هزر
  ئایا قورئان لەسەردەمی پێغەمبەر ﷺ دا نوسراوەتەوە
ووتاری : ماکوان کەریم

؟

نوسینەوەی : محمد توحیدی
پرسیار گەلێك دەکرێت دەربارەی کۆکردنەوەی قورئانی پیرۆز ، ئایا کەی قورئان کۆکراوەتەوە؟
چۆن کۆکراوەتەوە ؟
ئەم پرسیارەش بە هۆکاری دوو باسەوە دێتە ئاراوە ..
- زۆرێکیان لە کەم ئاگاییان بۆ ئەم باس وپرسیار دەکەن ..؟
- هەندێك لەوانەی ئەوباسە دەکەنەوە وادەزانن قورئان نەنوسراوەتەوە تا ـ سەردەمی خەلیفە عوسمان کوڕی عەفان ( رەزای خودای لەسەربێت ) .. ودەڵێن : ماویەك هەیە لەنێوانی رسول الله ﷺ و کاتی خەلافەتی عوسمان کوڕی عەفاندا ( رەزای خودای لەسەربێت ) و دەڵێن : کێ دەڵێت ئەو قورئانە بە سەلامەت گەیشتووە تە دەستی عوسمانی کوڕی عەفان..
لەوەڵامدا دەڵێین : ئەوەی باوەڕی وابێت کە قورئان لەسەردمی پێش عوسمان کوڕی عەفان دا نەنوسراوەتەوەو ، بەڵکو -عوسمان هەڵساوە بە نوسینەوەی و ئەوکارەی گرتۆتە ئەستی !، ئەووکەسانەی کە بەم شیوە قسە لەسەر نوسینەوەی قورئان دەکەن .. هیچ شارەزایی نییە لە مێژوی ئیسلام و قسەی بەتاڵە دەکەن.
لەگەڵ لەبەرکردنی (حفظ ) قورئانی پیرۆز لەلایەن هاوەڵانی بەڕێزی رسول الله ﷺوە ، چەندین کەسیان خەریکی نوسینەوەی قورئان بوون ، کە لە ئیسلامدا ناسراون بە( کتاب الوحی ) ..
رسول الله ﷺ پشتی بە یەك ودوان لە هاوەڵەکان نەبەستووە بۆ نوسینەوەی قورئان ، بەڵکو ـ کۆمەڵێك لە هاوەڵان بوونەتە کاتب و نوسینەوەی قورئان لە زاری پێغەمبەری خواوە ﷺ
ژمارەیان زیاتر لە ۱٠ کاتب زیاتر بوون لەسەرتای شاری مەککەدا ، بۆ نوسینەوەی هەر سورەتو ئایەتێك دەبوو دوانیان بیکەوە ئامادەبوونایە ، ئەو هاوەڵەبرێزانە بریتی بوون:-
(هەرچوار خەلیفە بەرێزەکەی ئەبوبەکرو عومەرو عوسمان و عەلی - رضي الله عنهم- ....پاشان ئابانی کوڕی سەعيد کوڕی عاص، وأبي بن كعب، زيد کوڕی ثابت، موعاز کوڕی جەبەل، ئەرقم کوڕی أبي ئەرقم ، وثابتکوڕی قيسی کوڕی شماس، وحنظڵەی کوڕی رەبيع، خالدی کوڕی سەعيد ی کوڕی عاص، زبيری کوڕی عەوام..
هەندێکی تری شلە شاری مەدیەدا لە دوایدا بوونە کاتبی وەحی .. لەناو ئەونەشدا خالیدی کوڕی وەلید هەبوو ، تێبینی قورئانئ لەبەر نەبوو بەڵکو خوێندەواری هەبوو تەنها دەینوسیوە لەگەڵ دوو کاتبئی تردا ..
بەکۆی گشتی ئاماژە بە هەندێکی تریشیان دەکەین لە لەسەردەمی پێغەمبەری خواوە هەموو قورئانیان نوسیوەتەوە ... لەو بەریزانە :- 
عبد الله یکوڕی سەعد ی کوڕی أبي سەرح، عامری کوڕی فهيرة، عبد الله ی کوڕی ئەرقم، وعبد الله ی کوڕی زەيد ی کوڕی عبد ربی ، عەلائی کوڕی حەزڕەمی ، محمدی کوڕی مەسلمە کوڕی جريس، ومعاویەی کوڕی أبي سوفيان، موغيرةی کوڕی شوعبة.. رضي الله عنهم أجمعين)..
هەرکاتێك رسول الله ﷺوەحی بۆ بهاتایە ، ڕاستەوخۆ بانگی کاتبەکانی قورئانی دەکرد تا ئەو وەحییەی بۆیهاتوووە بێن بینوسنەوە ، بەجۆرێك ئەو قورئانەی ئێستا لەبەردەستی ئێمەدایە هەر ڕیزبەندییەکەی (لە ورەتی الفاتحە تاکو الناس) لە لایەن رسول الله ﷺ دانراوە بە ئەمری خودای پەروەردگار ڕیزبەندیش کراوە .
کەواتە هەر لەسەردەمی رسول الله ﷺ قورئان نوسراوەتەو بە نوسین بوونی هەبووە ، پرسیارخۆی زیت دەکاتەوە دەڵێت: ئایا کراوەتە یەك بەرگ وکتێب ؟
لەوەڵامدادەڵێین : دوای وەفاتی رسول الله ﷺ ، لەسەردەی ئەبوبەکر سسدیق (ڕەزامەندی خودای لەسەربێت ) دا قورئان کۆکرایەوە وکرا بە یەك کتێب ...
زۆرێك وادەزانن قورئان لەسەردەمی عوسمانی کوڕی عەفاندا ( رەزای خودای لەسەربێت ) دا کۆکراوەتەوە ، بەڵام بەوشێوەیە نییە ، وەك باسمان کرد هەر لە سەردەمی رسول الله ﷺ قورئانی پیرۆزنوسراوەتەوە و لەسەردەمی ئەبوبەکر سسدیق (ڕەزامەندی خودای لەسەربێت) دا کراوەتە کراوە بە پەرتوك ...
ئایا لەسەردەمی عوسمان دا چیکرا ؟
لەسەردەمی عوسماندا قورئان کۆکرایەوە و کرا بەیەك لەهەجە و دیلێکتی قوریش ، وەك دەزانین قورئانی پیرۆز بەچەند لەهجەیەك دابەزیوە ، ئەمەش گەورەیی قورئانمان بۆ دەردەخات لەبەر ئەوەی بەچەند لەهجەیەك دەخوێنرێتەوە بێئەوەی واتای ئەسڵی خۆی لەدەست بدات .
لەسەردەمی عوسماندا قورئانی پیرۆز کرا بە لەهجەی قورێش ، و هەروەها لادانی بەشێکی کەم لە قورئان بە حوکمی ناسخ و مەنسوخ کە ئەوئایەتانە بە ئایەت نەسخ ببونەوە ، ناسخ ومەنسوخ چییە ؟ نەسخ : ئایەتێك لە قۆناغێکدا ئیشی پێکراوەو لە قۆناغێکی تردا نامێنێت ، دووجۆری هەیە ، یەکێکیان تایبەتی بووە بە قۆناغی خۆی و دواتر لابراوەو بە حوکمێکی تر جێگەی گرتوەتەوە بەپێی قۆناغەکەی نموونە ( لەسەردەمی مەککەدا وابوو دەستنوێژ بەخواردنی هەر شتێك لەسەر ئاگربێت دەشکێت ،بەڵام دواتر نەسخ ببوەوە بە ئایەت و فەرمودە بۆ یە لابراوە)
- جۆری دووەم بە نوونە حەرامکردنی مەی (الخمر) بەسێ قۆناغ ، سەرەتا قورئان بە خراپ و بەزیاب باسیدەکات ، دواتر نەهی لێکرا لە کاتی نوێژدا سەرخۆشبن ، لە کۆتا مەرحەلەدا بەتەواوەتی قەدەغەی کرد بخورێتەوە ، بە جۆرێك دوای قەدەغە کردنی لە شاری مەدینە دوای ماوەیەکیش بۆنی مەی لەوشارە دەهات بە هۆکاری ڕشتنی ئەو حەرامکراوە ..
هۆکاری سەرەکی مانەوەی هەندێك ئایەتی مەنسوخ بە نمونە ئەم ئایەتانەی حەرامکردنی مەی ، لە ئێستادا ئەگەر یەکێك مەی بخواتەوە تۆ دەتوانی بەو ڕێنماییەی قورئان پێی تەرك بکەیت (سەرەتا باسکردن زیان دواتر سەخۆش نەبوونی لەکات نوێژ تا ـ تەرککردنی ،هۆکارێکیتری مانەوەی ئەم ئایەتانە بۆ ئەجرو پاداشتی بەندەیە ، بەجۆرێك لە کاتی خوێندنەوەیدا ئەجرو پاداشتت بۆ دەنوسرێت ..کەواتە ناسخ و مەنسوخ تەنها قۆناغ بەندییەك و پلە بەندییەکە..
دوابەدوای نوسینەوەی قورئان ؛ موسڵمان بوونی کەسانی عەجەم (واتا عەرەب نەبوون ) ، بەهۆکاری ئەوەی کەسانی عەجەم بە هەڵە قورئانیان دەخوێندەوە ،لەسەردەمی عبدولمەلیكی کوڕی مەڕوان لەسەر داوای حەجاج کوڕی یوسوف سەقەفی .. لەسەردەستی ئەبو ئەسوەدی دەئولی کە بە مەلیکی نەحو واتاڕێزمانی عەرەبی ناسراوە ، سەروبۆر بۆ وشەکان دانرا و هەتا - قورئان بەهەڵە نەخوێنرێتەوە.
لەکۆتایدا ئێمەی موسڵمان سەرمان بەرزە بە قورئانەکەمان ، لەبەرئەوەی ئەو قورئانە زۆر بە ئەمانەتوە گەیشتووە بە ئیمە و کەسانێك ئەو ئەمانەتەیان گەیاندووە ، خۆشەویستانی خودا بوون، خودای گەورەش خۆی پاراستویەتی.
بە نموونەیەکی لۆژیك وئەقڵانی کۆتایی بەباسەکە دەهێنم کە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هاوەڵآن بەوپەڕی ئەمانەتەوە ئەو قورئانەیان گەیاندۆتە دەستمان ، لای هەموو ئاشکرایە کە (سورة التوبە ) تاکە سورەتی قورئانە بە (بسم اللە الرحمن الرحیم ) دەست پێناکات ، ئای قەت لە خۆتان پرسیوە بۆ نەنوسراوە ؟
لەبەر ئەوەهاوەڵان گوێیان لە رسول الله ﷺ نەبووە لە کاتی سورة التوبە دا (بسم اللە الرحمن الرحیم ) بخوێنێت .
پرسیارێکی دیکە ، ئەی جگە لە سورة الفاتحە ئایا (بسم اللە الرحمن الرحیم ) بە ئایەت هەژمارد کراوەلە ناو سورةتە کانی قورئاندا ؟
لەوەڵامدا نەخێر، باشە لەکاتێکدا (بسم اللە الرحمن الرحیم ) حسابی ئایەتی بۆناکرێت ،ئەی بۆچی لە سورة التوبە نەیان نوسی خۆ بەشێک نییە لەقورئان و هیچ کێشەیەك نەدەبوو ..ئەگەر بنوسرایە، بەڵام هۆکاری نەنوسینی (بسم اللە الرحمن الرحیم ) لە سەرەتای سورة التوبە ، تەنها ئەوەیە کە هیچ صەحابییەك گوێی لە رسول الله ﷺ نبووە لەکاتیئەو سورەتەدا (بسم اللە الرحمن الرحیم )بخوێنێت .. کۆتایی بە پرسیارێك دەهێنم ، باشە هاوەڵان ئەمانەتیان لە شتێکی ئاوا کەمدا کردبێت (لە کاتێکدابەشێك نییە لە قورئان ) ، چۆن ئەمانەت لە قورئانێك ناکەن کە خاوەنەکەی دروستکەر ئەرزوئاسمانە. ؟
وەحیی ناوی زۆرە .. تەنها دوانیان ئاماژە پێدەکەم
-القران ...قورئان .. واتا خوێندنەوەی زۆر لەبەر؛ پاشان کەلامی خوایە بۆ سەر پێغەمبەر هاتووە صلی اللەعلیە وسلم بە مەبەستی تەحەداکردن .
- الکتاب : پەرتوك بەواتای نوسینەوەی کەلامی خوای گەورە کە ئێستا لە بەردەستماندایە .
به‌روار: 16/09/2016
بینین: 5506