بانگەواز
  فەلسەفەی سوژدە
كرێكار ڕۆستايى
 بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
وشەی سوژدە (السجدة) بە هه موو وشە و واتا داتاشراوەکانیەوە نەوەدونۆ جار لە قورئاندا هاتووە
سوژدە واتە دانانی تەوێل لەسەر زەوی یان هه ر نزمییەک کەلەئاستی تەوێلی ئادمیزاد نزمتر بێت بەنیازی بەندایەتی و گەردرنکەچی و خۆ بەکەم زانین لەبەرامبەر دەستەڵاتێکی گەورەدا.
سوژدە دروست نیە ببرێت بۆ هیچ کەس جگە لە خوای تاقانەی ئاسمانەکان و زەوی (اللە) تە نها خۆی شایستەی سوژدە یە.
کڕنوش نەوی کردن و دانەواندنی بەرزترین وبڵندترین ئەندامی لاشەی ئادەمیزادە بۆ نزمترین شوێنێک لەئاستی لاشەی خۆیدا لەسەر زەوی یان هه ر شتێکی تر کە مرۆڤی لەسەر ڕاگیربووبێ.

بە کورتی و بە پوختی (پلە و پایەی سوژدە)

1_ سوژدە بە پێزترین جۆری بەندایەتی فریشتەکان و 
پێغە مبەران بووە، بۆیە لە ئاسمانەکانیش شوێنی بستێکی نیە کەوا فریشتەیەک سەری لە سوژدەدا نەبێت.
2_ خوا دەفەرمووێ ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە کڕنوش و سوژدە بەرن و کردەوەی چاکە بکەن.
3_ سوژدە تاوان و گوناح دەسڕێتەوە،پلەش بەرزدەکاتەوە.
4_ سوژدە رووناکی دەم و چاوە لە ڕۆژی دوایی دا،ئاگری دۆزەخ تەنها شوێنی سوژدە ناسوتێنێ.
5_ سوژدە بە ئیمان ناو براوە لە قورئاندا، وە هه موو دروستکراوەکان سوژدە بۆ خوا دەبەن. بۆیە خۆر (ڕۆژیش) سوژدە بۆ خوا دەبات لە ژێر عه رشی خودا دە مێنێتەوە تا پێ ی دەگوترێ بەرز بەوە.
6_ لە کاتی سوژدە دا ئادەمیزاد لە هه موو کات نزیکترە لە پەروەردگارەوە.سوژدە قەڵغانە لەکاتی دابارینی بەڵادا.
7_ سوژدە باشترین سوپاسگوزارییە لەکاتی دابارینی بەهرەی خوادا.
8_ بە سوژدە نە بێت کەم و کوڕی نوێژ پڕنابێتەوە.
9 _ شە یتان هه رگیز لەڕیگەی سوژدەوە ناتوانێت دەست لەئادمیزاد بوەشێنێ، سوژدە داخ و ناسۆرە بۆ شە یتان،لەسەر سوژدە نەفرەت لە ئیبلیس کراوە.
10_ لە کاتی قورئان خوێندن گەیشتن بە سوژدەی تیلاوە دەبێت سوژدەی بۆ خوا بەریت.
11_  ئیسماعيل پێغە مبەر سەلامی خوای لێ بێت داوای لەباوکی کرد لەکاتی سوژدەدا بیکاتە قوربانی.
12_ جادووگەرەکانی فیرعەون بۆ سوژدەیان هه ڵبژارد و کردیانە ڕە مزی تۆبەکەیان؟ 
13_ سوژدە تکای پێغە مبەری ئازیزو نازدار مسۆگەر دەکات لە ڕۆژی دواییدا.
14_ یەک سوژدە خێری زیاترە لە دونیا و هه رچی لە دونیادایە.
15_  پێغە مبەری خۆشە ویست شانازیی دەکات کە یەکەم کەس سوژدە دەبات لە مەیدانی مەحشەردا.
16_ بە سوژدە بڕوادار و دووڕوو لێک جودا دەکرێنەوە.
17_ سوژدە ڕه مزی ناسینەوەی بڕوادارانە لە ڕۆژی دواییدا.
18_ بە شوێنەواری سوژدە وەسفی هاوڕێیانی پێغە مبەری ئازیز کراوە.
19_ بە سوژدە ئادەمیزاد لە خوا نزیک دە بێتەوە.
20_سوژدە ڕ ه مزی بە ندایەتی هه موو گەلان بووه.

قسەی کۆیاییم ئەوەیە:
لە کاتی سوژدە بردندا مرۆڤ هه ست بە ئاسودەیی و ئارامی و هێمنی دڵ و دە روون و رۆح دەکات، چونکە لەکاتی سوژدە بردندا هیچ پەردەیەک لە نێوان خودا و بە ندە نامێنێت.
به‌روار: 14/08/2016
بینین: 2032