هەڵبژاردە
  خەڵکی درۆزن ناتوانێت لە فەلەسەفەی(ئیستاتیکا) قسە بکات ..
نوسینی: ماکوان کەریم

ئەم فەلسەفە جوانگەریە، قسەو ئاخافتنی هەیە لەسەر جوانیەکانی مرۆڤ .. ناشێت پیاوی درۆزن ..یان خۆ بەرە پێشەو و دەبڵ مۆڕاڵ قسەی لەسەر بکات ، هونەری ئیستاتیکا -لە شێوەکاری و لە موزیك ولە شانۆ و لە ئەدەب ..هەموو ئەکادیماو ئیرتجالی دەگرێتەوە ، بەڵام مەرجەکەی جوانیە، ناخ پاکیە .. هەرگیز درۆزنێك نابینیت باسی لە فەلسەفەی جوانی (ئیستاتیکا) کردبێت، ئەگەر کردبێتیشی چێژی نەبووە. بۆ خەڵکی و بەتایبەتتریش بۆ نوخبەکان هەستیان کردوە ئەم تزویرو ساختەیەکی تیدایە ناکرێت، جەلاد و پیاو کوژ باس لە رۆمانسێت بکەن! ..
چونکە بەدڵناییەوە لەناو پێڕی عەلمانی کوردیدا لە ئیستادا لە ئەزمەی فیکریدایە ، بەڵام بەپێچەوانەوە ولەرووی سیاسیەوە هەنگاوی هەڵهێناوە و بەهێزە..
نوخبەی فیکری عەلمانی لەناوکوردا : - خاوەنی ئیستاتیکای ووتوێژ نین ، بەڵکو - دەیەوێت ئەوەی دەیزانێت سەرکەویت پێی ، نەك- فێربێت پێی، شەڕە دەنوکی کەڵەشێری ئاسای پێبکات، ئەمەش لە ئیستاتیکادا جێگای نابێتەوە .. ئەگەر بەشێكی زۆر لە لێکۆڵینەوەی ئیستاتیکا جوانی بێت !..جوانتر لە هەموو جوانیەکان راستیە. !ئەمە مانای ئیستاتیکایە.. 
لەڕاستیشدا ئەوەی قسە لەسەر جوانی هونەری دەکات .. هەموو معەوەقی مێشك وهزرن بەواتایەکی بەرفراون نەخۆشنیان هەیە ..زانستی ئه‌بستراکتی هه‌ست.. ئەوە دەسلمێنیت لەسەریان.
مۆراڵی ئەخلاقیان سنوردارە .. لەلایەك باس لە رەوشت دەکەن .. لەلایەکی دیکە داڕماون لە ڕەوشتو هیچ ڕەوشتێکی زانست و سیاسی و مۆڕاڵی نابینرێت تێیاندا .. هەڵبەت بە گشتاندن ناڵێم ، بەڵام زۆرینە وایە ، بۆ نمونە/ لەگەڵ مندا ئەشێت بەشێوەیەك لە شیوەکان ئیستاتیکای بێت ، بەڵام لەگەڵ نزیکەکانی هیچ ڕەوشتێکی مۆڕاڵی پیادەناکات ، بە ئیعتبار ئەمانە نزیکی خۆینی..بۆیە ڕچاوی ئیستاتیکا ناکات ..!
ڕۆشنبیری سنوردار.. زۆر دەگەمەنە لەناو عەلمانیەتی کوردیدا رۆشنبیری فراوان کار بکات لە زەمینەکەدا .. هەیە ، بەڵام لەیەك پەنجەی دەست تێپەڕ ناکات.. ناهێڵن ئەوانیش دەربکەون، پێچەوانەکەشی .. ئەوەی ماستاوچیو خۆ هەڵووسەرەو دابەش بوو بەسەر سیاسیەکاندا ووجودی هەیەو لە پڕۆژەی خۆیاندا بەکاری دێنن..
دەبڵ مۆراڵی لە (ئیستاتیکا) جێگای نابێتەوە .. ناشێت تۆ باسی مافی ئافرەت بکەیت ، نەتوانیت لەگەڵ ٣ ئافرەت ژیان بەریتە سەر، بەواتای ئەوە ناڵێم لەیەك کاتدا ، بەواتای ئەوەی .. لەدەستت هەڵهاتبن لەزەمەنێکی کورتدا ، ناشێت باسی ماف بکەیت بۆ تێرکردنی حەزەکانت.. (ئیستاتیکا) واتای ئەوەیە کەمافی هەموو شتێك وەك خۆی بدەیت .. نە زیادەڕەو بیت، نە کەمڕەو..
لە هونەر ئەدەبی ئیستاتیکادا پێناسە سەرچاوەکەی لە بنەڕەتەوە دەهێنریت ، نەك ئەقڵی ڕووت .. پێناسە دابتاشێت، لە ئەکادیمیەتی وەسف وپێناسە دابماڵڕێت خۆتت ببیتە خاوەنی پێناسەی دەق .. ئەم تێڕوانیە، نەك لە ئیستاتیکا شێتیە ، بەڵکو لەقە کردنو هەتكکردنی ئیستاتیکایە.
ئیستاتیکا چیە؟
ئیستاتیکا، هونەری مەنطیقە و مەعریفەناسی و ئیمان و ڕەوشت ناسیە، بەشێکی سەرەکی فەلسەفەیە..
ئەم بەشە فەلسەفییە باسی ئەو بوارانە دەکات لە ئەنجامی تێفکرین سەبارەت بە تێگەیشتنە ئیستاتیکیەکان گەڵاڵە دەبێت..
باس لەجونێتی هەست وتیگەیشتنی ئێمەی مروڤ دەکات لەهەموو جوانیەکانی دەروبەر.
دەیەوێت ئیستاتیکا پێمان بڵێت: مروڤ لەھەر جێگایەك ببێت هەرشێوە نەتەوە روخسارێك بێت ، یان لە هەر ئاینو شارستانیەتێك بێت ، یاخود لەهەر گەلو هۆزێك بێت جا پێشکەتووبن یان دواکەتوو سەرەتایی هەموو جوانی و جوانەکان بوونی هەبووە و ھەستکردن و چێژبەخشین لە شتە جوانەکان لەقوڵایی ناخی مروڤبونی ئیمەوە سەرجاوەی گرتوە.
بەم پاو پێوەندە دەتوانین بڵێن : مروڤ تەنها گیاندارێکی ژیان بەسەر بەر نیە لەم زەویەدا ، بەڵکو - کراویەو هەستپێکەروە لەگەڵ هەمووجوانیەکانی ژایاندا .. لە هونەر .. لەسیاسەت ، لەئەدەب ، لەفیکر..هتد
تۆش.. هەر کات ئەدەبی ئیستاتیکا تێدابوو .. دەتوانیت مرۆڤ بیت، بەڵام تۆ هەموو گیان..کاردینال درشلۆی جەلاد وبکوژی لویسی ١٦ کەچی باسی ئیستاتیکا جوانیو ئیمان وئەقڵ دەکات، شەرم دەکەم لە فیکرو ئەدەبیش ببورە لێمان کە خەڵکانێکی زۆر سادە دەستیان بۆ بردوویت..ئیستاتیکا .
*......................
https://en.wikipedia.org/wiki/Aestheticism
به‌روار: 02/09/2016
بینین: 2091