وه‌ڵامێك بۆخه‌سره‌و میراوده‌لی له‌باره‌ی ئازادی بیر و بڕوا له قورئاندا
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سه‌رگه‌نێڵی
بابه‌تێك وروژێنراوه به‌ناوی(ئازادی بیر و بڕوا له قورئاندا) نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ش (خه‌سره‌و میراوده‌لی یه) ئه‌م به‌ڕێزه ده‌یه‌وێ له‌م بابه‌ته‌دا بیسه‌لمێنێ ئازادی له‌قورئاندانییه، ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له‌ڕاست ئازادی مرۆڤیش‌دا هاتوون له‌لایه‌ن ڕاڤه‌كاره مسوڵمانه‌كانه‌وه لێك دراونه‌ته‌وه كه‌چه‌مكی ئازادی بیر و بڕوایان تێدا ده‌خوێنرێته‌وه‌و ئه‌م مانایانه هه‌ڵناگرن، به‌ڵكو ڕاڤه‌یه‌كی بۆ چه‌ند له‌م ئایه‌ته قورئانیانه‌كردووه، كه‌له‌هیچ ته‌فسیر و ڕاڤه‌یه‌كی قورئاندا نه‌كرابێت و گه‌ر به ته‌رازووی لۆژیك و هزریش بیكێشین ده‌بینین نوسه‌ر له فه‌زایه‌كی دوور له‌هزر و لۆژیكدا ئه‌م ڕاڤانه‌ی كردووه.بۆ نموونه ئه‌و ده‌ڵێ:(ڵا إِكْرَاهَ فِی الدِّینِ) البقره/256 واته:زۆركردن له ئاییندا نییه، یان له‌ئایه‌تی:( فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ) الكهف/29 واته: كێ ویستی بابڕوا بێنێ و كێش نه‌یویست بابێ بڕوابێت 0ئه‌م ئایه‌تانه هیچ مانایه‌كی ئازادی بیر و بڕوایان تێ دا نا خوێنرێته‌وه چونكه:
1- كاتێ قورئان ده‌فه‌رمووێ(ڵا إِكْرَاهَ فِی الدِّینِ) ئایه‌تی تری به‌دوادا دێت ده‌فه‌رمووێ: (قَدْ تَبَیَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَیِّ) واته ڕێنومایی له گومڕایی جیا بۆته‌وه. به‌وپێیه مادام حه‌ق و باتیل جیابوونه‌وه. ده‌بێ خه‌ڵكی بۆخۆیان به‌شوێن ڕاستی بكه‌ون.
2- قورئان ته‌كفیری ئه‌م بیر و بڕوایانه ده‌كات كه قورئانیان قبوڵ نییه، كه‌واته چۆن ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر ئازادی به‌خشیندا گومڕاكردن و ته‌كفیر كردن ئاماده‌یی هه‌بێت، چونكه ئه‌م جۆره هه‌ڵوێسته پشتاو پشت پێچه‌وانه‌ی نرخاندنی ئازادی به‌رامبه‌ره.
3- (وَقُلْ جَا الْحَقُّ وَزَهَقَ الْبَاطلُ) لێره قورئان هه‌موو بیر و باوه‌ڕه‌كانی تر به ناحه‌ق و گومڕا ده‌زانێ، كه‌واته ئه‌م ده‌قه بێڕێزی نواندووه به‌رامبه‌ر ئایین و بڕوا‌و ئایدیاكانی تر، داخستنی ده‌رگای دیالۆگه..
به‌كورتی نوسه‌ر ده‌یه‌وێ بڵێ: ئیسلام ته‌نیا خۆی پێ ڕاسته، ئیسلام ئاینێكی به‌زۆره مله‌یه، ئازادی له ئیسلامدا جێی نابێته‌وه، ئیسلام هیچ ڕێز و به‌هایه‌كی بۆ ئایدیا و بیر و بڕواكانی تر دانانێت و له قورئاندا هیچ چه‌مكێكی ئازادی و جودی نییه، ئه‌وه‌ی باسكراوه ته‌نیا ڕاڤه‌و هه‌ڵه‌ی ته‌فسیری نوێی ئه‌قڵیه‌تی تازه‌یه‌و هیچ جودێكی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا نییه.
وه‌ڵام/
1- ئازادی له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه: براده‌ری به‌ڕێز (ئازادی ) له ئیسلامدا له‌گه‌ڵ مرۆڤدا دروست ده‌بێ، هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنه ناوه‌وه‌ی دنیاوه به‌شه ژه‌می ئازادی به خۆرسكی پێ ده‌درێت و له ناخی ده‌رونیدا وه‌كو غه‌رێزه‌یه‌كی سروشتی ده‌ڕوێنرێ و له جینه‌كانی ناو كرۆمۆسۆمه‌كانیدا به‌رنامه ده‌كرێت. (¬هو الَّذِي خَلَقَكُمْ فَمِنْكُمْ كَافِرٌ وَمِنْكُمْ مُؤْمِنٌ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ). التغابن:.2، واته: خودا ئێوه‌ی دروست كردووه، ئه‌نجا هه‌یه له ئێوه بێ بڕوا وهه‌یه بڕواداره. بێگومان ئازادی خۆڕسكییه له مرۆڤدا وه‌كو غه‌ریزه‌ی خواردن و سێكس بوونێكی به‌رچاوی هه‌یه، ئازادی به‌ردی بناغه‌یه له‌دروست كردنی كه‌سایه‌تییه‌كی مرۆیی ته‌واودا، ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ش ده‌بێته به‌ردی بناغه له‌دروست كردنی دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واودا.
ئازادی هه‌موو كۆت و به‌ند و فشارێكی ده‌ره‌كی و ده‌روونی له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگا لاده‌بات، گه‌ر مرۆڤ له‌ناخدا ئازاد بوو قبوڵیشی نابێت هیچ زۆردار و ئیستیعمارێك ئازادیه‌كانی كۆت و زنجیر بكات، كه‌واته ئازادی هانده‌ری سه‌ره‌كیه بۆ دروست كردنی شۆڕش له‌دژی داگیركه‌ران. ئیسلامیش كه‌ئایینی خودایه وه‌كو ده‌ستوورو یاسای ژیان بۆڕێكخستن و چاك كردنی ئه‌م غه‌ریزانه هاتووه، ئیسلام خۆی گه‌وره‌ترین غه‌ریزه‌یه له‌ناخدا، له‌كاتێكدا ئیسلام به‌به‌رامبه‌ره‌كانی خۆی ده‌ڵێ:(كافر) له‌به‌رئه‌وه‌یه كه‌مرۆڤی بێ بڕوا ئه‌م بڕوایه غه‌ریزه‌ی له‌ناخدا داپۆشیوه و و كپی كردووه، (كوفر) واته: دایپۆشی، كه‌واته: وشه‌ی (كفر) زاراوه‌یه‌كی ئاینیه بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌م غه‌ریزه‌یه كپ ده‌كه‌ن و ده‌یشارنه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا زاراوه‌یه‌كی ده‌رونزانیشه وه‌كو كپكردنی غه‌ریزه‌كانی تره له‌ناخدا. زاراوه‌یه‌كی سیاسیشه واته: به‌رهه‌ڵستكار یان ئۆپۆزسیۆن.
(راغب) له (مفردات)دا ده‌ڵێ: (الكفر: في اللغة الستر، ووصف الليل بالكافر، فستره الأشخاص، والزارع لستره البذر في الارض) كه‌واته: به‌شه‌و و كه‌شتیاریش ده‌گوترێ(كافر) چونكه شه‌و داپۆشه‌ره‌و كه‌شتیاریش تۆوه‌كان له‌خاكدا داده‌پۆشێت. پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رموویه‌تی:(كل مولود یولد علی الفتره، فابواه یهودانه او یمجسانه او ینصرانه)رواه البخاری. واته هه‌ر منداڵێ له‌دایك ده‌بێ به‌سروشت له‌دایك ئه‌بێ، باوانی ده‌یگۆڕن به جوله‌كه یان زه‌رده‌شتی یان مه‌سیحی.كه‌واته ئاین سروشتیه، وه‌كو چۆن ئازادی و جنس و خواردن و خواردنه‌وه و سۆز و خۆشه‌ویستی غه‌ریزه‌ن له‌ناخدا و هانده‌رێكن بۆ ڕێكخستنی چالاكییه‌كانی مرۆڤ، به‌ڵام نه‌ریتی هه‌ڵه له‌م غه‌ریزانه‌دا سنوربه‌زێنی ده‌كات یان كپیان ده‌كات، بۆیه لادان و بێ سه‌روبه‌ری له‌تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگادا دروست ده‌بێت. له ئیسلامدا ئه‌م ئایینه سروشتی خوایه، كێ یاسای بۆگه‌ردوون داناوه و خۆنه‌ویستی به‌ڕێوه‌ده‌چێ، هه‌رئه‌م خوایه‌ش قورئانی ناردووه وه‌كو یاسایه‌ك بۆڕێكخستنی تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگا، به‌ڵام مرۆڤ پێچه‌وانه‌ی گه‌ردوون خۆویسته له‌هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵنه‌بژاردنیدا. نكۆڵی ئیسلام له‌لایه‌ن ئێوه‌وه گه‌وره‌تره له نكۆڵی كردنی ئازادیه‌كان. چونكه چۆن گه‌ردوون به ڕێژه‌ی(1)ملیۆن له‌و سیسته‌مه لابدات كه‌بۆی دانراوه تێك چوون و بێسه‌ره‌وبه‌ری ده‌كات. قورئانی پیرۆز فه‌رموویه‌تی: ( تَنْزِيلًا مِمَّنْ خَلَقَ الْأَرْضَ وَالسَّمَاوَاتِ الْعُلَا) واته:قورئان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه دابه‌زیوه زه‌وی و ته‌نه ئاسمانه به‌رزه‌كانی دروست كردووه (له هه‌ساره‌كان و ئه‌ستێره‌كان و مه‌جه‌ڕه‌كان و ....هتد) (وَمَنْ أَعْرَچَ عَنْ ژِكْڕی فَإِنَّ ڵهُ مَعِیشَه‌ً چَنْكًا وَنَحْشُرُهُ ێوْمَ الْقِێامَه‌ِ أَعْمَی) واته: كێ ڕوو له‌ئاینی من وه‌رگێڕێت ئه‌وه ژیانێكی كوێره‌وه‌ری ده‌بێت.
(كریسۆن مۆریسون) سه‌رۆكی پێشووی ئه‌كادیمی زانستی بووه له‌نیورۆك له‌كتێبی (العلم یدعوا الی الإیمان) (ل:205) ده‌ڵێ: (شان و شكۆ و به‌خشنده‌یی و پیاوه‌تی و چاكه و ئیلهام و هه‌موو سیفه‌تێكی تری خوایی له‌ئیلحادو بێ بڕواییه‌وه دروست نابێ. به‌بێ بڕوا‌و بێ ئیمان شارستانیه‌ت لات و ڕه‌جاڵ ده‌بێ، سیسته‌م ده‌گۆڕێ به‌بێ سه‌روبه‌ری، هه‌موو جڵه‌َوێ له‌ده‌ست ده‌ڕوات و ئاژاوه و گه‌نده‌ڵی جیهان داده‌پۆشێت، بۆیه پێویسته خۆمان له‌سه‌ر بڕوابوون به خوا‌و خۆشه‌ویستی ئه‌و دابمه‌زرێنین، وه‌له‌سه‌ر برایه‌تی مرۆیی، ئه‌و كردارانه به‌ره‌و خوای گه‌وره‌مان ده‌به‌ن، گه‌ر ویستی ئه‌و پراكتیك بكه‌ین وه‌كو ده‌زانین، بڕوامان واده‌بمه‌زرێ كه‌دروست كراوی ئه‌وین ئه‌وكاته شایان به چاودێری ئه‌و ده‌بین).
2- وشه‌ی (ئازادی- الحریه) زاراوه‌یه‌كی قورئانییه و خودا به مرۆڤه‌كانی به‌خشیوه، قبوڵی كۆیله‌یی و ژێرده‌سته‌یی و زۆره مله‌ی ئایینی و فیكری نییه. وه‌كو (فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ) النساْ :92 واته: ئازادكردنی گه‌ردنێكی بڕواداره.(فَكُ رَقَبَه) البلد.13 واته: لێره‌دا ئیسلام به‌رنامه‌ڕبَژی ده‌كات بۆ ئازادكردنی كۆیله‌كان و به‌خشینی ئازادی پێیان.
3- گه‌ر بڕوانینه (تفسیر الكشاف)ی زه‌مه‌خشه‌ری له‌سه‌ر ئایه‌تی (لاكراه فی ا‌لدین) وه‌به ویژدانه‌وه بیخوێنیته‌وه ئه‌وكاته هه‌ڵه‌كانی خۆت ده‌بینییه‌وه له‌ئاست ڕاڤه هه‌ڵه‌كانت بۆ ئه‌م ئایه‌تانه. عه‌لامه زه‌مه‌خشه‌ری كه‌گه‌وره‌ترین موفه‌سیری قورئانه ده‌فه‌رمووێ: (لاكراه فی ا‌لدین) واته : خوا بڕوا هێنانی نه‌كردووه‌ته زۆره ملێ له سه‌ركه‌س، به‌ڵكو سه‌رپشكی كردوون) وه‌كو خودا له‌ئایه‌تی (99)ی سوره‌تی یوسف‌دا ده‌فه‌رمووێ (وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَآَمَنَ مَنْ فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا). واته: گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بوایه هه‌رچی له‌سه‌ر زه‌وی دایه بڕوای ده‌هێنا. (أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ) یونس:99. واته: ئایا تۆ خه‌ڵكی ناچار ده‌كه‌ی بڕوا بێنن؟ واته ئه‌گه‌ر خوا مه‌به‌ستی بووایه ناچاری ده‌كردن بۆ بڕواهێنان. به‌ڵام خوا ئه‌مه‌ی نه‌كردووه به‌ڵكو سه‌رپشكی كردوون. (قَدْ تَبَیَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَیّ) واته: بڕوا له‌كوفر جیابۆته‌وه به‌به‌ڵگه‌ی ڕۆشن. دیسان قورئان ده‌فه‌رمووێ: (لكُمْ دِینُكُمْ وَلِي دِینِ)الكافرون:6، واته: ئاینی خۆتان بۆ خۆتان و ئاینی خۆم بۆ خۆم.
5- پاشان ئازادی له ئیسلامدا جیایه له به‌ره‌ڵایی (الإباحیه) وبێ سه‌ره‌وبه‌ری له یاسادا و شوێنكه‌وتنی هه‌واو ئاره‌زووه‌كان. ئازادی له‌هزری ئیسلامی‌دا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی حكومی حه‌ق و دادگه‌ر داده‌مه‌زرێ، نه‌ك له‌سه‌ر ره‌ئی و بۆچوون و هه‌وا و ئاره‌زووه‌كان، هه‌رچی هزری ئیسلامییه، یان سیاسه‌تی ئیسلامی یان هه‌ڵوێستی ئیسلامی و حوكمی ئیسلامی و هه‌رشتێ په‌یوه‌ست بێ به‌ئیسلامه‌وه وه‌په‌یوه‌سته به‌مه‌سه‌له‌ی (حه‌ق و دادگه‌ری) یه‌وه، چی هه‌ق و ڕاستیه، چی دادگه‌رییه ئه‌وا له‌ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێ، گه‌ر ته‌واوی خه‌ڵكیش قبوڵیان نه‌بێت، حه‌ق و راستی به‌هه‌واو ئاره‌زووه‌كان ناپێورێت (وَلَوِ اتَّبَعَ الْحَقُّ أَهْوَاءَهُمْ لَفَسَدَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ وَمَنْ فِيهِنَّ)المؤمنون:18. واته ئه‌گه‌ر حه‌ق و راستی شوێن هه‌واو ئاره‌زووی هه‌واو ئاره‌زووپه‌رستان بكه‌وێ سیستمی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و دانیشتوانی ناویان تێك ده‌چێت.
بۆ نموونه: له‌ساڵی(1918 بۆ 1931) كۆنگرێسی ئه‌مریكی به‌دیموكراتی ماده كحولییه‌كانیان قه‌ده‌غه‌كرد، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكاو دانیشتوانه‌كه‌یان له‌وه‌دا ده‌بینی ئه‌م ماده كحولیانه ناڕه‌وا بكرێت، به‌ڵام ئاره‌زووی مودمینه‌كان و شه‌رابخۆران پێچه‌وانه‌ی ئه‌م داخوازییه‌بوو، بۆیه ئه‌م هه‌ڵوێسته ئه‌م یاسایه‌ی په‌ك خست.
به‌ڵام له‌ئیسلامدا چونكه ئه‌م بڕیاره بڕیارێكی خوداییه‌و بوونی ئه‌و ماده حه‌رامه زیانبه‌خشه بۆ تاك و كۆمه‌ڵگه‌و ئابووری وڵات زیانبه‌خشه هیچ بڕیارێكی مرۆیی ناتوانێ هه‌ڵیبووه‌شێنێ و په‌كی بخات.
ئه‌گه‌ر بڕوانینه سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان ماده كحولییه‌كان به‌ژه‌هرێكی كوشنده داده‌نێن بۆ مرۆڤایه‌تی، بۆ نموونه كتێبی(الكحول وجسم الإنسان) د.ئه‌میره عه‌بدولستار به‌یروتی ده‌نووسێت:(كحول كاریگه‌رییه‌كی ژه‌هراوی بۆ سه‌ر مێشك هه‌یه، یه‌ك ژه‌می كه‌حول ته‌واو به‌سیه‌تی بۆ ژه‌هراویبوون و مردن، كحول جگه‌ر به‌مۆم ده‌كات، كحول كار ده‌كاته سه‌ر ده‌زگای چه‌قه‌ده‌مار، كار ده‌كاته سه‌ر دووگیانی و بۆماوه، كار ده‌كاته سه‌ر ره‌فتار، سه‌رچاوه‌یه‌كه بۆ كێشه‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كاره‌ساتی رێگاوبان).
یان كاتێ ئیسلام لادانه جنسییه‌كان و (سێكس) حه‌رام ده‌كات، بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و كاره‌ساتانه‌یه كه له‌به‌ره‌ڵایی جنسی ده‌كه‌وێته‌وه، وه‌كو نه‌مانی خێزان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایدزو سۆزه‌نه‌ك و ده‌یان نه‌خۆشی تری كوشنده‌ی په‌تایی.
برای به‌ڕێز خۆت ده‌زانی ئێستا ئایدز تاغوتی ئه‌م سه‌ده‌یه‌یه، نزیكه‌ی(40)ملیۆن كه‌سی كوشتووه، (40)ملیۆن چاوه‌ڕوانی مه‌رگه، ئایا جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م ئه‌وه‌نده‌ی قوربانی خستووه‌ته‌وه؟
بێگومان هه‌رشتێك ئیسلام ره‌وای كردبێت یان قه‌ده‌غه زانستی تازه‌ش قبووڵی كردووه‌و له‌به‌رنامه‌ی ته‌ندروستی خۆیدا نووسیویه‌تی، بڕوانه(رێنمایی سێكسی/نووسه‌ر).
5- ئه‌گه‌ر بڕوانینه گه‌ڵاڵه‌نامه‌كانی حزبی شیوعی و لیبرالییه‌كان و دیموكرات و خۆرئاواییه‌كان و كرداره‌كانیان هه‌رگیز ئازادی به‌رێزی تێدا نابینیته‌وه، بڕوانه(ستالین، أسس اللینینیه، ل97) له‌وێدا هاتووه: بێگومان هه‌موو خه‌ڵكی پێیان وایه به‌لاشیفه ناتوانێ نه‌ك دووساڵ و نیو یان دوو مانگ، به‌ڵكو نیو مانگیش حوكم بكات ئه‌گه‌ر به‌ناچاركردن و سیستمێكی زۆرداری نه‌بێت و سیستمێكی گوێڕایه‌ڵی ئاسنین له‌حزبماندا نه‌بێت.. ئه‌مه قسه‌ی لینینه.
یان ستالین وه‌كو له‌كتێبی(البیان الشیوعی/ ل24)دا هاتووه ده‌ڵێ: پێویسته بزانن ئێمه بڕوامان به‌زۆرداری و توندوتیژی هه‌یه، چونكه سیستمی شۆرشی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌هێشتنی چینه‌كان دامه‌زراوه، بۆیه پێویسته په‌نا به‌رینه به‌ر هه‌موو هۆكارێك.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕوانینه گه‌ڵاڵه‌ی قورئان راشكاوانه خودا به‌پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێ:(فَذَكِّرْ إِنَّمَا أَنْتَ مُذَكِّرٌ (21) لَسْتَ عَلَيْهِمْ بِمُسَيْطِرٍ)الغاشية21و22.
كه‌واته برای به‌رێزم ئازادی به‌رێزو مرۆیانه له‌كام گه‌ڵاڵه‌دا ده‌خوێنیته‌وه، له‌گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی ماركسییه‌كان و لیبراڵه‌كان و دیموكراته خۆرئاواییه‌كاندا یان گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی ئیسلامی‌دا؟.
6- بێگومان له‌ئیسلامدا (كوفر) زاراوه‌یه‌كی ده‌روونی و ئایینی و سیاسییه، له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونییه، وه‌كو شیزۆفرینیاو دڵه‌راوكێ وایه، له‌رووی سیاسیشه‌وه واته: به‌رهه‌ڵستكارو ئۆپۆزسیۆن، كه‌واته له‌به‌كارهێنانیدا هیچ جنێوێك نییه.
خوای گه‌وره له‌ئاستی كوفر ده‌فه‌رمووێت:(فِی قُلُوبِهِمْ مَرَض)البقره:10. واته له‌دڵیاندا نه‌خۆشی هه‌یه.
بڕوانه(الله یتجلی فی عصر العلم)برۆفیسۆر د.بول ئیرنست ئه‌دۆلف،ل138) ده‌ڵێ: له‌شی مرۆڤ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كردگاریدا رێك بووله‌باشترین دۆخدا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نا تووشی تێكچوون و نه‌خۆشی ده‌بێت.
(ئه‌نرۆ كونوای ئیفی، فه‌سیۆلۆجی، ل158) ده‌نووسێت: مرۆڤ ناتوانێ ئازادبێ و وه‌كو مرۆڤ بژی له‌جیهانێكدا نه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌خلاق دامه‌زرابێ، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر به‌رپرسیاری، خه‌ڵكی یه‌كسان و ئازادن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌نده‌ی خوان.
ئه‌و مافانه‌ی خوا به‌مرۆڤی داوه كه‌س ناتوانێ ڕه‌تیان بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و مافانه‌ی مرۆڤێك پێی ده‌دات یان ده‌زگایه‌ك كه مرۆڤ بنیاتی ناوه دژوار نییه مرۆڤ ڕه‌تی بكاته‌وه و نكۆڵی لێبكات، گه‌ر مافه‌كانمان له‌سه‌ر چاوه‌ی باڵاوه كه‌په‌روه‌ردگاره دا دانه‌مه‌زرابن ئه‌وه گه‌وجییه پێمان وابێ مرۆڤ هه‌ندێ مافی نكۆڵی لێبكه‌ن،كه‌واته: مرۆڤ ئه‌و مافه‌ی نییه بانگه‌شه بكات ئه‌و به‌هایه‌ی ده‌رونی یان ڕێز و ئه‌رك و مافێكی هه‌یه به‌ڕه‌هایی به‌و مانایه نه‌بێ كه ئه‌و دروستكراوی خودایه).
كه‌واته:برای به‌ڕێزم مرۆڤ ده‌توانێ له قورئانه‌وه هه‌موو مافه‌كانی خۆی بدۆزێته‌وه،له ئازادی و یه‌كسانی و فیدراڵی و سه‌ربه‌خۆیی و دادگه‌ری و پێكه‌و ژیان و مافه تاكییه‌كان و مافه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان،كه‌دڵی ڕازی بكات و گۆڕانی ئیجابی له‌جیهاندا دروست بكات و ئه‌و ده‌وڵه‌ته كارگێڕییه میسالیه‌ی بۆ بێنێته كایه‌وه،كه ته‌واوی مرۆڤه‌كان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.
(وَقُلْ جَاءَ الْحَقُّ وَزَهَقَ الْبَاطِلُ إِنَّ الْبَاطِلَ كَانَ زَهُوقًا) واته: بڵێ وا حه‌ق هات و ناحه‌ق پوكایه‌وه، چونكه ناحه‌ق پوكاوه‌یه.
پاشان ده‌روازه‌كانی دیالۆگی زانستیانه‌و بابه‌تی له‌چه‌ندان ئایه‌تی پیرۆزدا فه‌رمانی پێ كراوه‌و ڕێوشوێنی بۆ دانراوه، وه‌ك ده‌فه‌رمووێت:( ادْعُ إِڵی سَبِیلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَه‌ِ وَالْمَوْعِظه‌ِ الْحَسَنَه‌ِ)النمل:125. واته به‌كارزانی بانگه‌شه بۆ رێگای په‌روه‌ردگارت بكه.( وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِی هِي أَحْسَنُ)النمل:25، واته: كام گوته‌و قسه باشه ئه‌وه به‌كار بهێنه بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵیاندا.
كه‌واته: دیالۆگی ئه‌خلاقیانه‌و كارزانانه هه‌میشه ده‌رگای له‌سه‌ر پشته له‌ئیسلامداو دیالۆگ و بانگه‌واز به‌شێكه له‌خه‌باتی سیاسی ئیسلامی، به‌درێژایی مێژووی ئیسلام له‌مه‌یدانی پراكتیكیدا بوونی هه‌بووه، نه‌یارانی ئیسلام ئازادانه قسه‌ی خۆیان كردووه، به‌ڵام نابێ هیچ لایه‌ك سنووربه‌زێنی بكه‌ن له‌كاتی ئه‌و دیالۆگ و قسه‌و وتویژانه‌دا.
ئیسلام داوامان لێ ده‌كات دیالۆگ له‌گه‌ڵ كه‌سانی نه‌زان و بێ به‌ڵگه‌دا نه‌كه‌ین و له‌كۆڕو دانیشتنیاندا ئاماده نه‌بین، چونكه ئه‌م جۆره دانیشتن و دیالۆگانه هیچ سوودو به‌رهه‌مێكیان لێ ناكه‌وێته‌وه جگه له دڵگرانی و رق و توندی و ئاژاوه، (وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلَامًا)الفرقان:63.
كه‌واته ئازادی بیر‌و بڕوا به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه به‌شێكه له‌په‌یامی ئیسلام و له‌ده‌قه قورئانییه‌كاندا به‌ئاشكرایی ده‌بینین و مێژووی ئیسلامیش به‌ڵگه‌ی زۆری بۆ تۆمار كردووین.
به‌روار: 14/11/2013
بینین: 992
|