رێبازه‌كانی بانگه‌وازی ئیسلام له هه‌رێمی كوردستان .. ئه‌زمون و هه‌ڵه‌گیری (3)
عبدالرحمن محمد عارف
گرفتێك كه له سه‌رده‌می بانگه‌وازی نهێنیدا هه‌بوو وه‌ك میراتی ساڵانی شه‌سته‌كان و حه‌فتاكان - به‌و پێیه‌ی بۆمان سه‌رگوزشته‌كراوه- مابوویه‌وه بریتی بوو له كه‌مێك بارگرژی ده‌روونی و ململانیه‌كی ته‌نك و باریك له نێوان خه‌ته ئیخوانیه‌كان كه ئه‌و كاتیش زۆرتر دووخه‌ت هه‌ستی پێده‌كرا، ئه‌وه‌بوو كه ساڵانی دواتر دوو خه‌ته‌كه ناسێنران به خه‌تی ئیخوانی ره‌سمی و ئیخوانی ناره‌سمی و پاشتر به ناوی خه‌تی یه‌ك و دوو كه‌وتنه نێو باسانه‌وه زۆر جاریش ده‌وترا خه‌تی م . صدیق و خه‌تی م. سه‌لاح، ئاشكراتر بوونی ئه‌و دوو خه‌ته ئیسلامیه (ئیخوانیه) و سه‌رئاوكه‌وتنی جیاوازیه‌كان له‌ئۆردوگای سه‌ریاسی نزیك شارۆچكه‌ی پاوه و له‌ساڵی 1987 به‌ته‌واوی پر به شاشه‌ی چاوان ده‌بینرا !، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و دوو خه‌ت بوونه وه‌كو بۆ ئێمه‌یان باسده‌كرد په‌یوه‌ست بووه به‌وه‌ی ئایا كاری رێكسختن و بانگه‌وازی نهێنی ده‌ست پێبكرێته‌وه یان نه‌خێر ده‌بێت هه‌ر وه‌ستاو بێت هه‌تا قۆناغه‌كه ده‌گۆرێت و هه‌وایه‌كی ئازاد یان نیمچه ئازاد یان جوانتره بڵێم كه‌مێك زه‌مانه‌تی ئاشكرا نه‌بوون و تیانه‌چوون دروست ببێت!.
ئیتر ئه‌وه بووه كۆمه‌ڵێكیان كه ده‌كاته خه‌تی به‌رێز مامۆستا صدیق و له كۆتایی حه‌فتاكان و سه‌ره‌تای هه‌شتاكان ده‌ست به‌كاربوون و چاوه‌رێ نه‌بوون تاكو نه‌وه‌ی پێش خۆیان ره‌زامه‌ند بن و قایل بوون راگه‌یه‌نن به‌كاری نوێ، بۆ روونتر بینینی ئه‌و رۆژگاره شتێكی‌تر جێی باسه‌و ناشێ بیخه‌نه ژێر لێوه‌وه كه‌له سه‌ره‌تای كاری نوێوه گه‌نجه‌كان زۆرتر له ده‌وری مامۆستا صدیق كۆبوونه‌ته‌وه‌و زۆربه‌ی گه‌وره‌كان (پیره‌كان)یش یان ئیشكارانی دوو ده‌یه‌ی پێشوو -ئیخوانی حه‌فتاكان و شه‌سته‌كان- له ده‌وری به‌رێز مامۆستا سه‌لاح خڕبوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه بووه كه ئه‌وانیش بریارنداوه كار ده‌ست پێبكه‌نه‌وه، یانی ئه‌م زانیاری و لێكدانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و زه‌مانه ئه‌وه ده‌دات به ده‌سته‌وه كه مامۆستا سه‌لاح و برایانی ناچار بوون بریار بده‌ن بكه‌ونه‌وه كارهه‌تا له كاروان دوانه‌وكه‌توون، باشتریش وایه ئه‌م حوكمه قسه‌ی كۆتایی نه‌بێت وگونجاوتره رابه‌رانی ئه‌و چه‌رخه شایه‌تی بده‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م لێكدانه‌وه‌و هه‌ڵوێستگیریه یان پێچه‌وانه‌كه‌ی بسه‌لمێنن ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی روونیان لایه . هه‌تا پێچه‌وانه‌كه‌شی به به‌ڵگه ده‌سه‌لمێنرێت ئه‌و قسه‌یه‌ی من نقڵم كردووه به‌رده روكنه بۆ سه‌ره‌تای مێژووی نوێی كاری ئیسلامیی .به‌ڵام ئه‌و قسه‌یه‌ی كه ده‌كرا گوایه (هه‌موو) خه‌تی نه‌وه‌ی كۆنی ئیخوان(كه ماوه‌كیش هه‌تا نه‌وه‌ده‌كانیش به ریش سپیان خۆیان ناوزه‌د ده‌كرد) بریتی بوون له به ته‌مه‌نه‌كان پێناچێت به‌و موتڵه‌قیه بێت، هه‌روه‌ها مه‌رجیش نیه (گشت) گه‌نجه‌كان لای ئه‌و خه‌ته بووبن كه‌ناوه ناوه پێیان ده‌وترا یان به خۆیان ده‌وت خه‌تی گه‌نجه‌كان و دڵیشیان ده‌كرایه‌وه به‌و ناو‌و نازناوه. بۆ نمونه هه‌ر خودی مامۆستا سه‌لاح له‌و زه‌مانه‌دا ئه‌گه‌ر گه‌نجی ته‌واو گه‌جیش نه‌بووبێت پیریش نه‌بووه!، ئه‌نجا پرسیاریش ئه‌وه‌یه چۆن گه‌وره‌كان-پیران- قایل بوون به‌وه‌ی مامۆستا سه‌لاح براگه‌وره‌یان بێت كه ته‌مه‌نی به دڵنیایه‌وه له‌وان كه‌متر بووه؟!. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر زیره‌كی و وریایی ئه‌و نه‌بووه ئه‌ی چی بووه؟، هه‌ندێكیش رایان وایه بابه‌تی بنه‌ماڵه‌یی و مه‌لازاده‌یی رۆڵی خۆی هه‌بووه له پێدانی ناووناساندنێك به هه‌ردوو كه‌سایه‌تی مامۆستا صدیق و مامۆستا سه‌لاحیش،ته‌بعه‌ن ئه‌وه‌ش نابێته نه‌نگی ئه‌گه‌ر توانیبێتیان سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووبن، به‌و مانایه‌ی بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردووكیان مه‌لازاده بوون و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه بۆ به قه‌یافه و قیاده‌بوونیان، بیریشم دێ كه ده‌وترا كه‌مێك نێوان بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوو مامۆستا سارد‌و سڕ بووه. ده‌كرێت ئه‌وه‌ش خاڵی (درزه باریكه‌ی) نێوان دوو كه‌سه‌كه بووبێت و به ناراسه‌وخۆش دابه‌زیبێت بۆ خواره‌وه و بنكه‌ی رێكخستنه‌كان، نمونه‌یه‌كیتر بۆ سنورداركردنی ئه‌و موتڵه‌قیه‌ی دابه‌شبوونی گه‌نجان و گه‌وره‌كان هه‌ریه‌كه‌و به‌لای كه‌سێكیاندا من هاوته‌مه‌نی خۆم هه‌بووه زیاتر له‌خه‌تی (ریش سپیه‌كانه‌وه) نزیك بووه و منیش به قه‌ده‌ری ئیلاهی لای گه‌نجانم بووه‌ته نسیب و قیسمه‌ت. جا به‌راووردێكیترم پێ خۆشه كه سه‌یر له‌وه‌دایه مامۆستا صدیق له‌سه‌ره‌تای كاری نوێی ئیسلامخوازیی(ئیخوانیدا) تۆزێك ته‌مه‌نی به‌لای پیراندا رۆیشتووه به‌ڵام زۆرتر گه‌نجانی پێ ئالوده بووه، كه‌چی مامۆستا سه‌ڵاح ته‌مه‌نی زۆرتر به‌لای گه‌نجاندا سوڕاوه وه‌لێ زۆرتر پیرانی پێ مه‌ست بووه !. پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم كه ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی دێرینی ئیخوان ئاماده‌ی كاری نوێ نه‌بووبن ئه‌وه مامۆستا صدیق باشترین چاره‌سه‌ری ئه‌وه بووه په‌نا ببات بۆ گه‌نجه‌كان چونكه ئه‌وان له قۆناغه‌كانی پێشودا نه‌ژیاون و به‌لایانه‌وه گرنگیش نه‌بووه كێ رازیه‌و كێ نارازی به‌كاری ئیسلامیی تازه!، ئه‌نجا گه‌نجیش هه‌ڵمه‌ت و ده‌ست پێشخه‌ری زۆره‌و سه‌ر له هه‌ندێ ئه‌گه‌رو مه‌گه‌ر ناكاته‌وه به‌ڵام ته‌مه‌نداران زۆر قوڵی ده‌كه‌نه‌وه تا بریاریش ده‌ده‌ن زه‌مه‌نه‌كه له كیش ده‌چێت!،هه‌رچۆن بێت زۆرینه‌ی گه‌نجه‌كان نه‌ك هه‌موویان لای م . صدیق جێگه‌یان بووه‌ته‌وه و من هه‌ندێكیانم بیردێت خوێندكاری ئاماده‌یی یان كه‌مێك سه‌روتربوون به‌ڵام نزیكترین بازنه‌ی كاربوون له م . صدیقه‌وه، هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی گه‌وره‌كانیش نه‌ك هه‌موویان لای مامۆستا سه‌ڵاح باروبارگه‌یان داناوه . ئه‌زمونی ئه‌و فه‌تره مه‌ترسیداره‌ی زه‌مانی به‌عس و كارایی ئه‌و دوو كه‌سه هه‌ندێكی جێی وانه‌و وابه‌سته‌بوونه دیاره له هه‌نده‌كه‌یتردا خاڵی نیه له ره‌خنه‌و وورده گله‌یی و هه‌ندێ كاتیش تێكه‌وتن وتیامان، ئه‌مه‌ی عه‌رزتانی ده‌كه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و فیكریه بۆ دوو كه‌س و دوو ره‌وت كه‌له بزاڤێكی گه‌وره‌دا رێ‌یان ده‌كرد و ئه‌زمونێكیان داینێ كه رێزیان لێبگرین و له رووی هه‌ڵه‌كانیشدا قه‌ڵه‌م بێ ده‌نگ نه‌كه‌ین...
تبێنی : بۆ هه‌ر وورده گله‌یی و ره‌خنه‌یه‌ك داواكارم پێشتر به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌میش بخوێننه‌وه تا روونتر له قسه‌كانم بگه‌ن باش هاوكارم بن بۆ باشتركردنی زانیاری و لێكدانه‌وه‌كان.
به‌روار: 31/07/2016
بینین: 2737
|