێكیش به‌و ناوه‌وه كاروكاروانیان به رێكردبێت.
فه‌لسه‌فه‌ی فیكری ئیخوانی بۆ كاری ئیسلامخوازی له‌به‌رئه‌وه‌ی به ئه‌زمونگه‌لێكی ترسناكدا تێپه‌ری بوو له میسر‌و سوریا و عێراق وهه‌ندێ وڵاتی‌تر و گه‌یشتبووه حاڵه‌تی هه‌وڵدان بۆ ریشه‌كێشكردنیان بۆیه فیكری نه‌رمگیری و ناشۆرشگێریان پێ چاره‌ی گه‌وره‌و واقیعی بوو نه‌ك چوون به گژی ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاریه‌كاندا كه ئه‌وه به بروای ئه‌وان ده‌بووه پاساو بۆ حكومه‌ته عه‌سكه‌ریه عه‌لمانیه وابه‌سته‌كان به رۆژئاوا يان رۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌تا ده‌ستیان لێ بووه‌شێنن و پاكتاویانكه‌ن !. له‌وانه‌یه كه‌سێك بڵێت كه‌واته ئه‌و فیكر‌و فیكرمه‌نده ئیخوانیه ده‌سته‌مۆ كراون و نه‌یانتوانیوه وه‌كو خه‌ڵكیتر بیرێك له هۆكارو ئامراز‌و رێگایه‌كیتر بكه‌نه‌وه، دوور نیه، به‌ڵام ناشتوانین چاو له‌وه بنوقێنین كه ئیخوان ده‌یان هه‌زار كه‌سیان پاراست و نه‌یانهێشێت بكه‌ونه داوی به‌عس بوونه‌وه به‌ڵكو بوونه خێریش بۆ كۆمه‌ڵگای خۆیان و توانیان نه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌خلاق و ئیمان گه‌وره بكه‌ن .
ماوێتی ..
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره بكه
به‌روار: 31/07/2016
بینین: 1106
|