هزر
  باسێکی ڕەوشی سیاسی لە نێوانی ئیسلام و ڕۆژئاوادا ..
نوسینی: ماکوان کەریم

نوسینەوەی : محمد توعیدی

 لەکاتێکی وەك ئێستاماندا موسڵمانان لەلاوازترین کاتەکانیدان وبێکەسترین ئۆممەتن ، جگە لە خودای پەروەردگار هیچ هاناو پەنایەکیان نیە ، ئەوەی خوێنی هەرزان بێت لەم ڕۆژەدا تەنها موسڵمانە  ، بەژمارەی زۆر گەورە کوژراوانی موسڵمانان لە کەناڵەکان وسۆشیاڵ میدیاوە زۆر بەسادەو سانایی باسدەکرێت..!
 ئەم بێکەسییەی ئۆممەتی ئیسلامی بوەتەهۆی ئەوەی دوژمنان ی ئیسلام بەتایبەت(ڕۆژئاوا) چەندین هۆکارێك و پلان دژمان بگێڕن بەجۆرێك وابزانین ئەوهۆکارە فریادڕەسەو ڕزگاریمانە، بێئاگا لەوەی ئەوە پلانانە هێندەیتر لاوازماندەکات ..!

دوابەدوای ئەوەی موسڵمانان لەخەو بەخەبەر هاتبوون ، هەوڵیاندا لەژێر چەپۆکی زۆرداران بێنەدەرێ ، هەڵسان بەکردنی شۆڕشێك ناسرابوو بە( بەهاری عەرەبی) کە داینەمۆی شۆڕشەکە موسڵمانان بوون بەتایبەتی برایانی موسڵمان ( جماعة الاخون المسلمین)بوو ،هەروەها دەنگی جێبەجێکردنی یاسای خودای پەروەردگار لەنێو خەڵکیدا بڵاو بوەوە ،لەم هەڵمەتە سەرتاسەرەی موسڵماناندا ، چەندین دیکتاتۆرێکی وەك( موبارەك ، موعەمر قەزافی ، عەلی عبداللە صالح ، بوعەلی..) خۆیان ودارودەستەیان سەریان پێ شۆڕکرا و لەتەختی فەرمانڕەوایەتی هێنرانەخوارەوە.
ئەمەخۆی لەخۆیدا جوڵە وبە خەبەرهاتنێکی موسڵمانان بوو دوای ڕوخانی خیلافەتی ئیسلامی عوسمانلی) ، ئەم شۆرشە لە لایەك  و هاتنە سەرحوکمی حکومەتی (ئۆردوغان )و دەنگۆی دوبارە گەڕانەوەی خیلافەی عوسمانی ...
 هەروەها دەنگۆی زۆربوونی موسڵمانان لەبریتانیاو فەڕەنسا چەندان هۆکاری تر ، ئەم ڕووداوانە  بووە هۆکاری ترس ودڵەڕاوکێی دوژمنانی ئیسلام بەتایبەت (ڕۆژئاوا) ، بۆیە هەڵسان بەگێڕانی پلانێك دژی موسڵمانان- تاکو جارێکی تر بیانخاتەوە سوڕی متبونەوە ، بەڵام ئەمکارە وابەئاسانی نابێت ، لەبەرئەوەی موسڵمانان هەتا هێزیان لەگەڵ بەکاربێنیت ئەوا زیاتر خۆشەویستی ئەودینە دەچێتە دڵیانەوە وخۆیان لەپێناوی دەکەنە قوربانی..

ڕۆژئاوا بیری لە پلانێکی نوێ کردوە.. لەبەر ئەم هۆکارانە کە ئاماژەمان پێدا هەڵسان بە گێڕانی پلانێك بەجۆرێك خۆشەویستی موسڵمانانیان بۆ ئیسلام بەکارهێنا بۆ لێدانی ئیسلام  .

ئەمجارە بەڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ ویستان ئەم بۆچونە لە شتێکدا کۆبکەنەوە وهەرخۆشیان هەڵیسوڕێنن و هەرخۆشیان دژایەتی بکەن.. هەڵسان بەدروستکردنی گروپێك بەناوی ( الدولة الاسلامی فی العراق و شام) کەناسراوبە (داعش) ، بەجۆرێك سەرەتا بانگەوازی جێبەجێکردنی قورئان و سوننەتیان دەکرد ،تاوەکو-  سۆزی گەنجانی خواناس وخوێنگەرمی ئەو ئیسلامە لەتەواوی جیهاندا  لەوگروپەدا کۆبکەنەوە ..!

 بەسروشتی ئەوەی ڕۆژئاوا بانگەشەی ئازادی دەکات ، نەیدەتوانی لەنێو وڵاتی خۆیدا ئەو گەنجە خوێنگەرم و خوداناسانە لەناوببات بەهەنجەتێکی بەهێزنەبێت، بۆیە ئەمە هۆکارێكە لەهۆکارەکانی دروست بوونی ئەم گروپە ، هەتا لە ڕوبەرێکدا هەموویان کۆبکاتەوە ودوای ئەوەی مەرامی سیاسی خۆی پێکردن، بەجارێك هەمویان لەناوبدات.

دەمەوێت تێڕوانینی خۆم سەبارەت بەم گروپە بخەمەڕوو . گومان لەوە دانییە ئەوموسڵمانانەی کە ڕویان کردووەتە ئەم گروپە  ، کەسانی خوێنگەرم و خوداناس ودیندارن، بەڵام بەداخەوە بەبێ ئەوەی ئاگاداربن کەوتنەتە  پڕۆژەی کوفرەوە ، دورە لە پڕۆژەی موسڵمانان ، هەرچی بێدین (ملحد) و دوژمنانی دین هەیە پێیان خۆشبوو ئەوەی کە روویداوە تەنها ئازارەو سەرشۆڕیەکەی بۆ موسڵمانانە ، هەروەها ئەو گەنجە خوداناسانە بەهۆکاری کۆمەڵە بەڵگەی ئایەتێك چوونتە ناو ئەم گروپە ، بەجۆرێك نە ئاگادارە بەسەبەب نزول ی ئایەتەکە نە ئاگادارە بەمکان نزولی ئەوئایەتانە بەگشتی..

 بەداخەوە ئەم گروپە بەجۆرێك زیادە ڕۆییان کرد ، بەبێ ئەوەی ئاگایان لەخۆیان بێت کەوتنە سەربڕینی موسڵمانان ، هەرشوێنێك پێیبگەشتبان ئەوشوێنە وێرانە ڕویتێدەکرد بەهەموو جۆرەکانیە وە ، و بەناوی دین وشەریعەتەوە ئافرەتیان بۆخۆیان حەلال دەکرد لەکاتێکدا ئەگەر بچینەوە بەمێژووی ئیسلامدا ئەهلی زیممە بەهیچ شێوەیەك ئازاردانیشیان جائیزنییە ، چجای کوشتنو بردنی ئەفرەتانیان ، تەنانەت(رسول الله ﷺ ) دەفەرموێت  (....من قتل نفسا معاهدا لم يرح رائحة الجنة...) 

هەروەها دەفەرموێت (مَن قتل قتيلاً من أهل الذِّمَّة لم يجد ريح الجنَّة، وإنَّ ريحها ليوجد من مسيرة أربعين عاماً ) كەواتە رسول الله ﷺ نەهیکردووەلەکوشتنیان بەجۆرێك هەڕەشەیەکی زۆر گرانیشی کردووە ، ئەوەی معاهد و زممی بکوژێت بەبێتاوان ئەوا بۆنی بەهەشت ناکات ..

 هەروەها رسول الله ﷺ مامەڵەی لەگەڵ جولەکە داکردووە بەبێئەوەی جزییەشیان لێوەربگرێت ، داعش - هەرئەم ڕەفتارانەیان وایکرد ئیسلامێکی توند بەخەڵکی بناسێنن و دڵی دوژمنانی ئەو ئیسلامە خۆش بکەن ..

ڕاستە ئەوانەی پەیوەندیان بەم گروپەوەکردووە ، بەهۆکاری زۆر خواناسی وئەوزوڵم وستەمەی دیکتاتۆرەکانەوە بووە ، بەڵام بەجۆرێك چونەتە ناو پڕۆژەی کوفرەوە ، بەهیچ شێوەیەك ئاگایان لە ئەهلی کوفر نەماوە ، تەنها خۆیان خەریك کردووە بە مورتەدکردنی موسڵمانان ، تەنها خەڵکێکی زۆر کەمیان خوانسو دیندارە  ئیتر هەموو ئومەتی ئیسلام مورتەدە..

هەرچەندە  ئەم قسانە هەمووی  بەقسەی بەتاڵ دەزانم ،لەبەرئەوەی هەموو یەکێك لەئێمە دەزانێت ئەگەر ئێمە دڵمان خۆش بێت بەسەرکەوتنی خوانەناسانو دژی دینی پەروەردگار ئەوە کافرو مەڕتەدین ، ئەوان لەم حالو بارەدا بەسەر موسڵماندا  باسی ئەوە دەکەن  کە  گوایە  کەسانی وەك ئیمەو مامان رەخنە لەکارەقیزەونەکانیان دەگرین ئیتر پیان وایە پشتگیری کوفرمان کردوە، ئایەتی ..{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَتَّخِذُواْ الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى أَوْلِيَاء بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاء بَعْضٍ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ إِنَّ اللّهَ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ }المائدةا٥١
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان ‌هێناوه‌ جوله‌که‌و گاور مه‌که‌نه‌ یارو یاوه‌رو پشتیوانی خۆتان ئه‌وانه‌ هه‌ندێکیان پشتیوان و پشتگیری یه‌کترن، ئه‌و که‌سه‌ی پشت به‌وان ببه‌ستێت ئه‌وه‌ هه‌ر له‌وانه‌و (حسابی ئه‌وانی بۆ ده‌کرێت) به‌ڕاستی خوا هیدایه‌تی قه‌ومی سته‌مکار نادات.

جا لەڕاستیدا هەر کەس  جولکەو یەهودی و هەر کەس بەسەر  موسڵماندا سەربخات بۆ لەناوبردنی دینی خوای گەورە  ئەوە بەدڵناییەوە لەوانە ..
بەڵام :  ئایا ئێمەو مانان پشتگیری  ئەمریکا و رووسیا دەکەین .. پشتگیری دەسەڵآتی عەلمانی دەکەین ..حاشا پەنا دەگرم بەخوا لەوکارە، بەڵکو - باسی ئەوە دەکەین کە ئێوەی بە ناوی ئیسلامەتەوە هەرچی ئەهلی سوننەبووکوشتان ..پاشان شیعەتان کوشت لەبەر ئەوەی شیعەیە..!
پاشان جەبهەتان لەکوردا کردوە بە عەلمانیو موسڵمانییەوە.. کاری ناشرینو قسیزەونتان زۆر کرد ، جا هەر کەس رەخنە لەم گەندەڵیو  کاراخراپانە بگریت ئیتر لای ئەم گروپە مورتەد کافرە مولحیدە لە ملدانی ئاسانو خوێنرێژی و کوشتن لای ئەمانە هەر زۆر ئاسانە..

 جا بەگشتی قسەکانیان  باتڵ بەسەر حەق وڕاستیدا ئەوسن هیچ وەلائێکیان نیە تەنها بڕەئەتیان هەیە ، ئەگەر وەلائێکیشیان هەبیت تەنها بۆ گروپەکەی خۆیانە ..!
ئەم گروپە ئەگەر لەگەڵیان نەبیت دەست بەجێ  موڕتەدت دەکەن بێ ئەوەی جوان بزانن کە کێیت و عەقیدەت چۆنە ، بەبیانوی ئەوەی لەگەڵئەواندا نیت...
ئێستا لەڕوانگەی ئەوان نیوەی  کوردستانی خۆمان مورتەدن  ، تەنها بەهۆکاری ئەوەی لەگەڵ حیزبێکی عەلمانییە ، بەبێ ئەوەی ئیقامە حوججەی کاسیان کردبێت،  تا بزانن لەگەڵبوونەکەی بەهۆکاری فکرییە دژی دینی خوان ؟ ، یا لەگەڵبونەکەی بەهۆکاری ڕزگاربوونی گەلەکەیەتی ، تەنانەت هەندەکیان لەو کەسانە لەناو حیزبەعەلمانیەکاندا   نوێژکەر وڕۆژو گرەکانن ،بۆنموونە دووحزبی عەلمانی وەك یەکێتی وپارتی ، کەسانێك شوێنیان کەوتون ...  زۆرینەیان بەهۆکاری فکری شوێنیان نەکەوتون ، بەڵکو بەهۆکاری ئەدەبیاتی شۆرشگێری  دوای ئەم حیزبانە کەوتوون ،  یان پیاوێکی بەڕێزی وەك کاکە حمەی حاجی محمود، پیاویکی خواناسو دیندارە   جگە لەم  حزبە  عەلمانیانە کەس نەبوو چەك هەڵگرێت دژی داگیرکەری کورد  تەلە کۆتای هەشتاکاندا بزوتنەوە دروست بوون ، بۆیە زۆربەیان بەهۆکاری خواستنی ئازادی بۆ گەلەکەیان شوێنیان کەوتوون ، چۆن دەکرێت ئەمە تەکفیر بکرێ ...؟

بە بۆچونی من ئەم گروپە هیچ فەرقێکی وەهای نییە لەگەڵ دەوڵەتەکەی خومەینی ، لەبەرئەوە هەردوکیان رۆژئاوا هەڵیان دەسوڕێنێت ...

هەموو موسڵمانێك بەدەرکەوتنی دەوڵەتی ئیسلامی دڵخۆشدەبێت ، لەبەر ئەوەی حوکمی خودای پەروەردگار جێبەجێدەکات، ئەوە داعش داوای دەکات منیش  هەر ئەوە داوا دەکەم ، بەڵام نەك بەو خوێنڕێژیو کوشتو بڕە کافرو مورتدەکردنە .. شەرعەتی خوای گەورە رەحمەتە ئەمان لەبەرچاوی خەڵکی کردیانە دیوزمە ..!،بەڵام بەداخەوە ئەم گروپە زیادەڕەویان کردووە لە هەموو شتێکدا . 
هەموو موسڵمانێك  هەروەك ئەو گروپە داوای حوکمی ئیسلام دەکەم،  بەڵام بەشێوەو  شێوازی پێغەمبەری خوا- صلی اللەعلیەوسلم  و هاوەڵە بەڕێزەکانی،   بۆنموونە  میش دەڵێم دەبیت دەستی دز ببرێت ..بەڵام دەست بڕینی دز  دەبێت خەڵکی ژێردەستم تێربکەم ئینجا ئەوحوکمە جێبەجێبکەم ، چۆن دەکرێت خەڵك یەك دینار لەگیرفانیدا نییە من بێم دەستی ببڕم ، بەجۆرێك نەك ببم بەمشەخۆر بەسەرخەڵکییە وە ، ئەوەی لەگەڵم نەبوو تەکفیری کەم وبیکوژم ، ئایا دەعوەی ئیسلام ئاوا دەکرێت ؟ 

گومانمان لە نیەت پاکی ئەندامەکانیان نییە ، بەڵام بەخۆیان بزاننو نەزانن ئەوان چونەتە پڕۆژەی کوفرەوە، من بەهەموشێوەیەك پێم هەڵەیە ، چونکە لەپڕۆژەی موسڵماناندا نییە ، هەروەها زیاد لە پێویست زێدەڕۆییان کردووە ... وموعانیاتیان بۆ ئێمە موسڵمان جێهیشتووە هەرچی مولحیدو عەلمانیو خوانەناسە دڵیان بەکاری ئەوان خۆشەو دەمی هەرکامیان دەکەیتەوە بۆ تانەدان لە ئیسلام دەڵێن  ئەوە ئیسلامی راستیە ، کە سەری خەڵکی دەبڕیتو بە شەقامەکنادا هەڵیدەواسن .. ئافرەتان دەفرۆشن ، پرۆژەکەیان مەرگە..

ئەم گروپە بەشێوەیەك پشتگیری کوفردەکات ، هەمیشە مولحید و بێباوەڕەکان بەنوێنەری ئیسلام پێمان دەفرۆشنەوە ، پێمان دەڵێن ئەوەئیسلامە میانرەوەکەتانە ، خۆ مولحید نایەت باسی سیاسەتی ئۆردۆغانت بۆبکات ، نایەت باسی گیرانی مرسی و کودەتاکەی سیسی بۆبکات .

ئەم گروپە چەندە  دڵخۆشکەری کوفرە ئاوایش موعاناتەکەی بۆمنی موسڵمانە ، من موعاناتەکە ئەکێشم کە گەنجێکی ئەهلی نوسرەی سوریا سەردەبڕدرێت ، ئایا ئەوان براتانین ؟ تادوێنێ پێکەوەنەبوون؟ ئەی بۆئێستا تەکفیرتان کردن؟ ، کەواتە تۆش حزبێکی و بەرنامەی تایبەت بەخۆت هەیە ، ئەوەی لەگەڵتان نەبێت مرتەددە..!

لەگەڵ ئەم هەموو موعاناتە ، خەڵك دێت پرسیار دەکات ، ئایا کاك ماکوان سەبیە لەئیسلامدا هەیە؟ ، زۆر بەداخەوەم ئیسلام عەبدو کەنیزەکی دانەهێنا،  بەڵکو ـ ئیسلام هات ئازادی بەخەڵك ببەخشێت ، خودای پەروەردگار بەدەقی ئایەت کڕین و فرۆشتنی مرۆڤی ئازادی بە کۆیلە کردنی قەدەغەکرد  و دەفەرموێت (يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ)الحجرات[13] ، کەچی تازە بەتازە وا دەچینەوە سەردەمی جاهیلی ، بە ـچ ـبەڵگەیەك ئەمانە مرۆڤی ئازاد دەکەنە کۆیلە ...؟

پێویستە ئێمە  لەم کێشانەدا  شارەزابن ، بەتایبەت ولاء وبراء ، بۆئەوەی توشی زێدەڕۆیو دەرچون لەدین نبین ،  بنچەنەی ولاء وبەراء بریتییە لە فیقە ی ئیسلامی نەوەك عەقیدە.. راستە بابیکی لە عەقیدەدا بۆ کراوتەوە ، بەڵام چونکە و ئەحکامی لەسەر دادەمەزرێت واتا بابەتی فیقهیە  ..  ڕاوبۆچونی جیاوازی لەسەرە ، جا. هەندێك زۆر بەشلی گرتویانە و دینەکەیان لابووە بەباڵەمێشولە بەنموونە مورجیئە ، هەندێکیش زۆر باتوندی ئەم باسەیان وەرگرتووە بەجۆرێك گوێ بەهیچ نادەن ئەوەی بیانەوێت تەکفیر دەکەن .

ئەوانەی جیهاد دەکەن پێویستە بەهەموو هەنگاوە ئیمانی وخوداناسیەکاندا بڕوات تا - لوتکە جیهاد بگەن کە قیتالە  ، بەڵام بەداخەوە ئەوانەی ئێستا چەکیان هەڵگرتووە بەرامبەر برای 
موسڵمانی هەڵگرتوە بەشێکی زۆریان شارەزایی ئەحکام وفیقهی جیهاد نین ..

 ئەگەر لەڕوی نەتەوەییە وە بڕوانیەنە باسەکە ، کوردیش بەشێکە لە باسەکە ، بەجۆرێك کوردیش چۆتە ئەم گەمە سیاسییەوە ، نە لەناو داعش پێگەو شوێنی خۆیان هەیە ، نە لەدەری داعش شیعەو حکومەتی عیراقی ئیعتباری بۆدادەنێت..بەڵکو لەناو داعشدا تەنها بۆسەڕبرینی براکانیان بەکاریان دەهێنن کە موسڵمانی کوردن، پێشمەرگە  بەدرێژای مێژووی کوردستان خزمەتیان بەو میللەتە کردوە بە مورتدەو کافر ناویان دەبن ...

لەکۆتایدا دەڵێم من شانازی بە ئیسلامی خۆمەوەدەکەم وبەپەیرەو وپڕۆگرامەی کە خودای پەروەردگار دایناوە بۆ بەندەکانی ، و هەمیشە پێم خۆشە موسڵمانان سەربکەون و پڕۆگرامی خودای پەروەردگار حوکم بکات ،بەڵام نەك لەشوێنێك خەڵکەکەی داوای نەکەن ودژی بن ، بڵیت من ئەیدەم لەگەردنت ئەگەر ئەوشەریعەتەت نەوێت ، ئایا خودا ئەمەی دەوێت ؟

شەرعەتی خوای گەورە  دەبێت لەشوێنێك بێت خەڵکەکەی داوی بکەن چونکە نیعمەتە  ، لەمێژوودا هەیە تەنانەت کاتێك موسڵمانان چونەتە هەرجێگایەك نەیان وتووە شەریعەتتان بەسەدا جێبەجێدەکەین بەزۆر..
 جا-  ئەوە بزانین یاسای خودای پەروەردگار جێبەجێدەکرێت بەسەر خەڵکیدا بەگشتی  (نمونە  دەستبڕینی دەستی دز بەهۆکاری مافی گشتی دەبڕێت  ) ، بەڵام شەریعەت نابێت بەزۆر بسەپێنرێت ، بەنموونە ( تۆناتوانیت بەمەسیحیەك بڵێیت دەبێت ژنەکەت بەشێوەی ئیسلام مارەببڕیت ) تەنانەت نابێت حەد لە ئەهلی کوفرو کتاب بدرێت بۆ خوردنەوەی بیرە ومەی  ، بەڵکو-  لە دەوڵەتی ئیسلامدا ئەهلی زممە و معاهد پێویستە ڕێزیان لێبگیرێت ، تەنانەت لە کوفر کردنیشیان  ڕێز بگیرێت.. بەبەڵگەی ئایەتی ( وَقَالَتِ الْيَهُودُ عُزَيْرٌ ابْنُ اللَّهِ وَقَالَتِ النَّصَارَى الْمَسِيحُ ابْنُ اللَّهِ ۖ ذَٰلِكَ قَوْلُهُمْ بِأَفْوَاهِهِمْ ۖ يُضَاهِئُونَ قَوْلَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ قَبْلُ ۚ قَاتَلَهُمُ اللَّهُ ۚ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ 
) کەواتە بەپێچەوانەی ئەوەی ئەم گروپە دەیکەن ، لەدەوڵەتی ئیسلامدا هەموو ئەدیانەکان جێگایان دەبێتەوەو مافیان بۆدابینکراوە، بەداخەوە پڕۆژەی کوفر سەرکەوتوبووە بەجۆرێك موسڵمانانیان لەدینەکەیان دورکردۆتەوە ، جوانیەکانی نێودینەکەیان نابینن... جا. پێویستە بزانین شەریعەت چییە وتایبەتە بەکێ یە ، شەریعەت تایبەتە بە موسڵمانانە ،شەریعەتی خودای پەروەردگار نیعمەتێکی نەبڕاوەیە بەجۆرێك ئازادی تەواوی داوەتە هەموو فکرو بۆچون و ئەدیانەکانی تر... 

بۆیە ئامۆژگاریم ئەویە ئیسلامێکی ئوسوڵی بین بەواتە ( قورئان دواتر سوننەت  و مێژوو  و واقیع دواتر ئەقڵ ) هەتاوەكو دینەکەیان نەبە شل وەربگرن نەبە زێدەڕۆیی ، بەڵکو ئیسلامێکی دادپەروەر وەكو خۆیی .
به‌روار: 07/09/2016
بینین: 1647