ئەدەب و هونەر
  سەسیل و شەڕی هێرۆ ..٢٧
ماكوان كه‌ريم
دوای ئەوەی ئەندریاسم ئاگادارکردوە کە ئەو ناتوانێت لەگەڵ ئێمەدا کار بکات.. زۆری پێناخۆش بوو هەر دەیگووت من حەز بەکارکردن دەکەم لەگەڵ ئێوە، بڕیاریدا کە ٥٠٠ هەزار کرۆن بدات لەوەی کە ئازادمان کردوە دەترسا لەوەی کە جارێکی تر ئێمە گێچەڵی پێبکەین ..!
منیش دڵنیایم کردوە نە پارەم دەوێت و نە سەرانەش لەکەس وەردەگرم .. هەرچەندە هاوڕێکانم ووتیان وەریگرە ئەیدەنە ماڵە شەهیدو ئەنفالەکان ، منیش ووتم ئەوە پارەی حەرامە .. حەرام ناکریتە خێر، ناکرێت ئێمە ببینە رۆبن هود، پارە لە خەڵکی بدزین و بیدەینە هەژاران .. ئێمە مۆم نینبۆ روناکی بتوینەوە خۆمان بسوتێین ..
ئەندریاس ڕۆیشت و هیچ پارەم لێوەرنەگرت ووتم: دوای قسە دەکەینەوە..! پرسیاری ئەوەشم لێکرد سەیارەکەت چی بەسەرهاتووە ..؟ 
- ئەندریاس : ووتی سۆپەر بیمەو تەئمینم هەیە.. بێخەمبە سەیارەیەکی نوێم بۆ دێنن، 
- ماکوان : چیت ووتوە ..بە بیمە.. ؟
- ئەندریاس : خۆم هەموویم حەل کردوە خەمت نەبێت، ووتومە دز وای لێکردوە ..؟
- ماکوان : باشە ئەو پارەیە سەیارەیەکی نوێ پێبکرەو دیاری منە بۆ.. تۆ من پارەم ناوێت.
ئەو ڕۆیشت و مالئاوایمان لێکرد .. عەبدوڵڵا ووتی کاکە وەڵا وانابێت، دەبوو لێت وەربگرتایە ..
- ماکوان : عەبدوڵڵا ی برام ئێمە مافیان؟ .. ئەگەر وا کار بکەین ئەی خواناسیمان ، ئەی قیامەتمان ، ئەی رێزو حورمەتمان ، ئەی ئەو هەموو قسە زلەی کە دەیکەین .. کاکە گیان خۆ دەبێت جیاوازبین لە خەڵکی تر ، ئێمە هەرئەوەندە بڵێن موسڵمانین ، کە شتی حەرامان دەستناکەویت بڵێن حەرامە .. کەدەستمان کەوت بلێن ئاساییە حەڵاڵە ؟ ..ئاخر براکەم وانابێت ، من وتۆ هاوڕێیەتیمان و برایەتیمان کەی لەسەر پارەیە ، ئێمە گیانی خۆمان پێشکەش بەیەك کردوە .. پارە چییە..؟
عەبدوووڵا، سوپاس بۆ خوا قسەی نەکردو بەپێکەنینەوە ووتی خۆت برا گەورەیت.
- ڕیبوار: بەقسەی من بکە.. ماکوان بڕۆین راستیەکان لای پۆلیس بدرکێنین هەموو شتێك بڵێن.. دڵنیابە من ناترسم و ترسیش لەدڵمادا نیە، خۆشت من باش دەناسیت! .. بەڵام هەست دەکەم بۆ تۆ باش نییە !، ئێمە گەیشتووینەتە بنجوبناوانیان با بە پۆلیس بڵێن؛ لە رووی ئەمنیشەوە بۆ تۆ باشترەو سومعەی تۆش پارێزراوتر دەبێت.. ڕێبوار من یەکەم شاهیدیش دەبم بیەکەوە دەچین
سەرحەد : ئیهمالیان کەن هیچ نیە ئەوانە زیڕەیان کردوە..!
بەڵام من قسەکەی ڕێبوارم زۆر پێ پەسەند بوو.. ڕازی بووم بەوەی بڕۆم سکاڵا تۆمار بکەم ، ووتم چەند کەس لەگەڵمدا دەبێت بڕۆین بۆ پۆلیس و شاهید بێت لەسەر وەزعەکە چیمان کردوە دەیڵێن ..؟
من و سەردارو رێبوار ئامادە بووین .. عەبدووڵا منجە منجی بوو .. سەرحەد رازی نەبوو..
پێشنیارم کرد کە تەنها ئێمە وەک سێ کەس لەم کارەدا بووین ئەوەشی رازی نیە من پێڵاوەکانی دەخەمە سەر سەرو سەرچاوم ، وەک ئەوە وایە هیچ رووینەدابێت و لەگەڵماندا نەبووبن ، هەر باسیشی ناکەین..
- عەبدووڵا: کاکە منیش ئامادەم .. من لەگەڵتان بووم تاکۆتایش لەگەڵتان دەبم .. بەڵام کاك سەرحەد رازی نەبوو.. ووتی من دەڕۆم ئێوە بۆ خۆتان بڕۆن..!
ئێمە هەڵساین بڕۆین و پاشان سەرحەدیش گەڕاییەوە .. ئەویش رازی بوو .. پاشان هەموو قسەمان کرد بەیەك.. 
ئیحتمالی ئەوەمان دانا کە هەریەکەمان جیابکەنەوە قسەمان لەگەڵ بکەن ..
بەهەرحاڵ چووین و لە پۆلیس من یەکەم جار قسەم کردوو .. کەسێك هاتە لامان و باسی ئەوەم بۆ کرد کە روویداوە .. بەهەندێك گۆڕانکاری.. بۆ ئەوەی هیچی کارێکی یاسای لەسەر هاوڕێکانم نەکەوێت.. هەرچەندە پۆلیس .. ئەوەندە گرنگی پێنەدا و ئێمەش ئەوەی لەسەرمان بوو کردمان ، وەك کارێکی ئەخلاقی مرۆڤ دۆستی بۆ ئەوەی .. خەڵکی لە شەڕیان ڕزگار بکەین .
دوای ئەوە لە پۆلیس هاتینە دەرەوە خوا حافیزامان لەیەکتر کردو .. کۆتاییمان بە دانیشتنمان هێێاو هەریەکە چووینەوە سەر کارو کەسابەتی و ماڵی خۆمان ..
ماوەیەکی هەفتەی پێچوو.. پەیوەندیم بە کاك موستەفاوە کرد .. بۆ هەواڵ پرسین.. پێی ووتم ماکوان .. هێرۆ بەتەواوەتی تێك چووە .. زۆر وەزعی خراپە.. منیش ووتم چاک دەبێت..و تەلفونمان داخستەوە..
لە دڵی خۆمدا لەڕاستید ووتم کورە چاوی دەرێ..موستەحەقە لەوە خراپتری لێبێت..!
دەمێك بوو نەچووبووم بۆ مزگەوتی شارەکەی خۆمان ئەو ڕۆژە ووتم نویژی عەسر لە مزگەوت دەکەم هیچ ئیشم نیە .. 
بەروە مزگەوت کەوتمەڕێ .. تەماشا دەکەم عەلی یەمەنی قورئان دەخوێنت سەلامم کرد و دەمێك بوو یەکترمان نەدیبوو .. ووتم اخی العزیز .. لەسەر وەزنی ئازیز چۆنی براکەم؟
باوەشمان کرد بەیەکدا، دوای نویژ.. دانیشتین لە مزگەوت دەستمان کرد بەقسەوباسەکانمان، ئەوەم لێپرسی چۆنت زانیوە عەبدوڕەحمان حەزقیل کوژراوە..؟ شیخ ووجدی نەیووتوە چۆن کوژراوە هەواڵەکە چۆن هاتووە؟
- عەلی یەمەنی: شێخ ووجدی ووتی کە گوایە لەکاتی سەفەرکردنیدا زەفریان پێبردوە شەیتانەکان و کوشتویانەو هەردوو مداڵەکەشیان کوشتتوە !.. 
بەڵام تۆڵەیان سەندۆتەوە .. دیاریەكی بۆتۆ داناوە بە هاوڕێکانی ناردویەتی بۆلای شێخ ووجدی.. لەلایەن ئەوانەوەیە؟
- ماکوان : چیە دیاریەکە.. نازانیت ..چییە؟
- عەلی یەمەنی: نازانم چییە ..! هیچی پێ نەووتوم ؟
- ماکوان : خوا عەفوت بکات .. چۆن ناپرسی چییە ؟ ئاخر خەڵك دیاری بۆ بێت لە مرۆڤەوە خۆی ناگریت خێرا دەبێت بزانیت چییە.. دیاری لە جنۆکەوە بێت؟ .. ئەگەر بەردیش بێت هەر خۆشە بزانم چیە بەردێکە ئەوە هەروا شتێکی ئاساییە نیە..؟
- عەلی : دەی چی بکەم پێنەووتم ..
- ماکوان : ئەوە تەلەفونی من، تەلەفون بکە.. بۆ شێخ ووجدی بازانە چییە؟
خۆم بلیت دەبڕم دەچم بۆ یەمەن .. دەیهێنم ..؟
- عەلی: ئاخر زۆر دەبات پارە ..؟
- ماکوان: کێشە نیە بیکە..
تەلەفوونی کرد .. هەر هەڵینەگرت .. من خەریك بوو دڵم شەقی دەبرد .. زیاد لە دەجار بۆی کرد..!
بەهەرحاڵ هیچ هیوایەكم نەما .. پرسیارم کرد هەرچیت کردوە .. با قسەی لەگەڵ بەکەین، عەلی ووتی باشە..
-عەلی : ماکوان ئازیز شوی کرد؟
- ماکوان : نەوەڵڵا شوی نەکردوە !.. هەموو شەوی خەوت پێوە دەبینی ئەڵێ بە عەلی نەبێت شوو بەکەس ناکەم..(بۆخۆشی وام گووت ) لەبیریکە ئەمە چەند جار پێت بلێم ؟..
-عەلی : گاڵتەم پێبکە .. کیشە نیە، ماکوان کوردی، تۆ بهاتیایە بۆیەمەن ژنم بۆ دەهێنایت .. ؟
- ماکوان : اخ عەلی ئاخر ئەمە دوکان نیە تۆ ساردیکم بۆ بکڕێت منیش کۆکا کۆلایەکت بۆ بکڕمەوە.. کچ لێرە خۆی بڕیار ئەدات..
-عەلی : بەتەمام کچێکی سۆماڵی بێنم.. ئەگەر ئەو شووم پێنەکات..با ئەو کچە بهێنم ؟
- ماکوان: لەسەر من بڕۆ بیهێنە .. ئازیز دڵی عاجز نابێت..!
- عەلی : باشە تۆ پێبڵێ..
- ماکوان : باشە بەسەر چاو..
لەم قسانەدا بووین .. سەیران خان تەلەفونی بۆ من کرد ووتی: ماکوان .. هێرۆ داوای تۆ دەکات دەستم ماچ دەکات دەڵێت با ماکوان بێت بۆ لام ؟!!
- ماکوان : سەیران خان بەخوا بۆم ناکرێت مەشغوڵم .. دەمزانی کە داوای پارە یان دەرمان لەمن دەکات ئەوەندە بیئەقڵە هێرۆ وادەزانی من ئەوکارە دەکەم ، ئاگام لێبوو سەیران خان پێنخۆش نە بوو..
پاش کەمێکی تر کاك موستەفا تەلەفوونی کرد .. ووتی ماکوان ئەو کچە داوات دەکات بزانە چییە.. ؟
عەرزی کاک موستەفام کرد ، بەخوا حەزم بەسەرچاوی نیە نامەوێت بیبینم .. جا- راستی دەوێت من خۆمی لێدەشارمەوە..
- موستەفا: ماکوان بڕوا بکە زۆر گوناحە، دایکی یەکجار سەردانی کردوە لە نەخۆشخانە و براکەی هەر نەچووە بەلایدا ، تەنها سەیرانە.. لە رای خوا دەچێت بۆ لای ، من جارێك سەردانم کرد ، بەخوا دەستم کرد بەگریان بووی.. مادام داوات دەکات بڕۆ بۆلای لەبەر خوا؟ ..
- ماکوان : من دەزانم بۆچی داوام دەکات بۆ ئەوەی پارەی بدەمێ و یان دەرمانی بۆ پەیدا بکەم .. ئەوەیش بەمن ناکرێت..؟
- موستەفا :بڕوا ناکەم ئەوە بێت .. خۆت دەزانی بەس بەقسەم بکە بڕۆ ..
- ماکوان : لەبەر دەڵی تۆ دەچم بەس ئەمڕۆ نا لە مەجالێکی تردا...
لەگەڵ عەلی خواحافیزمان کرد و هاتمەوە بۆ ماڵەوە ..
بۆ بەیانی پۆلیس تەلەفوونی بۆ کردم ووتی ماکوان تا پۆلیس وەرە ..؟
ووتم : ئیستا ؟... داوایان کرد هەر ئێستا ئەگەر لە کار نیت..
ووتم نا لە کارنیم هەر ئێستا دێم ..
کەچووم دووکەس چاوەڕیان دەکردم لە ریسێپشونەکە، تەعروفمان کردو منیان بردە ژورێك و ووتان قاوە ناخۆیت؟
سوپاسم کردن و ووتی دەزانی بۆ چی بانگمان کردوویت ؟
ووتم نەخیر؟
پۆلیسەکان دەستیان کرد بە قسەو ووتیان : 
ماوەی چەند مانگێکە چاومان لەسەر تۆ داناوە ئاگاداری هەموو هەڵسوکەوت و چالاکیەکانت بووین ، لەگەڵ هاوڕێکانت لە ئۆسلۆ و لەگەڵ هەموو ئەوانەی کە پەیوەندیتان هەبووە .. !
ئاگاداری ئەوەش بووین .. کەچۆن خەڵکت کۆکردۆتەوە .. شەرت لەگەڵ گروپی ئەندریاس و دکتۆرەکەدا کردوە .. ئاگاداری ئەوەشین کە تۆ سەیارەکەی ئەندریست خراپکردوە.. ؟!
ماکوان : ئەی ئاگاداری ئەوە بوون کە چۆن لە منیان داوە ئازاری منیان داوە ئەی ئاگداری ئەوە بوون کە منیان فڕاندوە ، ئەی چاوەڕێ ئەوە بوون بمکوژن .. ؟
پۆلیس : بەڵێ ئاگادار بووین ؟
ماکوان : کەواتە ئێوەش لەگەڵ ئەواندا لە تاواندا بەشداربوون ؟ جیاوازی ئێوە ئەوان چییە..؟
پۆلیس : نا بەو شێوە نیە، بە پێکەنینەوە .. کە تۆ بیری لێدەکەیتەوە .. ئەوەکەسەی کە سپرای کردوە بەتۆدا لەگەڵ ئێمە کار دەکات و ئەو تۆی پاراستوە، بەڵام ئەوەی کە ئێمە سەرمان لێدەرناچێت ، کێ تۆی کردۆتەوە ، ئەو شەوە بۆ ڕۆژەکەی وویستومان تۆ ئازاد ، بەڵام تۆ دەرچوویت ، سەرمان لەوە دەرناچێت؟!
ئەوە ئێستا بۆ ئەوە بانگمان کردوویت ، کە سوپاست بکەین لەگەڵماندا راستگۆ بوویت و لەهەمانکاتیشدا .. دەبێت سازی ئەوەت بدەین (هەر بە پێکەنینەوە) .. کە سەیارەکەی ئەندریاست خراپکردوە..!
ئەوە بخەشیمانیت لە ئیمەوە نا..، بەڵکو باشترین شانست هەبوو .. خاوەن سەیارەکە هیچ سکاڵایەکی لەسەرت تۆمار نەکردوە.. ئێمەش هەرچەندە دەزانین ، بەڵام خۆش بەختانە ناتوانین هیچت لەگەڵ بکەینو ئەوەیش سوپاس نامەیە کە ئێمە.. هیچمان لەسەر ئەو دکتۆرە ساختەچیە نەدەزانی تۆ زانیاریت داینی و سوپاس .. بۆ هاوکاریەکەت.
ئەو دووملیۆنە کە باست کرد .. لە ٢٠% پارەکەشی بۆ تۆیە.. وەك دیاری لەئێمەی وەرگرە !
هاتمەوە بەخۆشاحاڵیەوە دڵم زۆر خۆش بوو.. چونکە دڵنیایبووم کە ئیتر ڕزگارم بووە لەوباندە ئەوەندەی تریش ئاسودە بووم کە پۆلیس ئاگادار بووە .. لەبەر چاوی پۆلیسەکان سوجدەی شوکرم برد ..
پاشان وەك ئەرکێکی قیامەتیو ئیسلامەتی ووتم دەچم بۆ لای ئەو کچە لەبەر خوا و پاشان لەبەر خاتری کاک موستەفاو سەیران خان .. بەرەوە خستەخانە کەوتمەڕێ..
کەچوومە لای سەیران و هێرۆ .. ئەوەی کەدیم تەنها جومجومە بوو.. لەوانەیە ئەو کچە ٢٠ کیلۆی کەم کردبێت لەوماوەیەدا کەنەم دیبوو، پێستی بە ئیسقانەوە نوسابوو..
بەڕاستی کە بینیم زۆر خەفەتم خوارد .. ووتم سەیران خان ئەوە بۆ وەزعی وای لێهاتووە؟
ووتی ماکوان گیان شەوان قسە زۆر دەکات تۆ بڵێ جنۆکەی تێدا نەبێت .. ؟
- ماکوان : بڕوا ناکەم ئەمە بۆ خۆی جنۆکە بوو جنۆکە چی دەکات لەلاشەی هێرۆ ..
هێرۆ چاوی بەرز کردوە .. قسەی بۆ نەدەکرا پەنجەی ڕاکێشا .. بۆ سەیران و چاوی داخستەوە..
منیش عەلی بەجوانی فێری کردبووم چۆن جنۆکە دەردەکەیت لەلاشەی مرۆڤدا ، دەستم کرد بەخوێندی روقیە شەرعی و دوعاکانی دەرکردنی جن بەسەر لاشەیدا و .. ئەوەندەم زانی سەسیل لەلاشەی هێرۆوە کەوتە قسە کردن ، سەیران ڕایکردوە دەرەوە ..
چاوەڕێ گفتوگۆی من و سەسیل بن لەلاشەی هێروە..

چاوەڕێ بن ماویەتی


بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شــــــــــــى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێيه‌م كليك لێــــــــــــره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چواره‌م كليك لێـــــــــره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پێنجه‌م كليك لێره‌ بكـــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى شه‌شه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌وته‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌شته‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆيه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى ده‌يه‌م كليـــــــــــــك لێره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يازده‌هه‌م كلـــــــــيك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دوازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكـــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێزده‌هه‌م كليك لێــــــــره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چوارده‌يه‌م كليك لێره‌ بكـــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكـــــــــه‌
بۆ خوێ،دنه‌وه‌ى به‌شى شازده‌هه‌م كليك لێــــــره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌فڤده‌هه‌م كليك لێـــــره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌ژده‌يه‌م كليك لێره‌ بكـــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆزده‌يه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيسته‌م كليـــــك لێـــــــره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست و يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست و دووه‌م كليك لێره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست وسێهه‌م كليك لێره‌ بكـه‌
بۆخوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست وچواره‌م كليك لێره‌ بكــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست و پێنجه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست و شه‌شه‌م كليك لێره‌ بكه‌
به‌روار: 14/08/2016
بینین: 3798