ئەدەب و هونەر
  جنۆکەو چوونە ناو لاشە و چۆنیەتی دەرهێنانی ..٢٨
ماكوان كه‌ريم
پێشتر عەلی فێری کردبووم چۆن جنۆکە لە لاشەدا دەردەکەیت ، دەمێك بوو دەیگووت با فێرت بکەم ..باشە هەر بۆ خۆت وەك زانیاری .. ئەوە ماوەیەی بەیەکەوە بووین فێری کردم ..
ئەو کەسانەی کە جنۆکە دەچیتە لاشەیانەوە ، دیاردەکانی زۆر نزیکە لەو کەسانەی کە توشی نەخۆشی دەروونی بوون .. بەچیادا لەیەکتر جیایان دەکەیتەوە ، تاکە شارێگایەك خوێندی قورئانە .
زۆر جار قورئان خوێندنەکە راستەخۆ جنۆکەکە لەلاشەی کەسەکەدا دەخاتە قسە و هەندێك جارییش پێدەچێت ..
لە کەمترین ماوەدا ١٠ بۆ ٢٠ دەقیقە لە خوێندی ئایتەکان راستەو خۆ هەست بە نەخۆشەکە دەکەیت کە بەتەواوەتی دەگۆڕێت و هەوڵی پەلاماردان .. یاخود ڕاکردن ئەدات .. هەندێك جاریش ئاساییە.. هیچ هەستێکی نیە تەنها بەچاو تەماشا دەکات .
لە پیاوان زیاتر کە توشی ئەو حاڵەتە دەبن .. ئەوەی کە قورئانەکە دەخوێنیت سەرەتا دەیانەویت ئیحراجی بکەن دەست دەکەن بە جڕط لێدان یاخود کەسەکە با- لەخۆی بەرئەدات واتا (تڕیگەورە لێئەدات) ، ئەویش شەییتان و جنۆکەکان وا دەکەن بۆ ئەوەی مەجلیسەکە بخەنە پێکەنینو لە جەوی ئیمانی دەرچێت ..
هەندێك جار بەزمانی جیاواز و لە کوردی و عەرەبیو فارسی قسە دەکەن بۆ سەرتێك دان وەك ئیسپانی و پرتوگالی و زمانی تری بیانی .. چونکە زۆرێك لە زمانەکان شارەزان ، لە حاڵەتی وادە دەبیت بەئاسای وەریگریت و هەوڵبدەیت بەزمانی قورئان قسەی لەگەڵ بکەیت و هەر تێنەگەیشتی ئەوکاتە .. کەسە کە روقیەی شەرعی دەخوێنیت، بەردەوام دەبێت لە خوێندی اذکارەکان و و روقیەکە تەواو دەکات و گوێ بەونادات.
هەندێك جار بەقسەو گەڵتە و گەپی قۆڕ مەجلیس تێکئەدان سەرقاڵت دەکات لە ڕێگای نەخۆشەوکەوە ، ئەوەی کە قورئان دەخوێێت و روقیەی شەرعیەکە دەکات دەبێت نەهێڵیت مەجلیسەکە یان ئەو خەڵکەی لەگەڵیدان بەکەونە پێکەنینو قسەی بێمانا و وەڵامدانەوەی .. بەناوی خوا دەست پێبکات و بە سڵاوات لەسەر پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم .. ئینجا دوای ئەوە دەست دەکات بە خوێندی قورئان بە پەناگرتن لە خوای گەورە لە شەیتان دەست پێدەکات .
هەندێك ئافرەت کە جنۆکە لەناو لاشەیدایە .. باشترە ئافرەت دەری بکات ، بەڵام بەهۆکاری ئەوەی ئافرەتان ترسنۆکن کەمتر دەتوانن ئەوکارە ئەنجام بدەن ، هەرچەندە لەناو سۆماڵیەکاندا ئافرەت هەیە ئەو کارەدەکات..
ئەگەر پیاو بوو ، باشترە دەمو چاوی ئافرەتەکە داپۆشێت ، بەهۆکاری ئەوە جنۆکە لەلاشەی ئافرەتەکەدا پەلاماری عەورەتی پیاو ئەدات بۆ ئیحراج کردنی، زۆر جار خانەودەکان ئیحراج دەبن دەبێت بە ئاسای وەریگرن، لە نەخۆشەکە نەدرێت ، یان تورەبن لێیی ..چونکە ئەو بەو کارە ئاگادار نیە ، یان دەیونەوێت هەستی ئەو پیاوە بورژیت لەرووی سێکسییەوە کە قورئانەکە دەخوینێت .. باشتر ئەوەیە کەمەحرەم لە لایاندابێت.. وەك باوك یان برا یان دایك ..هتد ..
ئەو کەسانەی کە داوا دەکەن بەتەنهابن لەگەڵ ئافرەتدا ئەوە ساختە چین دەستدرێژی دەکەن سەر ئافرەتەکە خۆی لەگەڵ شەییتانو جنۆکەدا دەستی تیکەڵ کردوە ، هی چپێویست بە تەنهایی ناکات .
ئەوکەسەی کە کارەکە دەکات باشترە بەرۆژوو بێت ، ئەگەر نەیتوانی باشترە دەستنوێژی هەبێت.. ئینجا دەست پێبکات ، نابێت بترسێت ، سیرو پیازی نەخوردبێت باشەترە، نابێت هیچ ترسیك لەدڵیدابیت لەکاتی کارەکەدا، چونکە ترس دەبیتە هۆکاری ئەوەی کە جنۆکەکە یاخود شەیتانەکە هەستی پێبکاتو لە لاشەی کەسی دووەمەوە بیچێتە ناولاشەی ئەوکەسەی کە روقیە شەرعیەکە دەخوێنیت و ئەنجام ئەدات ..
پاشان لە ژورێکدا ئەو کارە بکات هیچ جۆرە رەسمێکی ناشەرعی تێدانەبێت وەك ووێنەی تەواوی مرۆڤ، مەبەستم ووینە تەواوەی لاشەی مرۆڤەکە بێت ، واتا ووێنەی کامل ، چونکە ووینەی لاشەی مرۆڤ بەتەواوی جائیز نیە وحەرامە ، ئەگەر تەنها سەری بێت یان لاشەکەی نوقسان بێت ئەو ووێنەیە جائیزە ئەویش بەرای هەندێك لەزاناکان .. 
بەهیچ شێوەیەك بوخورد نەسوتینن بۆ بۆن پیرۆزی ئەوە حەرامە ، چونکە شەیتانو جنۆکەکان حەزیان بەو بۆنیە .. هەرچەندە بۆنەکەزۆر خۆش نیە بەڵام جنی و شەیتانەکان حەزیان پێیەتی..
ئەوکەسەی کە جنۆکە دەردەکات پێویستە پاك و خاوێن بێت ، جل وبەرگی جوان بێت بۆن خۆش بێت .. ، لەبەر ئەوەی جن و شەیتانەکان لەپاكی رادەکەن ..!
ئینجا دەست دەکەیت بە خوێندنی وهەمووکەس دەتوانێت بەکاری بهنێت بۆخۆی و ماڵ و منداڵ و تایبەت نیە بەکەسیك یان بە سێخ یان بە مەلایەك ، بەڵکو- گشتییە، بۆ هەموکەسە دەتوانیت بەکاری بنێت .. وەك من دەستم پێکرد بۆ هێرۆ بەم شێوەیە دەستم پێکرد سەرەتا ..
بە ..
اعوذ باللە الشيطان الرجيم
بسم الله الرحمن الرحيم..
بە سەرەتای سورەتی بەقەرە .. تا ئایەتی ١٠ 
الم (1) ذَلِكَ الْكِتَابُ لَا رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِلْمُتَّقِينَ (2) الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ (3) وَالَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلِكَ وَبِالْآَخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ (4) أُولَئِكَ عَلَى هُدًى مِنْ رَبِّهِمْ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (5) إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا سَوَاءٌ عَلَيْهِمْ أَأَنْذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنْذِرْهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (6) خَتَمَ اللَّهُ عَلَى قُلُوبِهِمْ وَعَلَى سَمْعِهِمْ وَعَلَى أَبْصَارِهِمْ غِشَاوَةٌ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (7) وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَقُولُ آَمَنَّا بِاللَّهِ وَبِالْيَوْمِ الْآَخِرِ وَمَا هُمْ بِمُؤْمِنِينَ (8) يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَالَّذِينَ آَمَنُوا وَمَا يَخْدَعُونَ إِلَّا أَنْفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ (9) فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ فَزَادَهُمُ اللَّهُ مَرَضًا وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ (10) البقرە
پاشان هەمان سورەت، تەنها ئایەتی ١٠١ 
وَاتَّبَعُوا مَا تَتْلُوا الشَّيَاطِينُ عَلَى مُلْكِ سُلَيْمَانَ وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَانُ وَلَكِنَّ الشَّيَاطِينَ كَفَرُوا يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ وَمَا أُنْزِلَ عَلَى الْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَارُوتَ وَمَارُوتَ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّى يَقُولَا إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلَا تَكْفُرْ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ وَمَا هُمْ بِضَارِّينَ بِهِ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنْفَعُهُمْ وَلَقَدْ عَلِمُوا لَمَنِ اشْتَرَاهُ مَا لَهُ فِي الْآَخِرَةِ مِنْ خَلَاقٍ وَلَبِئْسَ مَا شَرَوْا بِهِ أَنْفُسَهُمْ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ
هەمان سورەت و پاشان ئایەتلەکورسی ..
اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ
هەمان سورەت کۆتایەکەی ئینجا کۆتایەکەی ..
آَمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آَمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ (285) لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا أَنْتَ مَوْلَانَا فَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ
...
ئەگەر ئەمانە چەند جار دوبارە بکرێتەوە زۆر باشە
بەزووترین کات بەم ئایەتانە.. نەخۆشەکە دەکەوێتە حالێکی ناتەندروست و لە ئاسای بوون دەردەچێت، بەڵام ئەگەر هیچ ووری نەداو دڵنیا بوون لەوەی کە هەر جنۆکەی تیدایە .. نابیت وازی لێبهێنیت ، بەڵکو بەردەوام دەبیت 
سورەتی قل- کان دەخو|ێنرێتو کە بریتیە لە چوار سورەت ..
بەم شێوە تەرتیبە دەخوێنریت بەدوای یەکدا .. 
یەکەم ..
اعوذ باللە الشيطان الرجيم
بسم الله الرحمن الرحيم
قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ
لا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ
وَلا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ
وَلا أَنَا عَابِدٌ مَّا عَبَدتُّمْ
وَلا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ
لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ
....................................
پاشان سورەتی دووەم
اعوذ باللە الشيطان الرجيم
بسم الله الرحمن الرحيم
قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ (1) اللَّهُ الصَّمَدُ (2) لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ (3) وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ 
..............................................
پاشان سورەتی سێیەم الفلق
اعوذ باللە الشيطان الرجيم
بسم الله الرحمن الرحيم
قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ (1) مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ (2) وَمِنْ شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ (3) وَمِنْ شَرِّ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ (4) وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ (5)
................................................
کۆتایان سورەتی ناس ..
اعوذ باللە الشيطان الرجيم
بسم الله الرحمن الرحيم
قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ (1) مَلِكِ النَّاسِ (2) إِلَهِ النَّاسِ (3) مِنْ شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ (4) الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ النَّاسِ (5) مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ (6)
......................................................
ئەگەر کەسە جنۆکەی تێدا بێت بەدڵناییەوە و دەکەوێتە حاڵەتیكی زۆر نائاسایی هەوڵ ئەدات راکات و پەلاقاژێ دەکات هەست بە ترس دەکات، لە تۆ ..هتد
پێویستە کەسەکە بەهێزبێت ، ئەگەر زۆر بەهیز نەبو لەچاونەخۆشەکدا خەڵکی تر هاوکاری بکات .
لەو حاڵەتەدا دەست بکە بە قسەکردن رووە نەخۆشەکە .. ئەشێت سەرەتا کەسەکە خۆی وەڵام بداتەوە ، بەردەوام بە لەگەڵیدا .. تا ئەوکاتەی دەنگێکی نائاسای لە دەنگی ئەو پەیدا دەبێت ئیتر ئیعتراف دەکات دانادەنیت بەوەی کە جنەکەیە..
هەندیك جن هەیە شەرمەنە دەنگی نزمە لەگەڵی بەردەوام بە تا دەکریتەوە لەگەڵتا..
بۆ ئەوەی دڵنیا بوونت لەوەی کە راستە جنۆکەیە لەلاشەیدا .. بۆ ئەوەی جیای بکەیتەوە لە نەخۆشی دەرونی ، ئەشێت نەخۆشەکە دەنگی خۆی بگۆڕێت بۆ ئەوەی سەرت لێتێك نەچیت.. هەندێك شتی تایبەتی نەخۆشەکە وەرگرە لەکەسوکارەکەی کە تەنها هاوسەرەکەی یان دایکی یان باوکی بیزانن پرسیاری بکە بەنهینی بچپێنە بەگوێندا ، ئەگەر زانی ئەوە ئەشیت هەر دەنگی خۆی بیت ، بەڵام ئەگەر نەیزانیو ئەوە جنۆکەیە .. چۆنکە عیلمی غەیبیان نیە، بەڵام دەبێت شتی زۆر تایبەت بێت، نابیت گشتیو کاری رۆژانە بێت کە بیکات ..!
یاخود بە پێچەوانەوە .. شتیك دەڵێت کە نەخۆشەکە نازانێت ، بۆ نمونە دەیبەیتە ماڵی کەسێکی تر لە ژورەکانی سەروە پرسیاری لێدەکەیت ،پێشتر پێویستە خۆت بزانێت چی تیدایە و یان ژیرزەمینەکاندا چی تیدایە .. خۆت دەبێت دڵنیابی لەو شاتانەی کە لە ژورەکەدایە .. ئەگەر زانی ئەو جنۆکەیە چونکە ئەوان سەریعن وزۆر خێران دەچن و دێنەوە دزانن چی تیدایە ..
پاشان کە کەوتیتە قسە لەگەڵیدا هیچ نابێت بترسیت هەست بەوە بکە بە تەلەفون قسە دەکەیت یان بە سکایبە یاخود زۆر بەئاسی وەریگرە ، هەندێكح جار پیبکەنەیت باشترە، بەڵام نەك قاقا زەردەخەنە هەست بکات تۆ بەتوانیت ولێیناترسیت ..هتد ..
پێ دەڵێت : وەرە دەرەوە لە لاشەی ئەم مرۆڤەدا تۆ زوڵمی لێدەکەیت ، ئەوە جیگای تۆ نیە ، 
جنۆکە و شەیتانەکان سورشتیان وایە زۆر درۆزنن و ئینجا ئەوان پرسیار لە تۆ دەکەن بۆ ئەوەی مێشکو سەرنجی تۆ راکێشن و مەشغوڵت بکەن بە پرسیار، نابێت بەهی چشیوەیەك مەشغوڵت بکەن ، خۆت توانای ئەوەت هەبێت ئەو بهینیتە ژیر رکێفی خۆت وبە توڕەیەکی ئاسای پێدەڵێت زوڵم مەمەکە وەردەروە لە لاشەیدا ئەگەر نایت خوای گەورە ئەوسوتبێت ..
ئینجا هەوڵبدە باسی ئیسلام بکە و لەماوەی کورتدا .. ئەگەر بەقسەی نەکردی لەماوەیە کەمەدا واتا ١٠ دەقیقە بۆ ٢٠ دەقیقە .. دەبێت قۆناغی دووەم بچیتە پێشەوە .. بە ئاشکرا پێبڵێت دەتسوتێنم نەچیتە دەرەوە .
ئەویش هەوڵی ئەوە ئەدات تۆڵەت لێبکاتەوە ، پێش سوتاندی ، بەسورەتی زەجەرەکان دەیوسوتانیت واتا ئەو سورەتانەی کە باسی قیامەتو ئاگری دۆزەخە بۆ نمونە سورەتەکانی- ص و ق- سورەتی واقیعە -سورەتی رەحمان -صفات...هتد .. ئەو ئایاتنەی کە پیان دەوترێت ئایەتی زەجر..
ئەوەکەسانەی کە دەیخوێنن پێویستە قورئان خوێنێکی باش بن و بزانن قورئان بە جوانی بخوێنن و بە شێوەیەکی هێمن ودان بنێن بەووشەکانو تەجوید و ترتیلی تەواو بێت ..
هەرچەند ە قورئان بۆ خۆی هەمووی هەر دەتوانیت بەکاری بێنیت بیخوێنیت بۆ ئەوکارە، بەڵام ئەوانەی کە باسم کرد زانایان و ئەوانەی کە لەمەیداندا ئەو کارەیان کردوە ئەزمونی ئەوانە و تاقی کراوتەوە .
ئەگەر کەسەکە سیحری لێکرابوو لەڕێگای سیحرەوە جنۆکە چووببوە لاشەیەوە .. ئەگەر جنۆکە خۆی ووتی لە ڕێگای سیحرەوە هاتووم ، ئەوە زیاتر سورەتەکانی.. شوعاراو قەصەصی ..بەسەردا بخوێنرێت کە باسی چیرۆکی موسایە علیە السلام و باسی ساحیرەکانە و فیرعەون بەسەردا بخوێنرێت، لەدوایدا سورەتی جن.. بەسەریدا بخوێنریت..
ئەگەر لەوحاڵەتەدا هەست کرا زۆری خایاند پرۆسەکە هەربەردواوم بوو، جننەکە نەچوە دەرەوە .. هەوڵبدرێت ، بەسەریدا سورەتی یاسن بخوێنریتو کەسێکی تر هاوکاری ئەو کەسەبێت کە روقەیە شەرعیەکە دەخوێنیت..
پاشان ئاوی سارد بهێننی و دەرخواردی بدرێت ، چونکە هەست بەوە دەکەیت کەنەخۆشەکە ماندوە عارەقی زۆری کردوتەوە، لە ترساندە هەڵدەلرزێو سەرمایەتی ..
دەبێت بەسەر جامە ئاوەکەدا .. سورەتی فاتحەو سورەتی قل- کان و ئایتەل کورسی بەسەردابخوێنریت و دەرخوردی نەخۆشەکە بدرێت دەماچاوی پێتەڕ بکرێت..
هەرچەندە ئەوەندە زۆر ناخایەنێت ، مەگەر زۆر دەگمەنە بگاتە ئەو حالەتە.. ئەگەر لەم قۆناغەدا هەر نەچووە دەروە هەر قسەی کرد .. شمشێرێك چەقۆیەك یاخود دەمەنچە یەك سیلاحێك هەر شێك بێت.. یان تیڵەیەك .. دەهینن و لەبەر چاوی نەخۆشەکدا.. دایدەنێین و دەڵێن ئێستا بەم لەناوت دەبین .. بەڵام بێئەوەی بەکاربێت، بەهیچ شیوەیەك ئازاری نەخۆشەکە نادریت .. پاشان جارێکی تر سەرلەناوێ کردارەکە دووبارە دەکریتەوە ، ئیتر بە پشتیوانی خوای گەورە دەردەچن و نامنێنن.
لەوانیە خەڵکی بڵێن بۆچی جنۆکە دەچنە ناو لاشەی رۆڤ ؟
لەبەر ئەوە خۆشحاڵییە بۆ شەیتان و جنۆککەان کە کۆنترۆڵی مرۆڤێك دەکەن ، بەسروشتی خۆیان وان رقیان لە مرۆڤە لەبەر ئەوەی خوای گەورە شەیتانی دوورخستەوە لە ڕەحمی خۆی و مرۆڤی ڕێزدار کرد ، وەك سەیرانگاو خۆشی وایە بۆ ئەوان ، هەر وەك ڤیسۆسێك وایە کە خەڵکی توشی نەخۆشی دەکات ئەمانیش ڤیرۆسی شەیتان و دەرمانکەی تەنها قورئانە بۆ دەرچوون ..
هەندێك دیاردەی واقیعیتان بۆ باس دەکەم کە لەشاری سلێمانی روویداوە ..
لەوانە .. خانەوادەیەك لەماڵێکی خۆشدا دەژیان لە شاری سلێمانی ..... ئەم ماڵە گیرۆدە بوون ، بەدەست ئەوەی هەموو رۆژێک ماڵەکەیان دەپژاند بەسەر یەکدا و بەماجیك و قەڵەم لەسەر دیوارکان دەنوسرا ..دەبێت هەمووتان شێت بکەین و لەناوتا بەرین .. ئیتر وایان لێهاتوبوو ژیانیان لێ تاڵ بووبوو، هەرچی جلو بەرگیان بوو لەناو کەنتۆرو بۆفیدا دەهاتە دەروە و قاپ قاچخیان بڵآودەکرایەوە دەشکا..
پەیوەندیان کرد بە برایەکامان وە لەسلێمانی چوو بوو کە تەماشای حاڵەتەکەی کردبوو هیچ رووی نەدابوو .. ووتی بووی بادانیشین لە قاتی خوارەوە بزانی چی رووئەدات .. دانیشتبوون .. دوای ماوەیەك تەماشایان کردبوو هەمان کردار روویدا بوو.. نوسرابووە ماجیكێك لەسەر کاشی ماڵەکە ، ئەم ماڵە دەکەینە جەهەنم لێتان ..؟ئەگەر نەچنە دەرەوە لەم ماڵەدا ..
ئەوبرایەمان ووتی ئەتوانم هەموو منداڵەکانت ببینم .. هەموویان هاتبوون تەنها کچێکیان نەبێت . تەکیدی کردبووە .. ئەمە هەموو منداڵەکان؟ خاوەن ماڵەکە ووتبوی نا یەك کچی ترمان هەیە رووی نەهاتووە بێت ،ئەوبرایە جەختی کرد و داوای کردبوو کە بیبنێت بەتایبەت ئەوە کچەیان ؟
بۆی گێڕامەوە ووتی : کەهات یەکسەر زانیم جنۆکەی تیدایە .. ووتی دەستم کرد بە خوێندی روقەیە شەرعی لەبەردەستمدا بوراییەوە .. جنۆکەکە دەستی کرد بەقسە کردن لە لاشەیدا و .. پرسیم بۆ دەکەن لەماڵە؟
پێم بڵێ کێیە وادەکات لەم ماڵە ؟
جننەکەووتی: ئەم کچەیانە وادەکات ئێمە پێدەکەین و بە خێرای دەبینو هەموو ماڵەکەی پێ تێك ئەدەین بەبێ ئەوەی بەخۆی بزانێت و دەیهێنینەوە کەسیش نازانیت زۆر بەخێرای کارەکەی پێدەکەین .. تاکو ئەوبرایەمان جنۆکەکەی لەلاشەیدا دەرکردبوو ، ماڵەکەش ماڵێکی ناسیاو یەکێکە لەدەوڵەمەندەانی شار .. کۆتای هات بەو حاڵەتەدا لەوماڵەدا سوپاس بۆ خوا.. ئێستا هیچ کێشەیەکیان نیە.
مەبەستم لەم باسەدا ئەوەیە کەبزانن ئەم حاڵەتانە رووئەدات هەست بکەن کەسێکە لەماڵەکدا ئەوە دەکات بەڵام جن پێدەکات، ئینجا خەڵکی زۆر دەبن بەملاولادا بە خێرای و بەبێئەوەی بە خۆی بزانێت ..
حاڵەتێکی تری بۆ گێڕامەوە کە روویداوە هەر لەشاری سلێمانی .. بریتییە .. لە ماڵێك هەموو بەیانیەك پێش ئەوەی هەڵسن لەخەو .. نان ئامادەکراوە و چا لێنراوە و هەموشتێك ئامادەیە.. 
ژن وپیاوەکش دەڵێن ئاگامان لە هیچ ننیە ..
ئەو برایەمان .. ووتی : بە پیاوی ماڵەکە هەوڵبدە شەوێك نەخویت و چاو بخەسەر مەطبخەکە .. پیاوەکە تەماشای کردبوو . لە خێرایەکی بێووینەدا ژنەکەی هەڵدەستی هەموو شتەکان ئامادەدەکات ودیتەوە دەخوێت..!
بێئەوەی ئاگای لەخۆی بێت ، دوای ئەوەی بەو برایامان دەڵێت ئەویش دەچیت دەڵێت ژنەکەت جنۆکەی لە لاشەدا و دەردێنیتو حالەتەکە کۆتای دێت، ئەو جنۆکەیە لەلاشەی ئەوژەدا بووە جننیەکی موسڵمان بووە ، هەر حەزی کردوە خزمەت بەوماڵە بکات ، بەڵام ئەوبرایەمان ووتی بەقسەی کردمو دەرچوو زۆر بەئاسانی ...
زۆر جار جنۆکە دەچێتە دەستی نەخۆشەکە .. دە پیاو یان چەند پیاوێك بەئاسانی بۆیان ناجوڵێت، یاخود قاچی .. ئەم حاڵەتانەش رووئەدات .. ئەگەر ئەوەندە بەهێز بوو نەخۆشەکە بزانن ئەوە جنۆکەیە ..
ئەم شەو تەنها فێرم کردن ئەوی خوێنەری ئەم بابەتە بتوانێت جنۆکە دەرکات لەلاشەی کەسێکدا کەتوشی دەبێت ..؟
واتا ئێستا هەریەکەتان مەلاعەلی یەکی کەڵەکن بۆ خۆتان .. بەدیوە باشەکەیدا ، نەك میزخواردنەوەکەیدا .. ببورەن هەرچەندە نەمتوانی بگەڕێمەوە سەر چیرۆکەکە ئەم باسەم بەزەروور زانی کەهەمووتان فێر بن

چاوەڕوان بن ماویەتی..

بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شــــــــــــى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێيه‌م كليك لێــــــــــــره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چواره‌م كليك لێـــــــــره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پێنجه‌م كليك لێره‌ بكـــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى شه‌شه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌وته‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌شته‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆيه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى ده‌يه‌م كليـــــــــــــك لێره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يازده‌هه‌م كلـــــــــيك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دوازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكـــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێزده‌هه‌م كليك لێــــــــره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چوارده‌يه‌م كليك لێره‌ بكـــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكـــــــــه‌
بۆ خوێ،دنه‌وه‌ى به‌شى شازده‌هه‌م كليك لێــــــره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌فڤده‌هه‌م كليك لێـــــره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌ژده‌يه‌م كليك لێره‌ بكـــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆزده‌يه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيسته‌م كليـــــك لێـــــــره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست و يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست و دووه‌م كليك لێره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست وسێهه‌م كليك لێره‌ بكـه‌
بۆخوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست وچواره‌م كليك لێره‌ بكــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست و پێنجه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست و شه‌شه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست و حه‌وته‌م كليك لێره‌ بكه‌

به‌روار: 17/08/2016
بینین: 4193