بۆچی بێباوەڕەکان (مولحید)ەکان باوەڕناهێنن ؟
ووتار: ماکوان کەریم
نوسینەوەی محمد توحیدی
باس کردنی بابەتێك لەم جۆرە بۆخۆی فیکرو تێڕوانینی بێباوەڕانمان بۆ ڕووندەکاتەوە ..
ئایا هۆکار باوەڕنەهێنانیان دەگەڕێتەوە بۆ چی ؟
ئایا هۆکارەکەی نەبونی دڵنیایو باوەڕی دامەزراوە ..بەهۆی ئەو دوڕیان و ڕاڕاییەی تێیکەوتون ؟
ئایا نوکوڵی کردن و خۆ گێل کردنە لە ڕاستی و حەقیقەت ؟
یا خود بوون بەمولحید بەهۆکاری بەرژەوەندی تایبەتیی و، نان خواردن دەست کەوتنی ماڵی دونیا بەهۆی ئەوفیکرە ؟
وەك نموونە لای خۆمان بەدی دەکرێت ...!
پێش چونە ناو باسەکە بە بەڵگەیەکی فیکری وعەقڵی دەست پێدەکەین ، ئەگەر مرۆڤێك ژیر دەست بەنوسینی کتێبێك بکات کە پێکهاتبێت لە ۱٠٠٠ لاپەڕە ،پاشان مرۆڤێکی دیکە ی ژیر هەمان کتێب بچوك بکاتەوە بۆ ٥٠٠ لاپەڕە بەبێ لەدەستدانی ماناو جەوهەری بابەتەکە ،بەهەمووپێوەرێك کەسی دووەم بەتواناترو ژیرترە..
مرۆڤێك بیرۆکەی دروستکردنی سیدییەك بکات؛ توانای لەخۆگرتنی ٥٠ کتێبی هەبێت ، بێگومان ژیری ئەم مرۆڤە زۆرترە لە ژیری دوو مۆڤەکەی پێشووتر ، ئەگەر مرۆڤێك دیکەی ژیر مێشکی بەکاربهێنێت بەدروست کردنی میمۆریەك زیاد لە ۱٠٠٠ کتێب لەخۆ بگرێت ،بێگومان ئەم جۆرە مرۆڤە لە تەواوی مرۆڤەکانی دیکە ژیرترە کەئاماژەمان پێداون، لەکاتێکدا ئەوان خاوەنی ژیریەکی تایبەت بوون بەخۆیان ..
ئەگەر بڵێین زاتێك دروستکەری ماددەیەکی بچوکە((خانەی DNA ) بریتییە :- لە شریتێک کە لە ناو یدا ناوکێك هەیە .. ئەم ناوکە لەناو خانەیەکدایە کە بەکۆدی تایبەتی دەکرێتەوە بچوکی بەڕاددەیەکە هێندەی کەدەبیت بە تلیسکۆبی زیرەك ببینریت ))توانای هەڵگرتنی زانیاری هەیە بە جۆرێک .. ئەگەر ٥٠٠ جار کتێب لەسەریەك دابنێین تا ـ بەرزایی مانگ ئەوماددەیە توانای هەیە لەخۆی بگرێت.
دروستکەرەکەی خودای پەروەردگارە ، هەڵبەت هەموو کەسێکی خاوەن عەقڵ دەڵێت: کە ئەم زاتە وێنەینەبووە و نییەو ناشبێت ..
ئەم ژیریە لەدروستکردندا بووە هۆی گۆڕینی باوەڕ ی چەند زانایەک لەبێباوەڕیان بەخوای پەروەردگار بۆ باوەڕداریان بەبوونی خودای پەروەردگار.!
زۆر بەی ئەوانەی کە بەهۆکاری ( نەبونی دڵنیایو قەناعەتو دوڕیان و ڕاڕاییەی تێیکەوتون) بوون بە کەسێکی بێباوەڕ (مولحید) بەئەگەرێکی زۆردەگەنە ڕاستی و باوەڕهێنان بە بوونی خودای پەروەردگار .. سەبارەت بەم جۆرە بون بە بێباوەڕ(مولحید)ە چەندان نموونەی ڕاستی بەردەست هەن لەزاناو ناودارانی بێباوەڕ (ملحد) ئیمان وباوەڕیان بەبوونی خودای پەروەردگار هێناوە .
شریتە (DNA ) کە دروستکراوی خودای پەروەردگارەو لەمرۆڤدابوون هەیە بووە هۆی ئەوەی زانایەکی ناودار ی بێباوەڕ(مولحید) بەناوی فرانسیس کۆلین (Francis Collin) باوەڕبە بوونی خودای پەروەردگار بهێنێت ، هەروەها ئەمە بووە هۆی ئەوەی یەکێکی تر لەزانا بێباوەڕ دوای ٥٠ساڵ لە بێباوەڕی دوابەدوای فرانسیس کۆلین (Francis Collin) گەیشتە دڵنیایی تەواو لە بوونی خودای پەروەردگار ئەویش بەناوی ئەنتۆنی فلیو(Antony flew ) پڕۆفیسۆر لەزاکۆی ئۆکسفۆرد بەشی فەلسەفە ... لەساڵی ۱۹۸٤ لێیان پرسی بۆچی بڕوات بەخودا نیە ؟
وەڵامێکی زۆر سەرسوڕهێنەری دایەوە .. وتی: ئەگەر خودا هەبێت ؟!..ئەم خودایە پێویستە ئاگاداری هەرچی وردو درشتە هەیە لەسەر ئەم زەوییەوئەم گەردونەدا هەبێت ، تەنانەت ئاگاداری زەریاو قوڵایەکانی بێت و وەرینی گەڵای دارێکیش بێت !..
دواتر ئەنتۆنی فلیو(Antony flew ) خۆی پرسیار دەکات لەرۆژنامەنوسەکەو دەڵێت: شتێك هەیە ناوی خودا بێت بەم شێوەیە ؟
پەروەردگاری ئیمە ١٤٠٠ ساڵ ئەم پێناسەیەی خۆی کردوە ..دەفەرمویت لەسەورەتی ئەنعام ئایەتی ٥٩
{..وَيَعْلَمُ مَا فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَمَا تَسْقُطُ مِنْ وَرَقَةٍ إِلَّا يَعْلَمُهَا وَلَا حَبَّةٍ فِي ظُلُمَاتِ الْأَرْضِ وَلَا رَطْبٍ وَلَا يَابِسٍ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ }
کلیلی ههموو شاراوهکان و زانینی ههموو نهێنیهکان بهدهست خوایه و لای ئهوه، کهس هیچی لێ نازانێت جگه لهو زاته ههرچی لهسهر وشکانیه (له گیاندارو بێ گیان و گیاو دارو زیندهوهرانی وردو درشت لهسهر زهوی و لهتوێی خاکدا) خوا پێی دهزانێت، ههروهها ههرچی له دهریاکانیشدا ههیه (له زیندهوهری ههمهجۆرو ماسی سهیرو سهمهره) ئاگای لێیهتی، هیچ گهڵایهك له هیچ دارێك بهرنابێتهوه پێی نهزانێ، ههروهها دهنکێك یا تۆوێك له تاریکستانی زهویدا نیه (که پێی نهزانێت)، ئهو دهنکه چ شێدار بێت یا تهڕ بێت، هیچ شتێك نیه له خوا پهنهان بێت و له (لوح المحفوظ)دا، یاخود له دۆسیهی تیابهت دا تۆمار نهکرابێت.
پاشان.. لە ساڵی ۲٠٠٤ لەکۆتای تەمەنیدا..
لەگەڕانی بەدوای زانستی جینۆم. واتە (DNA).. بەئاشکرا داوای لێبوردنی کرد..وتی :من ٥٠ ساڵە خەڵکی هاندەدەم بۆ ئەوەی پێتان بڵێم خودا بوونی نییە.. من هەڵەبووم خودا هەیە..
چاوپێکەوتنەکەی فلو ..
https://www.youtube.com/watch?v=SNkxpTIbCIw
باسەکە لەسەر ئەم خاڵە جەوهەرییە دادەمەزرێت ،هەردوو زانای ناودار (( فرانسیس کۆلین (Francis Collin) و ئەنتۆنی فلو(Antony flew ) )) ،تەمەنێکی درێژیان بردەسەر لەگەڵ فکرەی بێباوەڕیادا ، هەردوکیان لەدوای قوڵبونەوە لەزانستدا ، لەکۆتاییەکانی تەمەنیاندا گەیشتن بەڕاسی و باوەڕیان بە بونی خودای پەروەردگار هێناو هەموو ئەو بۆچونانەیان رەفز کرد بۆ دروست بونی گەردوون لەڕێگەی سوتفەوە ...
چاوپێکەوتنی کۆلینس
https://www.youtube.com/watch?v=fWJWmS1sWUY
دوابەدوای ئە مزانایانە یەکێکی تر لەزانا ناودارەکان بەناوی (جیرارد شۆیدیر) ..پڕۆفیسۆرلەزانکۆی MIT ئەمەریکی ،دەستیکرد بە کردنی تاقیکردنەوەیەك بۆ زانینی وەڵامی پرسیاری: (ئایا ئەم گەردونە لەڕێگەی سودفەوە دروست بووە ؟) ، تاقیکردنەوەکەی لەسەر مەیمون ئەنجامدا بە کردنە ژورەوەی زیاد لە ۱٠٠ مەیموون و بۆ هەریەكێك لە مەیمونەکان کۆمپیوتەر بۆ ئامادە کردن...
هەموو ڕۆژێك لەڕێگای دەنگێکی گەورەکەرێکەوە(موکەبەرە) یەکەوە شعرێکی شکسپیری بەناوی (سۆناتا) بۆ لێدەدان بەبەردەوامی هەتاوەکو ماوەی چەند مانگێك ، بەمەبەستی ئەوەی ئەم مەیمونانە بە تێپەڕبونی کات و سودفە فێرببن و بنوسن ئەگەر چی پیتێکیش بێت ، بەڵام مەخابن بەدرێژایی ئەو ماوەیە نەیان توانی تەنها وشەیەکیش بنوسن.
بۆچونی دروستبونی گەردون لە ڕێگەی سودفەوە بۆخۆی بوەتە شتێکی بەتاڵە. پول دیڤیس( Paul Davies): لێپرسراوی سەنتەری فیزیا و گۆڕانکاری بۆ بایەلۆجی، دەربارەی (سرطان)ە، خاوەنی خەڵاتی (تێنبڵدون) ئەمریکیە کە لە نۆبڵ بەهێزترە... نرخەکەی ١،٦ ملیۆن دۆلارە ..!چوارەم زانکۆیە لە جیهاندا... لە فیزیادا
پول دیڤیس دەڵێت: هەرگیز زانست بەرەوپێش ناڕوات ئەگەر زانایان بڕوادارنەبن و ئیمان نەهێنن بە خوا باڵا دەست.!!
پاشان لە ووتارەکەیدا دەڵێت: ئەوە ئەوپەڕی نەفامی و جەهالتە.. کە مادییەکان دەڵێن : یاساکانی سروشت هۆکاری داهێنان ودروستکردنی زانایانی فیزیاییە، یاخود بڵێن لە سروشتدا بوونی نەبووە یاساکانی سروشت زانا فیزیاییەکان دایانهێناوە، بەڵکو هیچ زانایەکی فیزیا ناتوانێت بڵێت ؛ کە یاسای سروشت بۆ نمونە یاساکانی (نیوتن).. داهێنانی مرۆڤە ، بەڵکو هەموو یاساکانی سروشت لە ڕاستیدا خۆیان بوونیان هەیە و هەموو توانای زانایانی فیزیادەستەوسانە لەبەردەمیادا زاناکان تەنها دۆزیویانتەوەو ئاشنایان کردوە بە مرۆڤەکان ، داهێنانیان نەکردوە.
ئایا مولحید دەتوانێت وەڵامی پرسیارەکانی پۆل دیڤیس بداتەوە؟
چۆن یاساکانی سروشت دروست بوون ؟ بۆچی ئەم یاسایانە هیچ گۆڕانکاری بەسەردا نایەت، لەهەموو جێگاکاندا وەك یەکە لە ئەمریکا لە ئەفریقا ..هتد؟!!
چۆن ژیانێك لە دایك دەبێت ودەست پێدەکات ، کە خاوەن هەست(وەعی) و ئەقڵ و زیرەکییە ،لە مادەیەکی
بێگیاندا..!!!
ئەگەر بەوردی لەباسەکە بڕوانین دەگەینە ئەو دەرئەنجامە، زۆربەی ئەو باوەردارانەی لەپێشودا بێباوەڕبوون بەبوونی خودا لەزانا ناودارەکەنن ، و ئەوانەیاشی لەسەر بێباوەڕی دەمێنێتەوە دوورلەزانستەکانن
و لەسەر ئێمەی مسولمان پێویستە وردبینەوە لە دروستکراوەکانی خودای پەروەردگار ، لەفەرمایشتە موبارەکەکەیدا دەفەرموێت (أَفَلَا يَنْظُرُونَ إِلَى الْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ )
(ئینجا خوای دروستکار له ڕوانگهی ههندێك دروستکراوانیهوه دهیهوێت بێ باوهڕان دابچڵهکێنێت)، بۆیه دهفهرموێت: ئایا ئهوه سهرنجی وشتر نادهن چۆن دروستکراوه؟! (قهبارهی، ملی درێژی، قاچه درێژهکانی که به سمێکی ئیسفهنجی کۆتایی هاتووه، ئینجا خۆگرتنی لهسهر برسێتی و تینویهتی،...)
الغاشية[17]
دواتر خودای پەروەردگار بەبەندەکانی بەتایبەت روی دەمەی لە زانایانی فەلەک ناسییە دەفەرموێت (وَإِلَى السَّمَاءِ كَيْفَ رُفِعَتْ )ئایا سهرنجی ئاسمان نادهن چۆن بهرزکراوهتهوه (ئهو ههموو ئهستێره و کاکهشان و ههساره بێ شوماره دهورهی زهویداوه له بڵندیهوه ڕاگیراون).
الغاشية[18]
دواتر خودای پەروەردگار بەبەندەکانی بەتایبەت ڕوی دەمی لە زانایانی جیۆلۆجییە(وَإِلَى الْجِبَالِ كَيْفَ نُصِبَتْ )
ئهی سهرنجی کێوهکان نادهن، چۆن داکوتراون و دامهزرێنراون.
الغاشية[19]
وَإِلَى الْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ
ئهی سهرنجی دهشتهکانی زهوی نادهن چۆن تهخت کراوه (لهبار هێنراوه بۆ کشتوکاڵ و ڕێگهوبان و ژیان)؟!
الغاشية[20]
((بەداخەوە ئەم ئایەتەی کۆتایی زۆرێک لە بێباوەڕان وەك ڕەخنە ئاڕاستەی ئێمەی موسڵمان دەکەن، لەکاتێکدا ئەم ئایەتە پەیوەستە بەو کەسانەی لەسەر زەوین ولەپێش چاوی ئەوان زەوی تەختەو ڕاخراوە (أَفَلَا يَنْظُرُونَ) ، ئەگەر بەجوانتر لێی وردبینەوە بەڵگەی تەواوەتییە بۆ گۆیی زەوی لەبەر ئەوەی مەبەستی روانینی ئێمەیە بۆزەوی کەتێك لەسەر زەوین نەوەك لە دەری زەوی..
ئەگەر مەبەستی ئایەتەکەگۆیوونی زەوی بێت ئێمە لەهەر خاڵێك لەسەر زەوی بوەستین ئەوا زەوی بۆمان ڕاخراوەو ، بەڵام ئەگەر گریمان ئایەتەکە مەبەستی تەخت بونی زەوی بێت ئەوا لەکۆتا خاڵی زەوی ناتوانین بڵێین لەژێر پێمان ڕاخراوە ، ئەگەرمەبەستی شێوە سێگۆشەو چوارگۆش بێت لە خاڵێک لە خاڵەکاندا زەوی سیفاتی ڕاخستنی نامێنێت ، بۆیە تاکە گریمان کەڕاست بێت بۆ ئایەتەکە مەبەستێتی خڕبونی زەویە ، لەبەر ئەوەی لەهەر شوێنێکی زەویدا بوەستین ئەوا زەوی بۆمان پانکراوەتەوەو ڕاخراوە ... لەگەڵ ئەوەشدا چەندین ئایەت ی قورئانی پیرۆز پشتڕاستی خربوونی زوی دەکەنەوە .))
پێویستە ئێمە شارەزای مان لە بابتێکدا هەبێت کە وەک پرسیار زۆر دوبارە دەکرێتەو ، زانا هەیە بێباوەڕە (مولحیدە) ، ئایا ئەمە دەبێتە بەڵگە بۆ ڕاستتی ئەوبیرۆکەیە؟ دەڵێین: حەق و ڕاست بە خەڵکدا ناناسرێتەوە بەڵکوو بەهۆی حەقق و ڕاستییەوە خەڵك دەناسرێتەوە ،هەربۆیە پێویستە ئێمە حەق و ڕاستی ناس بین تا بیکەینە پێوەر ، نەوەك ناسینی خەڵکی بکەینە پێوەر بۆ دۆزینەوەی ڕاستی ، پرسیار .. زۆرێک لەزاناکان (گا) دەپەرستن ، ئایا حەق وڕاستی لەلای ئەوانە ؟ هەموو عەقڵێکی تەندروست دەڵێت :ئەوە دوورە لە حەقق وڕاستی ...
بۆیە ئەو عەقڵانەی کە زانستایان لەلایەو حەقیان لەلانییە مەرج نییە ڕاستبن ودووربن لەهەڵە بەنموونە ، مارکسیزم ئەقڵ دایمەزراند بۆ پڕۆگرامی مرۆڤایەتی هەزاران کەس شوێنی کەوتن و دواتر زانرا کە هەڵەیەو هیچ کەسێکی لەگەڵ نەما ، بۆیە عەقڵی هەڵە بونی هەیە وقابیلی هەڵەیە لە بەرهەم هێناندا ، بەڵام حەقیقەتی گەردوون عەقڵ پشگیری دەکات بۆ کەسێک کە خۆی بەدوای ڕاستیدا بگەڕێت.
لەکۆتایدا ئەوە بزانین هەموو بێباوەڕێك دەگاتە ڕاستی ئەگەر هۆکارەکەی نەبونی دڵنیایو قەناعەتە بەهۆی ئەو دوڕیان و ڕاڕاییەی تێیکەوتون ئەگەر بگەڕین وەك فلو کۆلینس دەستیان دەکەویت ، بەڵام هەدنێك لە مولحیدەکان بریاریانداوە.. کە کافر بن ، بریارە نەك باوەڕ.. هەمیشە خەریکی ئینکاریکردن و خۆ گێل کردنە لە ڕاستی و حەقیقەت نایانەوێت بگەنە ڕاستی ، لەبەر ئەوەی بریاری کۆتایان داوە.
بهروار: 31/08/2016
بینین: 1439
|