ئەدەب و هونەر
  فرتو فێڵی.. شەیتانی جنۆکە و شەیتانی مرۆڤ بەیەکەوە ...٢٦
ماكوان كه‌ريم
لەدوای ئەوەی باس خواستەکانمان لەگەڵ هاوڕێکانم چڕ کردوە لەسەر کەبالا و زەردەشتی و ثیۆ سۆفی.. تاد.. سێ تەلەفون کرا .. لەلایەن ئەندریاس .. و عەلەی یەمەنی و سەیران خان ..
بەهاوڕێکانم مگووت : وەرن با شیکاریەکی بابەتانە بکەین ..
- ئەندریاس دەیەوێت پاریەك لای من بخەوێنیت بۆ ئەوەی پێکەوە کاری دەرمان فرشتن بکەین..؟
عەلی یەمەنی : هەواڵی هاوڕێیەکمی دا .. کە کوشتویانە .. ناوی عەبدوڕەحمان حەزقیلە .. پێشتر لەگەڵ ئەم گروپەدا کاری کردوە..!
سەیران خان هەواڵێ داینێ.. کە هێرۆی خوشکەزای ڕایکردوە ..!
چی بکەین باشە ؟
- سەردار : چیت پێباشە وادەکەین ؟
- سەرحەد : حەقمان چیە بەسەر هێرۆوە ..و ئەو برادەرەشت کوژراوە..ئەگەر دەڵێت دەچین تۆڵەی دەکەینەوە .. ئەو هەتیوە پیسە نەرویجیەش ئیهمال کە ..
- عەبدوڵڵا: من دەڵێم بڕۆنیە لای ئەندریاس وپارەکەی لێوەرگرینو هێرۆش لەوێ دەبینین تەسلیمی خەستەخانەو کەسوکاری دەکەینەوە.. بۆ ئەو کاك عەبدوڕەحمانەش چی دەڵێن من ئامادەم .. حەق کردنەوە دەڵێن سوڵح دەڵێن من لەخزمەتم ..!
- ڕێبوار: من پێم باشە پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەین و هەموو راستیەکانیان پێبڵێن ماکوانیش لەو ڕەوشە ڕزگاری بێت؟
-ماکوان : ئێوە دەزانن .. عەبدوڕەحمان حەزقیل کێییە؟
- عەبدووڵا : حەتمەن عەرەبە.. ، جەماعەت ووتیان نازانین ..؟
- ماکوان : جنۆکەیەك بوو .. رەفیقی من بوو ئەو بوو منی ئازاد کرد لە بن دەستی جەماعەتەکەی ئەندریاس ..، بڕوا دەکەن ؟
- هەموو حەپەسابوون بەدیارمەوە .. سەرحەد توخوا پێمان رادەبوێری ؟
- ڕێبوار : ئەرێ کاکە ئەم هەموو شتە عەجیب و غەریبە چیە لای تۆوە دەردەچێت ماکوان بۆ خاتری خوا..؟
- عەبدوڵڵا: بابڕۆین ئەو دوو ملیۆنە بهێنین .. ئێمە ئەندریاس دەکوژین لە تۆڵەی ئەو ئەبرادەرە جنیە ..!
- ماکوان : سەردار تۆ دەڵێت چی؟
- سەردار : تۆ چیت دەکەی من لەگەڵتم سەرم لە هیچ دەرناچیت بەس تۆ چی دەڵیت من ئامادەم ؟
پلانم دارشت و بۆم باس کردن و چی دەکەین ... کەوتینە ڕی بەرەو شاری.. مۆس..
لەڕێگادا تەلەفوونم کرد بۆ ئەندریاس ووتم: ئەدرەسەکەتم بدەرێ بابێمە لات..؟ بۆ داوای ئەدرەسم کرد بۆ ئەوەی من بچمە لایو بزانم لە ماڵدایە یاخود لە کوێدایە، تا بە ناڤیگراشۆن و سسیتەمی گوگل جێاگەکی بدۆزمەوە..! 
ئەو ناونیشانەی کە دابوویی .. شوقەیەك بوو لەو شارە کەدا و.. چوارەم قات بوو .. کە زانیم شوقەیە ناو شارەو .. هیچ شتیکی ترسناك لەوێدا ڕووندات ..
کەنزیك جێگاکە بووماوە دووو سەیارەمان پێبوو .. خۆم و سەرداریش لەدوواوە .. سەیارەکی تریش ئەوانی تێدا بوون ووتم تەنها گڵۆپی ناوە داگیرسنن بۆ ئەوەی بزانێت ٣ کەسن .. ئەندریاسم بانگ کرد.. هاتە خواەوە بە کۆڵە پشتێکەوە ..
- ووتی وەرن بڕۆینە سەرەوە بۆ لای من ؟
- ووتم: نا - ئەوە ماڵی کێییە ؟
- ئەندریاس: ئەوە ماڵی خۆمە کڕیومە کەس نازانێت ئەوەم هەیە ..!
- ماکوان : هێرۆ پەیوەندی پێوە نەکردوویت ؟
- ئەندریاس : نا - ئەی تۆ نەتفراندوە..؟
- ماکوان : با.. بەڵام ڕای کردوە ؟
- ئەندریاس: ئاسانە ئێستا بۆت ئەدۆزمەوە ، بەڵام پێم بڵێ ماکوان حەزت لە هێرۆیە؟
- ماکوان : زۆر .. ئیتر تۆ ناچیت بەلایدا .. کەلەت ئەتەقێنم - بتبنیم لەگەڵی بخەویت؟
- ئەندریاس : ئیتر من کاری واناکەم ..؟
- ماکوان : باشە ئەو رۆژەی پەیوەندی پێوە کردی .. نەتزانی چۆن تەلەفونی موستەفای دەستکەوتوە ..؟
- ئەندریاس : من ئەوەندە دەزانم بە ژمارەی ئەو موستەفایە کردی .. دەنا نازانم موستەفا کێیە؟
- ماکوان : باشە بابڕۆین لە کوێن ..؟
ئەندریاس : دەچیتە ماڵی ئافرەتێك لەوێ دادەنیشین ناوی .. ماریتایە.. ئافرەتێکە .. بۆ دکتۆرێك کاردەکات دکتۆرەکەش ناوی ئەلفرێدە .. خەڵکی بەریتانیاییە، بەڵام دەمێکەیە لە نەرویج دەژی ..!
- ماکوان: هەموو بەیکەوەن ؟ لە گروپی سەگی رەش ن؟
- ئەندریاس:.. نا- ئێمە دەچینە ئەوێ دادەنیشینو هێرۆ هەندێك ئافرەتی تر هەیە هەر لەوێ .. خەڵکی ئاساین وەك تایلەند و فلیپینو رووسیا و لیتوانیا .. بۆ ئێمەی دینن بە پارە ئێمەش لەگەڵیاندا رادەبوێت.. بە پارەو زۆر جار بە دەرمان ..!
- ماکوان : کێ سەرپەرشتیان دەکات .. ؟
- ئەندریاس: من سەرپەرشتیان دەکەم لەگەل ئەلفرید .. بەس ئەو کەمتر دێتە ئەوێ لە خستەخانەیەکی ئەهلی خۆی کار دەکات .. جێگاو کاری تایبەتی خۆی هەیە ..!
- ماکوان: واتا گەوادیشی تۆ نەرویجی ئەصلیشی ؟
- ئەندریاس : بە پێکەنینەوە .. بەڵێ.. ئەی چۆن ..
هەڵبەت .. لە ئەورپادا ئەو کارە بە بزنس هەژمارد دەکرێت ، ئەوەی کە کاری گەوادی دەکات لە ناو خەڵکیدا خۆشەویسەو ئیحترامی زۆر دەگرن لەبەر ئەوەی ئافرەتی بەدەستە..!
- ماکوان : ئەم ئافرەتانەت چۆن دەست دەوکەویت ؟
ئەندریاس : هەندێکیان دەکڕم بە پارە .. لە باندەکانی ئەوروپای شەرقی و هەندێکیشیان بە ڤیزە دەییانهێنین لە ئاسیاوە بەناوی کارەوە بۆ ئێرە، بۆ خۆیان دەبنە لەش فرۆش ئیتر کار دەکەن .. پارەیکەیان خراپ نیە، هەندیکیان رادەکەن و هەندێکیان ، دەمرنو .. هەندێکیشیان بەردەوامن لەکارکردن..!
- ماکوان: ئەی هێرۆت چۆن والێکردوە ، ئەو پێویستی بەهیچی نەبوو؟
- ئەندریاس : شەوێکیان لەگەڵ ئەو فارسانەدا هاتبوون کە ئێستا لە زیندانن.. سەمایەکی زۆر جوانی کرد ، ئیتر من خۆم حەزم لێکرد، چەند جارێك دەرمانم دایە، بەخۆڕایی .. تا موعتادم کردو و ئێستا ناتوانێت لێم جیبایتەوە ، بەڵام ئەوە بەدڵنیاییەوە بۆ تۆ ماکوان .. دیاری منە بۆ تۆ، سەماکەشی زۆر جوانە .. هەندێ قسەی تریشی کرد..
- ماکوان: یەك تۆزی مابوو بکێشم بەدەمیدا .. بەڵام هەرچۆن بوو دانم بەخۆدا گرتو هەر بێدەنگ بووم ..
ئەی دکتۆر ئەلفرید بۆچی لەگەڵ ئێوەدایە .. دەرمانتان بۆ دروست دەکات ؟ واتا جۆری مادەکان تیکەڵ ذەکات تا بیفرۆشن ؟
- ئەندریاس : نا - ئەو کابرایە زۆر ترسناکە ، کەس ناتوانێت لە روویدا باوەستێت ...
- ماکوان .. بۆ ؟
- ئەندریاس : ئەو مێشکی مرۆڤ تێکەڵ دەکات ...!
ماکوان : چۆن ؟
ئەندریاس : خەریکی کارێکە بۆ گروپەکەمان زۆرێك لە خەڵکی دروست دەکات بۆ ئێمە کاری پێدەکەین هەندێکی لێرە بەکار دیننین هەندێکی لە ووڵاتانی تر ..؟
- ماکوان: واز لە بەکارهێنانەکە بهێنیە دەرمانی بێدەفرۆشی خەڵکی پێدەکوژیت .. هتد. ئەوە دەزانم وکێشەی من نیە ، بەڵام ئەوە نازانم چۆن دروستیان دەکات ..؟
- ئەندریاس : قسە بکەم ئاساییە، چاوی خستە سەر سەردار ؟
- ماکوان : ئاساییە خۆمانە .
- ئەندریاس : ئەم کابرایە خەڵکی دەفڕێنت بە ئەقڵی .. بۆ نمونە ئەگەر کەسێك توشی رووداوێکی هاتوچۆ بێت .. یان هەژاربێت لە ووڵاتانی تری دنیا .. یان دەچێتە ناو خەڵکییەوە باسی ئەوە دەکات کە لە پێناوی مرۆڤایەتی کار دەکات .. هەر کەسێك بکەویتە بەردەستی یەك سەعات بیهۆش بێت .. ئەلفرید.. مێشکی تێك ئەداتو ئەیکاتە کەسایەتییەکی تر .. واتا چەند کەسمان هەیە کە لەرووداوی هاتوو چۆ یان لە ئەروپاوە هێناونی مێشکی هەمووی سریونەتەوە بە دەرمان کەسایەتیەکی تری پێدروست کردوە ..!!
- ماکوان : واتا مێشکی ئەسڕیتەوە دوای بە ئارەزوی خۆی کەسایەتی بۆ دروست دەکات.. جا ئەوە چۆن دەبیت ؟
- ئەندریاس: جاری واهەی دەڵێت: تۆ فڵانە کەس باوکی کوشتویت .. یان تۆ ساحیری ، یان تۆ بۆنمونە پیاوچاکیکی و .. هەروەها .. واتا رابووردوی ئەشواتەوە رابوردویەکی بۆ دروست دەکات ..؟تێگەیشتی ئێستا
- ماکوان: تێگەیشتم .. ئەوە ئیشی مۆساد و زیاتریش کاری ماسونیەکانە .. کەواتە تۆ ماسۆنیشیت ..؟
- ئەندریاس : نەگەیشتومەتە ئەو پلەیە ..
- ماکوان : ئەی کێ ناڵێت تۆشی وا لێنەکردوە .. ئەزانی باوکو دایکت کێییە؟
(لەگەڵ ئەوروپی ئەو گفتوگۆیانە سادەیە ئاساییە و دەکرێت، راشکاوانە قسە دەکریت کەمتر موجامەلە یەکتر دەکەن ..!)
- ئەندریاس : نا - بروا ناکەم .. چونکە ئەزانم دایکم کێییە و نەكو باپیریشم هەیە.. بەڵام باوکم نازانم کێییە ، دایکم دەڵێت نەمساوییە.. چوو بۆ نەمسا جارێك .. شەوێك لەدیسکۆ لەگەڵ نەمسایەکدا رابورادووە من لەدایك بووم .. چەند جار وەڵامی بۆ ناردبوو کە بێت من ببنێت بەڵام نەهاتبوو، ئیتر منیش لە مێشکمدا ووجودی باوکایەتی نیە ، رقم لە هەرچی باوکە .. !
- ماکوان : باشتر خەمێکت کەمترە .. ئەگەر بتزانیە باوکت کێیە .. دەبو خەمیش هەڵگری بێ باوکی باشترە .. ، باسی دکتۆر ئەلفریدم بۆ بکە ؟
- ئەندریاس : وەك ووتم ئەوە خەریکی ئەو جۆرە کارانەیە ..
- ماکوان : هیچ نمونەت لاییە..؟
- ئەندریاس : ئەو کوڕەی کە هاتە لات ئەوکاتەی لای ئێمە بوویت .. وویستی جگەرەیەکت بداتێ، ئەوە لەو جۆرانەیە .. لە رووداوی سەیارەدا سەری ئازاری پێگەیشتبوو.. لای خۆی چەرەسەری کرد هەموو مێژووی سریوەتەوە .. ئێستا کردویەتی بە پیاوکوژی خۆی ، رقی لە دکتۆرێك بوو .. ئەم کوڕەی نارد بووی و ووتی : ئەوە تۆی بۆ چارەسەر نەکراوە .. هەموو زاکیرەی تێکداوایت وژنەکەتو دوومنداڵی کوشتوویت هۆکاری مردنەکەی هەر ئەو دکتۆرە بووە ، لە کاتێکدا ئەو کوڕە ژن و منداڵی هەر نەبووە ..نە ئەزانێت دایکی کێیە نەخانەوەدەکەشی دەزانێت کییە ، من دەیناسم ..!
گەیشتینە جێگای مەبەست .
- ماکوان : بڕۆ بزانە لەوێییە..؟
رۆیشت و پارەکەی لە جێگای خۆیدا جێهیشت خێرا من سەردار تەماشامان کرد پڕ بوو لە پارە .. ووتم لە جێگای خۆیدا بۆی دانینەوە ..
پاش کەمێکی پێچوو .. تەلەفوونی بۆ کردم ووتی لێرەیە بۆم نایتە دەرەوە، خۆت وەرە بۆلای ..؟
کەچووم ئەوەی من بینیم یاخوا کەس نەی بینێت .، سۆزانی خانەیەكی تەواو بوو .. بۆنی حەشیش و مەریوانەو .. دەرزی هیرۆین و هەموو جۆرە کەرەسەیەکی نەشیاوی تیدا بوو ..
هەر چوومە ژوورە.. ئەندریاس بیرەیەکی بۆ من و سەردار هێنا و ، ووتمان ناخۆین من سەیارە لێدەخوڕم ئەویش ووتی منیش پاش کەمێکی تر سەیارە لێدەخوڕم .. چوومە لای هێرۆ پارەی پێنەبوو ئەپاڕایەوە لەو نەرویجیانە .. کە دەرزیەکی هێرۆینی بۆ بکەن ..!
داوای ١٢٠٠ کرۆنیان لێدەکرد .. ئەویش پێینەبوو، ئەگریا و دەچووە باوەشی هەموویان ..کەس رووی نەئەدایە .. چونکە کارتی پارەکەیان لێسەندبوو .. هیچی پێنەبوو پارە .. چۆن گەیشتبووە ئەو ماڵە نازانم .. بەڵام من دڵم پڕبوو بۆی ..
- سەردار ووتی کاکە من پارەکەی بدەمێ .. ؟
- ماکوان : نا پێویست بە پارە ناکات ئێستا پیاندەکەم بەس با تەلەفونێك بکەم .. تەلەفونم کرد بۆ سەیران خان ... ووتم لە جێگایەکە دەتوانم بەزۆر بیهێنمە دەرەوە ، بەڵام پێدەچیت توشی کێشەمان بکات ، ئەگەر پارەی دەرزیەکی بدەمێ و بەجۆرە بیهێنمەوە بە دکۆرەکان بڵێ ئاساییە؟
سەیران ..کاتم بدەرێ.. خێرا وەڵامت لێدەگێرمەوە..
- ماکوان: فەرموو - ئینجا- چووم بۆ لای هێرۆ .. ووتم من پارەت بدەمێ دەرزیەکەت بۆ بکەن لەگەڵ مندا دێتەوە؟
- هێرۆ : دەستی کرد بەگریان بەس توخوالای کەس باسی مەکە؟
- ماکوان : ئەو پەیمانە نادەم .. دڵیابە بۆ دکتۆرەکانتی باسەکەم .. بەس دڵنایبە بۆ موستەفاو سەیرانی باس ناکەم .
- هێرۆ: دەپارەکەم بدەرێ ..
- ماکوان: پێویست ناکات بدەمێ ئەمانە هەموو بۆ من کاردەکەن ؟!
- هێرۆ: بەڕاستە ..!
ماکوان : بە توڕەییەوە بانگم کرد لە ئەندریاس و تۆزیك خۆم فشکردەوە بەسەریدا و، ووتم چی دەوێت بۆی بکەن ..!؟
ئەندریاس : زانی توڕەم .. ووتی بە جەماعەت .. بزانن .. خۆشەویستەکەی گەوەرەمان چی دەوێت واتا مەبەستی من بوو .. گوایە هێرۆ خۆشەویستی منە؟
دەرزیان بۆ کردوو.. ٢٠ دەقیقەیەك بیهۆش بوو.. من زۆر ترسام.. نەمزانی ئەو حاڵەتە ئاساییە .. توڕە بووم وامزانی شتێکی لێهاتووە، ئەندریاس بە ئاسانی ووتی ئاسایەی .. ئەوە هێرۆینە هەر ئەونەدەی پێذەچیت..!
لەڕاستیدا ئەو زانیارانەم نەبوو، بۆیە ووتم خۆشەویستیەکەی والیکردم هەمووشتیكم لەبیر بچیتەوە.. لە کاتیکیشدا هێندەی سەگیك رقم لێیبوو ، لەهەمانکاتیشدا بەزەیم پیدادەهاتەوە..!
- سەیران تەلەفونی بۆ کردم ؟ ووتی دکتۆرەکان ووتیانە ئاساییە، بەڵام هەرچی کردوە بیهێنیتەوە بۆ خستەخانە .. ووتم: باشە وەرە لەوێ لێم وەربگرن با ئێمە نەینە لای دکتۆرەکان .
هێرۆمان خستە ناو سەیارەکە و بردمانەوە بۆ نەخۆشخانەکە .. ئەومان بە جێهیشت.. کاتی نوێژی مەغریب بوو دوامکرد لە سەردار و هاوڕێکانی ترم بچینە ماڵی ئێمە.. نوێژەکانمان بکەین ئەمەش بەرین لەگەڵ خۆماندا .. ناچار بووین چووینە ئەوێ و هەموو نویژمان کرد سەرحەد و ئەندریاس نەبێت..
دوای تەواو بوونمان ئەندریاس پارەکەی دەرهێنا و ووتی ئەوە دووملیۆنەکەیە .. من ئامادەم قسەی خۆمە بەمە سەر .. موشتەریەکانمان چاوەڕێ دەکەن ئێنەرجیان بدەینو دەستکەین بە دابەش کردن ..؟
نەمدەزانی چۆن خۆم لەو وێستگەیە رزگار بکەم ..
ئەگەر راستی بڵێم .. دەترسم دوای خەڵکی ترم بۆ کۆبکاتەوە دیسان شەرم بێبفرۆشیت..
خۆناکرێت دەست بکەم بە دەرمان فرۆشتن ..ئەترسام لەوەی ئەم کوڕە جاوی پۆلیسی لەسەربیت و منیش لەگەڵیدا بگیرم حەیاو شەرف و کەرامەتم بڕوات ، لەپاشانیشدا کەس بڕوای پێنەدەکردم .
سبحان اللە گیرم کردبوو ئەرسام لە ڕۆحی ئەو کوڕانەی لەگەڵمدان ، عەبدووڵا دیووگوت ماکوان بابیکوژین و پارەکەشی دەبین و لەناوبردنیشی لەسەر من،ئەمانە نەرویجین کەسیان نەیە خۆ خاوەن عەشرەت نین لەچی دەترسین ..!
ووتم : لەخوا.. 
منیش حەزم بە خوێنڕێژی نیە ، ئەوەندە پارەم بەلاوە گرنگ نیە ، نە ئەوەندەیش ژیان بەلامەوە گرنگە ، بەڵام ماڵو منداڵم زۆر لا خۆشەویستە ئەوان دەستی منیان بۆ زۆر شت بەستووە.
چی بکەم . خوایە چیبەکەم ؟
ناچار ووتم : ئەندریاس دوای ئەوەی لەسەرو خۆمەوە بەمنیان ڕاگەیاندووە .. کە تۆ ناتوانیت بیتە ناو ئێمەوە دەبێت بۆ خۆت کار بکەیت ، بەڵام ئەتوانین هاوکاریت بکەینو .. تۆش هاواری من بکەیت ئەگەر پێویستمان بەیەکتر بوو..
- ئەندریاس: بەڕاستە ، پێم ناخۆشە .. بەس ماکوان دەوتانیت بمپارێزی ..؟ چەندم پارە لێدەستنیت ئێستا؟
- ماکوان : هیچ پارەی تۆمان پێویست نیە ..
- عەبدووڵڵا شیت بوو.. ئاگام لێبوو خەریك بوو بۆ من هەڵسێت !!
- ئەندریاس : نابێت ، من هەر ٥٠٠ هەزار دادەنیم ..
- ماکوان : پارەمان ناوێت..
- سەردار : وەریگرە و ئەیدەینە ماڵە شەهید و ئەنفالەکان ..؟
- ماکوان : پارەکە حەرامە .. خوێنی خەڵکە بۆ خاتری خوا با وەرینەگرین ..؟
سەرحەد .. وەریگرەو دیدەینە کۆمیتەی شەهیدان ؟
عەبدووڵا : ئەیدەینە مەکەتبی شەهیدان؟
کۆمیتەو مەکتەب .. هی پارتی ویەکێتی بوون ..

جاوەڕوان بن لە زنجیرەی داهاتوودا بڕیای تەواوەتی ئەدەم.

بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شــــــــــــى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێيه‌م كليك لێــــــــــــره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چواره‌م كليك لێـــــــــره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پێنجه‌م كليك لێره‌ بكـــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى شه‌شه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌وته‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌شته‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆيه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى ده‌يه‌م كليـــــــــــــك لێره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يازده‌هه‌م كلـــــــــيك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دوازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكـــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێزده‌هه‌م كليك لێــــــــره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چوارده‌يه‌م كليك لێره‌ بكـــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكـــــــــه‌
بۆ خوێ،دنه‌وه‌ى به‌شى شازده‌هه‌م كليك لێــــــره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌فڤده‌هه‌م كليك لێـــــره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌ژده‌يه‌م كليك لێره‌ بكـــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆزده‌يه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيسته‌م كليـــــك لێـــــــره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست و يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست و دووه‌م كليك لێره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست وسێهه‌م كليك لێره‌ بكـه‌
بۆخوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست وچواره‌م كليك لێره‌ بكــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست و پێنجه‌م كليك لێره‌ بكه‌
به‌روار: 14/08/2016
بینین: 2717