نامەی منداڵێك بۆ خوا
نوسینی : ماکوان کەریم
میلاد و ته‌ر گوڵ هه‌موو ڕۆژێك ده‌چنه سه‌ر جاده‌که چاوه‌ڕوانی خوا ده‌بن تا بێت بۆلایان تا چه‌ند ڕۆژێك هه‌ر به‌و شێوه ده‌مێنێنه‌وه ڕۆژانه دێنه سه‌ر جاده‌که ..
له پاشاندا که نامه‌که ده‌گاته سه‌نته‌ری ئه‌و شاره گه‌وره‌یه‌ی که پۆسته‌کان دابه‌ش بکه‌ن ئافره‌تێك نامه‌کان ڕێک ده‌خات که نامه‌ی منداڵه‌کان ده‌بینێت ئه‌و نامه هیچ ئه‌دره‌سێکی پێوه نیه وه بۆنێکی زۆر خۆشی لێ دێت که ده‌بینێت نامه‌که دانه‌خراوه گوڵه به‌یبوونه‌کان هه‌ندێکی له نامه‌که ده‌که‌وێته خواره‌وه که سه‌یری نامه‌که ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت ئه‌م نامه بۆ چ ئه‌دره‌سێکه ده‌بینێت نوسراوه بۆ خوا زۆری به‌لاوه سه‌یر ده‌بێت ده‌یخوێنیته‌وه ده‌ست ده‌کات به گریان هه‌موو فه‌رمان به‌ره‌کان لێی کۆ ده‌بنه‌وه ئه‌ویش زۆر به که‌یلی ده‌گری خه‌ڵکی ناوفه‌رمانگه‌ی پۆسته‌که لی ده‌پرسن خۆ که‌س نه‌مردوه یان هیچ ڕووی نه‌داوه ئه‌ویش به گریانه‌وه نامه‌که‌ی میلاد و ته‌ر گوڵ یان بۆ ده‌خوێنێته‌وه زۆربه‌ی کارمه‌ندانی پۆسته‌که ده‌ست ده‌که‌ن به گریان له ناو خۆیاندا بڕیار ئه‌ده‌ن که ئه‌م دوو منداڵه چاو گه‌شه نا‌ئومێد نه‌که‌ن بۆیه خێرا هه‌رچی له پۆسته‌که‌دایه هه‌واڵی نامه‌که‌ی ئه‌ده‌نێ زۆرێك له خه‌ڵکه‌که پاره‌یان بۆ کۆده‌که‌نه‌وه تا ده‌یبه‌ن ده‌یده‌نه ده‌ست به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌و بریار ئه‌ده‌ن که تیمێك پێك بێنن به ئه‌مبوڵانسه‌وه بڕۆن بۆ ئه‌و دێیه که نامه‌که‌ی لێوه هاتووه ده‌چنه ناو دێکه پرسیار له ماڵه‌که ده‌که‌ن که ناوی منداڵه‌کانیان میلاد ته‌رگوڵه ده‌چنه ماڵیان هه‌موو ڕه‌وشه‌که ده‌بینن، بۆیه خێرا دایکه‌که ده‌گه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه پاره‌و جلیان بۆ منداڵه‌کان دابین ده‌که‌ن و خواردنیان بۆ دروست ده‌که‌ن خه‌ڵکانێک سه‌رپه‌رشتیان ده‌که‌ن بۆ ماوه‌ی مانگێك ئاهووی دایکیان له نه‌خۆشخانه ده‌مێنێته‌وه چاره‌سه‌ری ته‌واوی بۆ ده‌که‌ن له ده‌زگایی ڕاگه‌یانده‌نه‌کانی ئه‌و ووڵاته ئاگاداری باوکیان ده‌که‌نه‌وه هه‌واڵه‌که‌ی پێده‌گات به زووی ده‌گه‌رێته‌وه ناو ماڵ و منداڵی خۆی کاکه باز له فه‌رمانگه‌ی پۆسته له‌و شاره داده‌مه‌زرێت سه‌رقاڵ ده‌بێت به کاری خۆیه‌وه ئاهووی دایکیان چاك ده‌بێته‌وه خه‌ریکی په‌روه‌رده کردنی میلاد و ته‌رگوڵ ده‌بێت .
وه خوای گه‌وره‌ش هیچ که‌س نا ئومێد ناکات
چیرۆکێکی ڕاسته قینه‌یه که له ده‌می خه‌ڵکی ئه‌و لادیه‌وه باس کراوه له سینه‌مایی ئێران کراوه به دراما
به‌روار: 18/06/2019
بینین: 899
|