ئاواتى دره‌خته‌كان
پشتيوان بازيانى
پێشكشه به گيانى پاكى شه‌هيد شه‌هرام و هاوڕێكانى كه به كۆمه‌ڵ له سێداره دران
دره‌خته‌كان شين ئه‌گێڕن
چڵه‌كانیان
گه‌ڵاكانيان ئاغر ئاغر
هه‌ڵئه‌وه‌رێن
هێنده توڕه‌ن وا خه‌ريكه
له‌ڕه‌گ ده‌ربێن
خۆزگه ئه‌خوازن دارتاشێ
پێش گه‌يشتنى
ده‌ستى دوژمن به گه‌ردنيان
بۆ كورسيه‌ك
بۆ مێزێكى نان خواردن
له ته‌ورىان ده‌ن
بۆ لانكه‌ى له‌دايك بويه‌ك
توێ توێيان كه‌ن
مينه‌برێكيان لێ دروست كه‌ن
كه بڵندگۆى هه‌ژاران بێ
يا ببنه كتێبخانه‌يه‌ك
پڕ له كتێبى مێژوو بێ
مێژووى چه‌ند ساڵ چه‌وساوه‌يى
گه‌لێكى سته‌مديده‌ى
وه‌كو كورد بێ
به‌لێ درخته‌كان وا حه‌ز ئه‌كه‌ن
نه‌ك جه‌لاده‌كان بێن و
بۆ سێاره دايان تاشن
به‌گه‌ردنياندا سه‌بينێ
رۆڵه‌ى كوردى به‌سته‌زمانمان
هه‌ڵبواستن
8/6/2016
به‌روار: 06/08/2016
بینین: 811
|