ئەدەب و هونەر
  خەفەت خواردن بۆ جنۆکە ..٢١
ماكوان كه‌ريم
حەزقیل شەیتومانی هێنا هاواری کرد؛ بەڵام لەپڕ گوێم لەدەنگێك بوو .. لە پشتمەوە ووتی: هەروا ناهیڵین بەسەروەتەوە بڕوات ماکوان .. تەماشام کرد سەسیل ە.. جارێکیتر بەلای حيزقیلەوە ئاوڕم دایەوە نەمابوو، دیسان رووم وەرگێراوە بۆشوێن و جێگای سەسیل ئەویش نەمابوو ..
خەفەت دایگرتم .. نەمدازانی چیبکەم هیچم دەسەڵات نەبوو.. نەمدەزانی خەفەتی حەزقیل بخۆم ..یان هێرۆ .. بەخۆشم دەووت : تخوا.. ئەوە مەعقولە من خەفەت بۆ جنۆکەش بخۆم .. زۆر بێتاقەت بووم .. وەك کورد دەڵێت : گەیشتبوومە ئەوپەڕی..
بیرم کردوە لەو کاتەدا چی بکەم .. تەنها خوام هەیەو پاشان عەلی یەمەنی .. تەلەفوونم کرد بۆ عەلی ... هەڵینەگرت.. نامەیەکم بۆ نارد ووتم لەکوێت زۆر کارم پێتە ..ئەخ عەلی ..؟
چوومەوە بەرو ماڵ دوای نیو سەعات عەلی نامەیەکی ناردووە.. نوسیبووی چوومەتەوە بۆ یەمەن .. ئێستا لە یەمەنم (١٧) رۆژی تر دەگەڕێمەوە .. بۆم نوسیی ژمارەی یەمەن بنێرە زۆر کارم پێتە..؟
نوسیبووی: ئازیزم بۆ مارە دەکەیت .. ؟ بۆم نوسی لەوە گرنگترە .. خێرا خۆی تەلەفونی بۆکردم ..!
لەڕاستیدا بۆ سێ مانگ دەچوو .. کە وەڵامەکەم دابوە پێیی ووتم باوکی وایگوتوە، ئەو ووتی ماکوان .. بەڵکو بەردەوام هەوڵم بۆ بدەیت .. منیش بەسادەی ووتم باشە .. وایزانیوە وەڵامەکەی وەرگرتۆتەوە..
- عەلی : خێر؛ مژدەت پێییە ؟
- ماکوان : نەوەڵا باسی مەزوعی جنۆکەکانە حەزقیل موسڵمان بووە ، کێشەی بۆ دروست بووە دەمەویت قسەت لەوبارەوە لەگەڵ بکەم .. ژمارەکەی یەمەنم بەرەێ بە کارتی ئاسمانی قسە دەکەینەوە هەرزانترە..؟
- عەلی باشە ..ئەوە ژمارەکەیە ..
دوای سەعاتێك پەیوەندیم پێوە کردوە هەموو باسەکەم بۆ کرد .. ووتم ئەوە حاڵ و گوزەرانی حەزقیلە ..!
عەلی یەمەنی : جا- ڕاست دەکات ..؟
ماکوان : نازانم عیلمی غەیبم نیە ..!
عەلی یەمەنی : مەبەستم ئەوەیە دەبێت بزانیت ئەوان زۆر درۆ دەکەن نەکو - وویستبێتی قسە لە تۆ دەربهێنیت و فێڵێکی تری ئەوان بێت لە تۆ ..!!؟
- ماکوان : ئەخ عەلی.. ئەزانی بۆچی پەیوەندیم پێوە کرد؟؛ بیرتە .. جاڕێکیان ووتت شێخێك هەیە .. پەیوەندی لەگەڵ جنۆکەی موسڵماندا هەیە و خۆشت ووت قسەم لەگەڵکردوون سەلامیان لێکردوویت! ، جا بزانە لەڕێگای ئەوانەو ە عەمو حيزقیلمان بۆ نادۆزننەوە و چی بەسەر هاتووە هیچ نەبێت هاوکاریەکی بکەن ئەوە هەموو کارەکەی منە..؟
- عەلی : .. ڕاستە وابوو .. هەموو هەوڵێکی خۆم ئەدەم .
لە پاشاندا من گەڕامەوە بۆ ماڵی خۆمان ماوەیەکی زۆر ژیانێکی زۆر ئاسایم دەبردە سەر ..
ڕۆژێك کاک موستەفا پەیوەندی پێوە کردم ..
- ووتی :ماکوان گیان خانوەکەی خۆم سەیرەکەم و هەندێك شتی ترم هەبوو فرۆشتوومە .. تەنها شوقەیەکم لێکریوە کردومە بەناوی ئازیزەوە .. ١٤٠،٠٠٠ دۆلارم هەیە دەمەوێت هەمووی بکەم بە خێرو بیبەخشمەوە.. هەموویم داناوە .. نازانم چی لێبکەم و چۆن بیدەمە دەستت؟!
- ماکوان : واتا .. مەبەستت ١٤ دەفتەرەوە وایە ..؟
- موستەفا: بەڵێ وایە ..
- ماکوان : قسەیەك بکەم عاجز نابیت ؟
-فەرموو؟
- ماکوان : تەواوی خۆ سەرخۆس نیت دەستت نەکردۆتەوە بە مەشرووب خواردنەوە؟
- موستەفا : بە پێکەنینەوە .. ماکوان گیان.. قسە لەگە سەیران بکە..؟
-ماکوان : وەڵا خۆ پێم خۆشە با مەرحەبایەکی بکەم (دوای چۆنو چاکیو پرسینی هەواڵی ).. ووتم : بە سەیران خان ئەوەی باسی دەکات تەواوە و ڕاستە؟
- سەیران: ئەرێ وەڵڵا.. ماکوان گیان تەواوە ماڵی ئێمەی کاوالکردوە و ئەوە حاڵ و گوزەرانمانە .. دەڵێت: هەمووی دەبەخشم لە پێناوی خوادا ماکوانیش وەکیلم بێت!.؟
- ماکوان : کاک موستەفام بدەرێ .. ئاخر کاک موستەفا تۆ مافی ئەوەت نیە کە هەمووی ببەخەشیت بەشی ماڵو منداڵت لێداناوە .. زوڵم لە خێزانەکەت مەکە..؟
- موستەفا : وەڵڵا بەشی هەموویانم داوە بەزیادەو ئەمە بەشی خۆمە لەهەموویان کەمترم بۆ ماوەتەوە .. من بەشی خۆم دەکەمە خێر ..کەس بۆی نیە قسە بکات ، ئەگەر هاوکاریم ناکەیت بەیەکێکی تر دەڵێم ..؟
- ماکوان : جا - قوربان من لەخزمەتاندام چەند پرۆژەیەكت پێدەڵم ئەگەر بەقسەم بەکەیت تا قیامەت خێرت دەگات .. ئەگەر بەقسەی ماکوان دەکەیت لە ئەوروپا بیکە بە مزگەوتێك و دەبتە سەدەقەی جاری ، یاخود بیدە بەچاپخانەیەك بینرینەوە کوردستان لەوی تەنها کتێبی ئیسلامی وشەرعی پێچاپ دەکەین ئەوەش هەر سەدەقەی جاریە ، یاخود بینێرەوە بۆ خەستەخانەی هیوا .. یان ئەیدەینەوە منداڵانی هەتیوو لە کوردستان .. یەشتا نەیهێشت قسەی تری بۆ بکەم .. 
-: ووتی: ئەوە تۆم کرد بە وەکیل بیکە بە مزگەوت لە نەرویج ..! تەلەفونی داخستەوە ، هەڵەبەت دوای خواحافیزی ..
منیش قسەکەم بەهەند وەرنەگرت زۆر گوێم پێنەدایەوە..
رۆژێكان چووم بۆ ئوسلۆ .. بۆ سەردانی رەفیق و برادەرانی خۆم .. لە دوکانی شیرینیەکی ئێرانی لامدا ..دەستم کرد بە شیرین وقاوە خواردن هەر خۆمم بووم چاوەڕوانی کوڕکی برادەرم دەکرد .. کەسێك هاتە ژوورەوە سڵاوی کردو تەماشای ووردی دەکردم .. هاتە پێشەوە لە نزیکەوە - ووتی: جەنابت کاك ماکوانی ؟
- ووتم: بەڵێ .. لەبەر هەڵسام و خوڵکم کرد دانیشیتو قاوەیەکم بۆ بانگ کرد لەگەڵ هەندێك زلوبیاو بامێو شیرینی دیکە .. عەرزم کرد جەنباتان کێن؟ ، لەکوێ بەخزمەتی یەکتری گەیشتووین ؟
- ووتی: من ناوم سەریاسە ..ساڵی ٢٠٠٢ هاتمە نەرویج ئێوارەیەکی زۆر سارد بوو .. لە وویستگەی شەمەندەفەر هاتم پێم ووتی عەرەبی یا کوردی .. تۆش ووت فەرموو من کوردم ، ووتم تازە هاتوومەتە نەرویج هیچ نازانم چی بکەم .. ئەو ئێوارە منت بردوە بۆ ماڵەکەی خۆت و لەگەڵ پیاویکی تر دەژیات ناوی کاک مەلا یاسن بوو ؟
- ماکوان : راستە دەفەرمووی وەڵاهی من هەر بیریشم نەمابوو، دەی ئێستا چۆنی شوکر بۆ خوا ئیقامەت وەرگرتوە ؟
- سەریاس : بەڵێ .. وا چەند ساڵێکیشە رەگەز نامەی ئەم ووڵاتەم هەیە و ژنم هێناوە دوو منداڵیشم هەیە سوپاس بۆ خوا .. ئەزانی کاك ماکوان من جاروبارش لە پاڵتۆك گوێت بۆ دەگرم ..
- ماکوان: ڕاست دەکەی خۆشحاڵ بووم .. ئەی هەر لە ئۆسلۆ دەژی؟
- سەریاس: نەوەڵڵا لە شاڕێکم نزیکی- بێرگن- .. بەسەردان هاتومەتە ئۆسلۆ ، مزگەوتەکان دەگەڕێن ، لە وشارەی ئێمە کڵێسایەك هەیە شارەوانی دەیفرۆشێت کەس ناچێتە ناوی و کڵێساکە ئەندامی نەماوە ، دوای سێ ملیۆن کرۆنی لێدەکەن ، مزگەوتەکەشمان لە گەڕەكێکدایە دەڵێن : نابێت مزگەوت لەو گەڕەکەدا هەبێت .. بیناکەشی کرێییە.. ئەگەر تا مانگی داهاتووو چۆڵی نەکەن دەرمان دەکەن .. جا هاتووم بۆ ئۆسلۆ لەگەڵ هەندێك برای تر لە سۆماڵی و عەرەب و ئەفغانی و چیچانی، بۆسنی .. بۆ کۆکردنەوەی پارە لە ئۆسلۆ، خۆشمان ئەهلی مزگەوتەکە نزیکەی ملۆنێك کرۆنمان هەیە.. جا کڵێساکەش خراوتە موزایەدەوە ئێمە دەتوانی ملیۆنکە دابێنی و وەریگرین، بەڵام کابرایەکی نەرویجی نازی رەگەز پەرست دەڵێت من دەیکڕم دووملیۆن ئەدەم نەکریت بە مزگەوت بیکەن بە بازاڕ.. جا ئەو کێشەیەمان هەیە ..
- ماکوان : یەك دەقە پەلە مەکە.. بزانم هەموو پارەکەتان بۆ پەیدا ناکەم .. بەو مەرجەی مزگەوتەکە ناو بنێن موستەفا ..؟
- سەریاس : وەڵا حەز دەکەی ناونی دەنێن ماکوان .. !
- ماکوان : نا موستەفا بەلاوە گرنگە .. ناوی پێغەمبەری خوایە .. ئەو کەسەشی پارەکە ئەدات ناوی موستەفایە .. جا بابزانم پارەکە ماوە ..
- سەریاس : کاک ماکوان بەڕاستە.. ئەوە بجدیتە ؟
- ماکوان : هەرزۆر بەڕاستمەو بەجدیمە.. پەلە مەکە با هەڵیگریت .. دووجەر جەرەسم لێدا هەڵینەگرت .. بێ هیوا بووم .. ووتم بەداخەوە ڕێنکەوت ئێستا وەڵامەکەت بدەمەوە ، بەڵام کەسێك هەیە.. خێر دەکات بەو دەڵیم و وەڵامت لێدەگێرمەوە تەلەفونەکەتم بدەرێ..؟
- سەریاس: زۆر خۆشحاڵی و مەمنونی دەربڕی بانگی رەفیقەکانی کرد بە تەلەفوون و هاتن و ناساندم بەهەموویان و سۆمالییەکەی رەفیقی سەریاس پێشتر رەفیقی خۆم بووە .. لە کەمپدا بەیکەوە بووین .. باوەشمان کرد بەیەکدا زۆر خۆشاڵی خۆی دەربڕی ، ئەحمەدی سۆماڵی ووتی من و ماکوان لە باکوری نەرویج بەیکەوە مزگەوتێکی ترمان دروست کردوە ..
-ماکوان : خۆشحاڵیم بۆ ئەحمەد دەربڕی حافز قورئانە و کوڕێکی زۆر بەڕێزە .. لەم قسەو باسانەدا بووین ، لە پر تەلەفوون لای کاک موستەفاوە کرا .. باسی ئەو داوایەم بۆ کرد کە دەیانەویت مزگەوتێك بکڕن و ئێستا لای مندا وەستاون موحتاجی پارەن ..دەڵێ چی لەسەر وەعەدەکەی خۆت ماوی کاک موستەفا گیان ..؟
-موستەفا : ماکوان گیان پێیان بڵێ ئێستا با بێن پارەکە ئامادەیە ..!!
- ماکوان : زۆر باشە ئێستا دێنە خزمەتت و هاوکاری تەوایان بکە ..
- موستەفا : تۆ بەتاما نیت بێت بۆ لام ماکوان ؟
- ماکوان : نەبەخوا توانام نیە وەعدم داوە بە برایەك بێت بۆلام ؟
- موستەفا: وەڵا نەیەیت پارە نادەم بەکەس ..؟!
هەموو جەماعەت ووتیان بۆ خاتری خوا ماکوان وەرەلەگەڵمادا خوای گەورە کارەکەمانی ئاسان کردوە .. دەی تۆ وەرە..لەگەڵماندا .. بە کاك موستەفام ووت: باشە دێم لەخزمەتاندا دەبم ئاگاداربن ٣ سەیارەین .. جێگەمان دەبێتەوە لەماڵەکەتاندا ..؟
- بەڵێ زۆر جێگا .. بێ خەم بە..
ماکوان : ئەدەرسی ماڵەکەتان بنێرە من نازانم لەکوێدایە ..؟
- موستەفا : هەر ئێستا ..
- ماکوان : کەوتینە ڕێ ئەحمەد سۆماڵی وسەریاس هاتە لای من تا شارەکەی ماڵی کاک موستەفا بە دەم قسەی خۆش و قسەکردنەوە چووین ..
چووینە ماڵی کاك موستەفا سەیران خان -نانێکی خۆشی دروستکردو - بێ ئێوە ناخۆش خوێنەری بەڕێز تێرو پڕمان خوارد _ کاك موستەفا پارەکەی هێناو کردیە کۆشی من و منیش دامە ئەحمە د سوماڵی لەبەرچاو هەموو ئیدارەی مزگەوتەکدا ئەوچەند کەسە پارەکە ژماردیان و وەصلێکی مۆرکراوی ئیدارەی مزگەوتەکەیان دایە دەست کاك موستەفا ، سبحان اللە .. کە ووتم مزگەوتە ناودەنێن بەناوی موستەفا .. لە خۆشیدا دەستی کرد بەگریان .. باوەشمان پێدا کردو ئەحمەد ووتی ئەم ساڵ لەگەڵ قافڵەی خۆمان بەیەکەوە دەچین بۆ حەج وەك دیاری مزگەوتی موستەفا ، لە ڕێگا باسی ژیانی موستەفام کرد بە کورتی بۆ ئەحمەد و سەریاس .. سەفەری حيجیان بۆ ڕێك خست .. بە دیاری
ماڵئاوایمان کرد : لە دەرگاکەدا بە سەیران خانم ووت : دەنگو باسی هێرۆ چۆنە سەردانتان دەکات ؟
- ووتی : هیچ ئاگام لێی نیە ، ئەوەندە نەبێت .. دایکی ووتویەتی .. کە زۆر نەخۆشە ، جاڕێك ئازیز چووبوو بۆلای بە ئازیزئ ووتوبوو ئیتر مەیە بۆلام دەریکردبوو..!؟
ماکوان : ئەی ئازیز چۆنە ، لەگەڵ نوێژەکانیدا باشە.. ؟
سەیران : هەر خەریکی موزیك و چیقە چیقە، دەیکاتو بەزۆر پیدەکەینو بیر دەچیتەوە ئیتر ئاوایە ..
- ماکوان : چۆن ژمارەی تەلە فونی هێرۆم دەست بکەوێت، ئەو ژمارەی کە لای منە داخراوە؟
- سەیران خان : بۆت پەیدا دەکەم .. ان شاء اللە
ئیدارەی مزگەوتی موستەفا پێش من دەرچووون لەماڵەکەو ڕۆشتنەوە بەرەوە شاری بێرگن، چونکە شارەکەی ئەوان ٨ سەعات دووە بوو.. منیش ٢٠ دەقەیقە دوور بووم ، بۆیە تۆزێك مامەوە لە پارکی شوقەکاندا لەگەڵ کاک موستەفاو سەیران خاندا و ووتم: کاك موستەفا چی وای لێکردی بەوشێوەیە مامەڵە بکەیت ، ئەو هەموو پارەیە ببەخشیت ؟
- موستەفا: ماکوان ئەوەتەی من بیرم بێت پارەم هەبووە ..لە ساڵی ١٩٩٦ لەسلێمانی ئەوەی کە بینیومە بۆت باس دەکەم .. شەوێك خەم بینی بەتۆوە .. لە خەونمدا لەماڵە کۆنەکەمان کە فرۆشتم لەوی ووتت موستەفا چیت هەیە بیفرۆشە بۆ بۆت دەکەم بەخێر ..؟
رۆژان رۆیشت واساڵی ٢٠١٤.. بە ئەمری خوای گەورە تۆم لەوماڵەی خۆماندا بینی چەند مانگێك لەمەوبەر خەونەکەم هاتەوە یاد ئەو خەونەم بیر کەوتوە ساڵی ١٩٩٦ بینیبووم بۆیە بریارمدا خەونەکە بهێنمەوە دی .
- ماکوان : ڕستە کا موستەفا گیان ئەوە خەوی قەدەریە .. مرۆڤ رۆحی لەگەڵ قەدەتیدا تێکەڵ دەبێت.. زۆر چار رووداویك بە خەو دەبنیت دوای دووبارەی دەکاتەوە لە واقیعدا..
دوای ماڵ ئاوایم لەماڵی کاك موستەفا - سواری سەیارە بووم بەرەوە ماڵ خۆمان .. لەڕێگادا پیاوێك دەرۆشت زۆر لەباوکم دەچوو ..منیش باوکم لە ساڵی ١٩٩٢ وە کوژراوە خوای گەورە بە شەهید قوبوڵی بکات ..نەچووبومە سەر جادەی خێرا هەر لە کۆلەنەکانی شارەکەی ماڵی کاک موستەفا بووم .. سەیارەکەم هێواش کردوە .. دەموچاوی باوکم بوو .. لەخۆشیدا دەبەزیم باوەشی پیدا بکەم .. بەنەرویجی ووتی ببورە من تۆ یەکتری دەناسین ؟
- منیش بە کوردیەکەی خۆم ووتم کاکە .. جا من بە باوکم دەگووت کاکە .. من ماکوانم ماکوان..؟
- کابرا .. کەلەباوکم دەچوو .. بەنەرویجی ووتی من تێناگەم دەڵی چی ؟ چیت لەمن دەوێت؟
منیش بەزووی دەستم کردوە بە قسەکردن بەنەرویجی و ووتم ببورە : وامزانی کەسێکی خۆمی هەڵە تیگەیشتم .. ئەوم جێهیشت بڕۆمەوە ناو سەیارەکەم ..
تەماشام کرد سەرێك لە پێشی سەیارەکەم دانیشتوە ، بەپەلە ڕامکرد تەماشام کرد خاڵە حەزقیلە ، لە خۆشدا ووتم حەزە گیان ماوی ؟؟ خەریك بوو لە دەرگاکەی ئەوە سەرکەوم تا چوومە شوینی خۆم و دانیشتم .. ووتم بینە باماچت کەم ماڵت ئاوابێت ئەزانی چەندە پەرۆشت بووم ؟

چاوەڕێ بن ماویەتی ..

بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چواره‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پێنجه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى شه‌شه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌وته‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌شته‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى ده‌يه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دوازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێزده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چوارده‌يه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێ،دنه‌وه‌ى به‌شى شازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌فڤده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌ژده‌يه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆزده‌يه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيسته‌مكليك لێره‌ بكه‌

به‌روار: 13/08/2016
بینین: 2406