هزر
  کێ خودای پەروەردگاری دروستکردوە؟
ووتاری: ماکوان کەریم


 
نوسینەوەی : محمد توحیدی
سروشتی مرۆڤ وا هەڵکەوتووە .. قۆناغێک لە قۆناغەکانی تەمەنیدا پرسیارێک دێت بە مێشکیدا، ئایا ئێمە کێن ؟
ئێمە چۆن دروست بووین ؟
دوابەدوای بیرکردنەوەی ئەم مرۆڤە بەهۆکاری دایک و باوکی هاتوەتە دونیاوە،پاشان ئەم پرسیارە بەهەمان شێوە دووبارە دەبێتەوە بەهەموو سەرچاوەکاندا دەچێتەوە تاوەکو- ئەو بیرکردنەوەی کە کێ هەموو ئەمانەی دروستکردووە؟.. تا- دەگاتە جێگایەك کە پێی دەگوترێت خودای پەروەردگار.
هەموو یەکێک لە ئێمە ئەم پرسیارەی بۆدروست بووە (ئایا کێ خودای دروست کردووە ) ؟
سەرەتا پێویستە ئەوە بزانین کە خودای پەروەردگار دروستکەری هەموو شتێکە و پێش کات و شوێن بونی هەبووە، ئەگەر ئێمە دروستکەرێك بۆخودا دابنێین ئەوالە سیفەتی خودایی دەردەچێت و ناتوانین بەو زاتە بڵێین خودا ، دوای دەبیت بڵێن ئەی ئەو زاتە کێیە کە خوای دروست کردوە..؟
خودا بەوشێوەیە کە لەکەس نەبوە و کەسیشی لێنابێت، بەڵام هەندێك کەس ئەم پرسارە ڕایان دەکێشێت بۆ بۆچونێک کە تا خۆیان لەو پرسارە قوتار بکەن و دەڵێن کە خودا بونی نییە (پەنا بەخوا) بۆیە پێش ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە دە چینە خزمەت زانایانی فەلسەفە و زانست (بیرکاری) سەبارەت بەو باسە چی دەڵێن :
زۆرینەی خەڵکی سەر زەوی باوەڕیان بە بونی خودا هەیە .. زانایانی فەلسەفە باوەڕی تەواوەتیان بە بونی خودا هەیە، بەڵام ڕاوبۆچونی جیاوازیان لەسەری هەیە و زانایانی ماتماتیک کاتێک لەم پرسارە دەکۆڵنەوە هەندێك شت دەدات بەدەستەوە و هەندێک شتمان بۆ ڕوون دەبێتەوە .. ئەویش زانیانی بیرکاری زۆر بەسادەی دەگرینەوە بۆ سەرچاوە (المصدر) بۆیە لە ژمارەیەکدا ئەوان دەوتستن و زۆر بەزانستیانەدەڵێن خودا هەیە چونکە دوای ژمارە یەك ژمارە نیە .
تەنانەت لە ئەروپای دوای ڕێنسانسدا ..دووقوتابخانەی زۆر گەورە لەفەلسەفی دروست بوون بڕوابوون بەخوا بەناوی ( قوتابخانەی دیکارت کە تایبەتە بە شک و گومانەکان ) و ( قوتابخانەی کانت ) کە ئەم دوو قوتابخانەیە هەردوکیان هاوڕان لەسەر بوونی خودا، بەڵام لە بۆچونیاندا جیاوزن ..
یەکەم لەو قوتابخانانە ( قوتابخانەی دیکارت )باوەڕی سەرەتایی(الاول) خودای پەروەردگار هەیە و دەڵێت: خودا ئەم کەونەی دروستکردووە و دواتر وزی لێهێناوە لە ڕێگای خۆنوێکردنەوەوە کەیشتوەتە ئەم حاڵەتەی ئێستای کەهەیە گەردوون .
قوتابخانەکەی دووەمیان ( قوتابخانەی کانت)ە باوەڕی بە کۆتای (الاخر)خودای پەروەردگار هەیە، دەڵێت: ئەم کەونە لەڕێگەی سودفەوە دروست بووە ، بە ڵام باوەڕی بەوە هەیە کە خودایەک هەیە ئەگاداری ئەم کەونەیە، بەڵام ئێمە وەکو مسولمان باوەڕی تەواوەتیمان بە سەرەتا(الاول)و کۆتایی(الاخر) خودای پەروەردگار هەیە .
واتە پێویستە ئەوە بزانین کە خەڵکانێکی زۆر کەم هەن کە باوەڕیان بە بوونی خودا نەبێت و زۆرینایان باوەڕدارن بەبونی خودای پەروەردگار .
وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا خودا دروستکەری هەیە یان نا ؟
پێویستە ئێمە شارەزای باسێك زانستی فیزیای بین بۆ بەرچاوڕونیمان ئەویش بریتیە :- گەردوون پێک هاتووە لە سێ توخم ئەوانیش ( کات ، شوێن ، وزە(الطاقە) ) سەرەتاى دروست بوونى شوێن ( المکان )و وزه (الطاقە) دەگەڕێتەوە بۆ ڕوداوێک کە بێباوەڕو ملحدە کانیش شان بە شانی ئێمەی مسولمان باوەڕیان بەو ڕوداوە هەیە.. ئەویش تەقینەوە گەورەکە یە (بیگ بانگ the big bang ) کە خودای پەروەردگار لە ناو قورئانەکەیدا ئاماژەی پێکردووە..کە چۆن ئەم گەردونەی هێناوەتە بون.
خودای پەروەردگار دەفەرموێت (( أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا ۖ وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ ۖ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ ))واتە: ئایا ئه‌وانه‌ی بێباوه‌ڕ بوون نه‌یانبینیووه و بۆیان ڕوون نه‌بۆته‌وه به‌ڕاستی ئاسمانه‌کان و زه‌وی یه‌ک پارچه بوون له‌وه‌ودوا لێکمان جیا کردنه‌وه (که ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م ڕاسته‌قینه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه په‌ی پێ ده‌برێت)، له ئاویش هه‌موو شتێکی زیندوومان فه‌راهه‌م هێناوه (ئاو زۆربه‌ی پێکهاته‌ی له‌شی ئاده‌میزاد و زینده‌واران و ڕووه‌ک پێکده‌هێنێت)، ئایا ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن (به‌و ڕاستیانه و به‌و ده‌سه‌ڵاته بێ سنووره‌ی ئێمه‌)؟ الأنبياء[30] .
خودای پەروەردگار لەدروستبونی کاتدا (الزمان )دەفەرموێت (وَسَخَّرَ لَكُمُ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ دَائِبَيْنِ ۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ )خۆرو مانگیشی بۆ ڕام هێناون که به‌رده‌وام له چه‌رخ و خولدان، شه‌و و ڕۆژیشی بۆ خزمه‌تگوزاری ئێوه ڕام هێنا.إبراهيم[33].
و خودای پەروەردگار دەفەرموێت (خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ ۖ يُكَوِّرُ اللَّيْلَ عَلَى النَّهَارِ وَيُكَوِّرُ النَّهَارَ عَلَى اللَّيْلِ ۖ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ ۖ كُلٌّ يَجْرِي لِأَجَلٍ مُسَمًّى ۗ أَلَا هُوَ الْعَزِيزُ الْغَفَّارُ ) ،ئەمانەی بسمان کرد ئاماژەن بۆ دروستکردن (کات ، شوێن ، وزە(طاقە) ) لەلایەن خودای پەروەردگارەوە.
کە واتە ئێمە دەگەینە ئەودەرئەنجامەی کە لەڕاستیدا پرسیارەک خۆی هەڵەیە و بەمشێوە ناگەیتە هیچ ئەنجامێک ، چونکە لە بابەتەکە ناتوانین وێنای ڕاستەقینەی خوای بۆ کەین، چونکە ئەوسیفاتەی خودای پەروەردگار کە لەکەس نەبووەو کەسیشی لێنابێت قورسە بۆ ئێمەی مرۆڤ وێنای بکەین چونکە ئەم سیفاتە تایبەتە بەخودای پەروەردگار.
وویناکردنی پەروەردگار وەك ئەوەی کە بینیازەو لەکەس نەبووە پێویستو داواکەری بەکەس نیە ، ئەمە وەك سیفاتەبەرزوو پیرۆزەکانی نیە کە بەشی مرۆڤی لێداوە دەتوانین ووینای بکەین ..!
وەك نمونەی (الرحمن ، الغفور ، الکریم .... ) و باقى سيفاتەکانی تری خودای پەروەردگار کە لەمرۆڤدا بوونی هەیە ئێمە دەتوانین وێنای بکەین، چونکە لەنێو خۆماندا بوونی هەیە ، ئەگەر کەسێک پێمان بڵێت خودا لێخۆش بووە.. ئێمە ڕاستەوخۆ بێئەوەی پرسیار دروست بێت لەلامان دەزانین کەسی بەخشندە چۆنە ودەزانین ودەتونین وێنای بکەین، بەڵام ئەگەر پرسیار لەوسیفاتە بکەین کە خودای پەروەردگار لەکەس نەبووەو کەسیشی لێنابێت ئەوە وێناکردنی کەمێک گرانە چونکە ئەوسیفاتە لە مرۆڤدا بونی نییە.. بۆیە زاتی خودای پەروەردگار زۆر جیاوازە بەراورد ناکرێت .. لەگەڵ مرۆڤدا، خودا دروستکەرە و مرۆڤیش دروستکراوە.
بۆنمونەوللە المثل الاعلی(( هەروەک چۆن مرۆڤ دروستکەری مۆبایلە و سیفەتیان لەیەک جیاوازە ئەگەر مۆبایلەکە بە دروستکەرەکەی بڵێت کەمرۆڤە بۆچی تۆبەکارەبا ئیشناکەیت ئەوە پرسیارێکی نامەنتقە ، چونکە منی مرۆڤ سیفاتم لەو مۆبایلە جیاوازە و بەکارەبا دەمرم هەربۆیە سیفاتی مرۆڤ کە دروستکەرە و مۆبایل کەدروستکراوە جیاوازن، هەرگیز نابن بەیەکتر ئاواش سیفاتی خودا ومرۆڤ جیاوازە و هەرگیزنابن بەیەکتر کەواتەپرسیارێکی زۆر هەڵەیە ، بڵێن کێ خوای دروست کردوە واتا پرسیارەکە منداڵانەیە زانستو فیکروفەڵسەفە.. پێکەنینیان بەم پرسیارەدێت )).
لەلایەکی تریشەوە ئەم پرسیارە هەر هەڵەیە، چونکە خودای پەروەردگار پێش کات و شوێن بون هەبووە و ئێمە ناتوانین وێنا بۆ باسە بکەین کە چۆن خودا لەکەس نەبووە بۆ نمونە: زاناکان دەڵێن ئەگەر منداڵێک پێش ئەوەی لەدایک ببێت پێی بڵێیت کە تۆ دوای لەدایک بونت لەڕێگەی دەمتەوە خواردن دەخۆیت و ئێستا لەناو ئاودایت لەجێکایەکی تاریکدایت، بەڵام دواتر کە لەدایک بویت هەناسە هەڵدەمژیت و خەڵکانی زۆری لێن کەخۆشیاندەوێیت ئەویش ناتوانێت وێنای ئەو حاڵەتی نان خواردنو شێوازی ژیانەی دوای لەدایک بوون بکات، لەبەر ئەو تەنها ئاگادارە بەوژیانەی کە لەناو سکی دایکیدا بونی هەیە.. ناتوانێت وێنای ئەو ڕوداو پێشهاتانە بکات کە بۆی باس دەکرێت بەهەمان شێوەیش ئێمەیش بۆ ئەو پرسیارە وبۆئەوسیفاتەی خودای پەروەردگار کە لەکەس نەبووە ناتوانین وێنای بکەین، چونکە ئێمە تەنها ئاگادارین بەو ژیانەی کەئێستا تێیداین دەتوانین وێنای ئەوانە بکەین لە مێشکماندایەو بینیومانن، یاخود هەواڵمان پێدراوە بە پێناسەکردنی.
به‌روار: 29/08/2016
بینین: 2601