کۆمەڵگە
  هۆشیاری یاسایی
هومین عومەر
پوختەیێک لەسەر مادە یاساییەکانی تایبەت بە تاوانە ئەلکترونیەکان.

لەم ماوەیەی کوتای دا بەکارهێنانی تورە کومەڵایەتیەکان بەگشتی و بەرەو پێشەوەچۆنی تەکنولوجیا بەشێویەکی دیار؍ بەجورێک کاری لە تاکی کومەلگای کردووە؍ تا زیاتر لە سێ چارەکی کاتەکەی بەوەوە بەسەرئەچێت؍ جا بە هەر شتێکەوە بێت لە نێو ئەم توڕانە دا؍ وە لە بەر ئەوەی زوربەمان بە رادەی پێویست لە چونیەتی بەکارهێنان و هەڵسوکەوت کردن لەگەلیان دا شارەزا نین؍ بویە دوور نیە لە هەر کاتێک دا بێت بکەوینە هەڵەوە بێی ئەوەی کە ئاگامان لێی بێت یان بزانین کە شتەکان هەڵەن یان بگرە تاوانیشن؍ وە بە حوکمی ئەوەی کە ئێمە بەکارهێنانمان زیاترە و کارکردنی روژانەمان لەسەر ئەم تۆڕانەیە لە چاو کەسانی تر دا زیاتر ئەگەری ئەوەی هەیە بکەوینە ئەم هەڵە ئەلکترونیانەوە؍ بویە بە پیویستم زانی وەکو هوشیاری لەسەر تاوانە ئەلکترونیەکان ئەم زانیاریانەتان پێ بدەم:


ـ هەر وەک لە یاسای ژمارە ٦ ی ساڵی ۲۰۰۸ ی تایبەت بە رێگانەدانی خراپ بەکارهێنانی ئامێرە پەیوەندیەکان لە هەرێمی کوردستان دا هاتووە:

مادە ۲ ی ئەم یاسایەدا هاتووە کە : 
تاوانن هەر یەک لە هەڕەشەکردن؍ پوختان کردن؍ جوێن؍ بڵاوکرنەوەی هەواڵی جیاواز کە ببنە هۆی وروژاندنی ترس؍ قسە و وێنەی بەد ڕەوشت و دوور لە سیستەمی گشتی؍ وێنەگرتنی بێ موڵەت؍ دانەپاڵی کاری نا ئەخلاقی؍ هاندان بو کردنی تاوان؍ کاری نابەجێ و قەدەغەکراو؍بڵاو کردنەوەی نهێنی تایبەت بە کەسەکان و خێزانەکانیان بەهەر رێگایێک دەستی کەوتبن خۆ گەر راستیش بن ئەگەر بە بڵاوکرنەوەیان زیان بەکەسەکە بگات.

ئەم کارانەی سەرەوە بەتاوان دانڕاون سزاکەیان زیندانیکردن لە ٦ مانگ کەمتر نەبێت و ۵ ساڵ زیاتر نەبێت وە بە غرامەیێک کەمتر نەبێت لە ملیونێک و زیاتر نەبێت لە ۵ ملیون یان یەکێک لەم دوو سزایانە.

هەر وەها لە مادە ۳ی هەمان یاسادا هاتووە کە هەر کەسێک بە هەر ئامێرێکی پەیوەندی کردن هەسێت بە ازعاجکردنی کەسێک جگە لەو کارانەی لە سەرەوە باسکراون سزادەدرێت بە زندانیکردن لە ۳ مانگ کەمتر نەبێت و لە ساڵێک زیاتر نەبێت و بە غرامەیێک لە ۷۵۰ دینار کەمتر نەبێت و لە ۳ ملیون زیاتر نەبێت یان یەکێک لەو دوو سزایە.

وە هەروەها مادەی ٤۳۳لە یاسای سزادانیش بەتایبەت باس لە تشهیر کراوە کاتێک بە ئامرازێکی پەیوەندیکردن و راگەیاندن بێت سزاکەی گەورەترە( ظرف مشدد) سزاکەشی زیندانی و غرامەیە یان یەکێک لەو دووانە.
به‌روار: 15/06/2019
بینین: 1851